بەختیار عەلی
Open in Telegram
كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946
Show more5 125
Subscribers
No data24 hours
-107 days
-830 days
Posts Archive
5 125
هیچ ئەدەبێکی بەرز بوونی نییە دوور لە فیکر، دوور لە فەلسەفە، دوور لە زانست. مەسەلەی زانین و داهێنان بۆ ئێمەی کورد، مەسەلەیەکی چارەنوسسازە. مەسەلەی دروستکردنی هێزێکە لە ڕێگای سوپا و فڕۆکە و داگیرکارییەوە نەڕوخێت و داگیرنەکرێت، واتە پتەوکردنی هێزی کوردبوونە لە دەرەوەی سیاسەت.
سیاسەت بە تەنیا ئەو ستوونە قایم و ئەستوورە نییە کورد بتوانێت لەسەری بوەستێت، دەبێت کوردبوون لە دەرەوەی سیاسەت، وەک شوناسێکی داهێنەرانە و مرۆڤدۆست و کراوە پایەی خۆی هەبێت. سیاسەتی کوردی بە درێژایی سەدەی بیست، سیاسەتی دۆڕان و نەفامی و ملهوڕیی بووە، ئیشی ڕۆشنبیرە لە دەرەوەی کایەی سیاسی جۆرە کوردبوونێک بونیادبنێت، لەسەر بنەمای داهێنانی نەمر دروستبووبێت، هێزێک ئەگەر سیاسەتیش هەرەسیهێنا، کوردبوون ڕابگرێت و ڕێگانەدات هەرەس بهێنێت.
بەڵام هەموو داهێنانێک تەنیا بە ئەندازەی ئەوە دەبێتە بناغە، کە نەتەوەیەکیش هەبێت وەریبگرێت و تێیبگات و بیپارێزێت، نەتەوەی نەخوێندەوار ناتوانێت ئەوەی هەیەتی بیکات بە ژێرخانی کولتووری.
"بەختیار عەلی" لە کتێبی "هێماکانی دونیای ڕۆمان"🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
5 125
Repost from N/a
دڵ ئەمڕۆ مات و مەدهۆشە خودا فەسڵی گوڵان با بێ“
وەفایی
لێرەوە پاڵپشتمان بن ئازیزان🤍🙂
5 125
لە سەرەتای پرۆژەی ڕۆشنگەریدا «ئیشکردن بۆ ئازادی» تەواو گرێدراوی «ئیش بە ئازادیکردن»ە . بە جۆرێک لە زۆربەی وێستگە گرنگەکانی فەلسەفەی خۆرئاوادا، ئەم دوو چەمکە بە زەحمەت لێکدەترازێن. بەڵام ئەم چەمکە لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەتی نازی و ستالینیدا دەگاتە کۆتایی خۆی و دەچێتە جێگایەک «ئازادی» لەوە دەکەوێت پرۆژەی دروستکردنی مرۆڤی ئازاد بێت و دەبێت بە پرۆژەی دروستکردنی چینێکی ئازاد و نەتەوەیەکی ئازاد کە «ئیرادەی ئازاد»ی خۆی لە کەسی سەرۆک و ڕابەرێکی گەورەدا بەرجەستەدەکات، لە گیرفانی ئەم دابڕانەشەوە دیکتاتۆرە گەورەکانی سەدەی بیست دێنەدەرێ.
