کاناڵی وهرزنامهی ههڵوێست
Open in Telegram
- برای اندیشیدن ، نظرورزی و نظریه پردازی در حوزه علوم انسانی -نقدگفتمانهای سلطه و ایدئولوژی ها - اندیشیدن متفاوت ارتباط با ما:
Show more949
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
http://cultureproject.org.uk/kurdish/azad-sponoza-1/?fbclid=IwAR0n8trAczqVNQuRl4Hsu-qxI7LLGxl5YWHcABnrO8M3iwS-5NvGulL_ZZE
🔷 چۆن وهک سپینۆزا بڕوانینه ئهڤین ؟
✍ ئازاد حاجی ئاقایی
کاناڵی وهرزنامهی ههڵوێست
https://t.me/biruhezr
Repost from Kurdish Book House
📘کتێبی «ڕەچەڵەکناسیی ئەنفال» نوێترین بەرهەمی مەنسوور تەیفووری بڵاوکرایەوە
📚ناسنامەی کتێب: «ڕەچەڵەکناسیی ئەنفال»، #مەنسوور_تەیفووری، ناوەندی #غەزەلنووس، سلێمانی ۲۰۲۳.
▫️ئەم کتێبە، کورتکراوەی دوو بەشی نامەی دوکتۆرای «مەنسوور تەیفووری»یە کە مانگی یازدەی ۲۰۲۱ لە زانکۆی پاریس -ڤەن_سین بە ناونیشانی ڕەچەڵەکناسیی ئابووریی سیاسی لە ئیسلامدا: خەلافەت و ئاوارتەکەی، لە بەشی فەلسەفە و لۆژیکە هاوچەرخەکانی واتا پێشکەش کراوە. لە دڕێژەدا بۆ زانیاری زێدەتری خوێنەرانی هێژا لەسەر ناواخنی ئەو کتێبە، چەند پاژێک لە بەشی پێشەکی ئەو بەرهەمە بڵاودەکەینەوە.
▫️«ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بەشی یەکەمیدا بریتی دەبێت لە هەڵگرتنەوەی ڕەچەڵەکی مێژوویی تۆمارکرانی دنیایی وەک «خەڵات»ێکی خودایی لە ئیسلامدا. ئەم ڕەچەڵەکناسییە، لە ڕێگەی هەڵگرتنەوەی ڕەچەڵەکی ئەنفالەوە وەک یەکەم دەرکەوتەی زێدەبەها لە ئیسلامدا و تۆمارکرانی لە شەریعەتی دوایین ئایینی تاکخوداییدا، هەوڵێک دەبێت بۆ ڕەچەڵەکناسیی وشەی ئەنفال و چۆنێتیی بونیادڕێژیی مێژوویی حاکم پشتئەستوور بە تەشریعی ئەم چەمکە لە چرکەیەکی تایبەتی مێژووی ئیسلامدا. بەم جۆرە، لەدایکبوونی زێدەبەها و تەشریعەکەی و لەدایکبوونی تیۆرێک سەبارەت بە ئابووری سیاسی و حاکمییەت، بابەتی سەرەکیی بەشی یەکەمی ئەم لێکۆڵینەوەیەن.»
▫️«بەشی دووەمی ئەم لێکۆڵینەوەیە پرسیارە لەوەی ئاخۆ دەکرێ وێنای بونیادێکی قانوونی - سیاسی بکرێت کە ڕێگە بدات باسی جۆرێک بەردەوامی و پارادایمی سیاسی لە خەلافەت - ئیمامەتدا بکەین، بونیادێک کە ڕێگەمان پێ بدات بزانین چۆن حاکم دەتوانێ کۆی ژیان بباتە نێو قانوون/ شەریعەتەوە و ببێت بە خاوەنی کۆی شتەکان و گیانەکان. لەم بەشەدا و پشتئەستوور بە وێناکردنی وەها بونیادێک، باسەکە دێتە سەر ڕامانێکی دووبارە لە دەرکەوتنی وشەی ئەنفال لە ساڵی ۱۹۸۸دا و هەوڵێک دەبێت بۆ وەڵامدانەوە بەوەی کە ئاخۆ ئەو جینۆسایدەی کە ساڵی ۱۹۸۷ بۆ ۱۹۹۱ لە باشووری کوردستان ڕووی دا و ناوچە و ژیانێکی بە حەرام ڕاگەیاند «ئاوارتە»یە یان «ڕێسا» و بەشێکە لە بونیادی حاکم. هەوڵی ئەم بەشە لێکۆڵینەوە دەبێت لە ڕەچەڵەکی ئەو بونیادی تەشریعی- سیاسییەی کە وا دەکات لە ژیانی خۆی ژیانێک جوێ بکرێتەوە کە بێ مەرج و لێپرسینەوە قابیلی کوشتن بێت.»
