es
Feedback
Som‌î | سۆمی

Som‌î | سۆمی

Ir al canal en Telegram

وشەکان دەدوێن کاتێک ڕۆح بێدەنگە🪽 بۆ پەیوەندی و بۆچوونەکانتان: @Talktosomiwordsbot

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
250
Suscriptores
-224 horas
+17 días
+1930 días
Archivo de publicaciones
‌دەستە ماندووەکانی باوکم، نەخشەی ڕێگای ژیانمە؛ هەر چرچێکیان چیرۆکێکی قوربانیدانە. باوک، تاکە پیاوێکە کە دەیەوێت من لە خۆی بەر
‌دەستە ماندووەکانی باوکم، نەخشەی ڕێگای ژیانمە؛ هەر چرچێکیان چیرۆکێکی قوربانیدانە. باوک، تاکە پیاوێکە کە دەیەوێت من لە خۆی بەرزتر بم. لە هەموو ڕێگایەکدا، تەنها یەک دەنگە کە دەڵێت: مەترسە، من لێرەم. ئەو دەنگە، دەنگی باوکمە.. ‌باوکم، ئەو مۆمەیە کە خۆی دەسووتێنێت، تاکو ڕێگەی ژیانم ڕووناک بکاتەوە. باوکم، ئەو ئۆقیانووسەیە، کە هەرچەندە شەپۆلی خەمەکانی زۆرن، بەڵام هەرگیز ناهێڵێت کەشتییەکەم نوقم بێت..🥲♥️

ئێمە کاتێک دەگرین، لە ڕاستیدا خەریکین ڕێگە بە خەمەکان دەدەین بڕۆن، تا دڵمان شوێنی نوێ بۆ هیواکان بدۆزێتەوە..

هەندێک جار فرمێسک، تەنها ئاوێک نییە لە چاو بێتە خوارەوە؛ بەڵکو ئەو وشانەن کە نەمانتوانی بیڵێین، ئەو برینانەن کە سارێژ نەبوون و ئەو دڵتەنگییانەن کە لە قوڵایی دڵماندا کەڵەکە بوون. گریان، زمانی بێدەنگیی دڵە کاتێک هیچ وشەیەک بە تەنیایی ناگات..

دڵم پڕە

خۆرئاوابوون ئەم ئێوارەیە، ئاسمان شتێکی تری پێ بوو وەک ئەوەی چیرۆکێکی کۆن لە نێوان ڕووناکی و تاریکیدا لە ئارادا بێت هەورەکان ل
خۆرئاوابوون
ئەم ئێوارەیە، ئاسمان شتێکی تری پێ بوو وەک ئەوەی چیرۆکێکی کۆن لە نێوان ڕووناکی و تاریکیدا لە ئارادا بێت هەورەکان لێرەدا تەنها هەڵم نین، ئەوان جەستەیەکی قورس و خۆڵەمێشین کە هەوڵ دەدەن کۆتا تیشکەکانی خۆر لە باوەش بگرن🫠🤍:>>>>

هەورەکان فێرمان دەکەن کە هیچ شتێک لەم جیهانەدا جێگیر نییە. ئەوان بەردەوام لە گۆڕان و سەفەردان. ئەوان دەڕۆن، دەگۆڕێن، تێکەڵ دە
+9
هەورەکان فێرمان دەکەن کە هیچ شتێک لەم جیهانەدا جێگیر نییە. ئەوان بەردەوام لە گۆڕان و سەفەردان. ئەوان دەڕۆن، دەگۆڕێن، تێکەڵ دەبن و دیسان ون دەبن، بێ ئەوەی خەمێکیان لە دابڕان بێت. فێرمان دەکەن کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بژین و نەوەستین..☁️✨

212

من ئەڵێم چاوەکانت مەیلی دڵداری نەما

تەختەکلیلی(کیبورد) کوردیی پێشکەوتوو
ئەم تەختەکلیلە جگە لە نووسینی زاراوەکانی کوردیی ( سۆرانی، کورمانجی، هەورامی، کەلهوڕی، لەکی ) .
» هەروەها هەڵگری چەند زمانی دیکە وەک: » - ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی » هەروەها دەتوانن لە فۆنتی تایبەت و جوانیبەخش بۆ نووسین کەڵک وەربگرن. بەستەری سەرەکی: https://play.google.com/store/apps/details?id=com.boloorian.android.kurdishkeyboard
فێرگەی زانست

زمانی دایک؛ ئاوێنەی ڕاستەقینەی ئێمەیە زمان تەنیا کۆمەڵێک وشە نییە بۆ ئاڵۆزکردنی چاوپێکەوتنەکان، زمان ئەوەیە کە ئێمە لە ڕێگەیەوە جیهان دەبینین و هەستەکانمان پێ دەردەبڕین. ڕاستە، فێربوونی زمانەکانی تری وەک ئینگلیزی یان فارسی بۆ زانیاری و پەیوەندییە جیهانییەکان زۆر گرنگە، بەڵام کێشەکە لێرەدایە: کاتێک دەبینین لە کاتی دەربڕینی قووڵترین هەست و ناسنامە و ناسنامەی نەتەوەیی خۆماندا، پەنا دەبەین بۆ زمانی بێگانە، ئەوا لێرەدایە کێشەیە. ئەگەر لە کاتی گەورەترین جۆش و خرۆشەکانماندا یان لە کاتی باسی ڕاستترین ڕاستییەکانماندا، وشەی کوردی بەکار نەنەین، ئەوا دەڵێین لە ڕاستیدا تەنیا “بە زمانی بێگانە” دەژین، نەک بە زمان و ڕەنگ و ناسنامەی خۆمان. ئامانجی ئێمە لەم کاناڵەدا، دوورکەوتنەوە لە زمانی بێگانە نییە، بەڵکو “گەڕانەوە بۆ ناو خۆمانە”. دەمانەوێت فێربین کە چۆن بە کوردی بنووسین، بە کوردی بیر بکەینەوە و بە کوردی باسی مرۆڤایەتی و شێعر بکەین. زمانەکەمان ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی تەنیا “بۆ ناو بێگانەکان” بنوسین، بەڵکو ڕێگەیەکی پیرۆزە بۆ ئەوەی “خۆمان” نیشان بدەین.

