پێگەی فەرمی پاژین
Open in Telegram
The official channel of Pajin Association کانال رسمی انجمن پاژین You can find every informations of pajin's news and activities from here لێرەوە هەموو زانیاریێک سەبارەت بە ھەواڵ و چالاکیەکانی پاژین دەبیننەوە پەیوەندی: @pajin1392 0918 460 7329 pajinngo.ir
Show more752
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
🗓۱۴۰۳/۰٨/۰٥
ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر نزیک بۆ دوانزدەی نیوەڕۆوە لەوەڕگە و دارستانی نژۆ ئاگری تێبەردرا و بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی ئەو ناوچەیە و هێزی گرێبەستی دایرەی سەرچاوە سروشتییەکان و ئەندامانی کۆمیتەی بەرگری لە قەیران پاژین ئاورەکە بێخەم کرا .
@pajinbane
١٤٠٣/٠٧/١٩
هەڵمەتێکی بەرگری لە تاڵانی دارە گوێزەکانی ناوچەی بانە
هەڵمەتی ئەندامانی ئەنجومەنی پاژین و خەڵکی بەرپرس و هوشیاری ئاوایی بژی و دێھاتەکانی دەورووبەری و پێشگرتن بە تاوان و کەسانی خائین بە ژینگەی نیشتمان کە بەداخەوە دارێکی زۆریان بڕیوە و لە کاتی بارکردنیدا پێیان زانراوە و پێشیان پێ گرتوون .
چاوەڕوان ئەکرێت لایەنی پێوەندیدار
وەک خەڵک بەرپرسیارییەتی دژی ئەو تاڵانانە لە ئەستۆ بگرێت و هاوچەشنی ئەو خەڵکە هەنگاوی بەرگرانە و بەرپەرچانە هەڵبگرن و ئەرکی سەرشانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە کاولکاری و تاڵانی زیاتری سامانی ئەم وڵاتە.
داواکارین لە خەڵکی ئاواییەکانی دەوروبەر لە هەمبەر کەمتەرخەمیی لایەنەکان قۆڵی هیمەت هەڵکەن و بەر بە کاولکاری و ئەم چەشنە کردەوە قیزەونانە بگرن و سامانەکانی نیشتمان بپارێزن.
@pajinbane
بەخۆشحاڵییەوە ئاگری بەڕۆژە کۆن
بە ھەوڵی ئەندامان کۆمیتەی ئاورکوژێنەوەی پاژین و اکیپ دایرەی سەرچاوەسروشتییەکان دامرکا .
@pajinbane
🗓۱٤۰۳/۰۷/۱٤
هەر ئێستا کاتژمێر یەکی شەو ڤیدیۆی چەن دانێک لەو سێ ئێفانەمان پێگەیشت کە لە ڕێگەی پشتی نجنێ و مەنیجەلان داری بەڕوویان پێیە و ئەیبەن بۆ نزیکی شاری بۆکان ،
لایەنە پێوندیدارەکان و بەرپرسان خۆیان لە خەو داوە و نیشتمان فرۆشەکان دارەکان ئەبڕن و بە بڕە پارەیەکی کەم ئەیفرۆشن ،
وەک ئەنجومەنی پاژین زۆر بەدواداچوونمان بۆ ئەم بابەتە کردووە و حازر نین ڕێگەیان لێبگرن ، لەمە بەدوا ئەگەر وێنەی ئەو خائینانەتان دەست کەوت(خاوەن زەوی و شۆفیر و ئەو کەسەی ئەیکڕێ ) بۆمان بنێرن با بە خەڵکیان بناسێنین .
فارسی :
هم اکنون ساعت یک نصف شب ، فیلمی از قاچاقچیان چوب بلوط که از راه روستای نجنه و منیجلان شهرستان بانه به سمت شهر بوکان در حرکت هستند ،
ادارات و ٱرگانهای مربوطه همچنان در خواب عمیق بە سر میبرند و قاچاقچیان بیش از دو سال مستمر چوب حراج به جنگل های زاگرس درختان بلوط زده اند ،
انجمن پاژین از راه های مختلف این موضوع را پیگیری کرده است و متاسفانه بعد از دو سال به هیچ نتیجه ای نرسیده است ، از مردم شریف و طبیعت دوست شهرستان بانه خواستاریم اگر عکس یا فیلمی از این مافیاهای چوب دارند برای انجمن پاژین ارسال کنند تا این اشخاص را بی مهابا به جامعه معرفی کنیم .
@pajinbane
🗓۱٤۰۳/۰۷/۱٤
هەر ئێستا کاتژمێر یەکی شەو ڤیدیۆی چەن دانێک لەو سێ ئێفانەمان پێگەیشت کە لە ڕێگەی پشتی نجنێ و مەنیجەلان داری بەڕوویان پێیە و ئەیبەن بۆ نزیکی شاری بۆکان .