▫️«نووسەرانی دیالێکتیکی ڕۆشنگەری، لە وتاری تێزەکانی جووبێزیدا «ئەنتی سامیزم» نووسیبوویان کە «ڕوانینی ئەوق لە کارەسات هەڵگری توخمێک لە دەستتێکەڵییە»، ئەم لێکۆڵینەوە بۆ خۆپاراستن لە بە «بابەت» کردنی کارەسات، ڕووبەڕوو سەیری ئەنفال ناکات و بە پشکنینی ڕەچەڵەکی چەمکەکە، لە ڕاستیدا بە جۆرێک بەشێک لەو شەرمە هەڵدەگرێتەوە کە بیرکردنەوە پاش هەر کارەساتێک پێویستییەتی، بۆ ئەوەی نەبێتە خیانەتێک لە قوربانیان.»
▫️«لەم کتێبەدا گەلێ چیرۆک و بەسەرھات بە وردەکاریی زۆرەوە گێڕراونەتەوە کە هەندێکیان بۆ خوێنەر ئاشنان، بەڵام گێرانەوەی دووبارە و وردیان نەک تەنیا بۆ گێڕانەوە، بەڵکو بۆ گەڕان بووە بۆ دۆزینەوەی چرکەی بنچینەیی و کەرەستەکانی تۆمارکردنی «دەستبۆنەبراو» لە نێو دەسەڵاتی حاکمدا و ناسینەوەی چۆنێتیی هەڵکۆڵرانی دەسەڵات لەسەر بونیادی سێکسواڵیتە و ئابووری؛ بۆ نیشاندانی ئەوەی کە چۆن وەرگێڕان و لێکدانەوەی وشەکان لە مێژوودا دەور دەبینن و شەڕەکان - فۆکۆ وتەنی -شەڕێکن لەسەر گوتار و دیاریکردنی سنوورەکانی ئاخافتن؛ چۆن میتافیزیک و سیاسەت لە ڕێزماندا چڕ و کریستاڵیزە دەبن؛ چۆن دەشێ بە گێڕانەوەی دووبارەی حەکایەتێک، هۆکارەکانی چنران و هەڵبەسترانی بناسرێنەوە و ئەو چیرۆکە پەرتەوازنەی کە بە ڕەواڵەت پێوەندییەکی ئەوتۆیان پێکەوە نییە، دەشێ لە چنینی دووبارەیاندا مانایەکی چەپێنراو و چۆنێتیی بونیادڕێژیی حاکم بە دەستەوە بدەن.»
▫️«کارێکی لێکۆڵینەوەیی کە بیەوێت چەمکە بنچینەییەکانی تەشریعێک بشکێنێت، بە ناچار بەشێک لە ڕیسکی تێکەڵ دەبێت، هەر بۆیە ئەم کارە تەنیا دەتوانێ هیوای ئەوە بخوازێت کرانەوەی پەنجەرەیەک بێت کە لێیەوە لە ئاسۆیەکی دیکەوە لە مێژووی دەسەڵات، شەریعەت و بونیادڕێژییە مێژووییەکەی بڕوانێت، پەنجەرەیەک تێیدا وێنەیەکی ڕزگاری لە شێوە و خوازەی جیاوازدا هەوڵ بۆ نەفەوتان دەدات، کردنەوەی وەها پەنجەرەیەک، هەر چەند ناسک و بچووک، هیوایەکە ئەم لێکۆڵینەوە بتوانێ بیخوازێت.»
💐 لە لایەن ماڵی کتێبی کوردییەوە پیرۆزبایی لە ڕێزدار مەنسوور تەیفووری و سەرجەم خوێنەرانی کورد دەکەین و هیوادارین ئەو هەوڵە بەنرخە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بەڕووی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە و دەرخستنی نهێنییەکانی بێت. هیوادارین لە داهاتوودا ڕانان و خوێندنەوەی زانستی لەسەر ئەو بەرهەمە بەپێز و دەوڵەمەندە بنووسرێت و «ماڵی کتێبی کوردی»ش شانازی بڵاوکردنەوەی پێببەخشرێت.