بەهێزیی زمانی کوردی تەنیا لە ڕیزکردنی وشەی جوان و وتنی قسەی زلدا نییە، بەڵکو لە "بەکارهێنان"یدایە. ئەو دەمەی ئێمە دەڵێین زمانی کوردی بەهێزە، بەڵام لە ژیانی ڕۆژانەماندا پشتگوێی دەخەین، بە کوردی نانووسین و بە کوردی ناخوێنینەوە، لە ڕاستیدا خۆمان ڕێگری گەشەکردنی زمانەکەمانین. ئەو دیاردەیەی کە بە زمانی فارسی دێین و دەنوسین: “زبان کوردی زیبا و کامل است”، بەبێ ئەوەی ئاگاداربین، نیشانەی لاوازیی هەست و باوەڕی خۆمانە بەرانبەر زمانەکەمان. کاتێک بە زمانێکی بیانی ستایشی زمانی خۆت دەکەیت، مانای وایە تۆ پێتوایە زمانی کوردی بۆ گەیاندنی هەست و بیرۆکەکانت “تەواو” نییە. خۆشەویستی بۆ زمان، تەنیا هەست نییە؛ بەڵکو کردارە. ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت زمانەکەت زیندوو بمێنێتەوە، دەبێت: بە کوردی بیر بکەیتەوە. بە کوردی بنووسیت. بە کوردی بخوێنیتەوە. بە کوردی قسە بکەیت. زمانی دایکی، ماڵی ڕۆحی ئێمەیە. واز لە قسەکردن بە زمانی بێگانە بهێنە و بگەڕێوە سەر ڕەچەڵەکی وشەکانت. با زمانی کوردی تەنیا لە کتێبەکاندا نەبێت، با لە نێو مۆبایلەکانمان، لە نێو نووسینەکانمان و لە نێو ژیانی ڕۆژانەماندا هەناسە بدات.

وا هەست دەکەم لەم سەر زەوییەدا هیچ خۆشییەک نەماوە بۆ ژیان زۆر حەز دەکەم وەک باڵندە باڵ بگرم و بچمە ئاسمان.... لە جیاتی مرۆڤ ببمە هاوڕێی خۆر و مانگ و ئەستێرەکان...

خۆزگە عەتری سەر مێزەکەت ئەبووم، هەموو بەیانیێک دەستت بە سەرمدا ئەهێنا و منیش دوو تەفم پێتدا ئەکرد!
فەرهاد پیرباڵ

تۆ ئەگەر درەخت بوویتایە دار هەرمێی گوڵ سپی ئەبووی. تۆ ئەگەر کانی بوویتایە لە بناری کەکۆن ئەبووی. تۆ ئەگەر چرا بوویتایە چرای س
تۆ ئەگەر درەخت بوویتایە دار هەرمێی گوڵ سپی ئەبووی. تۆ ئەگەر کانی بوویتایە لە بناری کەکۆن ئەبووی. تۆ ئەگەر چرا بوویتایە چرای سەر شاعیرێک ئەبووی ئەگەر شارۆچکە بوویتایە، کۆیە ئەبووی. ئەگەر کتێبێک بوویتایە، مەم و زینی خانی ئەبووی. ئەگەر تاڤگە بوویتایە، بێخاڵ ئەبووی. ئەگەر قەڵەمیش بوویتایە، قەڵەمەکەی شێرکۆ بێکەس ئەبووی!
شێرکۆ بێکەس

دڵبەرێکم لێ زیز بووە نە ئەبرۆم لێ هەڵدەتەکێنێ نە بە گۆشەی چاوان دەمدوێنێ چیپکەم چۆنی ئاشت کەمەوە چۆنی حاڵی کەم ئەمن بێ وی ناتوانم بەبێ ئەشقی سەرگەردانم بەبێ باوەشی ماتەم و دڵ نیگەران جەستەم ساردە ناخم بەستوو دەستم هێزی نەماوە ئەژنۆم بەرەو نووشتانەوە چیپکەم چۆنت حاڵی کەم ئەمن ئەتۆم پێویستە لەبۆ هەستانەوە..

هەرکەسەو بە جامی مەیی خەمێکەوە مەستە🫠؛
خاڵۆ ناسر

ئێمە دەمێکە مردووین، بەس کەس نییە بمانێژێت..!

ئافرەت وەک هەناسە وایە هاوشێوەی بۆنی گوڵ شان بە شانی سرووشت هاودەمی ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان هەر ئەم مەوجودەی کە ژیان ئاودان دەکاتەوە ژن ژیانەوی ژیانە ...!
سابیر ژاکاو

له وڵاتێکەوە هاتووین کە لە مێژە پەپوولەی پێکەنین لەسەر لێوان باری کردووە...🖤

تۆ دڵنیای خودا منی بۆ تۆ دروست نەکردووە؟ ئەی بۆچی کاتێک سەیری چاوەکانت دەکەم وا هەست دەکەم لە نیشتمانی خۆمم؟ بۆچی کاتێک لە تۆ دوور دەکەومەوە‌، وەک کۆچەرییەکی ‌ بێناسنامە لە شەقامەکانی ئەم جیهانەدا ون دەبم‌‌‌؟
فەرهاد پیرباڵ