cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

مامۆستا قانع

کاناڵی مامۆستا قانع 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا

Show more
Iran22 560The language is not specifiedReligion & Spirituality7 526
Advertising posts
12 021Subscribers
+1424 hours
+767 days
+41730 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

جوان و شیرینە ئەگەر دنیا، لە ڕوودا میهرەبان، وەردی خارە، شەھدی زەھری مارە، عەھدی بێ سەبات...!!! #مەحوی ــــــــــــــــــ
Show all...
👍 3🥴 3
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۲۹) دیوتە کەوتووینە چ  ڕۆژگارێ؟ پیاو مل لە چەقۆ دەسوون بۆ کارێ لە ترسی واشەی زاڵم، مەلیچک بە کۆمەڵ پەنا ئەبەن بۆ پنچک ئەمن هەر ئاغا، ئەتۆ هەر ئاغا کێ بۆمان ڕاخا جێ لە وەتاغا؟ مەشهوورە مناڵ هەر بە مناڵی سەرونەشەمەی دیارە بە کاڵی ئێژن مناڵی داو و دەرمانان قەتیان نەدیوە بێتە گوێی بانان چیت لەگەورە بیست، هەر ئەوە ڕێتە ئەمن بۆ تۆمە، ئەتۆ بۆ کێتە؟ دیت چی لە بارەم کرد دۆستی ناپیاو؟ من بۆم دانا ناو، ئەو بۆی دانام داو چاکە و پیاوەتیم ئاوا داتەوە؟ من بەرزم کردی، خوا بتباتەوە لای دا لە مەتڵەب، باش بوو کەمی وت من چی ئەڵێم و تەموورە چی وت؟ ئەمن بووم بە تۆ، ئەتۆ بووی بە من ئەمن بووم بە جن، ئەتۆ بووی بە ژن میر قسەی بە توێکڵ بوو، دەمزانی هەر بۆیە  زوو بە فیکی خۆم زانی ✍مەلا غەفوور دەبباغی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
Show all...
👍 3
Repost from N/a
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️ سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر‌ کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇
Show all...
کوردستان نیشتمانی جوان
هەواڵەکانی کوردستان
زانستی و فێرکاری
کۆمەڵایەتی
فەرهەنگی
دەروونناسی
شێعر و پەخشان
وێنە و لادیمەنی جوانی کوردەواری
Repost from N/a
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️ سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر‌ کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇
Show all...
کوردستان نیشتمانی جوان
هەواڵەکانی کوردستان
زانستی و فێرکاری
کۆمەڵایەتی
فەرهەنگی
دەروونناسی
شێعر و پەخشان
وێنە و لادیمەنی جوانی کوردەواری
من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، فارس و تورک و تارم بۆ چییە؟ تا برای پشتیم ببێ، یاری لە مارم بۆ چییە؟ تا کڵاشی بەنچنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس بدا قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە؟ تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ وەسفی (رکن اباد) و نەهری (رودبار)م بۆ چییە؟ #قانع ـــــــــــــ
Show all...
19👍 6
لەوێ مەمرە.. جانی جانان! لەوێ مەمرە! نە (با)ی ئەوێ تۆ ئەناسێ‌ و نە مەلێكی‌ و نە ئاوی ئەوێش ئەزانێ تۆ لەكام بەفری شاخانی! لەوێ مەمرە جانی جانان! كێ نایزانێ گڵی ئەوێ عەشق بڕە و مەیل بڕە و ھەر بیرچوونەوەی تیا ئەڕوێ. كێ نایزانێ! تۆ تەنیاییت بەشێوە بێ یا بەڕەگ‌ و یان بە گەڵا و یان بە لاسك ھەر لە درەختی شەوانی ئێرە ئەچێ... تۆ تەنیاییت لە پاییزە ھەژارەكەی سلێمانی‌ و تۆ تەنیاییت ھەر لە تەنیایی خوای ئێرە و لە كۆترە شینكەی كەسیرەی بەر پرووشەی ئێواران‌ و لە ئەرخەوانی بێ خەوی سەیوان ئەچێ! لەوێ مەمرە و نە غەریبـی غەریبتر و نە تەنیایی تەنیاتر و نە بێكەسم بێكەستر كە! لەوێ مەمرە جانی جانان لەوێ مەمرە...!!! #شێركۆ_بێكەس ـــــــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
👍 12