🔻درێژەی بابەت...
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1044/
■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
بانگهێشتی ناردنی وتار بۆ وەرزنامهی "هەڵوێست" (موضع)
سەرهەڵێنانی مۆدێڕنیتی و فۆرمه سیاسی و ئابوورییه هاوجووتهکانی، کوردی خستۆته دۆخێکی قەیراناوییهوه که مێژوویی ئێستاکەشی دیاری کردووه. ئەم دۆخه پڕۆبلێماتیکە که ئێستا بەرەوڕووی بووینەتەوە، [دەرفەتەکانی] تێفکرین لەسەر خۆیشی بۆ ڕەخساندووین. دۆخێک که وڵامه بەردەستەکان بەو و هزراندن لهپێناو فامکردنیدا بۆته زەروورەتێک که ناکرێ خۆمانی لێ قوتار کەین. لە هەمان کاتدا، واپێدەچێت سیستەمێکی مەعریفی که به سەر ئەم دۆخه زاڵێتی هەیه و سەقاڵی شیکاریی یا فامکردنیەتی تەنیا پێوەندیەکی بەلاڕێبەرانهی لەگەڵدا هەیه و دەکرێ بوترێت که لە بنەڕەتدا بۆ شاردنەوهی ئەم دۆخه پرۆبلێماتیکه یا سڕینهوهی ئەو پرسگره بیچمی گرتبێت. ڕووبەڕووبوونەوه لەگەڵ ئەم سیستەمی زانسته که خۆی بەشێک لەم دۆخه پرسهەڵگرهیه و [هەروەها] پرۆبلێماتیزهکردنیی بەشێک لەو ستراتێژیهیه که هەڵوێست لە پێناویدا هاتۆته کایەی هزرین و نووسینەوە. سەرەڕای ئەمه، بۆ تێگەیشتن له دۆخی خۆمان، هزرینێکی جیاواز و دۆزینەوهی هێڵهکانی دەرهبازبوون لەگەڵ کێشه و گرفتی تیوریکیشدا دەستەویەخەین. هەربۆیه، ڕووبەڕووبوونهوه لهگهڵ ئەم دۆخه بوونناسانه و مەعریفهناسانهیه، بابەت و هەڵوێستی ئەم وەرزنامەیه.
"بزووتنهوهی ژینا" یان "بزووتنهوهی ژن، ژیان، ئازادی" کوردستان و پرسی کوردی بۆ جارێکی دیکه بانگهێشتی ڕۆژهڤی گەرمەباسه سیاسیهکان، مشتومڕه ڕۆشنبیرانهکان و هزارندنه تیوریکهکان کردۆتەوه، چۆنکه بۆ خۆیشی چهق و ئاخێزگهی سەرەکی ڕووداوهکانی ئێستاکهی پێک هێناوه. وێڕای ئهم ڕاستیه که نووسین سەبارەت به ماهیەت و ئیمکانه خۆلقێنراوهکانی ئەم بزووتنەوەیه بۆته بهرپرسیارهتیەکی لانیکەم ڕۆشنبیرانه و پێداگرتنی هەڵوێستێکی لێپرسراوانه، هەرچەشنه هەنگاونانێک بۆ مەڵبەندیشیکارانهی دۆخی ئێستاکە له کورستان بهناچار گرێدراوی پێداچوونهوه و سەرلەنوێ داڕشتنهوهی ساتهوەختی پێکهێنەری ئێستاکهی ئیمهیه. دەکرێت ئهم ساتهوەخته گرینگ و بەردەوام زاڵ بەسەر ڕیتمه سیاسی-کۆمەڵایەتیهکانی کوردستان به ئەزموونی مۆدێڕنیتی و سەرهەڵێنانی پرسی کورد له سەردەمی مۆدێڕندا بێته پێناساندن. بهم پێیه، فامکردنی ئێستاکهی کوردستان، پەیوەندێکی نهپساوهی لەگەڵ تێگەیشتن و تێفکرین به ئاوهها ساتەوەختێکدا هەیه و هزراندنێکی ڕهخنهگرانهی کردۆته پێداویستیەکی حاشاهەڵنەگری فیکری و سیاسی.
