مودەڕڕیس - Mudarris
Open in Telegram
📌 بەستەرە فەرمییەکانی مودەڕڕیس: 🔻 لینکی کەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@mudarrisacademy 🔹 پەیجی فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/MudarrisAcademy 🔸 پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
5 734
Subscribers
-424 hours
+347 days
+22330 days
Posts Archive
5 734
فێرخوازانی ئەزیز، لەڕابردوودا عەرزمانکردن: ئێمە لەمودەڕڕیسدا، هەوڵمانداوە پلان و مەنهەجێکی وا دابنێین، کە باشترین بەرهەمی هەبێت و بەرزترینی خۆتانی پێ بدۆزنەوە.
وتمان: فێرخوازی مودەڕڕیس، لەئاستی یەکەمدا، وەک یەکەم کتێب، پێشەکییەکی پوخت و چڕ ئەخوێنێت، لەڕەوشتگەلی زانستویست، بۆ ئەوەی جارێ بزانێت: بۆچی ئەخوێنێت، چی ئەخوێنێت، چۆن ئەخوێنێت، پێگەی زانست و زانایان لەکوێدایە، چۆن زانستەکەی بچەسپێنێت و…
هەموو ئەمە، لەژێر ڕۆشنایی کتێبی بەرزی (تعظیم العلم)دا.
جا پاش ئەوەی سوپاس بۆ خوای گەورە، ئەم قۆناغەمان لەوپەڕی باڵاییدا بڕی، ئێستا کاتی هەنگاوی دووەمە:
جا لەبەرئەوەی هەموو سەرچاوە سەرەکییەکانی شەرعی پیرۆز، لەقورئان و فەرموودە و باقی زانستەکان، بە زمانی عەرەبییە، پێویستە پێشەکییەکی بەرز و زۆڕ ڕوون، لەزانستی نەحودا دابنێین، کە ڕێزمانی عەرەبییە.
ئەم زانستەش، لەژێر ڕۆشنایی کتێبی بەناوبانگی (الآجرومية)دا، بە ڕاڤەی جەنابی م.سەردەم.
هیوادارین هەموو عەمەل بەو عیلمە بکەن، کە لە(تعظیم العلم)دا وەریانگرت و بەوپەڕی هیممەت بەرزییەوە، دەست بە زانستی بەسوود و بەپێزی نەحو بکەن.
#مودەڕڕیس
5 734
یەکێک لەقانونەکانی عیلم، لەسەردەمی ئێستای ئێمەدا ئەوەیە: هیچ کەسێک ناتوانێت لەهەموو زانستێکدا بگاتە تڕۆپک.
زانستەکان زۆر وردبوونەتەوە، لق و پۆپیان زیاترن، مەسئەلە و قەزیەی جۆراوجۆریان تێدایە، بەڵکو عادەتەن، لەیەکێک-دووان لەزانستەکاندا ڕۆچووە، مەعریفەیەکی باشیشی بەوانی دیکە هەیە.
بۆ نموونە: لەفیقهـ و ئوسوڵدا ڕۆچووە، دەستێکی باڵاشی لەزانستی فەرموودەدا هەیە، بەڵام وەک کەسێکی پسۆڕی فەرموودە و فەرموودەناس، قووڵی نییە، بەهەمان شێوە بابەتەکانی دیکە.
با وەهمی ئەوە نەکەین، گەر کەسێک تەخەسوس و پسپۆڕی خۆی نەبێت، لێی نازانێت، نەخێر، بەڵکو (علی الاقل) دەبێت توانای هەبێت بابەتەکە تەقریر بکات و ڕوونی بکاتەوە، بە مەرج و ڕوکنەکانییەوە، بەڵکو مەبەست لێی: تەحقیقکردنە لەم زانستە، کە ئەمە ئیشی کەسی پسپۆڕ و ڕۆچووە تێیدا.