خیانەتکردن لە نیشـــتمان دووجۆرە، یەکێکیان ئەوەیە‌ بیفرۆشیت بە دوژمن و ئەوی تریان درۆی گەورەی لەگەڵدا بکەیت، بە درۆ جوانی بکەیت، بە درۆ سۆزی بەسەردا ببارێنیت و دەرد و نەنگییەکانی خۆی پێنەڵێیت. نیشتمان لای من جێگایەک بوو کە لە ناویدا بۆ مرۆڤبوونی خۆم و مافە ئاساییەکانی خۆم دەگەڕام و نەمدەدۆزییەوە، خەڵکێک هەبوون هەموو دەردەکانی نیشتمانیان دەگێڕایەوە بۆ داگیرکەر، بەڵام من شتەکانم بە جۆرێکی تر دەبینی. نیشتمان لای من ئەو پێشمەرگانە بوو کە بەرگرییان لە دایکی وەتەن دەکرد و کەچی لە ناو یەکیشدا یەک ئەویدی سەردەبڕی و یەکدیان ئەتکدەکرد و یەکدیان ئاوارە دەکرد. ئەو سیاسیانە بوو کە بانگەشەی ئازادی نیشتمانیان دەکرد، بەڵام هێندەی دڵی ئاغاکان و سەر سفرەی پیاوە دەوڵەمەندەکانی شاریان بەلاوە گرنگ بوو، خەڵکی سادە و ئاسایی و بچووکیان نەدەبینی. من نەمویست تا کۆتایی درۆ لەگەڵ نیشتماندا بکەم و بڵێم بڕوانە تۆ چەند جوانیت، خاکت گەوهەرە و ئاوت کەوسەرە، من ئەو درۆکردنانە بە گەورەترین خیانەت دەزانم لە نیشتمان... هیچ شتێک لەم سەر زەوییە لە نیشتمانپەروەرێکی درۆزن یان نیشتمانپەروەرێکی نەفام ترسناکتر نییە... هەموو فاشیستەکان، هیتلەر و سەدام حوسەین و ئۆردوگانەکان نیشتمانپەروەری درۆزنن. هەموو مرۆڤێکی درۆزن و بێبەهرەی ئەم دونیایە دەتوانێت  خۆی بکات بە نیشتمانپەروەر، بەڵام ژمارەیەکی زۆر بچووک دەتوانن نیشتمانپەروەر بن، بێ ئەوەی درۆ بکەن، بێ ئەوەی بە شان و باڵی کانی و ئاودا هەڵبدەن، بێئەوەی بڵێن تۆ مەزنیت و گەورەیت و لە وێنەی تۆ لە دونیادا نییە، من قێزم لەو وڕێنە ناسیونالیستیانە دێتەوە کە جگە لە خۆخەڵەتاندن و درۆ لەگەڵ خۆداکردن هیچی تر نین، نیشتمانپەروەری ڕاستەقینە کەسێکە ناشیرینییەکانی نیشتمان دەبینێت نەوەک بە درۆ هەر خەریکی مکیاج و نەشتەرکاری بێت، نیشتمانپەروەری ڕاستەقینە کەسێکە بیردەکاتەوە نەوەک ساڵۆنی مکیاج کردنی دانابێت و ستایش و پیاهەڵدانی ساختە بنوسێت. ئەو وێنە ڕۆمانسییە موبارەکەی ناسیونالیستی کوردی بۆ نیشتمانی کێشا، وێنەیەکی ڕاستەقینە نییە، ئەو درۆیانە حیزبی درۆزن، سەرکردەی درۆزنی خولقاند، بەڵام ئەوە تەنیا سیفەتی ناسیونالیزمی کوردی نییە، سیفەتی هەموو ناسیونالیستەکانی دونیایە. لەگەڵ قەسیدەی نیشتماندا یەک جار و بۆ هەتاهەتایە ماڵئاواییم لەو وێنەیە کرد، بێئەوەی ئاوڕبدەمەوە بزانم لە پشتەوە چیم پێدەڵێن. #بەختیار_عەلی ــــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
8👌 3👍 1👏 1
نامەوێت کەسێ جگە لە تــــــــۆ بمدۆزێتەوە...!!!! #سۆزان_عەلیوان ــــــــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
12🔥 5👍 1🕊 1
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۲٨) کەر جەفاکێشە و زۆریش بێوەیە خزمی نزیکی خۆڵەکەوەیە دیاری دۆمان تەشی و شانەیە مزگێنی هێلکە هەر پەموانەیە دەمت خۆش، چاوت دوور بێ لە تانە مژدەی شیرینت لە بن ددانە بولبولە لەلای ماسی، قورباغە مژومۆر لە ناو کوێران چاوساغە مستێ خۆڵ واتە پارچەیەک زەوی بتبێ، نەک دوو مست زێڕی خوسرەوی ئێژن مشتەری ئێوارە گشتی یا حیزە یا دز، بێ خێرە مشتی مست لە درەوشە دەگەڕێتەوە فیلیش بە چەکوش هەس دەدرێتەوە کوێرنانی وا هەن سەگم بە حاڵیان مشک سەوداسەر دەبێ لە ماڵیان تف لە ژیانی ڕژد و چرووکان ئەوەندە ماندوون، هاکا پڕووکان گورپە لە ماڵی لەچەر و پیسکە دایم لە برسان سەر بە هەنیسکە ماڵی پارەپیس ئەڵێن مشکی کوێر لە وردەنانی سکی نەبوە تێر ✍مەلا غەفوور دەبباغی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
Show all...
👍 5 4
'وەرە لێرە بە دڵی خۆت ئاشقانە بژی🫀🫂'
Show all...
🥰 2😁 1😍 1
«تۆ خۆشەویستە بەنرخەکەی منیت🤎»
«به‌قه‌د هه‌موو ئاواته‌کانم خۆشم ده‌وێی💙»
«بوونت ئۆقرەیی ڕۆحمە🤍»
«پێکەنینت لە بریقەی ئەستێرەکان جوانترە♥️»