کاناڵی فەرمیی ماملێ 🎶
Open in Telegram
پەیجی فەرمی و ئەرشیفی هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەدی ماملێ، کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەڕێوە دەبرێت. بڕواننە ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ: www.mamle.net بۆ پەیوەندی کردن: post.mamle@gmail.com info@mamle.net
Show more4 935
Subscribers
+424 hours
-37 days
+3330 days
Posts Archive
بە دڵنیاییەوە سەرلەبەری ئەم شیعرە ناسک و جوانە، هی مامۆستای ناسک خەیاڵ و جوانبێژ، مامۆستا غەرییب پشدەرییە.
مامۆستا غەریب کێیە:
وەرگێڕ، شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگرێکی ئەدەبییە لە کۆیە لەدایک بووە و زۆربەی تەمەنی لە قەڵادزیی و ڕانییە و هەولێر ژیاوە. خاوەنی ٢٥ بەرگ کتێبی جیاوازە. ٤ کتێبی تریش ئامادەن بۆ چاپ. شیعرەکانی مامۆستا غەریب، شوێنێکی تایبەتیان لە ئەدەبیاتی کوردیدا هەیە. کەسێکی خاکەڕا و هێژا و بەڕێزە. مەجلیسخۆش و مەشرەبخۆشە. بە وتەی زۆرکەسان، لە ئاکار و ڕەوشت و هونەردا، ئاوێنەی تەواو نوێنی مامۆستا هێمن موکریانییە. ئێستا تەمەنیان ٧٨ ساڵە و لە شاری هەولێر دەژی. هیوای تەمەنێکی درێژ و لەشێکی سازیان بۆ دەخوازین.

مێژووی پشتی گۆرانی [وەرە ئەی باوانم]
لەو تۆمارە دەنگییەدا هونەرمەند محەممەدی ماملێ خۆی بۆمان لە مێژووی ئەو گۆرانییە دەدوێ. تێیدا باس لە دوو شاعیر دەکات (بەداخەوە ناویان ناهێنێ بەڵام ئێمە ناوەکانیان دەزانین) کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە ماملێ میوان بوون. کاتێک لەسەر کەوڵی نان خواردنن، هونەرمەند ماملێ باسێکی گرینگ دێنێتە گۆڕێ. وەک خۆی دەڵێ، گۆرانییەکی تازەم هەیە. کوڕێکی لاو (بەداخەوە ناوی ناڵێت)، نیوەی گۆرانییەکەی بۆ ساز کردووم و نیوەکەی تریش خۆم سازم کردووە. ئێستا ئێوەش هۆنراوەکەم بۆ ئامادە بکەن. دیارە پێشتریش ئێمە ئەو بەسەرهاتەمان دەزانی، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە پەیوەندیمان بە هەردوو مامۆستایان غەریب پشدەری و عەبدوڵڵا ساڵح (مامۆستا عەبدە / خاڵە عەبدە) گرت. دەرکەوت کە گشت هۆنراوەی ئەو گۆرانییە، ئی مامۆستا غەریب پشدەرییە. وەکی مامۆستا عەبدە دەیفەرموو، مامۆستا غەریب دەمودەست شێعرەکەی دانا، بەڵام شەنوکەوێکی زۆرمان لەسەر شێعرەکە کرد، بۆیە لەوانەیە کاک محەممەد ماملێ وەیزانیبێ شرۆڤەکانی منیش لەسەر هۆنراوەکە، بەشێکن لە شیعرەکە. 👇👇👇👇

Repost from هاژه میدیا
🎥 بینەر بن//
✅ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەند جەعفەر ئەمینی
١۴٠۵٫٠۶٫۰۱
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeMedia
چەند ڕۆژێکە لە سەفەرم و دەرفەتم نەبووە وەلامی نامە و پەیامەکانتان بدەمەوە؛ ئێستاش هەر بە ڕێگاوەم، بۆیە لێم ببوورن.
بەداخەوە لە دوێنێ شەوەوە کچە لاوێکی کورد، لە ڕووی نەزانی و تەمەنی لاوییەوە، هەندێک لێدوانی داوە کە بووەتە هۆی ئازاردانی دڵی هەوادارانی هونەری کوردی و ماملێی نەمر. ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و، وەک ئاگادار کراومەتەوە، هەڕەشەیەکی زۆر لەو کچە کراوە. تەنانەت کار گەیشتووەتە ئەوەی پۆلیسی ئێران دەستبەسەری بکات (تەنیا بۆ پیشاندانی ئەوەی کە دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە).
هەموومان لەو تەمەنەدا ژیاوین، لاو بووین و هەڵەشمان کردووە، یان خۆمان منداڵمان هەیە و دەزانین دەکرێت منداڵەکانیشمان تووشی هەڵە ببن. پێویستە هەموومان وەک هەڵەیەکی کاتیی گەنجێکی بێئەزموون سەیری ئەم بابەتە بکەین و لەوە زیاتر گەورەی نەکەینەوە. دەبێت دڵمان گەورە بێت؛ وەک چۆن لە سەردەمی خۆیدا کۆمەڵێک بوختان و درۆیان بۆ ماملێ دروست دەکرد و دەیانگوت زیرەکی کوشتووە یان ساواکی بووە و شتی دیکە... بەڵام کاردانەوەی ماملێ تەنیا بزەیەکی سەر لێوان و بەردەوامبوون بوو لەسەر ڕێبازە هونەرییەکەی. دڵنیام ئەگەر ئێستاش خۆی لە ژیاندا مابا، بە هەمان ڕوانگەی بەخشندەییەوە سەیری ئەم ڕووداوەی دەکرد.
وێڕای سوپاسی گەرم و بێپایانم بۆ دڵسۆزان و هەوادارە بەڕێز و بەڕێزەکانی ماملێ، تکایان لێ دەکەم لەوە زیاتر گوشار نەخەنە سەر ئەو کچە و بنەماڵە بێتاوانەکەی. وەک ماملێ بە دڵێکی فرەوانەوە بیبوورن، تا ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات کە دواتر پەژیوانی و زیانی لێ بکەوێتەوە و قەرەبوو نەکرێتەوە. هەروەها ناهێڵین ناحەزانیش ئەم بابەتە بۆ مەرامی خۆیان بەکاربهێنن و نان و پیازی پێوە بخۆن. لەبیرمان نەچێت کە لێبوردەیی و بەخشندەیی بەشێکی جوان لە کەلتووری کۆمەڵگەکەمانە و دەبێت شانازیی پێوە بکەین.
سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ گەورەیی، وەفا و کەرامەتتان دادەنەوێنم؛ هیوادارم تەمەندرێژ و سەربەرز بن بۆ ماملێ و کورد و کوردستان
وریا ماملێ
(بمبوورن گەر نەتوانم وا زوو وەڵامی کۆمێنتەکانتان بنووسمەوە.)
نامەکەت پڕسۆزە دیارە هەستی دڵداری دەکەم
شەرتە تا مردن لە دڵما عیشقی تۆ خامۆش نەکەم
عیشقەکەت مایەی ژیانم قەت لە دڵ دەرناکرێ
جا بە جارێک مەمکوژە ئەی گوڵ خودا هەڵناگرێ
شەرمی تاراندووە لە من ناز و عیشوەی دڵبەرم
زۆر نەفام بووم نەمدەزانی من بە ڕازت پەی بەرم
ئەی بولبوولی سەرمەست
ئەی دولبەرەی چاومەست
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | TIKTOK

مامۆستا عەلی خەندان لەو بەندانەدا یادی ماملێی کوردان دەکاتەوە. ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.