لهڕاستیدا، ئەوەی ئێمهی بۆ هەوڵدان لە ئاقاری هەڵوێستگرتنێکی ڕهخنهگرانه هان داوه، کەموکۆڕییە شیکارانهکان لەسەر پرسی کورد له گوتاره ئاکادێمیکە زاڵهکان و دەربڕینه ڕۆشنبیرانهکانی کۆمەڵ و بازنه کوردیهکان له لایەک و گرفته بنەڕەتیەکانی پێداچوونه و هزراندنەوەی ئەو پرسه له لایەکی دیکەیە. بهم پێیه، لێرەدا بانگهێشتی توێژەران، ئاکادیمیسیهنهکان و سەرجەم ئەو نووسەرانه دەکریت لە ئەگەری هزرێن له چێوهی ئەم گەڵاڵهدا و هەبوونی پەیوەندی بیردۆز و بەرهەمهکانیان لەگەڵ فامکردن و شیکردنەوهی ئەزموونی کورد له دۆخی مۆدێڕدندا و هەروەها ڕەخنهکاری له زانستی بەرهەمهاتوو لە بوارهدا، وتارهکانی خۆیان تا15/2/1401 بۆ ئادرێسی ئیمەیلی گۆڤارهکه بنێرن.
لێژنەی نووسەرانی وەرزنامهی هەڵوێست
ئیمەیلی گۆڤار: halwestjournal@gmail.com
فراخوان ارسال مقاله به فصلنامه "موضع" (ههڵۆێست)
پیدایی مدرنیته و فرمهای سیاسی و اقتصادی متناظر با آن، کورد را در یک وضعیت بحرانی قرار داد که تاریخ اکنون آن را به نوعی متعین ساخته است. وضعیت پروبلماتیکی که اکنون با آن مواجه هستیم، اندیشیدن به آن را نیز ممکن کرده است. وضعیتی که پاسخهای موجود به آن و اندیشیدن برای توضیحپذیرکردن آن، به اضطراری تبدیل شده است که نباید خود را از آن وارهانید. در عین حال نظام معرفتیای که حول این وضعیت وجود دارد و مشغول تحلیل یا توضیح آن است به نظر میرسد تنها نسبتی گمراهکننده با آن دارد و شاید بتوان گفت در بنیاد، بر رؤیتناپذیر کردن این وضعیتِ پروبلماتیک یا مسئلهزدایی از آن تکوین یافته است. مواجه با این نظام دانش که خود بخشی از این وضعیت مسئلهمند است و پروبلماتیککردن آن، بخشی از استراتژیای است که "موضع (ههڵوێست)" به خاطر آن پا به عرصهی اندیشه و نوشتن نهاده است. با این وجود، برای فهم وضعیت خویش، اندیشیدنِ متفاوت و یافتن خطوط گریز، با معضل و بحران مفهومی و نظری نیز مواجه هستیم. از این رو، مواجهه با این وضعیت هستیشناحتی و معرفتشناختی، موضوع و موضع تامل این نشریه است.
"جنبش ژینا" یا "جنبش ژن، ژیان، ئازادی" کوردستان و مسئله کورد را بار دیگر به کانون مباحثات سیاسی، مناقشات روشنفکرانه و تاملات نظرورزانه فراخوانده است، چرا که خود به فضای کانونی و خاستگاه رخدادهای جاری تبدیل شده است. بهرغم اینکه نوشتن درباره ماهیت و امکانهای خلقشده این جنبش میتواند یک مسئولیت دستکم روشنفکرانه و اتخاذ موضعی متعهدانه باشد، هرگونه ورود به ساحت تحلیلی وضعیت جاری در کوردستان ناگزیر با بازاندیشی و بازطرح اصلیترین گرهگاه و لحظهی برسازندهی اکنونیت ما پیوند خورده است. این لحظه حیاتی و همواره حاکم بر ضرباهنگهای سیاسی-اجتماعی کوردستان را میتوان تجربه مدرنیته و پیدایش مسئله کورد در جهان مدرن قلمداد کرد. از این رو، فهمپذیری وضعیت امروز کوردستان، پیوندی ناگسستنی با درک و اندیشدن به چنین لحظهای دارد و تاملات نقادانه را به یک ضرورت فکری و سیاسی انکارناپذیر تبدیل کرده است.
