cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

مامۆستا قانع

کاناڵی مامۆستا قانع 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا

Show more
Iran22 298The language is not specifiedReligion & Spirituality7 368
Advertising posts
12 201
Subscribers
+5524 hours
+1067 days
+38730 days
Posting time distributions

Data loading in progress...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Publication analysis
PostsViews
Shares
Views dynamics
01
نان تورکی بوو مەیخۆن ئاو تورکی بوو مەیخۆنەوە پێڵاو تورکی بوو لەپێی مەکەن جل تورکی بوو لەبەری مەکەن ئەو کاناڵانە تف باران کەن کە گەلی #کوردستان بە درامای تورکی دەتورکێنن! ✍#عەبدوڵڵا_پەشێو ئەگەر کوردی بەشداری ئەو کاناڵانە بکەن تایبەت بۆ کورد و کوردستان بۆ بینینی شێعر و پەند و وتە بە نرخەکانی گەورە کەسایەتییەکانی کورد تەنها پێویستە گرتە بکەنە سەر نووسراوەکە👇👇
4413Loading...
02
لە پێش چاوم هەموو عالەم بەچەشنی پەڕەکایێکە سەرم گەرمە لە مەستیدا چ دەربەستی کڵاوێکە! بە غەیرەز خەم کە خواردنمە نەهار و شام و بەرقلیان لە ئەنعامی خوا حیسسەی ئەمن تەنیا نیگایێکە لە ئاسمانابەڵایێ بێ لە پێشا دێتە ماڵی من بەڵای غەیب لەگەڵ مندا عەجایەب ئاشنایێکە ئەوەندە یاس و بێزارم لە عالەم چۆڵییە جێگەم سەفی نەگبەت لە چوار دەورم بە عەینی وەک سوپایێکە #قانع ـــــــــــ
6856Loading...
03
هەرچی بێت ژیان یانێ قبووڵ کردنی ئەوەی کە خۆشییەکان یەک لە دوای یەک لەناو ئەچن...!!!! #ڤیلادیمیر_ناباکۆف ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
1 21215Loading...
04
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳۹) نە خۆشی زستان، نە خەندەی زاڵم فریویان نەخۆی، قەزات لە ماڵم! دوو شت بۆ دوو کەس قەت نییانە خێر نە خواردن بۆ تێر، نە چرا بۆ کوێر نە بێژنە عەڕەب کاکە مەرحەبا ئەخوات و ئەبا، ئەڕیتە عەبا وریا بە نە پێت هەڵکەوێ لە مێخ نە لە تاوی پێت بچۆرە لای شێخ ناگەی بە مراد لە دوو ناتەمیز نە تووتنی جێ‌میز، نە کچی دایە‌حیز نە خانەی سەر شیو، نە خانمی کچەتیو نە سەودا لەگەڵ پیاوی هیچ‌نەدیو هەموو شتێ حۆجەی بە هەوڵە و هەلە نەچیتە ناو ئاو، فێر نابی مەلە نەخشی ڕووی ئاغا تێک‌دەچێ زوو زوو هەر حەریر نابێ، دەشبێتە بووزوو نە خۆشی ڕاستی میوانی خوایە زەوادیش نەبڕێ، هیچی لێ‌نایە نە دار نە پەردوو، نەعلەت لە هەردوو لە سەرەتان و نەخۆشیی زەردوو نە ڕەنج بۆ ناکەس، نە شین بۆ مردوو نە خۆ ماندوو کەن بۆ سڵاوبردوو ✍مەلا غەفوور دەبباغی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
1 46318Loading...
05
فیراقی یاری نازدارە، ئەساسی بێ‌قەراریمە خەزانی عومری بێ مایەم، لە فەسڵی نەوبەهاریم زەمانە وا چرای بەختی کوژرانمۆ بە یەکجاری ئەڵێی تۆشەی قەبرسان و شەوی جومعەی مەزاریمە ئەگەر وەعدەم بە مەحشەر پێ بدا دولبەر گەلێ شوکرم لەسەر پردی سیراتیشا خەیاڵی ئینتزاریمە #قانع ــــــــــــ
1 56518Loading...
06
مەمدۆزەوە با جادەیەک بم بۆ نەگەیشتن...!!! #ژاندۆس ــــــــــــــــ
1 52113Loading...
