مودەڕڕیس - Mudarris
Open in Telegram
📌 بەستەرە فەرمییەکانی مودەڕڕیس: 🔻 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy 🔹 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/MudarrisAcademy 🔸 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
5 730
Subscribers
-424 hours
+347 days
+22330 days
Posts Archive
5 729
ئاگاداری بۆ قوتابییانی پۆلی دوانزە و هەموو فێرخوازانی مودەڕڕیس:
ئەزیزان، پیرۆزبایی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە، لەهەموو لایەک ئەکەین، هیوادارین هەموان ساغ و سەرکەوتووبن و باشترینیان بەدەست بهێنن.
بەڕێزان، وەک لەڕابردوودا ئاماژەمان پێدا، ئێمە بە ڕەچاوی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە، تا ئێستا فۆڕمی ناونووسینمان ڕانەگرتووە، بۆیە ئەتوانن بچنە سەر نامەی (pin)کراو و فۆڕمی خۆتۆمارکردن بکەنەوە و، بێنە ڕیزی (4000+)ی قوتابییانی مودەڕڕیسەوە.
پاشان بە ڕەچاوی دۆخی قوتابییانی پۆلی دوانزە و هەموو ئەوانەی بە هۆکارێک دابڕاون و دواکەوتوون، بۆ ئەوەی هەموان بتوانن بگەنەوە بە فێرخوازانی هاوڕێیاندا و قەرەبووی ڕابردوو بکەنەوە، ئێمە هەتا هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی یەکشەممە (12-7-2026)، دانان و خوێندنی وانەی نوێ، ڕائەگرین.
هیوادارین، هەموان سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.
5 729
لینکی وانەی دەیەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/PVF_rI3tqKw
عبداللە ی کوڕی عباس الله لێی ڕازی بێت دەفەرموێت: گەر هەندێک لە شەوەکەم لەدیراسەو بەدواداچونی عیلمدا بەسەربەرم پێم خۆشترە لەزیندوکردنەوەی بە نوێژ...سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 729
📢 فێرخوازانی قەدرگران،
پێویستمان بە هاوکاریی ئێوەیە!
خۆتان دەزانن ئێمەی ئەدمینەکان زۆر سەرقاڵین بە ئامادەکردنی وانەکان، ڕێکخستنی سیستەمی نوێ و وەڵامدانەوەی نامەکانتان، بۆیە کاتمان نامێنێتەوە بۆ دروستکردنی کورتە ڤیدیۆکان (Shorts & Reels). 🎬
ئەگەر لە ناو ئێوەدا کەسێک هەیە حەزی لە مۆنتاژی سادەیە (تەنانەت بە مۆبایلیش بێت وەک CapCut) ،کە بتوانێت گرنگترین و بەپێزترین وتەکانی مامۆستایان لە ناو ڤیدیۆ و وانە گشتییەکاندا دەربهێنێت وەک ئەو نموونانەی پێشتر دامانناون، زۆر خۆشحاڵ دەبین یارمەتیمان بدات لەم خێر و خزمەتەدا.
بۆ بەشداریکردن: تەنها نامەیەک بنێرن
بۆ دایرێکتی کەناڵ.
دەستخۆش و هەمیشە سەرکەوتوو بن و خودا پاداشتی بەخێرتان بداتەوە.