ئێمە لە خۆرهەڵات لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا و بە لاوازبوونی پێگەی دین کەم کەم بەسەر وشەی ئازادیدا دەکرێینەوە، وشەکە کاتێک دەگاتە ئێمە لە خۆرئاواش مانا ڕۆشنگەرانەکەی خۆی ونکردوە. واتە لە سەرەتاوە پرۆژەی ئازادی لە دونیای ئێمەدا بە نیازی ناواخنکردن و بردنە ناوەوەی ئازادی و گۆڕینی بۆ سیفەتێکی گۆزارشتکەر لە ئیرادەی تاکەکان نەخولقاوە. هەتا لە دوای ڕاپەڕینەوە کە کەم و زۆر باس لە تاکی ئازاد دێتە پێشێ، هەرگیز ئەم باسە هاوشانی بیرکردنەوە نوبووە لە چۆنیەتی ناواخنکردن و بە دەرونیکردنی ئازادی، واتە هاوشانی ئەوە نییە چۆن «ئازادی» ببێتە «ئازادبوون». بە گشتی مێژووی ئێمە مێژووی نامۆبوونی «ئیرادەی ئازادییە» لە گەیشتن بە «ئیرادەی ئازاد».
گەر مەبەست لە ئازادی سەرهەڵدانی ئیرادەی ئازاد نەبێت، ئەوکات دەشێت لە ژێر وشەی ئازادیدا گەلێک شتی ترسناک و ئاڵۆز خۆی بهاوێتە ناو مێژووەوە. ئەوەی مەرجە بۆ ئازادی هەبوونی عەقڵی ئازادە، ئازادی تەنیا بریتی نییە لە فەزای ئازاد بۆ کارکردن و ڕەفتار و هەڵبژاردن، بەڵکو ئازادی مەرجێکی سەرەکی پێویستە کە هەبوونی توانای بیرکردنەوەیە لە خودی ئازادی. سیفەتێک لە سیفەتە گەورەکانی عەقڵ ئەوەیە کە دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات گەر بە ئازادیش نەژی، بە ئازادی بیر بکاتەوە. ئێمە لە خۆرهەڵات و لە کوردستانیش زۆر قسە لە فەزای ئازاد دەکەین، بێئەوەی قسەیەکی ڕاستەقینەمان لەسەر عەقڵی ئازاد کردبێت. عەقڵی ئازاد مەرجی سەرەکی ئازادییە، ئازادی هەم تیورەیە و هەم پراکتیک، لە بیرکردنەوەوە دەست پێدەکات و لە ژیاندا کۆتایی دێت. ئەگەر سەرنج بدەین شۆڕشی فەرەنسی زۆر جار بە شۆڕشی فەیلەسوفان یاخود شۆڕشی سەرکەوتنی عەقڵی فەلسەفی ناودەبرێت، چونکە زەمینە تیورییەکان و هاواری فەیلەسوفان بۆ ئازادکردنی عەقڵی مرۆڤ و ئیرادەی کارکردنی پێش ئەو شۆڕشە دەکەون. مێژووی ئێمە، گەرچی مێژووی شۆڕشی بەردەوام بووە، بەڵام هەرگیز چرکەیەکی ڕاستەقینەی تیۆریزەکردنی تێدا نییە، خۆهاویشتنە ناو پراکتیککردنی ئازادییەوە، ناو چالاکی سیاسی و مێژوییەوە بۆ ئازادی، بێئەوەی ئازادی خۆی تیۆریزە کرابێت بە کارەسات دواییدێت. بیرکردنەوە لە ئازادی، جەوهەری ئازادییە، واتە ناتوانیت ئازاد بیت گەر ئازادی نەکەیت بابەتی بیرکردنەوەت، بیرنەکردنەوە لە ئازادی، هەموو خەباتێک بۆ ئازادی دەگۆڕێت بۆ پرۆسەیەک دژ بە ئازادی. بە کورتی پێش لە تیوریزاندنی ئازادی، ئازادی پراکتیزە ناکرێت.
"بەختیار عەلی" پارچەیەل لە وتاری "ئازادی و بیرکردنەوە" لە کتێبی "خۆڵەمێشی قەقنەس"🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
5 125
شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی مامۆستا "بەختیار عەلی"ەوە
وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی زیندەیاد شێرکۆی مەزن
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋
🆔 @baxtyar_ali
5 125
بە بڕوای من " شێرکۆ " لەوانەیە چەندە بیەوێت، چەندە هەوڵبدات ناتوانێت بمرێت
"بەختیار عەلی"
له وەسفی"شێرکۆ بێکەس"
ئەمڕۆ ١٤ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) ساڵیادی کۆچی دوایی ئێمپراتۆری شێعری جیهان شێرکۆ بێکەسی نەمرە.