جنایت آتش افروزان تمامی ندارد...
با شروع پاییز هم آتش سوزي ها متاسفانه ادامه دارد و در تاریخ ١٣ مهرماه چند آتشسوزی در جنگل ها و مراتع بانه رخ داده است .
از نکات قابل توجه این آتشسوزی ها این است که آتش افروزان در نبود نظارت و عوامل بازدارندهای در روز روشن بدون هیچ واهمهای جنایت می کنند و آتش را به جان زاگروس می اندازند.
لازم به ذکر است که اعضای انجمن پاژين در کمترین زمان ممکن با كمك مردم طبيعت دوست منطقه آتشسوزي را كنترل نمودند .
@pajinbane
چەن دیمەن لە بەرخۆدان و
لەخۆبردوویی ئەندامانی بە ئەمەگی ئەنجومەنی پاژین و خەڵکی خۆبەخش لە ئاگری ڕۆژی ھەینی گەردەنەی خان کە بەداخێکی گرانەوە
ڕووبەرێکی چەن ھێکتاری لە ئاگردا سووتا .
@pajinbane
+2
🔴 ڕۆژی ھەینی بەرنامەى ھاوبەشی کەژوانی پاژین و ڕاژان مەھاباد و داڵانپەڕی سەقز بۆ گوندی بنە خوێ و کێوی کلیلە چەوت بانە 🔴
@pajinbane
🗓۱٤۰۳/۰۷/۱٤
تاڵان کردن و قەڵاچۆ کردنی دارستانەکان و بێ هەڵوێستی بەرپرسان .
شوێن: جادەی سورێنە
🏔️لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣
کەژوانانی ئەنجومەنی پاژین توانییان بە سەرکەوتوویی بە سەر کێوی شاە معلم لە پارێزگای گیلان بە دروشمی
*گیانفیدایی لە ڕێگای نیشتمان گەورەترین شانازییە *
سەربکەون و ئەم سەرکەوتنەشیان پێشکەش کردووە بە ھاوڕێیانی تێکۆشەریان لە کۆمیتەی ئاورکوژێنەوەی پاژین کە ھەمووکات خۆنەویستانە و گیانفیدایانە لە دامرکاندنی ئاگری دەستی چەپەڵی ناحەزان ڕۆڵی بەرچاو ئەگێرن.
@pajinbane
🗓۱٤۰۳/۰۷/۱۳
تێکدان و سووتاندنی هێلانەی باڵندەکان له گەردەنەی خان
ئەمڕۆ هەینی بە ئانقەست کوێستانی گەردەنەی خانیان ئاگر تێبەردا و ڕووبەرێکی زۆر لە لەوەرگەی ئەو ناوچەیە سووتا و هەر ئێستا ئەندامانی پاژین و خەڵکی خۆبەخش و هێزی گرێبەستی سەرچاوە سروشتییەکان خەریکی دامرکاندنی ئاگرەکەن .
@pajinbane
ئێمە دڵەخورپەی ژینگەپارێزیمان هەیە
باوەڕمان وایە کە بە عەزم و ئیرادەی لێبڕاو و بەهێز و یەکانگیری و یەکبوون، بە گیانی هاودڵی و هاودەنگی لە فرمانەکاندا ئەتوانین سەرمایەکانی نەتەوەیی بپارێزین.
ئێمە لە پێناوی هێشتنەوەی خاک و ژینگەی نیشتماندا ڕێگای ئەندیشەی سەوزمان بە تێکۆشان و نەبەزین هەڵبژاردووە و لەم بەستێنەدا لە هیچ نەبەزینێک درێخ ناکەین.
ڕاوەستاوین تا سەوزەڵانی پێدەشتەکان شینبن و لە گزینگی خۆر لە ئارنگی چەرمووی بەفری کوێستانەکان بپرژێت لە ئاسۆی سووری سەر هەورازان.
شوێن : ئەنجێنە
@pajinbane
ئاگری دەستی کەسانی نەیار و دژی ژینگە لە دارستانی پشت شەھرکی سەنعەتی ڕەشەقەڵات
بە دەستی ڕۆڵە ماندوونەناسەکانی پاژین بەری پێگیرا و دامرکا .