5 729
+7
بەردەوامی خوێندنی وانەکان لەلایەن فێرخوازانی ئەکادیمیای مودەڕڕیس
"پێویستە زۆربەی کاتی تاڵیبی عیلم بۆ لەبەرکردن و پێداچوونەوە بێت" الإمامُ ابنُ الجَوزيِّ البَغداديُّ ئیمام دەیەوێت بڵێت: گرنگ نییە لای کێ دەخوێنیت، و لە کوێ دەخوێنیت، و چی دەخوێنیت، بە تەنها بە گوێگرتن و تەماشاکردن نابیتە هیچ. ئەوەی دەتکاتە زانا سەعییەکەی ماڵەوەتە، هایلایتەر و قەڵەم جافەکەتە، تێبینی نوسین و زەبتی تێبینییەکانتە.م. سەردەم دەرباز ئێوەش دەتوانن وێنە تایبەتەکانی کاتی سەعیکردنتان بنێرن. #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 729
عەسرانە
زنجیرە وێبینارەکانی مودەڕڕیس
لەعەسرانەدا، وەک دانیشتنێکی عەسرەچا، دەست بۆ کۆمەڵە پرس و باسێکی زانستی دەبرێت، لەدەرەوەی مەنهەجی خوێندن.
ئەڵقەی دووەم:
ساردبوونەوە لەتەڵەبی عیلمدا، هۆکار و چارەسەر
https://youtu.be/Vy_vxAQHlTw
پێشکەشکردنی: م. سەید عومەر
5 729
لینکی وانەی نۆیەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/xCE07mPuFxs
سەرکەوتووەکان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان ئەدەن، بەڵام لایان وایە هێشتا هیچیان نەکردووە، فاشیلەکان هیچ هەوڵ نادەن، بەڵام لایان وایە زۆر هەوڵیان داوە.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 729
فیکرەیەک هەیە، دەتوانیت ناوی لێبنێیت: تەفاهوم کردن
یان: لەگەڵدا هەڵکردن، یان...
دوو نەخۆشت بینیوە هەردووکیان بە تەمەن بن، یەکیان شێرپەنجەی بێت و ئارام و لەسەرخۆ و ئومێدەوار بێت، ئەوەی دیکەیان هەڵامەتی وەرزی بێت و هاوار بکات و بترسێت؟!
من بینیومە، ئێ سەبەب؟!
چونکە یەکەمیان لەگەڵ خۆیدا دانیشتووە و خۆی بۆ مردن ئامادەکردووە، تەفاهومی کردووە لەگەڵ فکرەی مردندا، دەزانێت ئیتر کاتیەتی.
ئەوەی دیکەیان، پێی قەبوڵ ناکرێت کە دەمرێت! خەریکی ڕاکردنە لەشتێک، کە ناتوانێت لێی ڕابکات!
هەموو ئەمانە بۆ؟
ڕێک بابەتی هەوڵدان و ماندووبوونیش ئاوایە، ئەوەی تەفاهومی لەگەڵ ڕەنجدان و ماندووبووندا کردووە، چێژی لێدەبینی و زۆریش بە خەیاڵیدا نایەت.
کەچی ئەوەی خەیاڵی گوڵ و گوڵزاری کردووە، هێشتا بۆی تەقەببول ناکرێت کە خەوی بزڕێت، گەشتی لێهەڵوەشێتەوە، عەسرەچای نەمێنێت، و تیکتۆک و ئینیستا بسڕێتەوە!
ئەوە ئیتر هاواری لێبەرزبووەتەوە و دەڵێت:
ناکرێت.
ناخوێندرێت.
مەشغەڵەتم زۆرە.
لەیوتیوبدا پانزە شەرحی هەیە، بۆ شانزەی نییە؟
بۆ شەرحی (فتح الباري) نەکراوە؟
ئەی بە کوردی نییە؟ عەرەبییەکەم باش نییە!
ئینجا خاڵە سەرەکییەکە ئەمەیە: (...قُلْ إنَّ الفضلَ بِيَدِ اللهِ يُؤتِيه مَن يَشاءُ واللهُ واسعٌ عَليم).
م. سەردەم.
5 729
"نهێنی جیاوازی ئینسانەکان، تەنها بریتییە لەنەفەسی درێژیان لەسەر بەردەوامی.
ئەو دراوە بەنرخە دەگمەنەی، وادەکات تۆ لە(%95) جیلی خۆت باشتر بیت، بریتییە لەوەی: نەفەست درێژ بێت و وازنەهێنیت.