درواقع، آنچه ما را به تلاش برای اتخاذ موضعی نقادانه واداشته است از یک سو، نابسندگی تحلیلی پیرامون مسئله کورد در گفتمانهای دانشگاهی مسلط و گفتارهای روشنفکرانهی اجتماعات و حلقههای کوردی و از سوی دیگر، چالشهای اساسی در بازخوانی و بازانیشی در آن مسئله است. بنابراین، بدینوسیله از پژوهشگران، دانشگاهیان و تمامی نویسندگانی که حول این طرح مسئله میاندیشند و رویکرد و آثار آنها نسبتی با توضیح و تحلیل تجربه کورد در وضعیت مدرن و نقد ادبیات تولید شده در این رابطه دارد دعوت میشود مقالات خود را تا تاریخ 15/2/1402به آدرس الکترونیکی نشریه ارسال نمایند.
شورای نویسندگان فصلنامه موضع (ههڵوێست)
ایمیل نشریه: halwestjournal@gmail.com
Repost from Kurdish Book House
📘وەرگێڕانی دەقی زانستی یان سەقەتکردن و لە خشتەبردنیی
▫️ڕەخنە لە وتاری ” گێڕانەوە ئایینییەکانی نەتەوەی کورد لە ماوەی دوادوایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا“ لە کتێبی ”مێژووی کورد“ی زانکۆی کامبریج
✍ #حیسامەدین_خاکپوور
▫️ئەم کورتەنوسراوە ھەوڵدەدات بە زمانێکی سادە ھەندێک لەو ھەڵە کوشەندانەی وەرگێڕی بەڕێز ”محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق“ لە وەرگێڕانی وتاری « Nation during the Late Nineteenth and Early Twentieth Centuries Religious Narrations of the Kurdish» لە کتێبی ”مێژووی کورد“( the cambridge history of the kurds) کە لەلایەن دەزگای #جەمال_عیرفانەوە بڵاو بووتەوە، بخاتە بەرباس و لێکۆڵینەوە. لەئاکامدا بە ھێنانەوەی نموونەگەلێکی یەکجار زۆر لە دەقی ئەو وتارە بەو ئەنجامە بگات کە وەرگێڕ لەو وتارەدا نە ئەندێشە و چەمکاندن و بواری فیکری ئەو باسە دەزانێت کە پێویستیی سەرەکییە بۆ کاری وەرگێڕانی پڕۆڤیشناڵ، نە زمانی ئەو کارە دەزانێت نە وەرگێڕانێکی پوخت و ڕەوانیشی خستووتە بەر دەستی خوێنەران. بە کورتی و بە کوردی ئەو دەقەی لەخشتە بردووە و وەھای سەقەت کردووە کە خودی وەرگێڕیش لە خۆی حاڵی نابێت کە چی وتووە و چی کردووە!.
▫️لەم ڕۆژانەدا کتێبی « The Cambridge History of The kurds» کە کۆمەڵەوتارێکی زانستی و ئاکادمیکە لە بوارگەلی جواراوجۆر لەسەر پرسی کورد و کوردستان، لە لایەن دەزگای جەمال عیرفان و بە قەڵەمی #محەمەد_حەمە_ساڵح_تۆفیق (بەرگی یەکەم) و #محەمەد_مستەفا_قەرەداغی (بەرگی دووھەم) چاپ و بڵاو کراوەتەوە و ئەمە بووە ھۆی دڵخۆشیمان و بۆ ساتێکی کورتیش بووبێت لەم تاریکستانەدا بزەی خۆشی خستە سەرلێومان. بەڵام بە داخەوە ئەم بزە زۆری نەخایاند و کاتێ دەستم دایە کتێبەکە و ھەندێک بەراوەردی ئینگلیسی بە کوردییەکەی محەمەد حەمە ساڵح تۆفیقم کرد، ئەو بزە کاتییەیش سڕیایەوە و ڕووبەڕووی شتێک بوومەوە، وێڕای ئەوەی کە زۆر خۆم نادەم لەم باسانە و ڕەعایەتی حاڵوئەحواڵی زەحمەتەکانی مرۆڤی کورد دەکەم و لەگەڵ ڕێزم بۆ زەحمەتی ئەو بەڕێزانە، چارم نەما ئەم نووسراوەی لەسەر بڵاو بکەمەوە و ئەو ھەڵە کوشەندە و وێرانکەرانەی کە بەس تەنیا لەو وتارەدا کردوویەیەتی، بیخەمە بەرچاوی خوێنەران. ئەمە بە مانای ”ئیستیقرای ناتەواو و گشتاندنی ناڕەوا“ نییە گوایە کە تەنیا بەو وتارە داوەری گشتی کتێبەکە