یاد و ناوی بەرز و هەرمان🌸
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹
🆔 @baxtyar_ali
5 125
من لە منداڵییەکی زووەوە تێگەیشتم لە نێوان جیهانی گەورەکان و جیهانی منداڵاندا پردێکی ڕاستەقینە بوونی نییە، هەردووکیان بە گومانەوە سەیری یەکتری دەکەن. منداڵ و گەورە هیچ کات بـڕوایەکی تەواویان بەیەک نییە، بەجۆرێک دەتوانم بڵێم پەیوەندی منداڵ و گەورە لە پەیوەندی نێر و مێ ئاڵۆزترە.
مرۆڤ کە بە منداڵی هاوڕێی نەبوو، واتە ناتوانێت نهێنییەکانی خۆی لەگەڵ کەسدا بەشبکات، چونکە هیچ منداڵێک لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو بڕوا تەواوەی بە گەورەکان نییە تا هەموو شتێکی خۆی لای ئەوان بدرکێنێت. منیش لەو منداڵانەبووم کە هیچی خۆم نەدەدرکاند، منداڵێکیش نەتوانێت کێشە ڕاستەقینەکانی منداڵیی خۆی لای کەس باسبکات، ناچارە خۆی ئەو کێشانە بۆ خۆی چارەسەربکات.
هەڵبەت ئەو چارەسەرییانەی منداڵ بۆ خۆی دەدۆزێتەوە، زۆر لە خۆی نزیکدەخەنەوە، دیارە ئەو ئەزموونە هاوڕێیە بە ئازارێکی گەورە، بەڵام بە گشتی دەرگا لەسەر گەورەبوونی خەیاڵ و ڕۆح دەکاتەوە، وادەکات مرۆڤ پەیوەندییەکی قووڵتر لەگەڵ خۆیدا ببەستێت.
مرۆڤ بەر لەوەی فێربێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ تێکستێکدا بژی، دەبێت فێربێت ماوەیەکی درێژ لەگەڵ خۆیدا بژی، ئەو لەگەڵ خۆدا ژیانە گرنگە بۆ ئەوەی گۆشەنیگایەکت بۆ جیهان هەبێت.
"بەختیار عەلی" لە کتێبی "بە سەرسامی لە نێو وێرانەدا "🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
5 125
Repost from N/a
"مان و نەمانی من گرینگ نییە
ئێوه بمێنن, زمانی کوردی بمێنێ"
لێرەوە لەگەڵمان بن ئازیزان🌻
5 125
Repost from N/a
"مان و نەمانی من گرینگ نییە
ئێوه بمێنن, زمانی کوردی بمێنێ"
لێرەوە لەگەڵمان بن ئازیزان🌻
5 125
قووڵایی قەیرانی فۆرم لە ساتی ڕوانیندا بۆ ناسیونالیزمی کوردی دەردەکەوێت. كێشهی سهرهكی بزاوتی ناسیۆنالیزمی كوردی ئهوه بوو كه ههرگیز نهیتوانی ماهییهتی خۆی و جهوههری خۆی به ڕۆشنی ڕوونبكاتهوه... مێژووی بزاوتی ناسیۆنالیستی كوردی مێژووی ههڵهاتنه بهردهوامهكانێتی له ڕوونكردنهوهی مانا و ماهییهتی خۆی. لێرهوه ههرگیز له فۆرمێكی ڕۆشندا كه ستراكتورێكی عهقڵی و جیهانبینییهكی ئاشكرا نیشانبداتهوه، بهرجهستهنهبووه. بهڵام بزاوتی ناسیۆنالیزم تهنها بزاوتێك نییه كه ناتوانێت ماهییهت و مانا و دهلالهتی بوونی خۆی ڕوونبكاتهوه، ماركسیزم