- باشترین پلەی لیست و وانەکانی یوتیوب، وانەی یەکەمی چەندین هەزار حازرە، بەڵام وانەی کۆتایی، چەند کەسێکی کەم دەمێننەوە.
- هۆڵەکانی وەرزش، یەکی یەک هەزار نەفەری نوێ ناو ئەنووسێت، لەبەر بوونی داشکاندن، دووای شەش مانگ، ئەو گەنجە مەردانە، کەسیان دیار نین لەقاعەکە.
ئیتر ئاوایە کەسی من، تۆ خۆت زۆر وریایت، نموونەی زیاتر و دێڕی دیکەی ناوێت، نەفەس درێژی…
م.ڕەوەند.
5 729
لینکی وانەی هەشتەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/uUqFiQwOhK0
عەزیزم، دڵنیابە ڕێگایەکی سیحری بۆ فێربوونی عیلم، نییە. ئەگەر پێت وایە، ئەتوانیت ڕێگایەک بدۆزیتەوە، کە بە مانگ و ساڵێک ببیت بە زانا، ئەوە هەم خۆتت فریوداوە، هەم تۆمەتی نەزانی و بێ عەقڵیت داوەتە پاڵ هەموو عولەما و عوقەلای ئوممەت. ئاسانکاری ئەبێت، بەڵام سیحری نا. بۆیە: بەردەوامی و بەردەوامی.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 729
خۆشەویستانم، هەموو وردەکارییە دیارەکانی مودەڕڕیس و سەدان نادیاری تر، دەرەنجامی دەیان کاتژمێر گفتوگۆی مامۆستایانە، لەسێ مانگدا، بگرە سێ ساڵە کار لەسەر ئەم پڕۆژە ئەکرێت، دووجاری تر هێندەی نەمابوو دەست پێ بکرێت و، قیسمەت نەبوو.
بۆیە دڵنیابن هەموو وردەکارییەکان، بە پلانی درێژخایەن و موناقەشاتی تاقەتپڕوکێندا ڕۆشتوون.
پێمان خۆشە بزانن، بە مەبەستی باڵا و ئامانجی دوورمەوداوە، یەک یەکی کتێبەکان و ڕیزبەندییان دیارکیراوە، وەک لەناساندنی ئاستەکاندا باسمان کرد.
بۆیە دەستپێکی مودەڕڕیس بە (تعظیم العلم)، لەگرنگترین قۆناغەکانی ئەکادیمیایە، ئەگەر قوتابی ماناباڵاکانی مەتن و شەرحەکەی لەدڵ و بیردا بچەسپێت، دواتر ئەتوانێت بە چەند مانگ، بە دیار نەحو و بەلاغە و ئوسوڵەوە دابنیشێت، ئەگینا دوور نییە سارد ببێتەوە و دەستبەردار ببێت!
بۆیە زۆر ورد گوێ قوڵاغی وانەکانی (تعظيم العلم)بن، ئەسڵەن ئەبێت لەداهاتوودا چەند جار موتاڵای کتێبەکەش بکەنەوە، هەتا نەفسی سەرکەش، ڕامی تەڵەبی عیلم ئەبێت.
5 729
چیاکان، هەمیشە یەکەم تروسکایی خۆریان بەردەکەوێت، یەکەم دڵۆپی باران، پێش هەموو دۆڵ و نشێوێک سەر سپی دەبن و دوای هەموویان بەفریان لەسەر نامێنێت، پێش هەمووان هەور و با سەختەکان گلدەدەنەوە.
ئەمە، وێنای تەواوی علم و زانستە، کەسی خاوەن زانست یەکەم تروسکایی علیم و مەعریفەت بۆ ئەوە، یەکەم دڵۆپی نوێ لە جیهانی زانست بەسەر ئەودا دەبارێت، پێش هەمووان عەقڵی ئەو زانستمەند دەبێت و پاش هەمووانیش دادەبڕێت،
هەڵبەتە سەرکەوتن بەسەر ئەم چیایە و گەشتن بە لوتکە، شاخەوانێکی دەوێت، دوو سیفەتی تێدابێت:
١- شارەزای ڕێگای سەرکەوتن بێت بەسەر ئەو شاخە.
٢- هیممەتی بەرز بێت و بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێگایە.
م.کەیوان کاوە.
5 729
لینکی وانەی حەوتەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/8Jd3FDxunXE
لەنێوان عەبد و سەعادەتی دونیا و قیامەت: ویستێکی بەهێز، و بڕێک ئارامی، و دڵێکی دامەزراو و کۆڵنەدەر هەیە.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 729
لەڕاستیدا جیاوازییەکی زۆر گەورە لەنێوانی عیلم (زانست) و مەعلومات (زانیاری)دا هەیە.
تۆ بە ChatGPT ەوە دەتوانی سەدان پرسیار لە پزیشکێک بکەیت و وەڵامەکەشی نەزانێت، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە تۆ و چاتەکەت و pro کەشی نابنە پزیشکێک، و ناتوانن نەشتەرگەرییەک ئەنجام بدەن، یان دەرمان بۆ نەخۆشییەکی قورس بنوسن.
ئاواش دەتوانی بە چاتەکەتەوە سەدان پرسیاری زانستی ورد لە مامۆستایەکی شەرعی بکەیت و وەڵامی هیچیان نەزانێت، بەڵام دڵنیابە جەنابت و پانزە چاتیش بەیەکەوە (بەبێ خوێندنی عیلم) نابنە زانای شەرعی، و ئەو مافانەی ئەوتان نادرێتێ.
🪶 مامۆستا سەردەم
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 729
لەژیاندا، ئەبێت لەگەڵ خۆتدا دانیشیت و زۆر شت قەبوڵ بکەیت، کە بەدەست تۆ نییە، یان ئەسڵەن بەدەستتە، ئەتوانیت بیگۆڕیت، بەڵام نەگۆڕینی باشترە.
قەبوڵی بکە، لەبەر ئامانجە گەورەکەت، ناچاریت دەست لەچەند ئامانجی تر، هەڵبگریت.
لەبەر پلانە دوورمەوداکەت، دەستبەرداری دەیان دەستکەوت و چێژ و سەرکەوتن ببیت.
لەبەر پێویستیت بە کاتێکی زیاتر، دەست بە زۆر کار و پارەوە بنێیت.
لەبەر زۆر هۆکار، هاوسەرگیری بکەیت، با بە کاتە گونجاوەکەشی نەزانیت.
لەبەر جێگیری ژیان و ژیانی منداڵ و هاوژینت، قەبوڵی بکەیت، لەگەڵ کەسە نەگونجاوەکەدا بمێنیت.
خوڵاسە: میدیای ڕۆژ، پێت ئەڵێت: ئێستا چیت ویست و توانیت، بیکە!
بەڵام نەخێر، لەبەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکاندا، ئینسانی ژیر و خاوەن پلان و ڕوئیا دەرئەکەوێت.
بۆ پێشکەوتنت لەبوارێکدا، قەبوڵی پاشکەوتنت لەدەیان بواری تردا بکە.
بۆ بەردەوامی ژیانی ئێستات و ئارامی ئازیزانت، زۆر ژەهر بنۆشە.
ئەگینا دەستت لەهیچەوە دەرەچێت.
هەرکەس بە کەم ڕازی نەبوو، زۆریشی لەدەست چوو، بەڵام ئەکرێت کەمە بەدەستهاووەکەت، زۆری دەیانی تر تێپەڕێنێت…
هیچ کەسێک سەری بەرز نەکردووەتەوە و سەری بۆ بەرز نەکراوەتەوە، ئەگەر هەموو شتێکی بە دڵ بووبێت و بە هەموو شتێک گەشتبێت.