07
وەکوو جگەرەیەکی داگیرساو لە نێوان پەنجەکانتدا، نە کێشات و نە کوژانتەوە، مامەوە.. لە بیرت چوو خەریکم دەسووتێم...!!!!! #نزار_قەبانی ــــــــــــــــــــــــــ
1 63736Loading...
08
حەزم ئەکرد بڵێم: نـە هیچ باش نیم...!!! بەڵام هێندە لە بینینی خۆشحاڵ بووم هیچم نەوت..!!! #ئانا_گاوالدا ـــــــــــــــــ
1 65324Loading...
09
سەرکەوتنی بەرچاوم نییە بەڵام ئەتوانم لەو دۆڕانانەی کە زیندوو لێیان هاتوومەتە دەرێ، خافڵ‌گیرتان کەم...!!!! #چێخۆف ـــــــــــــــــ
1 60715Loading...
10
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳٨) بیسراوە لە زۆر ژنانی پێشوو نە ئاور، نە دوو، قەت نابن بە شوو ئاگری دار بی، هەواری بۆران لەبەر بێ‌خێری لێیان ئەتۆران لە نییەت‌پاکی و دڵی خاوێنی ئەشێ نوێژ بکەی لە سەر داوێنی نە عاسمان هەڵی‌لووشیم و نە عەرز قووتی دام، دەرکیان پێ گرتم بۆ قەرز نە خواردبایەم ئەو هێلکەوڕۆنە نە دیبام ئەو زەبرە بە قوونە نە بەو ئەندازە وشک بە بشکێی نە هێندە تەڕ بە، بگوشرێی بتکێی نە بکەی و نە بخۆی، تەنیا تەماشای سای گەردنی کەی، وەبزانە پاشای قەدیمی دەڵێن نە بازاڕی چۆڵ خۆشە، نە شایی بێ تەقەی دەهۆڵ نە هەڵپەڕین و سەما لە کن کوێر نە خۆشە بۆ کەر گۆرانی و بلوێر لە تاو دەس‌تەنگی بۆچی زەبوونی؟ نە عەیبە و نە شوورەیی‌یە نەبوونی نە قەت به بەرخی لە شیر تێرم خوارد نە بە کاوڕی گیای زەنوێرم خوارد ✍مەلا غەفوور دەبباغی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
1 6898Loading...
11
کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟ ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇
4251Loading...
12
شەو نیه بیر لەوە نەکەمەوە بێم و ئەو غەزەلانەت بسووتێنم و خۆم فڕێ دەمە باوەشت و لە نێوان دوو دەستتدا ون بم... بەڵام بیر دەکەمەوە، دواتر خەیاڵەکانم بەبێ تۆ مانایان نیه ئەزیزم . . . ئەو خۆشییەی که هەمیشه بیرت بکەم، قووڵتره لەو خۆشییەی پێت بگەم. #بەختیار_عەلی ــــــــــــــــــــــــــ
1 93731Loading...
13
ناخۆشترین پەیڤ و ناخۆشترین نامە، باشتر و دۆستانەترە لە بێدەنگی...!!!! #نیچە ــــــــــــــــــ
1 85214Loading...
14
سەربەخۆیی گرنگ نییە! هەر هەشت پیتی ناوی وڵات، بە عانەیەک قەڵای هێسکی ئەنفالەکان بە مەرحەبای بێگانەیەک گرنگ نیە! خودا دەیکرد(قودس) دەبوو بە ئۆرشەلیم، (دڵ)یش دەچووە ناو پەراسووی یەکانەیەک. گرنگ نییە، با بەعسی و جاش بورووکێنە ناو دەرپێشمان وەکوو شارە مۆرانەیەک. گرنگ نییە! دەبا وڵات سەروخواری ببێتە کەللەخانەیەک. بەڵام گرنگ کورسییەکی سارد و سڕی وەک تابووتی بن مردووە، گرنگتریش؛ ئەو دۆلارە چاو سەوزانەن کە بۆ غوربەت سەری خۆیان هەڵگرتووە! #عەبدوڵڵا_پەشێو ـــــــــــــــــــــــــــــــ
2 05114Loading...