بکەم، چونک خوێنەر گەر ئەم ڕەخنە بخوێنتەوە دەزاێنت چی کراوە و دەقەکە چی بەسەر ھاتووە!. ھەڵبەت پێش لە ھەموو شتێک ئەوە بوەترێت کە پێشبینیی ئەوە دەکرا کە ئەم کتێبە گەورە، وا بەپەلە لە ماوەی دوو سێ ساڵدا کاری وەرگێڕانی تەواو بووبێت، ھەڵەکاری زۆری تێدا ھەبێت چونک کۆمەڵەوتارێکی فرەڕەھەند و فرەپسپۆڕیی لەم جۆرە، چەندین وەرگێڕی بە زانستی جۆراوجۆری ئەو بوارانەوە گەرەکە نەک ئەوەی دوو کەس ئەویش ئاوا بەپەلە دەس بدەنە ئەو کارە زەبەلاحە فرەڕەھەندە فرەپسپۆڕییە. دیارە شتێک لەمە باشتری لێ دەرنایەت کە لە کارەکەی محەمەد حەمە ساڵحدا دەیبینین. ئەمە نموونەی ئەو شتەیە کە لە مەسەلی کوردیدا دەڵێن « زۆر بێ و بۆر بێ» کە ڤالتێر بنیامین لە کۆدەقی مارکسیستیدا باش دەپەرژێتە سەر ئەو جۆرە لە ئیبتزال و ئاستنزمییە. لەم کورتە باسەدا لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەمووی زەحمەتەکانی وەرگێڕ و بە پیشاندنی چەندین نموونە لە وەرگێڕانەکەی، بە جەخت لەسەر ئەو وتارەی ئاماژەی پێدرا، دەتوانم بڵێم: « وەرگێڕ نە بواری زانستی ئەو باسە دەزانێت، نە زمان دەزانێت نە بە گشتی وەرگێڕانەکەی بە کاری ئەوە دێت کە بخوێنرێتەوە».
▫️خوێنەری وردبین و زانستی خۆی بە خوێندنەوەی زیاتری کتێبی ”مێژووی کورد“ بە تایبەتی بەرگی یەکەم کە من سەرنجم داوە و جەختم لەسەر ئەو وتارە کردووە، دەزانێت وەھا وەرگێڕانێک ھیچ ئیعتبارێکی زانستی نییە و بەڵکوو وێرانکاری دەقی فیکرییە لەسەر مەسەلەی کورد.
🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne)
🌐 http://kurdishbookhouse.com/ku/100-1019/
#اختصاصی_خانه_کتاب_کردی
■ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی":
▪️ @kurdishbookhouse
🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
Repost from نقد اقتصاد سیاسی
چهگونه زنانهنگری سلطهی مردانه را به عقب میراند؟
_________________
چطور میتوان انقلاب را به آزادی پیوند زد؟ چگونه میتوان سوژههای خشم را به سوژههای تغییر بدل کرد؟ چگونه میتوان قدرت مخرب را به قدرت مؤسس و سازنده تبدیل کرد؟ آیا اساساً این کار ممکن است یا ما محکوم به تکرار روندهایی هستیم که پیشتر آزمودهایم؟
_________________
👈متن کامل
Repost from نقد اقتصاد سیاسی
روشنفکران ارگانیکِ جبههی سرمایه چهگونه پروژهی نولیبرالیسم را جا انداختند
__________
👈متن کامل
کارەساتی_هەندێک_لە_چاپەمەنییەکان_و_لێشاوی_وەرگێڕان_لە_کوردستان1.pdf0.66 KB
تأملاتی نابهنگام دربارهی آزادی عادل مشایخی در دوران جدید، مهار کثرت زنده و حکومتکردن بر آن
صرفا با اتکا به تکنیکهای حاکمیتمندی و استفاده از قدرت «حاکم»ی که مرگ و زندگی اتباع در دست
اوست میسر نمیشود. برای حکومت بر «کثرت زنده» فقط در دست داشتن انحصار خشونت و توانایی
کشتن کافی نیست، بلکه «تنظیم» زندگی نیز به همان اندازه، و چهبسا بیش از آن، اهمیت دارد. این بدان
معناست که حاکمیت باید به «زیستقدرت» نیز مجهز شود: قدرتی که با رمزگذاری کثرت زنده، بر
کالبدهای فردی و بدنهای جمعی اعمال میشود و آنها را در قالب انواع و اقسام تعینهای مولار
تقسیمبندی، ارزیابی و قضاوت و از این طریق، مهار میکند