چێژی هەر بەدەستهاتوویەک، لەگەڵ ئازاری دەیان لەدەستچووە.
وەک ئەسحابی حەواشی ئەڵێن: فتأمّل.
سەید عومەر.
5 729
ببینن عەزیزانم، ئەوانەی لەکۆتاییدا بە ناچاری دەستبەردای ئەم خوێندنە ئەبن و دوائەکەون، سەرەتا هەر یەک وانە دواکەوتوون، بەڵام بە بیانووی (کەمە و فریائەکەوم)، فەرامۆشی ئەکەن، هەتا ئەبێت بە دەیان و دواتر بەڕاستی فریای ناکەون و لەدۆستانیان دوائەکەون!
بۆیە با تەنها لۆمەی خۆمان بکەین.
ئەمڕۆ سێ وانە دواکەوتوویت، خۆت کۆنەکەیتەوە، ئەبێت بە سی…
هەستە دەرگاکەت دابخە و وانەکەت بخوێنە، ڕێگای سەرفرازیت ون مەکە.
5 729
لینکی وانەی شەشەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/ZGtXeVkdKRc?si=0j5jU9ubsTDTpBGs
ئەم عیلمە گەر ساڵێک سەری بۆ نزم بکەیتەوە، تەمەنێک سەرت بەرز دەکاتەوە.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 729
پاش ساڵانێک لە دونیای خوێندنەوە و مەعاریف، ئەتوانم بڵێم لە گەورەترینی زوڵمەکان کە ئینسانی خوێنەر و تاڵب عیلم لەخۆی بکات ئەوەیە:= [کە کتێبی چاک و موحازەرەی چاک و نوسینی چاک یەک جار بخوێنێتەوە.]
عیلمی بەرز و پتەو زوڵمە یەک جار بیخوێنیتەوە و گوێ بگریت، بەڵکو لەگەڵ هەر خوێندنەوەیەکی نوێ بۆی قوڵتر و باشتر تێ ئەگەیت، وە گەر دێڕێ بەیتی شیعری دیکەشت بۆ زیاد بکەم دەڵێم:
[خوێندنەوە و گوێگرتن بۆ جاری دووەم و سێهەم و چوارەم بۆ ماددەی عیلمی بەرز ئینسان پێدەگەیەنێت، وە جاری یەکەمی خوێندنەوە و گوێگرتن تێ نەگەشتوویت، با واشبزانی تێگەشتوویت.].
#مامۆستا_ڕەوەند
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 729
لینکی وانەی پێنجەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/Z1KqTbYStFU
گەر ڕێگای گەشتن بە مەزنییەکان ئاسان بوایە، ئەوە لەکۆتایدا تۆ هیچ چیرۆکێکت نەدەبوو بیگێڕیتەوە.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. لەکۆتایی هەفتەدا، وەڵامەکان بە فایلی (PDF) بڵاودەکرێنەوە: https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #ئەکادیمیای_مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 729
فێرخوازانی قەدرگرانی ئەکادیمیای مودەڕڕیس، ئاگادارتان دەکەینەوە کە لەپێناو بەرژەوەندیی ئێوە و ڕێکخستنی کاتەکانتان، کاتی بڵاوکردنەوەی وانەکان گۆڕدراوە.
لەمەودوا وانەکان لەبری کاتژمێر ٩ی بەیانی، لەم کاتە نوێیەدا بڵاودەبنەوە:
⏰ کاتی نوێ: کاتژمێر ١:٠٠ی دوانیوەڕۆ
📅 ڕۆژەکان (وەکو خۆیان دەمێننەوە):
یەکشەممە، سێشەممە، پێنجشەممە
کەواتە بەیانی کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ، وانەی پێنجەمی کتێبی (تعظيم العلم) دادەنرێت.
#ئەکادیمیای_مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