15
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳۷) ئەزانم ناوی خۆت بیستۆتەوە شیر مەسوو، ناوی خۆت بە خۆتەوە دای بە گوێچکەما شیرین‌وتارێ ناوی سەگت برد، دەس بدە دارێ ناوی شات هێنا، قاڵیچە ڕاخە نەتبوو، سیپاڵی خۆتی بۆ داخە چەند کەسێ ناوی گورگیان برد شەوێ زۆری پێ نەچوو حازر بوو لەوێ نە دایکی مەعلووم بووە نە باوکی هەر ناوی هەیە، دیار نییە ناوکی نەگۆڕاوە، بۆ خۆت دەکەی نەناس؟ هەر ئەو نرخەیە داینا شاعەباس خۆی نەدیوە قەت ساحێب بەرگ بێ وەختە لە خۆشیان شایی مەرگ بێ بەو کەسە ئێژن سپڵە و بێ‌ئەمەک بشکێنێ نمەک‌دان لە دوای نمەک هەر چونکی نان و نمەکمان سوێرە کێ سەگ گووی ناخوا، بە ئێمە فێرە هەوڵ و تەقالا بە خاتر ژینە نۆ بکە بۆ سێ، پەندی پێشینە ئاو لە دەستی ناتکێ تنۆکێ نۆ پاروو دەکا لە تاقە نۆکێ ✍مەلا غەفوور دەبباغی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
2 0434Loading...
16
شێعرە جەدیدەکان مەحوی😁😁
1 6130Loading...
17
https://t.me/mahwi_i
1 5954Loading...
18
چاوەکەم ! مەغرووری هەروا ، یان خەتای نازاریە!! نازە وا ئاڵۆزە چاوت؟ یا لە سەر خونخواریە؟ #قانع ـــــــــــــ
2 21233Loading...
19
یاسای برینەکان وەهایە، هەر برینێکی نوێ، برینە  کۆنەکانیش ئەکولێنێتەوە...!!!! #کەمال_سایار ــــــــــــــــــــــــــ
2 19735Loading...
20
بۆ هاوڕێیان سەقز
2 2718Loading...
21
پێش دادگایی کردنی "سوکرات" لێیان پرسی: گەورەترین ئاواتێک کە لە دڵتایە چییە؟ گوتی: ئاواتم ئەوەیە بچمە سەر بەرزترین جێگای شاری ئاسینا و هاوار کەم خەڵکینە؛ بۆچی باشترین و جوانترین ساتەکانی تەمەنتان تەرخان کردووە بۆ کۆکردنەوەی زێڕ و زیو، بەڵام گرنگی و بایەخێکی ئەوتۆ نادەن بە پەروردەی مناڵەکانتان کە ناچارن سەروەت و سامانەکەتانی بۆ بەجێبێڵن! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وەرگێڕان : #زاهێد_بابامیری
2 84127Loading...
22
مه‌رگه‌ دێ و دوا به‌ هه‌موو شت دێنێ هه‌موو ئاواتێ له‌ دڵ ده‌ستێنێ ‌ #سوارە_ئیلخانیزادە
2 26525Loading...
23
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳٦) ڕۆژ نانی گاور بخۆن یا بە شەو سڵاوەت بدەن لە دیداری ئەو نان نانی من و کووزەڵەی کانی خۆشە میوانی، خۆشە میوانی! قەدیمی دەڵێن هیچ گا نانی مەرد خۆی ڕاناگرێ لە زگی نامەرد مەشهوورە نانی مێرد بێ‌میننەتە خەوی شەوانیش زۆر بێ عیللەتە وەک نانی مێردان لە مێردان قەرزە نان بە نان، بیروڕایەکی بەرزە ئاکاری هێندێ لە ژن و پیاوە نان نییە بیخوا، بە ئاو کۆلاوە مردووشۆر بیبا، گۆڕکەن بینێژێ کێ نانی نەبێ، چاوی بڕێژێ لە ناو چی بە دەس دیق و وەرهەمۆ بۆ نانی هاریت گرتوە بە دەمۆ؟ لایەن‌گری شەڕ ئەهلی تاوانە ناوبژیکەریش دڵ‌فراوانە وام بۆ هەڵگرتی پەی پێ نەبا کەس ناو و نیشانمان پەڵەهەورەکەس ناوت بچێ بە کۆرەگەی ئاشا چاوم لە چاوی تۆ نەبێ، حاشا ✍مەلا غەفوور دەبباغی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
2 2978Loading...
24
خەڵکینە
2971Loading...
25
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️ سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر‌ کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇
5361Loading...
