Somî | سۆمی
Open in Telegram
وشەکان دەدوێن کاتێک ڕۆح بێدەنگە🪽 بۆ پەیوەندی و بۆچوونەکانتان: @Talktosomiwordsbot
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
250
Subscribers
+124 hours
+17 days
+2030 days
Posts Archive
250
دەستە ماندووەکانی باوکم، نەخشەی ڕێگای ژیانمە؛ هەر چرچێکیان چیرۆکێکی قوربانیدانە.
باوک، تاکە پیاوێکە کە دەیەوێت من لە خۆی بەرزتر بم.
لە هەموو ڕێگایەکدا، تەنها یەک دەنگە کە دەڵێت: مەترسە، من لێرەم. ئەو دەنگە، دەنگی باوکمە..
باوکم،
ئەو مۆمەیە کە خۆی دەسووتێنێت،
تاکو ڕێگەی ژیانم ڕووناک بکاتەوە.
باوکم،
ئەو ئۆقیانووسەیە،
کە هەرچەندە شەپۆلی خەمەکانی زۆرن،
بەڵام هەرگیز ناهێڵێت کەشتییەکەم نوقم بێت..🥲♥️
250
ئێمە کاتێک دەگرین، لە ڕاستیدا خەریکین ڕێگە بە خەمەکان دەدەین بڕۆن، تا دڵمان شوێنی نوێ بۆ هیواکان بدۆزێتەوە..
250
هەندێک جار فرمێسک، تەنها ئاوێک نییە لە چاو بێتە خوارەوە؛ بەڵکو ئەو وشانەن کە نەمانتوانی بیڵێین، ئەو برینانەن کە سارێژ نەبوون و ئەو دڵتەنگییانەن کە لە قوڵایی دڵماندا کەڵەکە بوون. گریان، زمانی بێدەنگیی دڵە کاتێک هیچ وشەیەک بە تەنیایی ناگات..
250
خۆرئاوابوونئەم ئێوارەیە، ئاسمان شتێکی تری پێ بوو وەک ئەوەی چیرۆکێکی کۆن لە نێوان ڕووناکی و تاریکیدا لە ئارادا بێت هەورەکان لێرەدا تەنها هەڵم نین، ئەوان جەستەیەکی قورس و خۆڵەمێشین کە هەوڵ دەدەن کۆتا تیشکەکانی خۆر لە باوەش بگرن🫠🤍:>>>>
250
+9
هەورەکان فێرمان دەکەن کە هیچ شتێک لەم جیهانەدا جێگیر نییە. ئەوان بەردەوام لە گۆڕان و سەفەردان. ئەوان دەڕۆن، دەگۆڕێن، تێکەڵ دەبن و دیسان ون دەبن، بێ ئەوەی خەمێکیان لە دابڕان بێت. فێرمان دەکەن کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بژین و نەوەستین..☁️✨
250
تەختەکلیلی(کیبورد) کوردیی پێشکەوتوو
ئەم تەختەکلیلە جگە لە نووسینی زاراوەکانی کوردیی ( سۆرانی، کورمانجی، هەورامی، کەلهوڕی، لەکی ) .» هەروەها هەڵگری چەند زمانی دیکە وەک: » - ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی » هەروەها دەتوانن لە فۆنتی تایبەت و جوانیبەخش بۆ نووسین کەڵک وەربگرن. بەستەری سەرەکی: https://play.google.com/store/apps/details?id=com.boloorian.android.kurdishkeyboard
فێرگەی زانست
250
زمانی دایک؛ ئاوێنەی ڕاستەقینەی ئێمەیە
زمان تەنیا کۆمەڵێک وشە نییە بۆ ئاڵۆزکردنی چاوپێکەوتنەکان، زمان ئەوەیە کە ئێمە لە ڕێگەیەوە جیهان دەبینین و هەستەکانمان پێ دەردەبڕین.
ڕاستە، فێربوونی زمانەکانی تری وەک ئینگلیزی یان فارسی بۆ زانیاری و پەیوەندییە جیهانییەکان زۆر گرنگە، بەڵام کێشەکە لێرەدایە: کاتێک دەبینین لە کاتی دەربڕینی قووڵترین هەست و ناسنامە و ناسنامەی نەتەوەیی خۆماندا، پەنا دەبەین بۆ زمانی بێگانە، ئەوا لێرەدایە کێشەیە.
ئەگەر لە کاتی گەورەترین جۆش و خرۆشەکانماندا یان لە کاتی باسی ڕاستترین ڕاستییەکانماندا، وشەی کوردی بەکار نەنەین، ئەوا دەڵێین لە ڕاستیدا تەنیا “بە زمانی بێگانە” دەژین، نەک بە زمان و ڕەنگ و ناسنامەی خۆمان.
ئامانجی ئێمە لەم کاناڵەدا، دوورکەوتنەوە لە زمانی بێگانە نییە، بەڵکو “گەڕانەوە بۆ ناو خۆمانە”. دەمانەوێت فێربین کە چۆن بە کوردی بنووسین، بە کوردی بیر بکەینەوە و بە کوردی باسی مرۆڤایەتی و شێعر بکەین.
زمانەکەمان ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی تەنیا “بۆ ناو بێگانەکان” بنوسین، بەڵکو ڕێگەیەکی پیرۆزە بۆ ئەوەی “خۆمان” نیشان بدەین.
250
بەهێزیی زمانی کوردی تەنیا لە ڕیزکردنی وشەی جوان و وتنی قسەی زلدا نییە، بەڵکو لە "بەکارهێنان"یدایە. ئەو دەمەی ئێمە دەڵێین زمانی کوردی بەهێزە، بەڵام لە ژیانی ڕۆژانەماندا پشتگوێی دەخەین، بە کوردی نانووسین و بە کوردی ناخوێنینەوە، لە ڕاستیدا خۆمان ڕێگری گەشەکردنی زمانەکەمانین.
ئەو دیاردەیەی کە بە زمانی فارسی دێین و دەنوسین: “زبان کوردی زیبا و کامل است”، بەبێ ئەوەی ئاگاداربین، نیشانەی لاوازیی هەست و باوەڕی خۆمانە بەرانبەر زمانەکەمان. کاتێک بە زمانێکی بیانی ستایشی زمانی خۆت دەکەیت، مانای وایە تۆ پێتوایە زمانی کوردی بۆ گەیاندنی هەست و بیرۆکەکانت “تەواو” نییە.
خۆشەویستی بۆ زمان، تەنیا هەست نییە؛ بەڵکو کردارە. ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت زمانەکەت زیندوو بمێنێتەوە، دەبێت:
بە کوردی بیر بکەیتەوە.
بە کوردی بنووسیت.
بە کوردی بخوێنیتەوە.
بە کوردی قسە بکەیت.
زمانی دایکی، ماڵی ڕۆحی ئێمەیە. واز لە قسەکردن بە زمانی بێگانە بهێنە و بگەڕێوە سەر ڕەچەڵەکی وشەکانت. با زمانی کوردی تەنیا لە کتێبەکاندا نەبێت، با لە نێو مۆبایلەکانمان، لە نێو نووسینەکانمان و لە نێو ژیانی ڕۆژانەماندا هەناسە بدات.
250
وا هەست دەکەم
لەم سەر زەوییەدا
هیچ خۆشییەک نەماوە بۆ ژیان
زۆر حەز دەکەم
وەک باڵندە باڵ بگرم و
بچمە ئاسمان....
لە جیاتی مرۆڤ
ببمە هاوڕێی
خۆر و مانگ و ئەستێرەکان...
250
خۆزگە عەتری سەر مێزەکەت ئەبووم، هەموو بەیانیێک دەستت بە سەرمدا ئەهێنا و منیش دوو تەفم پێتدا ئەکرد!
فەرهاد پیرباڵ
250
تۆ ئەگەر درەخت بوویتایە
دار هەرمێی گوڵ سپی ئەبووی.
تۆ ئەگەر کانی بوویتایە
لە بناری کەکۆن ئەبووی.
تۆ ئەگەر چرا بوویتایە
چرای سەر شاعیرێک ئەبووی
ئەگەر شارۆچکە بوویتایە، کۆیە ئەبووی.
ئەگەر کتێبێک بوویتایە، مەم و زینی خانی ئەبووی.
ئەگەر تاڤگە بوویتایە، بێخاڵ ئەبووی.
ئەگەر قەڵەمیش بوویتایە،
قەڵەمەکەی شێرکۆ بێکەس ئەبووی!
شێرکۆ بێکەس
250
دڵبەرێکم لێ زیز بووە
نە ئەبرۆم لێ هەڵدەتەکێنێ نە بە گۆشەی چاوان دەمدوێنێ
چیپکەم چۆنی ئاشت کەمەوە
چۆنی حاڵی کەم ئەمن بێ وی ناتوانم
بەبێ ئەشقی سەرگەردانم
بەبێ باوەشی ماتەم و دڵ نیگەران
جەستەم ساردە ناخم بەستوو
دەستم هێزی نەماوە
ئەژنۆم بەرەو نووشتانەوە
چیپکەم چۆنت حاڵی کەم
ئەمن ئەتۆم پێویستە لەبۆ هەستانەوە..
250
ئافرەت وەک هەناسە وایە
هاوشێوەی بۆنی گوڵ
شان بە شانی سرووشت
هاودەمی ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان
هەر ئەم مەوجودەی کە ژیان ئاودان دەکاتەوە
ژن ژیانەوی ژیانە ...!
سابیر ژاکاو
250
تۆ دڵنیای خودا منی
بۆ تۆ دروست نەکردووە؟
ئەی بۆچی کاتێک سەیری
چاوەکانت دەکەم
وا هەست دەکەم لە نیشتمانی خۆمم؟
بۆچی کاتێک لە تۆ دوور دەکەومەوە،
وەک کۆچەرییەکی
بێناسنامە
لە شەقامەکانی ئەم جیهانەدا ون دەبم؟
فەرهاد پیرباڵ