ههمان شێوه له دونیای ئێمهدا فۆرمێك نادۆزێتهوه، نابێته پڕۆژهیهك به ماهییهت و ڕوخسارێكی ڕوون و بە مەبەستێکی ڕۆشن و دیاریكراوهوه، نابێته ههیكهلییهتێكی مهعریفی داڕێژراو له فۆرمێكی بینراو و قابیل بە تێگەیشتندا. بهڵام كێشهكه ههر كێشهی بزاوته سیاسییه گهورهكان نییه، بهڵكو بۆتە كێشهی كۆی ئهو دیارده فیكری و ئهدهبیانهش له دونیای ئێمهدا سهر ههڵدهدهن. هیچ دیاردهیهكی ناو دونیای ئێمه نییه خولیایهكی ناوهكی قووڵی تیابێت، ماهییهتی خۆی ڕوونبكاتهوه، واته فۆرمی ڕاستهقینه و بهرجهستهی خۆی ئاشكرابكات، لەسەر خۆی و فەزای دەوروبەری و دیاردەکانی هاوزەمانی بوەستێت و قسەی هەبێت. زۆربەی شاعیرەکان شتێک لەسەر ماهییەتی شیعر ناڵێن و بەجێیدەهێڵن بۆ ناڕوونی و ئیبهام، بزاوته شیعرییهكان وهك چركهسات دێن و بێئهوهی ماهییهتی خۆیان ڕوونبكهنهوه، بێئهوهی فۆرمی شیعری خۆیان ڕۆشنبكهنهوه تێدهپهڕن. ئەوانەشی لە بوارە ئەکادیمییەکاندا ئیشدەکەن، دۆخیان لە هەمووان خراپترە، هیچ کایەیەکی زانستیمان نییە ستراتیژێکی کارکردنی ڕوونی هەبێت یاخود بووبێت بە زەمینەیەک بۆ بەرهەمهێنانی گووتار، فۆرمێکی کارکردنی سەربەخۆی وەرگرتبێت و عەقڵی تایبەت و بەرهەمهێنی هەبێت. وهك ئهوهی ئێمە له جیهانێك و مێژوویهكدا بژین هیچ شتێك دهموچاوی نهبێت، هیچ ڕوخسارێك تا ئهو جێگایه خۆی ڕۆشن نهكاتهوه بتوانین به تهواوی بیبینین. له ناو ئهو ئاژاوەی بێڕوخسارییهدا وهك ئهوهیه ئهبستراكت و بێفۆرمیی باڵادهستترین شتی مێژووی هاوچهرخی ئێمهبن. بەوەدا شتەکان هیچیان شتێکی کۆنکرێت نابەخشن، مرۆڤە لاواز و بێماریفەتەکان هەر زوو دەگەڕێنەوە بۆ ئەو فۆرمە کۆنانەی جاران کە شوناسی ڕوون دەدەن بە مرۆڤەکان و لە ڕارایی و دوودڵی بێ فۆرمی ڕزگاریاندەکەن. بۆیە دەبینیت، شێوەکانی عەقڵی خێڵەکی یان تێڕوانینی مەزهەبی و ئەفسانەیی لەم جۆرە کۆمەڵگا دابڕاوانەدا، بە پێچەوانەی کۆمەڵگاکانی تری دونیاوە، بە زیندوویی دەمێننەوە، چونکە کایەکانی تر تێیدا نەبوون بە خاوەنی شێوە و زەمینەیەکی وەها پتەو شوناس ببەخشنەوە.
"بەختیار عەلی" پارچەیەک لە وتاری "نەبوونی فۆرم" لە کتێبی "منداڵەکانی ساتۆرن"🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
5 125
Repost from N/a
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀
❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇
@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan
