مودەڕڕیس - Mudarris
Open in Telegram
📌 بەستەرە فەرمییەکانی مودەڕڕیس: 🔻 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy 🔹 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/MudarrisAcademy 🔸 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
5 734
Subscribers
-424 hours
+347 days
+22330 days
Posts Archive
5 734
+7
وقد قال الشاعرُ الحَمَاسيُّ:
كأنَّكَ لم تُسبَق من الدَّهرِ ليلةً
إذا أنتَ أدركتَ الذي كنتَ تطلُبُ
ئەو کاتەی ئەوە بەدەستدەهێنی کە هەوڵت بۆی دەدا (لە دونیا و لە قیامەت)، وەکو ئەوە وایە
نە شەونخونیت کردبێ و نە ماندوو بووبی (چونکە لەززەتی بەدەستهێنان هەموو ماندووبوونەکەت لەبیردەباتەوە)
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 734
لینکی وانەی پانزەیەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/uI951W2JF3o
تۆ (کات+وزە)ی زۆرت هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەشت و شوێنە هەڵەکان سەرفیان دەکەیت، کاتێک دێتە سەر کارە ڕاستەکە دەڵێی کات و تاقەتم نییە.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 734
ڕاستە ئێمەی مامۆستایانی مودەڕڕیس، دۆستی گیانی یەک و هاومەنهەج و فیکرین، بەڵام بێ گومان کۆپییەکی تەواوی یەک نین، بۆچوون و بیرکردنەوەی جیاوازمان هەیە، بگرە مەزهەبی فیقهی جیاوازیشمان هەیە، بەڵام کە لەمێژووی ئوممەت و مرۆڤایەتی وردبووینەتەوە، دیومانە کە لەهۆکارە سەرەکییەکانی شکستی پڕۆژە گەورەکان، خۆپەرستی و زۆر وەستان و موناقەشەی بێ کۆتا بووە لەسەر نەزەڕییات!
لەبەرئەوە لەئەساسەوە ڕێکەوتین:
- ئەبێت هەریەک لەئێمە، قەبوڵی بێت قوربانیدەرترین بێت.
- هەموومان ئامادەی دەستبەرداربوونی بۆچوونەکانمانین، بۆ بۆچوونی بەرامبەر.
بۆیە سوپاسی بۆ خوای گەورە، لەگەڵ ئەوەی کەسمان لەدۆخێکی گونجاوی هەستان بەم کارەدا نین، (بسم الله)مان کرد و کەوتەسەرپێ.
ئەوجا لەماوەی ئامادەکاری و گفتوگۆ تاقەتپڕووکێنەکاندا، هەریەک لەئێمە، لەگەڵ ئەوپەڕی قەناعەتی بە بۆچوونەکەیدا، دەستبەرداری بووە، بۆ بۆچوونی دۆستەکەی!
لەمودەڕڕیسدا، هەموو تواناکەن بۆ خزمەت کۆبوونەتەوە، بەدەست هەڵگرتن لەبەشی نەفس و بەشێکی حەز و ئاوات، لەخزمەت بازنە گەورەکەی فیقهـ و عولومی ئیسلامیدا!
لەفەزڵی خوای گەورە، بە بێ هیچ ڕیکلام و سەرفکردنی دینارێک، زیاد لە(پێنج هەزار) فێرخواز لەدەوری مودەڕڕیس کۆبووەتەوە، لەکاتێکدا کە ئێمە وامان لەخەیاڵدا بوو، تەنها سەد قوتابی وەربگرین.
ئێمە لەمودەڕڕیسدا، نە جێگرەوەی هیچی پڕۆژەیەکی ترین، نە دژ و بەرامبەر، بەڵکو خۆمان بە تەواوکەری کاری هەموو دۆستان و دڵسۆزانی ئوممەت ئەزانین، ئەوانیش بە تەواوکەری کارمان.
تەنها هێندەیە: فەڕاغێکمان دیوە، کە ئیتتیفاق لەسەر بوونی هەیە، هاتووین پشتیوان بە خوای گەورە، بەشێکی کاتی ڕۆژانەمان، بۆ چەند ساڵێک، لەخزمەتیدا دابنێین.
مودەڕڕیس، هەوڵێکە بۆ پڕکردنەوەی فەراغێکی ئوممەت، بە لەکۆڵکردنەوەی ئەرکێک، لەسەر شانی هەموان، وەک برایان و دۆستانی تر، دەیان ئەرکیان لەسەر شانی ئێمە لابردووە.