بۆ ئەوەشی لەو زانستەی کە (تخصًُص) و پسپۆڕی تۆ نییە، مەعریفە و زانستێکی باشت لێی هەبێت و گرینگترین بابەتەکانیت لابێت، دەست بگرە بە کتێبێکی بەرز و موعتەمەدی ئەو فەننە و، لێی بەهرەمەند بە…
م.کەیوان.
5 734
+3
📸 دەستنووسی یەکێک لە فێرخوازە هیممەتبەرزەکانمان لە کاتی خوێندنی کتێبی (تعظیم العلم).
راستییەکەی بینینی ئەم جۆرە هەوڵ و ماندووبوونانە زۆر دڵخۆشمان دەکات و شانازییان پێوە دەکەین.
خودای گەورە پاداشتی خێری بداتەوە و بیخاتە سەر تەرازووی چاکەکانی.
5 734
وەڵامی کورت بۆ پرسیارە دووبارەکانی ئێوەی قەدرگران لەسەر تاقیکردنەوەی کتێبی «تعظيم العلم»
پرسیار: پرسیارەکان بە چی زمانێک دەبن؟
ئایا شیعر یان دەقی عەرەبی بۆ لەبەرکردنە؟
وەڵام: پرسیارەکان هەموویان بە زمانی شیرینی کوردین. هیچ دەقێک بۆ لەبەرکردن نییە و هیچ شیعرێکیش داخڵ نییە.
پرسیار: شێوازی پرسیارەکان چۆنە و ئاستیان چۆن دەبێت؟
وەڵام: هەموو پرسیارەکان هەڵبژاردنی سادە و ئاسانن. هەر فێرخوازێک وانەکانی بە تەرکیزەوە گوێ لێگرتبێت، بە ئاسانی نمرەی تەواو بەدەست دەهێنێت.
پرسیار: تاقیکردنەوەکە لەسەر چەندە و نمرەی دەرچوون چەندە؟
وەڵام: تاقیکردنەوەکە لەسەر (١٠٠) نمرەیە. نمرەی دەرچوون (٥٠)یە؛ هەر نمرەیەک لە خوار (٥٠)ەوە بە دەرنەچوو هەژمار دەکرێت و دەچێتە خولی دووەم.
پرسیار: خولی دووەمی تاقیکردنەوەکە کەی دەست پێدەکات؟
وەڵام: خولی دووەم (لە بەرواری ٢٠٢٦/٩/١ ) دەست پێدەکات و بۆ ماوەی تەنها (٣) ڕۆژ فۆڕمەکەی کراوە دەبێت، واتا تاوەکو (٢٠٢٦/٩/٣).
پرسیار: ئێمە کۆدی بەشداریکردنمان نییە،
چی بکەین؟
وەڵام: بۆ تاقیکردنەوەکە پێویستتان بە هیچ کۆدێک نییە؛ تەنها ناوی سیانی خۆتان لە فۆڕمەکەدا دەنووسن، ڕاستەوخۆ ئەنجامەکەشتان وەردەگرن.
5 734
پاش پیرۆزبایی تەواوکردنی کتێبی بەپێزی (تعظیم العلم)، فێرخوازانمان ئاگادار دەکەینەوە، کە لەئەمڕۆوە تا ڕۆژی شەممە، مۆڵەتی خۆئامادەکردنتان هەیە، بۆ تاقیکردنەوە.
پشتیوان بە خوای گەورە، ڕۆژی شەممە، تاقیکردنەوەی کتێبی (تعظیم العلم) ئەنجام دەدرێت.
- هەموو پرسیارەکان، هەڵبژاردن دەبێت.
- فۆڕمی تاقیکردنەوە، حەفتەیەک کراوە دەبێت.
- پاش حەفتەیەک، خولی دووەمی تاقیکردنەوەی کتێبەکە، ئەنجام دەدرێت.
- ئەو قوتابییەی لەخولی دووەمیشدا سەرکەوتوو نابێت، بڕوانامەی کتێبەکەی پێ نادرێت.
بیرتان دەخەینەوە: ئێمە بەجۆرێک لەئاستی بەرزتان دەڕوانین، کە زۆرینەتان نمرەی تەواو بەدەست بهێنن.
بەڵام بیرتان ناخەینەوە، کە بێگومان ئەمە ئەمانەتێکی دینی و دونیاییە و دەبێت لەهەموو گزییەک دوور بین.
#مودەڕڕیس
5 734
یەکێک لەو شتانەی مامۆستایانی مودەڕڕیس، هەر لەسەرەتاوە، ئامۆژگاری یەکیان پێکرد: دوعاکردن بۆ قوتابییەکان.
بەڕاستی دوعای مسوڵمان بۆ مسوڵمان لەپاشملە، لەو دەرگایانەیە، کە ئەبێت هەمیشە لێی بدرێت.
ئومێدمان وایە، مامۆستایان و ئەدمینە بەڕێزەکان و قوتابییە زرنگەکانمان، هەمیشە دوعای ئیخڵاس و قەبوڵ و تێگەشتن و پێگەشتن بۆ یەک بکەن و، بەرهەمیشی ببینین.
5 734
لینکی وانەی بیست و پێنجەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/T4EYo5UqmLw
ئەم عیلمە گەر ساڵێک سەری بۆ نزم بکەیتەوە، تەمەنێک سەرت بەرز دەکاتەوە.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 734
فێرخوازانی قەدرگرانی مودەڕڕیس,
بەیانی کۆتا وانەی کتێبی (تعظیم العلم) دادەنرێت.
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
#تعظيم_العلم
5 734
عەسرانە
زنجیرە وێبینارەکانی مودەڕڕیس
لەعەسرانەدا، وەک دانیشتنێکی عەسرەچا، دەست بۆ کۆمەڵە پرس و باسێکی زانستی دەبرێت، لەدەرەوەی مەنهەجی خوێندن.
ئەڵقەی پێنجەم:
حەقیقەتی عیلم،لەنێوان پێداهەڵدان و خوێندندا
https://youtu.be/VTb4S0SWlYo
پێشکەشکردنی: م. سەید عومەر
#مودەڕڕیس
5 734
فێرخوازانی قەدرگرانی مودەڕڕیس،
سبەینێ چاوەڕوانی ئەڵقەیەکی نوێ و تایبەتی زنجیرە وێبینارەکانی «عەسرانە» بن. ☕️
بیرتان دەخەینەوە: بابەتەکانی زنجیرەی عەسرانە، زۆر بە وردی و وریاییەوە هەڵدەبژێردرێت، بە جۆرێک کە ئاستی ئێستای قوتابییان بدوێنێت و پێویستی ئەم ساتەیان پڕبکاتەوە، بۆیە هیچی لەکیس مەدەن.
5 734
لینکی وانەی بیست و چوارەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/SnY1y8d4bw8
ئەو ڕۆژەی هەستی ئەوەمان بۆ دروست بوو کە قوتابی نەماوین، ئەو ڕۆژە لە هەموو ڕۆژەکانی تەمەنمان جاهیلترینسەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 734
لەم ڕۆژگارەدا، بەسە بۆ خزمەتی دین و عیلم و عولەما، کە بە ئەخلاق و کەسایەتی و مامەڵەی بەرز و ژیرانەت، عیلم و ئەهلی لەچاوی خەڵکدا جوان بکەیت و وێنایەکی بەرزیان بگەیەنیت، چواردەورەکەت تامەزرۆی عیلم بکەیت و بەرز لێی بڕوانن.
بەڕاستی بەسیشتە بۆ زیان و تانە و تەشەر و نەنگی، کە ببیتە هۆی ناشرینکردنی عیلم و عولەما و… تۆراندی خەڵکی لێی.
گەر لەجۆرەی دووەم بدوێین، ئەبێت ڕۆژانە بڵێین!
بەڵام بەڕاستی مرۆڤی ژیر، ڕۆژ دوای ڕۆژ، زیاتر لەخۆی و پێخزان و عاقیبەتی ئەترسێت، بۆیە زمانی گۆ ناکات…
🪶 مامۆستا سەید عومەر
#مودەڕڕیس
#دڵۆپ_بۆ_دەریا
5 734
لینکی وانەی بیست و سێیەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/fMxjbJ_PMas
تۆ لەژیاندا دەبیتە خاوەنی ئەو شتانەی کە هەوڵت بۆ داون، نەک ببیتە خاوەنی ئەو شتانەی کە تەنها حەزت لێیان بووە بێ ئەوەی هیچ هەوڵیان بۆ بدەیت.سەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 734
هەڵگری قوڕئان بە (شەونوێژ)ی شەویدا بناسرێتەوە، لەکاتێکدا خەڵک خەوتوون.
بە (ڕۆژووی) ڕۆژیدا بناسرێتەوە، لەکاتێکدا خەڵکی دەخۆن و دەخۆنەوە.
بە گریانیدا بناسرێتەوە، لەکاتێکدا خەڵک قاقا لێدەدەن (لە گاڵتە و گەپ و جەوی پووچی دونیاییدا).
بە خۆپارێزی لە حەڕام بناسرێتەوە، لەکاتێکدا خەڵک ناپێچنەوە و ناپرسنەوە لە حەڵاڵ و حەڕام.
بە بێدەنگییەکەی، ئەو کاتەی خەڵک هەر لەخۆوە لە هەموو شتدا قسە دەکەن.
بە خۆبەکەمزانی و ملکەچییەکەیدا بناسرێتەوە، ئەو کاتەی خەڵک پۆز لێدەدەن و مەدحی خۆیان دەکەن.
بە (ترس و) حوزنەکەیدا بناسرێتەوە، ئەو کاتەی خەڵک لە سنور دەردەچن و خۆیان لەبیردەکەن
الصحابيُّ الجليلُ عبدُ اللهِ بنُ مسعودٍ ـ رضي اللهُ عنه ـ
5 734
لینکی وانەی بیست و دووەم (تعظیم العلم):
https://youtu.be/D1bc-BPZDO0
بزانە کە تێپەڕینی کات، یان دەبێتە گەورەترین سەرمایە بۆ تۆ، یان دەبێتە گەورەترین خەسارەت و دەست خەڕۆییسەکۆی پرسیار و تێبینییەکان: ئەگەر هەر پرسیارێکی زانستیت لەسەر ئەم وانەیە هەیە، لێرەدا تۆماری بکە. https://forms.gle/rHJQYjAscm2GzS3X7 #مودەڕڕیس #دڵۆپ_بۆ_دەریا #تعظيم_العلم
5 734
وەک بڵێیت دوێنێ بوو، دەستمان پێکرد!
وا گەشتینە کۆتایی کتێبی یەکەم!
هەر ئاوا ئاسان، دوو ساڵی داهاتووش تێدەپەڕێت، جا کەسانێک تێیدا بناغەی هەموو عیلمەکان دادەنێن و دەبن بە نوسخەیەکی سەد قات باشتر لەئێستایان…
کەسانێکیش، لەسبەی و دە ساڵی داهاتووشدا، هەر کەسەکەی دوێنێ و ڕابردوو دەبن!
5 734
وەک بڵێی دوێنێ بوو، دەستمان پێکرد!
وا گەشتینە کۆتایی کتێبی یەکەم!
هەر ئاوا ئاسان، دوو ساڵی داهاتووش تێدەپەڕێت، جا کەسانێک تیایدا بناغەی هەموو عیلمەکان دادەنێن و ئەبن بە نوسخەیەکی سەد قات باشتر لەئێستایان، کەسانێکیش، لەسبەی و دە ساڵی تریشدا، هەر کەسەکەی دوێنێ و ڕابردوو ئەبن!
