کەناڵی م.هەڵگورد مصطفی گەڵاڵەیی
Open in Telegram
بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی بەبەڵگەی قورئان و سونەت بە تێگەییشتنی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت ـ اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم وتب علينا إنك أنت الغفور الرحيم ـ
Show more475
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-130 days
Posts Archive
Repost from کەناڵی م.هەڵگورد مصطفی گەڵاڵەیی
چەند بەڵگەیەک لەسەر حەرامیەتی بیدعە لە دیندا.
لینکی خوێندنەوە لە ماڵپەڕی فەرموودە:
https://fermude.com/Nusraw/595
لەشەو و ڕۆژی هەینی دا سونەتە زۆر سەڵەوات لێ بدەن .
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد، وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد .
ئەو شتانەی دەربارەی (شەریک بڕیاردان بۆ خوا) تۆ نایانزانیت :
1_ خوای پهروهردگار فهرموویهتی : ( كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً ) . البقرة : 213 .
واته : مرۆڤەکان لهسهرهتادا هەموو یەک ئوممەت بوون و تهنها خوا پهرست بوون .
ئیبن عەباس (خودا لێی ڕازی بێت) فهرموویهتی : لە نێوان ئادەم و نوحدا دە سەدە هەبووە هەموویان لەسەر تەوحید و یەکخواپەرستی بوون .
2_ یەکەم شیرک کە لەسەر زەوی ڕوویدا لە ناو قەومی نوحدا بوو، سەرەتاکەشی کێشانی وێنەی هەندێک لە پیاوچاکان بوو ؛ پاشان شەیتان پلە بە پلە فریوی دان تا وای لێهات ئەو وێنانەیان پەرست .
3_ گەورەکردنی پیاوچاکان و زیادەڕەوی (غلو) تێیاندا هۆکاری دروستبوونی شیرکە .
4_ دروستکردنی پەیکەر یەکێکە لە هۆکارەکانی شیرک .
5_ لەبیرچوونەوەی زانست و بڵاوبوونەوەی نەفامی لە هۆکارەکانی کەوتنە ناو شیرکه .
6_ گەشەکردنی شیرک لە پەرستنی مرۆڤ و بوونەوەرە نزمەکانەوە گۆڕا تاوەکو قەومی ئیبراهیم هاتن، ئەوان دەستیان کرد بە پەرستنی ئەستێرە و دروستكراوە بەرزەکان وەک خۆر و مانگ و ئەستێرەکان و پەیکەر و کێلیان بۆ دروست کردن لە پەرستگاکانیاندا .
7_ شیرک پەرەی سەند لە زیادەڕەویکردن بۆ پەرستنی پیاوچاکان، تا وای لێهات موشریکەکان مەزارگەیان لەسەر قەبرەکان دروست کرد و جۆرەها عیبادەتیان بۆ ئەوان ئەنجام دا؛ وەک نەزرکردن، تەواف کردن، پاڕانەوە و هانا بردن بۆیان .
8_ موشریکەکانی سەردەمی جاهیلیەت نکوڵییان لە بوونی خودای گەورە نەدەکرد، بەڵکو زۆربەیان باوەڕیان بە "تەوحیدی ڕبووبیەت" هەبوو و پێیان وابوو خودا دروستکەرە، بەڵام جۆرەکانی عیبادەتیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدا کە کردبوویانن بە شەریك بۆ خوا .
9_ یەکێک لە گومانەکانی موشریکەکان ئەوە بوو کە دەیانگوت ئێمە عیبادەت بۆ جگە لە خوا دەکەین تەنها بۆ ئەوەی ببنە شەفیع و تکاکارمان لە لای خودا، وەک پهروهردگار فهرموویهتی : ( وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ ) . الزمر : 3 .
واته : ئەوانەی جگە لەو دۆستیان گرتووە دەڵێن: ئێمە نایانپەرستین تەنها بۆ ئەوەی لە خودا نزیکمان بکەنەوە .
ئەوان پێیان وابوو ئەگەر ڕاستەوخۆ لە خودا نزیک ببنەوە لێیان وەرناگیرێت، بۆیە دەبێت واسیتە و ناوەندێک هەبێت تا پێداویستییەکانیان بۆ خودا بەرز بکاتەوە .
10_ شیرک لای هەندێک مرۆڤ گەیشتە ئاستێک کە پێیان وابوو جگە لە خودا کەسانی تر هەن کە دەسەڵاتی پەروەردگارێتییان هەیە و دەتوانن دروست بکەن و ڕۆزی بدەن و کاروباری گەردوون بەڕێوە ببەن !
کار گەیشتە ئەوەی هەندێک لە گۆڕپەرستەکان پێیان وابێت "وەلی" و پیاوچاکان ڕۆزی دەدەن و غەیب دەزانن !
11_ دواتر شیرک پەرەی سەند بۆ بێباوەڕی (ئیلحاد) و وایانزانی سروشت خۆی خۆی دروست کردووە، و هەندێکیشیان چوون بەرەو پەرستنی شەیتان !
مامۆستا ههڵگورد مستهفا گهڵاڵهیی .
جۆرەکانی شیرک (هاوبەشدانان بۆ خودا)
1_ شیرکی پەرستن (عیبادەت) : بەوەی هەر جۆرە پەرستنێک بۆ جگە لە خودا ئەنجام بدرێت، وەک نەزرکردن، تەوافکردن، سوجدەبردن، یان سەربڕین بۆ جگە لە خودا .
2_ شیرکی نییەت و ویست و مەبەست : بەوەی پەرستنەکان بۆ ڕیایی (بۆ پیشاندانی خەڵک) بێت، یان لەبەر مەدح و سەنای دروستکراوان، یان بۆ مەبەستی دونیا ئەنجام بدرێت .
3_ شیرکی گوێڕایەڵی : بەوەی کەسێک بڕیاردەر و یاسادانەرێک جگە لە خودای گەورە بۆ خۆی دابنێت و شوێنی بکەوێت لە حەڵاڵکردن و حەرامکردندا .
4_ شیرکی خۆشویستن : بەوەی کەسێک لە دروستکراوەکان وەک خۆشویستنی خودا خۆش بوێت؛ واتە خۆشویستنێک کە تێیدا بەگەورەگرتن و پەرستنی تێدا بێت .
5_ شیرکی وتە و دەربڕینەکان : وەک وتنی (ئەوەی خودا بییەوێت و تۆش بتەوێت) ، یان (ئەگەر خودا و فڵانە کەس نەبایە) ، هەروەها سوێندخواردن بە جگە لە خودا .
6_ شیرکی پەروەردگاری (ربوبیة) : وەک ئەو باوەڕەی کە ئەستێرە و گەردوونەکان باران دەبارێنن، یان زیان و سوودیان هەیە و ڕۆزی دەبەخشن .
7_ شیرکی هۆکارەکان (الأسباب) : وەک ئەو باوەڕەی کە هۆکارێک خۆی لە خۆیدا سوود یان زیان دەگەیەنێت؛ بۆ نموونە باوەڕبوون بەوەی نەخۆشییەکی گوازراوە خۆی ڕوودەدات بەبێ بڕیار و تەقدیری خودای گەورە، یان دانانی شتێک بە هۆکار کە لە بنەڕەتدا هۆکار نییە .
مامۆستا ههڵگورد مستهفا گهڵاڵهیی .
لەشەو و ڕۆژی هەینی دا سونەتە زۆر سەڵەوات لێ بدەن .
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد، وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد .
Repost from کەناڵی م.هەڵگورد مصطفی گەڵاڵەیی
پێغهمبهرى خوا (صلی الله علیه وسلم) له فهرموودهيهكى تردا فهرموويهتى : (مَنْ أَحْيَا سُنَّةً مِنْ سُنَّتِى ، فَعَمِلَ بِهَا النَّاسُ ، كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِ مَنْ عَمِلَ بِهَا، لَا يَنْقُصُ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا، وَمَنْ ابْتَدَعَ بِدْعَةً، فَعُمِلَ بِهَا، كَانَ عَلَيْهِ أَوْزَارُ مَنْ عَمِلَ بِهَا، لَا يَنْقُصُ مِنْ أَوْزَارِ مَنْ عَمِلَ بِهَا شَيْئًا) ( صحيح ) صحيح ابن ماجة : 205 . واته: ههركهسێك سوننهتێك له سوننهتهكانم زيندوو بكاتهوه ، ئينجا خهڵكى كردهوه بهم سوننهته بكهن، بۆ ئهوكهسه ههيه پاداشت به ئهندازهى پاداشتى ئهو كهسهى كردهوهى بهم سوننهته كردووه بێ ئهوهى له پاداشتى هيچ كامێكيان كهم بكاتهوه ، وه ههر كهسێك بيدعهيهك له ديندا دابهێنێت وخهڵكى شوێنى بكهون وكردهوه بهو بيدعهيه بكهن ئهم كهسه تاوانى گشت ئهوكهسانهى له سهره كه كردهوه بهو بيدعيه ئهكهن بێ ئهوهى تاوانى ئهو كهسه كهم بێتهوه كه كردهوهى بهو بيدعهيه كردووه .
Repost from کەناڵی م.هەڵگورد مصطفی گەڵاڵەیی
دكتور زاكر نايك ...
مەولود ..... هاوەڵان نەیان کردووە و لە ئێمەش زیاتر پێغەمبەریان ﷺ خۆشویستووە ....
لەشەو و ڕۆژی هەینی دا سونەتە زۆر سەڵەوات لێ بدەن .
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد، وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد .
Repost from کەناڵی م.هەڵگورد مصطفی گەڵاڵەیی
بۆ خوێندنەوەی نامیلکەکە پەنجە بنێ بەسەر ئەم لینکە === http://www.fermude.com/1000#.WNiX6W8rLDc
لەشەو و ڕۆژی هەینی دا سونەتە زۆر سەڵەوات لێ بدەن .
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم، إنك حميد مجيد، اللهم بارك على محمد، وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد .
قال الله تعالى : ﴿فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِّن نَّارٍ﴾ . الحج : ١٩ .
واتە : «جا ئەوانەی بێباوەر بوون (کافربوون)، پۆشاک و جلیان لە ئاگر بۆ دەبڕدرێت.» .