نەک ئەوەی پڕۆژەی جیاکەرەوەی ئەووەڵ و ئاخیر و تەمەنی ئێمە بێت.
مودەڕڕیس
دڵۆپ بۆ دەریا
5 734
لینکی وانەی سیانزەیەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/MUiSIqnsT80
لینکی وانەی چواردەیەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/VGP-SXr6cR4
لە نیعمەتەکانی یوتیوب ئەوەیە،لە ماڵ دائەنیشی و بارێک عیلم و مەعریفەت دێتە ماڵەکەت بێ ئەوەی هەنگاوێک بنێیت.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 734
تێبینییەکی گرنگ:
بڵاوکردنەوەی وانە لە کاتژمێر 1 تەنها تایبەتە بە ئەمڕۆ (بەهۆی بڵاوبوونەوەی دوو وانەکە بەیەکەوە).
ان شاء الله ڕۆژی پێنجشەممە وانەی (15) لە کاتی ئاسایی خۆیدا کاتژمێر 9ی بەیانی بڵاودەبێتەوە.
5 734
مێژووی هەر زانستێک، نیوەی زانستەکەیە.
زانراوە هەر زانستێک خاڵ و سەرەتایەکی هەیە کەلێیەوەی دەرچووە، پاشان گەشەی کردووە و لق و پۆپ ـی هاوێشتووە و ڕەگی داکوتاوە، جا زانینی مێژوو و سەرەتای زانستەکە و ئەو ئاستانەی پێیدا ڕۆیشتووە، نیوەی مەعریفەی ئەو زانستەیە.
جیاوازی نییە لەنێوان زانستی شەرعی، زمانەوانی، فکری، دونیایی، هتد.
بۆ نموونە فێرخوازی زانینی مێژووی مەزهەبی موقەڕڕەڕی ئەو شوێنە، مێژووی زانستەکانی زمان، شارەزای نیوەی مەزهەبەکە یان زمانە دەبێت، چونکە مێژووی هەریەکێک لەم زانستانە، ڕادەوەستێتە سەر ناسینی زانایانی ئەو زانستە، کتێب و سەرچاوەکان، ئەو کەش و هەوایە جوگرافی و زانستییەی ئەوکاتە سائید بووە، بەو شێوەیە ئەو کەسە دەتوانێت وێنایەکی باشی ئەو زانستە بکات.
لەکاتی زانینی ئەو بابەتانە و ئاشنابوون پێیان، ئەو فێرخوازە درک بە مظان ـی زانستەکە دەکات، کە خودی زانینی مظان ـی هەر علمێک، نیوەی علمەکەیە.
کەواتە هاوکێشەکە بەو شێوەیەیە:
کەس نەبووە فەرموودەناس بێت و بوخاری و موسلیم باقی ئەسحابی کوتوبی سونەن نەناسێت، فەقیهمان نەبووە شارەزای مێژووی مەزهەب و تەبەقاتی ئەسحابی خۆی و دەستەی وجوه و نقل وتخریج نەبووبێت، نەبووە بەخۆی بڵێت فەیلەسوف و حاڵ و ئەحواڵی ئەفلاتون و سپێنۆزا نەزانێت، نەشبووە لوغەوی بێت و ئەخفەش و قوتڕوب بەرگوێی نەکەوتبێت.
خۆ گەر دەستی بە زانستەکە کرد و گوێی نەدایە مێژووەکەی، ئەوا ئەوکاتەی دەست هەڵدەگرێت لە فێربوون و لێدەبێتەوە، جا دەزانێت بە چ نەقسێکەوە ڕۆیشتووە چ دەڕبێکی لەخۆی داوە.
مامۆستا کەیوان
5 734
نمت وأدلج الناس
لە کاتێکدا تۆ خەوتبوویت خەڵکی شەوڕۆییان کرد، ئەمە حیکمەتێکە لە حیکەمەکانی عەرەب بۆ ئەو کەسانەی کاتەکانیان بە بێ هوودە بەفیڕۆ دەدەن، دواتر دوای ساڵانێک سەریان دەسوڕمی کە بۆچی فڵان هاوڕێیان یان فڵان خزمیان گەشتووەتە پلەیەکی بەرز و ئەوان نەگەشتوون، ئیدی پێیان دەگوترێ، کاتێک تۆ خەوتبوویت خەڵکی دەڕۆشتن بەشەو، بۆیە کە ڕۆژ هەڵهات ئەوان لە پێشت بوون
- هەموو ساتێک کە تەمبەڵی تێدا دەکەیت و کات دەکوژیت، کەسانێکی هاوتەمەنی تۆ هەن شتێکی بەسوود بنیاد دەنێن تێیدا.
- هەموو ئەو سەعاتانەی تۆ خەریکی ترێندەکانی سۆشیال میدیایت، کەسانێک هەن ئیتقانی عیلمێک و بەرهەمداری لە بوارێک دەکەن.
ڕۆژی یەکەم و مانگی یەکەم هیچ فەرقێکی واتان نییە، بەڵام دوای ساڵانێک هێندە جیاواز دەبن، ڕاستەوخۆ دەپرسیت ئەوە فڵان بەچی وای لێ هات؟
ئیدی پێت دەگوترێت : نمت وأدلج الناس
🪶 مامۆستا ڕەوەند
5 734
هەموومان حەزمان لەکۆتاییەکانە، کە وەرزی ئەنجام و سەرفرازییە، بەڵام کەممان ئامادەی قوربانییەکانین!
ئیرەیی پێ مەبە:
- ئەو کاتەی تۆ لەسەفرە و گەڕان و پیاسە و مەجلیسی دۆستان بوویت، ئەو دەرگای کتێبخانەکەی لەخۆی داخستبوو!
- ئەو کاتەی تۆ لەتیکتۆک ئەسوڕایتەوە و مودمینی نێتفلێکس بوویت، ئەو مۆبایلەکەی خستبووە سەر تەیارە، بۆ ئەوەی تەلەفۆنیشی بۆ نەیەت، هەر لایبردبوو!
- ئەو کاتەی تۆ خۆتت لەهیچ چێژێک نەئەگێڕایەوە، ئەو چۆکی شاگردی دادابوو!
- تۆ لەشیرینی خەودا بوویت، ئەو سەرقاڵی حیفز و موڕاجەعە بوو!
- ئەو پارەی تۆ دات بە بۆن و جل و سەیارە، ئەویشی لەڕێگای عیلم و کتێبدا دانا، مەڵێ: ئەم کتێبخانە دەفتەرییەت لەکوێ بوو! هەر پارەی جەو و خۆشییەکانی تۆیە!
پاش ئەم هەمووە قوربانییە، شایەنی ئەوە نییە، سەر و کڵاوی بۆ بەرزبکرێتەوە؟ ئاماژەی بۆ بکرێت؟ دەمڕاست و گوێ لێگیراو بێت؟!
ئەسڵەن هێشتا بۆ ئەم ئەنجامانەش ئەمەی نەکردووە!
تۆ سەرفرازییەکەی ئەبینیت، بێ ئاگایت لەئێسک شکان و ماندوێتی و قوربانییەکانی…
سەید عومەر
5 734
عەسرانە
زنجیرە وێبینارەکانی مودەڕڕیس
لەعەسرانەدا، وەک دانیشتنێکی عەسرەچا، دەست بۆ کۆمەڵە پرس و باسێکی زانستی دەبرێت، لەدەرەوەی مەنهەجی خوێندن.
ئەڵقەی سێیەم:
چۆن سەعی بکەم؟
https://youtu.be/q8zaxdkPW-I
پێشکەشکردنی: م. سەردەم دەرباز
#مودەڕڕیس
5 734
لینکی وانەی دوانزەیەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/6p65cxKn9qc
"سەرەتای هەموو کارێکی چاک بە زۆرلەخۆکردنە، دواتر ئەبێتە سیفەتێکی چەسپاو لەنەفستدا."
سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان:
ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە.
https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#تعظيم_العلم
5 734
لەهەر فەنێک و علمێک، دونیایی بێت یان شەرعی، سێ جۆر کتێب هەیە:
١- کتێبە مەسدەڕی و سەرچاوەییەکان: بەو واتایەی ئەو کتێبەی بەردی بناغەی ئەم علمەی تێدا دانراوە و سەرچاوەی وەرگرتنی ئەوانەی دوای خۆیەتی.
٢- کتێبە مەوسوعی و کۆکەرەوەکان: ئەو کتێبانەی گرینگی دەدەن بە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی بابەت و بنچینە و لق و پۆپەکانی ئەم زانستە.
٣- کتێبە فێرکارییەکان: ئەو کتێبانەی کە دانراون لەسەر شکل و هەندەسەی فێرکردن، بەشێوازێک بابەتەکانی بەشێوازی فێرکاری تێدا ڕێکخراوە و گونجێنراوە.
هەر یەکێکیش لەوانە: ئاستی بەرز، مامناوەند، ئاسایی هەیە.
تێکەڵکردنی ئەم کتێبانە و وەزیفە و ئەرکەکانیان خەلەلێکی زۆر مەنهەجی و علمییە و هەڵەیەکی زۆر زەقە لەساحەی علمیدا.
م. کەیوان.
5 734
لینکی وانەی یانزەیەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/GUWQ_ST8lt8
ئیمامی ابن القیم دەفەرموێت: «عیلم میراتی پێغەمبەران و نوری دڵەکانە؛ ڕووناکیی بینایی، شیفای دەروون، چێژی ڕۆح و ڕێپیشاندەری سەرلێشێواوانە. وە عیلم تەرازووی هەڵسەنگاندنی سەرجەم گوتە و کردارەکانە.»کەواتە: ئەی تاڵبی عیلم، دەست بەم عیلمەوە بگرە؛ چونکە شتێکی ئاوا بەنرخ هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت. سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 734
حافزی عەبدولغەنی مەقدیسی دەفەرمووێ:
نیازی سەفەرم هەبوو بۆ تەڵەبی عیلم، چوومە خزمەت یەکێ لە مامۆستایانم بۆ خواحافیزی، وەسیەتی بۆ کردم و فەرمووی: "چەندە لە خزمەت قوڕئاندا بیت، ئەوەندە لە فەرموودە فێردەبێت.هەر کات هەستت بە لاوازی و تەمبەڵییەک کرد لە علوم، هەستت کرد زیهنت کول بووە، و تەرکیزت پەرش بووە، و تێگەیشتنت تاریک بووە، یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی چارەسەر: گەڕانەوەیە بۆ قوڕئان! بۆیە دەبینی زۆرینەی ئەوانەی پەیوەندیان لەگەڵ قوڕئان باش نییە (پەیوەندی بە مانا گشتگیرەکەی کە خوێندنەوە و تێڕامان و لەبەرکردن و موراجەعە و ...هتد دەگرێتەوە) لە علوم زۆر دەخوێنن، کەچی کەم تێدەگەن! زۆر ماندوون، کەچی کەم دەبڕن! { بَلۡ هُوَ ءَایَـٰتُۢ بَیِّنَـٰتࣱ فِی صُدُورِ ٱلَّذِینَ أُوتُوا۟ ٱلۡعِلۡمَۚ وَمَا یَجۡحَدُ بِـَٔایَـٰتِنَاۤ إِلَّا ٱلظَّـٰلِمُونَ } یانی: بهڵکو قورئان چهند ئایهتێکی ڕوون و ئاشکران له سینه و دڵ و دهروونی ئهو کهسانهدا عیلم و زانستیان پێبهخشراوه و لهبهریانه. بهڕاستی جگه له ستهمکاران، کهس بهرههڵستی و نکوڵی له ئایهتهکانی ئێمه نیه. 🪶 مامۆستا سەردەم
5 734
ئیبن عەقيل قسەیەکی سەرنجڕاکێشی هەیە دەربارەی مشتومڕی خەڵکی عەوام لەگەڵ زانایاندا:
«لە نێو خەڵکی عەوامدا کەسانێک هەن کە هێندە بە عەقڵی خۆیان ڕازین، گوێ بە دژایەتیکردنی زانایان نادەن؛ هەر کاتێکیش فەتواکەیان پێچەوانەی مەبەست و ئارەزووی ئەو بێت، دەست دەکات بە وەڵامدانەوە و تانەدان لێیان!
ئیبن عەقيل دەیگوت: من ئەم هەموو ساڵە ژیاوم، ئەگەر دەست بخەمە ناو پیشە و ئیشی کەسێکەوە، پێم دەڵێت: کارت لێ تێکدام! ئەگەر پێی بڵێم: من پیاوێکی زانام، دەڵێت: خودا بەرەکەت بخاتە زانستەکەتەوە، بەڵام ئەمە ئیشی تۆ نییە!.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پیشەی ئەو ماددیە و بەجەستە ئەنجام دەدرێت، ئەگەر تۆزێک لێی وردبمەوە لێی شارەزا دەبووم، بەڵام ئەو بابەتانەی من خەریکیانم بابەتگەلێکی عەقڵین، کەچی کاتێک فەتوای بۆ دەدەم، لێم وەرناگرێت!»
م.کەیوان
5 734
دۆستانی عەزیز، پشتیوان بە خوای گەورە، ڕۆژی یەکشەممە، دەست دەکەینەوە بە وانەکانمان، هیوادارین هەموان سوودیان لەم دەرفەتە بینیبێت.
قوتابییانی پۆلی دوانزە:
ئێستا کە پێت ئەڵێن: خێری پێوە بێت و دیارە ئەمە باشترینە بۆت.
بە دڵدانەوەیەکی سەرپێی ئەزانیت و گاڵتەت لەعەقڵی بەرامبەر دێت، بەڵام دوای دە ساڵ ئەبینیت، بەڕاستی خێر لەوەدا بوو، کە بوو.
5 734
فێرخوازانی قەدرگرانی مودەڕڕیس
لەئێستادا لاپەڕەی تایبەت بە (مودەڕڕیس)، لەفەیسبووک و ئینستاگرامدا، کراوەتەوە!
بۆ ئاگاداری نوێترین پۆستەکان و کورتە ڤیدیۆکانمان (Reels) لەتۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام، لەڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە، لایک و فۆڵۆومان بکەن و بەشداربن لەبڵاوکردنەوەی:
🔵 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/MudarrisAcademy
🔴 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/mudarrisacademy
5 734
کتێب، پیرۆز نییە!
پۆدکاست، پەسەندکراوی ڕەها نییە!
- هیچ کات، کتێببوون و کۆکردنەوەی بۆچوونەکان لەنێوان دوو بەرگدا، پارێزبەندی نییە و بەڵگەی باشی و پیرۆزی نییە.
- ئەو پۆدکاستەی، هەمان ناوەڕۆکی ڕیلێکی پووچی هەیە، سەدان هێندەی ڕیل و شۆرتەکە خراپە، چونکە سەدان هێندە پووچەگەرایی و گومڕایی تێدا ئەبیسترێت.
نە بەرگ و کاغەز، پیرۆزی و قەبوڵ و تەزکییە بە بۆچوونەکان ئەدات، نە درێژبوونەوەی ڤیدیۆ، نیشانەی سوودە!
خاڵی جیاکەرەوە: تەنها ناوەڕۆکە.
هەموو کتێب و پۆدکاستێک، باش نییە، لەنێو باشەکانیشدا، هەموو بۆ هەموان باش نین.
هەر ئەو کتێبانەی کە ئەبێت لەقۆناغی دووەمی مودەڕڕیسدا بن و باشترینن، ئەگەر بخرێنە قۆناغی یەکەوە، گەورەترین ژەهر و تۆرێنەر ئەبن…
لەساڵانی ڕابردوودا، سەدان مناڵم دیوە، چواردەورەکەیان دڵخۆشبوون کە کتێبیان کڕیوە و کتێبیان خوێندووەتەوە، بەڵام زۆرینەی کتێبەکانی دەستیان، باسی سیحر و جادوو و چیرۆکی خەیاڵی بووە، ئاخێنراو لەفیکرەی پووچ و نامۆ و گومڕایی!
سەید عومەر
5 734
ئاگاداری بۆ قوتابییانی پۆلی دوانزە و هەموو فێرخوازانی مودەڕڕیس:
ئەزیزان، پیرۆزبایی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە، لەهەموو لایەک ئەکەین، هیوادارین هەموان ساغ و سەرکەوتووبن و باشترینیان بەدەست بهێنن.
بەڕێزان، وەک لەڕابردوودا ئاماژەمان پێدا، ئێمە بە ڕەچاوی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە، تا ئێستا فۆڕمی ناونووسینمان ڕانەگرتووە، بۆیە ئەتوانن بچنە سەر نامەی (pin)کراو و فۆڕمی خۆتۆمارکردن بکەنەوە و، بێنە ڕیزی (4000+)ی قوتابییانی مودەڕڕیسەوە.
پاشان بە ڕەچاوی دۆخی قوتابییانی پۆلی دوانزە و هەموو ئەوانەی بە هۆکارێک دابڕاون و دواکەوتوون، بۆ ئەوەی هەموان بتوانن بگەنەوە بە فێرخوازانی هاوڕێیاندا و قەرەبووی ڕابردوو بکەنەوە، ئێمە هەتا هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی یەکشەممە (12-7-2026)، دانان و خوێندنی وانەی نوێ، ڕائەگرین.
هیوادارین، هەموان سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.