26
هۆزی کورد ! ئەمڕۆ بەهارە ، کەی بەهاری ئێمەیە؟ کەی وەتەن گوڵزار و باخ و لالەزاری ئێمەیە؟ کەی سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە، شاری ئێمەیە؟ خۆرنشین ڕەنگ زەردی گۆیژە دەردەداری ئێمەیە؟ کوێر نەبووم، ئەیلوولە تانەی سەر پەڕەی چاوانمە قەسری قاجارە لە جەرگم ، زامی سەختی کارییە بۆ براکانی شیمالم، ئەشکی ئاڵم جارییە ڕۆڵەڕۆمە بۆ شوکاک ، کار و پیشەم زارییە سوری خوێنی لوڕ ، لەهەوری ئاسمانا دیارییە ڕۆژی ئەمڕۆ یادی ڕۆژی وەیسەوو پیرانمە دوێ لەقەبرا نەوجوانێ تازە نەوخەت هاتەدەر ئاوڕێکی دا نواڕی،بۆ سەراسەر دەشت و دەر نەعرەتەی پێکاو بە دوودەس،دای لە سینەو تەپڵی سەر بۆچی وا پاشکەوتووە، کوردی دلێری  پڕ هونەر؟ ٭[ئەم وڵاتە بێکەسە، کەی خاکەکەی جارانمە؟!!] ئەیوەتەن! بێ شەوق و زەوقی ئیشی بێ ئەو لادی یە بێستوون بێ نازە ئەمڕۆ،کاری بێ فەرهادی یە ڕەبی خوسرەو کوێرو کەڕبێ،وا لەسەر بێدادی یە بۆ هەموو کەس دەورە دەورەی، حوڕی یو ئازادی یە ٭[ ئەی خوا تاکەی ئەسیریی؟ خەلعەتی نیشتمانمە؟] ساقیا، سادەی بە یادی چاوی دولبەر بێنە مەی بۆ فەرەح تێکە لەسەریەک، بێرە گەردش پەی بەپەی قەت مەخۆ ئێشی زەمانە، بیرکەرۆ، کوا تاجەکەی؟ کوانێ گورزی قارەمان و،دەبدەبەی شێرانی ڕەی؟ ٭[(قانعا)ئەمڕوو سبەینێ،نەوبەتی گۆڕانمە..] #قانع #بەهار
2 2398Loading...
27
کافکا: دڵ ماڵێکە بە دوو ژوورەوە: لە یەکێک لە ژوورەکاندا ڕەنج و لەوی دیکەیاندا شادی ئەژی. نابێت بە دەنگی بەرز پێبکەنی چونکە ڕەنج لەو ژوورەکەی‌تردا بەخەبەر دێتەوە. یانووش: ئەی شادی چی؟ لە دەنگە دەنگی ڕەنج بەخەبەر نایەتەوە؟؟ کافکا: نە، شادی گوێی قورسە، دەنگی ڕەنج نابیسێ لەو ژوورەکەدا. ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2 21319Loading...
28
ئەوەش جوانییەکی‌تری ئەمڕۆ
2 2412Loading...
29
باشە ئیمڕۆ بۆ ئەوەندە جوانە😊
2 3003Loading...
30
بەردەوام دێیتەوە یادم سەیرکە چیتر تۆیش شوێنێکت نییە بۆ ڕۆیشتن...!!!! #ئۆزدێمیر_ئاسف ــــــــــــــــــــــــــــــ
2 37710Loading...
31
دەمویست نزیکت ببمەوە و ببینە مەرهەمی یەک‌تر، ئێستە بڕوانە چەن برینم لە تۆ هەیە...!!!! ـــــــــــــــــــــــــــــــ
2 33626Loading...
32
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳٥) تاقیان نەمێنێ، تێیان کەوێ قڕ هەم سپڵە، هەم نان‌خۆری سفرەدڕ هۆی چییە دەس‌تەنگ کز و لاوازە؟ هەر نان و پیازە، بە قات و نیازە بۆ سەفەر لەگەڵ کەسێ ڕێ‌کەوە نان و نمەکتان کردووە پێکەوە هاتەوە بیرم ئەم قسە خۆشە دوژمن کەریشی بگێی هەر خۆشە خوایە زۆر شکور، پیاوی ناتەواو چ بکا؟ خۆ نانی قەت ناگا بە ئاو تۆ نانی بێ خوێ دەخۆی، بتڕی سوێر یانی چی؟ بتبا خوا بە دەردی کوێر! نانی جۆ دەخۆن، دەسیان بە سابوون دەشۆن، ئەوانەی تووشی ڕیا بوون نانی خۆت لەسەر خوانی خەڵکی خوارد نەغد و پوختی خۆت بە خەڵکی سپارد نانی ڕۆم ئەخوا و کەچی بە عەجەم خەرج و باج ئەدا، بەبێ زیاد و کەم فەرقی چەس نانی شوانی لە هۆڕی بگاتە دەستی یاخۆ لە تۆڕی؟ دوێکە دۆ نەبوو تێر بخۆنەوە ئیمڕۆ نانیشیان کەوتە ڕۆنەوە ✍مەلا غەفوور دەبباغی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
2 43710Loading...