جێی ئاماژەیە ئاگرەکە لە شوێنێکەوە سەری ھەڵداوە کە کەسانێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بە ناوی دروست کردنی کارخانە و پیشە بۆ ھاوشارییان
زیاتر لە ١٠٠ داریان لە ڕیشەوە دەرھێناوە و زەوی چەن میلیاردی بەھیوان داگیر بکەن
١٤٠٣/٠٧/٠٨
@pajinbane
خۆشەویستی نیشتمان
دەرد و ژانی بێ ژماری پێوەیە
دیمەنێک لە لەخۆبردوویی و تێکۆشانی ھەڵۆ تیژ باڵەکانی پاژین بۆ گەیشتن بە شوێنی ئاوری کوێستانی بایەندەرە
پانتایی ئاورەکە یەکجار زۆرە و چەن تیم بەشداری ئاورەکە بووە
@pajinbane
⭕️ قابل توجه عموم شهروندان عزیز
انجمن محیط زیستی پاژین بنا به رسالت هميشگي خود، تلاش نموده تا از تمام ظرفیت های قانونی و اداری جهت حفظ وضع کنونی منابع طبیعی شهرستان بانه استفاده نماید و خوشبختانه بنا بە دعوت انجمن پاژين
سه شنبه مورخه ۱۴۰۳/۷/۳ اکیپی از اداره کل منابع طبیعی استان كردستان و اداره منابع طبیعی شهرستان بانه و انجمن پاژین جهت پیگیری طرح های غنی سازی جنگل و تفاهم نامه های طرح یک میلیارد درخت به نقاط مورد پیگیری اعزام گردید و خوشبختانه کل 5 طرح مورد نظر کە با افراد منعقد شده بود لغو گرديد و به خاطر پیشگیری از تصرف این زمین ها قرار بر این شد در زمان کاشت نهال از همە ظرفیت های مردمی ( کوهنوردان ، دانش آموزان و انجمن های مردمی و …. ) استفادە شود .
🛑 لازم بە ذکر است در این بازدید زمین های کە ارزش میلیاردی دارند از سوی افرادی زمین خوار و سودجو کە بعضی از این افراد چند پروندە تخريب و تصرف دارند در حال تصرف بودە و اسامی آنها مشخص شد است.
ادارە منابع طبیعی شهرستان در روزهای آتی در این خصوص جهت اطلاع عموم شفاف سازي و اطلاع رسانی خواهد کرد .
✅ انجمن پاژین بانه اعلام
می دارد چنانچە این افراد از کار وقيح شان در تصرف اراضي ملي دست بر ندارند اسامی آنها بە همە شهروندان محیط زیستی معرفی می نماید .
@pajinbane
بە ڤیدیۆ بیبینن
چۆن ڕەوت و بیری ژینگەپاڕێزی ،
گەڵا ئەکات،گەشە ئەکات و لەسێبەریا نەوەی نوێ پەروەردە ئەکات .
ناوی خاتوو هێمۆ قادرییە هەمووکات کە ئەچنە ناو سروشت پاشماوەی گەورەکان کۆئەکاتەوە .
@pajinbane
(وَإِذا تَوَلّىٰ سَعىٰ فِي الأَرضِ لِيُفسِدَ فيها وَيُهلِكَ الحَرثَ وَالنَّسلَ ۗ وَاللهُ لا يُحِبُّ الفَسادَ..) بقرە 205
ئاوەدانکردنەوەی زەوی یەکێک لە مەبەستەکانی ناردنەخوارەوەی باوکی ئادەمیزادە لەلایەن پەروەردگارەوە تا بکرێتە بەهەشتێک بۆ بوونەوەر، وە خوداوەند کوشتنی درووستکراوەکانی و لە ڕیشە دەرهێنان و سووتاندنی دار و سەوزایی سەر زەوی بە تاوان و گەندەڵکاری ناو دەبات..
کەوایە پاراستن و پشتیوانی لە پارێزەرانی ژیان و ئاوەدانیی سەر زەوی بۆ مرۆڤ و بوونەوەر، ئەرک و ئەخلاقی ژیاندۆستان و خەمخۆرانی دڵسۆز و بەئەمەکە..
وە بە پێچەوانەوە، بێوەفایی و کەمتەرخەمی و تێنەگەیشتە لە ئامانجی بەدیهێنەر و خاوەنی تەواوی بوونەوەر کە پەروەردگاری تەنیا و بێوێنەیە...
گرتەی نارداو لەلایەن ھاوشاریەکی ژینگەدۆستەوە
1403/07/01
@pajinbane
ڕۆژی شەممە ٢٤ی گەلاوێژ بۆ دووھەمین جار بە دەستانی ڕەشی کاولکەر و داگیرکەر ئاگر بەردایە دارستان و مەرتەعی قایبەرد کە بە خێرایی و بە
هەرەوزی پارێزەران و تێکۆشەرانی پاژین و دایرەی ئاورکوژێنەوەی شار و تیمی سەرچاوەسروشتییەکان کۆنترۆڵ کرا .
@pajinbane
ئاگری بە دەستی ئەنقەستی کێوی دوزین بووە ھۆی سووتانی ھێلانەی باڵندەیەک
در آتش سوزي كوه دوزين لانه ي تازه ساخته شده پرنده يي كامل در آتش سوخت
@pajinbane
