کاناڵی فەرمیی ماملێ 🎶
Ir al canal en Telegram
پەیجی فەرمی و ئەرشیفی هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەدی ماملێ، کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەڕێوە دەبرێت. بڕواننە ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ: www.mamle.net بۆ پەیوەندی کردن: post.mamle@gmail.com info@mamle.net
Mostrar más4 990
Suscriptores
+324 horas
+137 días
+5430 días
Archivo de publicaciones
👈(کەوڵی داڵەک)؟
لەو گۆرانییەدا هونەرمەند محەممەدی ماملێ دەستەواژەیەک بەکار دەهێنێ و دەڵێ: (کەوڵی داڵەک). ئێوە مانای ئەو دەستەواژەیە دەزانن؟ لە ناو هۆنراوەکەدا بە چ مانایەک هاتووە؟
ئەی لە من و ئەی لە کێ، ئەی لە لەنجەی مەلەکێ مەلەک وەک مانگی چاردە، کلی لە چاوان دەتکێ چی بکەم لە قیمەت نایە، بۆتە (کەوڵی داڵەکێ)کرتە لەسەر ئەم دێڕانە بکەن و بۆچوونەکانتان بنووسن. 👆👆👆👆 WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | TIKTOK
👈(کەوڵی داڵەک)؟
لەو گۆرانییەدا هونەرمەند محەممەدی ماملێ دەستەواژەیەک بەکار دەهێنێ و دەڵێ: (کەوڵی داڵەک). ئێوە مانای ئەو دەستەواژەیە دەزانن؟ لە ناو هۆنراوەکەدا بە چ مانایەک هاتووە؟
ئەی لە من و ئەی لە کێ، ئەی لە لەنجەی مەلەکێ مەلەک وەک مانگی چاردە، کلی لە چاوان دەتکێ چی بکەم لە قیمەت نایە، بۆتە (کەوڵی داڵەکێ)کرتە لەسەر ئەم دێڕانە بکەن و بۆچوونەکانتان بنووسن. WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | TIKTOK
زۆرمان گوێ لە گۆرانییەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێ بووە. با ئەمجارەیان کەمێک گوێ لە قسەکردنەکانی بگرین.
لە دانیشتنێکی خۆمانەدا کە هونەرمەند محەممەدی ماملێ و ٢ لە براکانی بە ناوی جەعفەر و متەلیب وێڕای یەک لە کوڕەکانیی بە ناو خوسرەو، چەند وتەیەک پێشکەش دەکات.
ئەو کاسێتە لە ئاڕشیوەی دۆست و هاوڕێی دێرینی ماملێ بەناوی زیندوویاد (سەید ئەحمەدی سەید خزری) وەرگیراوە. جێی خۆیەتی سپاسێکی گەرم و کوردانە لە کوڕێ کاک سەید ئەحمەد، واتە کاک (بابەک سەید خزری) بکەین کە ئەو ئاڕشیوەی پێشکەش بە ناوەندی ماملێ کرد تا لە ڕێگای ئەو ناوەندەوە پێشکەش بە گەلی کورد بکرێت. لە داهاتوودا زیاتر لەو باسە دەدوێین.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | TIKTOK
🍇 ڕەزبەر و ئێوە / ترێی ڕەشی شارستانی میراوە و کاریگەری و تایبەتمەندی ئەو ترێ یە 🍇
دەرهێنەر: مازیار ئەحمەدی
ڕۆڵگێر: فەرناز هەردەنگی
https://t.me/razbar_festival
+2
ڕۆڵەکەم! خوێندن بخوێنە، مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەیشتن مەرهەمە، بۆ زامی بێسامانی کورد.
قانع
هەنگاوێکی ژیرانە و کوردانەی چاپەمەنیی مانگ بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتمان لەگەڵ کتێب و خوێندنەوەدا.
بووکمارکی کەسایەتییە گەورەکانی کوردستان
لە بەشی مۆسیقا بووکمارکی
کەیهان کەڵهوڕ کرماشان
سەید عەلیئەسغەر کوردستانی سنە
و ماملێی کوردان مەهاباد
بە دڵنیاییەوە سەرلەبەری ئەم شیعرە ناسک و جوانە، هی مامۆستای ناسک خەیاڵ و جوانبێژ، مامۆستا غەرییب پشدەرییە.
مامۆستا غەریب کێیە:
وەرگێڕ، شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگرێکی ئەدەبییە لە کۆیە لەدایک بووە و زۆربەی تەمەنی لە قەڵادزیی و ڕانییە و هەولێر ژیاوە. خاوەنی ٢٥ بەرگ کتێبی جیاوازە. ٤ کتێبی تریش ئامادەن بۆ چاپ. شیعرەکانی مامۆستا غەریب، شوێنێکی تایبەتیان لە ئەدەبیاتی کوردیدا هەیە. کەسێکی خاکەڕا و هێژا و بەڕێزە. مەجلیسخۆش و مەشرەبخۆشە. بە وتەی زۆرکەسان، لە ئاکار و ڕەوشت و هونەردا، ئاوێنەی تەواو نوێنی مامۆستا هێمن موکریانییە. ئێستا تەمەنیان ٧٨ ساڵە و لە شاری هەولێر دەژی. هیوای تەمەنێکی درێژ و لەشێکی سازیان بۆ دەخوازین.

مێژووی پشتی گۆرانی [وەرە ئەی باوانم]
لەو تۆمارە دەنگییەدا هونەرمەند محەممەدی ماملێ خۆی بۆمان لە مێژووی ئەو گۆرانییە دەدوێ. تێیدا باس لە دوو شاعیر دەکات (بەداخەوە ناویان ناهێنێ بەڵام ئێمە ناوەکانیان دەزانین) کە لە ساڵی ١٩٧٤ لە ماملێ میوان بوون. کاتێک لەسەر کەوڵی نان خواردنن، هونەرمەند ماملێ باسێکی گرینگ دێنێتە گۆڕێ. وەک خۆی دەڵێ، گۆرانییەکی تازەم هەیە. کوڕێکی لاو (بەداخەوە ناوی ناڵێت)، نیوەی گۆرانییەکەی بۆ ساز کردووم و نیوەکەی تریش خۆم سازم کردووە. ئێستا ئێوەش هۆنراوەکەم بۆ ئامادە بکەن. دیارە پێشتریش ئێمە ئەو بەسەرهاتەمان دەزانی، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە پەیوەندیمان بە هەردوو مامۆستایان غەریب پشدەری و عەبدوڵڵا ساڵح (مامۆستا عەبدە / خاڵە عەبدە) گرت. دەرکەوت کە گشت هۆنراوەی ئەو گۆرانییە، ئی مامۆستا غەریب پشدەرییە. وەکی مامۆستا عەبدە دەیفەرموو، مامۆستا غەریب دەمودەست شێعرەکەی دانا، بەڵام شەنوکەوێکی زۆرمان لەسەر شێعرەکە کرد، بۆیە لەوانەیە کاک محەممەد ماملێ وەیزانیبێ شرۆڤەکانی منیش لەسەر هۆنراوەکە، بەشێکن لە شیعرەکە. 👇👇👇👇