33
Media files
2 17432Loading...
34
هێندە دڵم تەنگە دەڵێم بەم شەوە لەم شارە بڕۆم....!!!
2 33715Loading...
35
ئەی وەتەن! باخچەی تەبیعەت کافیە بۆ جەننەتم مەنزەرەی سوبحی جەمالت،شافیە بۆ میحنەتم تۆ تەبیبی دەردی دڵمی ، بۆیە ڕوو لە سیححەتم لا دەبا بۆنی وەنەوشەی چیمەنت سەد عیللەتم لێو بە بار و دەستە ئەژنۆ، سەرکزیی کوردانمە ئەیوەتەن!بەرلین بە نۆکەر سۆسەن و نەسرینی تۆ لۆندرەو پاریس فیدات بن ،بۆهەوای شیرینی تۆ کەی قەڵەم تەحریر ئەکا،شەرحی گوڵی ڕەنگینی تۆ؟ بۆنی عەتری خستە دنیا،نەرگسی نورینی تۆ ڕەبی ئاوابێ وەتەن،چون جنت العدنانمە #قانع #بەهار
2 45223Loading...
36
ببوورن ژێرنووسەکەی فارسییە بەس ڕای خۆتان لەسەر ئەم ڤیدیۆیە بنووسن.
2 35820Loading...
37
کاتێک مرۆڤ نەتوانێ نزیکتر بێتەوە، زۆر بە ئاسانی دوور ئەکەوێتەوە...!!!! #کافکا ــــــــــــــــ
2 34720Loading...
38
بیر لەوە دەکەمەوە لەم ڕێگای ژیانەدا چ شتانێم دۆڕاند، ئەو کاتانەی کە بۆ هەمیشە لەکیس‌چوون، ئەو هاوڕێیانەی کە مردن یان ون بوون، ئەو هەستانەی کە چیتر قەت نایانناسمەوە...!!!! #هارووکی_مۆراکامی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2 30120Loading...
39
پشت‌گوێ خستن داواکاریی ڕۆیشتنە، بەڵام بەشێوەیەکی ئازاردەر و دزێو...!!!! #مەحموود_دەروێش ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2 33912Loading...
40
قسەکانی پێ بڕیم: "چۆن ژیانتان بێ‌چیرۆکە؟ ئەی چۆن ژیاون؟" "چۆنی نییە! بێ‌چیرۆک! هەروا! وەک ئەڵێن دێمی! تەک و تەنیا! موتەڵەقەن تەنیا! ئێوە ئەزانن "تەنیا" یانێ چی؟" "یانێ چی؟ یانێ هیچ‌کات هیچ‌کەسێ نابینی؟" "نە، بینین کە با ، هەموان دەبینم، بەڵام سەرباری ئەو هەموو دیتنە هەر تەنیام!" #داستایۆفسکی ــــــــــــــــــــــــــــ
2 3097Loading...
Repost from N/a
نان تورکی بوو مەیخۆن ئاو تورکی بوو مەیخۆنەوە پێڵاو تورکی بوو لەپێی مەکەن جل تورکی بوو لەبەری مەکەن ئەو کاناڵانە تف باران کەن کە گەلی #کوردستان بە درامای تورکی دەتورکێنن! ✍#عەبدوڵڵا_پەشێو ئەگەر کوردی بەشداری ئەو کاناڵانە بکەن تایبەت بۆ کورد و کوردستان بۆ بینینی شێعر و پەند و وتە بە نرخەکانی گەورە کەسایەتییەکانی کورد تەنها پێویستە گرتە بکەنە سەر نووسراوەکە👇👇
Show all...
👍 3 2😁 2👎 1👌 1🤪 1
لادیمەن و وێنەی جوانی کوردی😍🏞
هەواڵەکانی چوار پارچەی کوردستان🤔❗️
شێعر و وتەی جوان😍
ڤیدیۆی جوان بۆ ئیستۆری🎥😍
گۆرانی و مۆسیقای کوردی 🎼👌
ئامۆژگاری و منداڵپەروەری👨‍👩‍👧‍👦
شێعر و ڕستەی جوان بۆ خۆشەویستەکەت💑
وەرە لێرە بە دڵی خۆت کوردانە بژی😍☺️
لە پێش چاوم هەموو عالەم بەچەشنی پەڕەکایێکە سەرم گەرمە لە مەستیدا چ دەربەستی کڵاوێکە! بە غەیرەز خەم کە خواردنمە نەهار و شام و بەرقلیان لە ئەنعامی خوا حیسسەی ئەمن تەنیا نیگایێکە لە ئاسمانابەڵایێ بێ لە پێشا دێتە ماڵی من بەڵای غەیب لەگەڵ مندا عەجایەب ئاشنایێکە ئەوەندە یاس و بێزارم لە عالەم چۆڵییە جێگەم سەفی نەگبەت لە چوار دەورم بە عەینی وەک سوپایێکە #قانع ـــــــــــ
Show all...
6👍 4👏 4
هەرچی بێت ژیان یانێ قبووڵ کردنی ئەوەی کە خۆشییەکان یەک لە دوای یەک لەناو ئەچن...!!!! #ڤیلادیمیر_ناباکۆف ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
👍 11 3💔 3👎 2
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳۹) نە خۆشی زستان، نە خەندەی زاڵم فریویان نەخۆی، قەزات لە ماڵم! دوو شت بۆ دوو کەس قەت نییانە خێر نە خواردن بۆ تێر، نە چرا بۆ کوێر نە بێژنە عەڕەب کاکە مەرحەبا ئەخوات و ئەبا، ئەڕیتە عەبا وریا بە نە پێت هەڵکەوێ لە مێخ نە لە تاوی پێت بچۆرە لای شێخ ناگەی بە مراد لە دوو ناتەمیز نە تووتنی جێ‌میز، نە کچی دایە‌حیز نە خانەی سەر شیو، نە خانمی کچەتیو نە سەودا لەگەڵ پیاوی هیچ‌نەدیو هەموو شتێ حۆجەی بە هەوڵە و هەلە نەچیتە ناو ئاو، فێر نابی مەلە نەخشی ڕووی ئاغا تێک‌دەچێ زوو زوو هەر حەریر نابێ، دەشبێتە بووزوو نە خۆشی ڕاستی میوانی خوایە زەوادیش نەبڕێ، هیچی لێ‌نایە نە دار نە پەردوو، نەعلەت لە هەردوو لە سەرەتان و نەخۆشیی زەردوو نە ڕەنج بۆ ناکەس، نە شین بۆ مردوو نە خۆ ماندوو کەن بۆ سڵاوبردوو ✍مەلا غەفوور دەبباغی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
Show all...
👍 9👏 4👎 2 1
فیراقی یاری نازدارە، ئەساسی بێ‌قەراریمە خەزانی عومری بێ مایەم، لە فەسڵی نەوبەهاریم زەمانە وا چرای بەختی کوژرانمۆ بە یەکجاری ئەڵێی تۆشەی قەبرسان و شەوی جومعەی مەزاریمە ئەگەر وەعدەم بە مەحشەر پێ بدا دولبەر گەلێ شوکرم لەسەر پردی سیراتیشا خەیاڵی ئینتزاریمە #قانع ــــــــــــ
Show all...
21👍 5❤‍🔥 1
مەمدۆزەوە با جادەیەک بم بۆ نەگەیشتن...!!! #ژاندۆس ــــــــــــــــ
Show all...
6💔 4😐 1
وەکوو جگەرەیەکی داگیرساو لە نێوان پەنجەکانتدا، نە کێشات و نە کوژانتەوە، مامەوە.. لە بیرت چوو خەریکم دەسووتێم...!!!!! #نزار_قەبانی ــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
❤‍🔥 13💔 6👍 1 1👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
حەزم ئەکرد بڵێم: نـە هیچ باش نیم...!!! بەڵام هێندە لە بینینی خۆشحاڵ بووم هیچم نەوت..!!! #ئانا_گاوالدا ـــــــــــــــــ
Show all...
15💔 5
سەرکەوتنی بەرچاوم نییە بەڵام ئەتوانم لەو دۆڕانانەی کە زیندوو لێیان هاتوومەتە دەرێ، خافڵ‌گیرتان کەم...!!!! #چێخۆف ـــــــــــــــــ
Show all...
👍 8 2😁 1👀 1

👍 12 1