en
Feedback
دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

Open in Telegram

تۆش ببە بە خاوەن سەدەقەی جاریە دەرفەتی خێر و بونیادنانی پاشەڕۆژ لە ئەفریقا: 💧 لێدانی بیری ئاو 🕌 بونیادنانی مزگەوت 📖 دابەشکردنی قورئانی پیرۆز 🐑 قوربانی ، حەوتەم ، نەزر ، سەدەقە 📞 بۆ بەشداری پەیوەندی بکەن: 07826755599 | 07765755599

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
392
Subscribers
+124 hours
+67 days
+2630 days
Posts Archive
ئەمەیە وەفاداری ڕاستەقینە بۆ کۆچکردووان.. سەدەقەی جاریە و ماڵی خودا ✨ سەیری ئەم قەرەباڵغی و حەشەمەتە بکەن لە ناو ماڵی خودادا!
+9
ئەمەیە وەفاداری ڕاستەقینە بۆ کۆچکردووان.. سەدەقەی جاریە و ماڵی خودا ✨ سەیری ئەم قەرەباڵغی و حەشەمەتە بکەن لە ناو ماڵی خودادا! کاتێک مرۆڤ دەمرێت کارەکانی دەپچڕێت، بەڵام کەسو کاری ئەم خوشکە کۆچکردووە (خودا لێی خۆش بێت) بەم مزگەوتە ناوی ئەویان زیندوو هێشتەوە. سەیری ئەم دیمەنە بکەن.. هەر سوجدەیەک، هەر کڕنۆشێک، هەر ڕکوعێک و هەر پیتێک کە لەم مزگەوتە دەخوێندرێتەوە، هەمووی دەبێتە چاکە و ئەجر و ڕووناکی بۆ ناو گۆڕیی. ئەمە گەورەترین هێمای وەفادارییە کە مرۆڤ بۆ ئازیزانی ژێر خاک بڕوانێت؛ گۆڕینی خەم و ئازاری کۆچکردنیان بۆ کانییەک لە خێر و چاکە کە هەرگیز وشک نەکات. خوای گەورە لەو خوشکەمان خۆش بێت و ئەم ماڵی خودایە بکاتە ڕووناکی بۆ گۆڕەکەی و قەڵغانێک لە ئاگری دۆزەخ، و پاداشتی خێزانە وەفادارەکەی بداتەوە.

سوپاس بۆ خودا.. بەردەوامین لە ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنی ماڵەکانی خودا لە ئەفریقیا 🕌ژیان دەرفەتێکە؛ خۆتان بێبەش مەکەن لەم ئەجرە گەورەیە و لەگەڵمان بن. پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرموێت: «مَنْ بَنَى لِلَّهِ مَسْجِدًا بَنَى اللَّهُ لَهُ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ» (هەر کەسێک مزگەوتێک بۆ خودا دروست بکات، خودا ماڵێکی لە بەهەشتدا بۆ دروست دەکات). 🍁بۆ بەژدارکردن لەم پرۆژە خەیریانە پەیوەندی بکەن بەو ژمارانەی واتس آب ؛ 📞07826755599 📞07765755599 📞07774448971

بە فەزڵی خودا (مزگەوتی الشفاء - ٣٣) بەرەو تەواوبوون دەچێت، خوای گەورە پاداشتی خێرخوازان بداتەوە. جزاكم الله خيراً

✨ دەستپێکردنی بناغەی مزگەوتی الشفاء ✨ سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، بە هاوکاری و بەخشینی ئێوەی خێرخواز و دڵسۆز، ئەمرۆ بە بەردی بناغەی (مزگەوتی الشفاء) داندرا.🕌 ژمارەی پڕۆژە: ٣٣یەمین مزگەوت🌍 شوێن: لە یەکێک لە گوندە هەرە پێویستەکانی قاڕەی ئەفریقیا، کە دانیشتوانەکەی بێبەش بوون لە هەبوونی ماڵی خوا. ئەم پڕۆژە پیرۆزە تەنها بینایەک نییە، بەڵکو هێمایەکە بۆ ڕووناکی، شیفا و یەک ڕیزی موسڵمانانە لەو ناوچەیەدا. دەستی ماندووبوونی سەرجەم خێرخوازان و تیمی جێبەجێکار دەگوشین. 🤲 داواکارین لە خوای دڵۆڤان:ئەم کارە خێرە بکاتە توێشووی دواڕۆژتان، ببێتە مایەی شیفا بۆ نەخۆشەکانتان، و وەک سەدەقەیەکی جاریە و ڕووناکیەک لە تەرازووی حەسەناتی هەموواندا بینووسێت.

ئەمەیە ئەوەی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی (ﷺ) فێریان کردووین! چیرۆکێکی ڕاستەقینە لە ناخی ئێش و ئازارەکانی ئەفریقیاوە بۆ لوتکەی بەخشندەیی مرۆڤایەتی لە ژێر سێبەری "دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا"دا لە دەمێکدا کە جیهان خەریکی ڕاکەڕاك و ژاوەژاوی ژیانی ماددی خۆیەتی، لە شوێنێکی دوور لە کیشوەری ئەفریقیا، لە ناوچەیەکی هەژارنشیندا، خێزانێک هەبوون کە تەنها تاوانیان ئەوە بوو کە بێسەرپەرشت بوون ( منداڵی یەتیمیان) هەبوو. خێزانەکە لە( ٧ ) کەس دایك و کچ پێکهاتبوون؛ باوکیان کۆچی دوایی کردبوو و چاودێرێکیان نەبوو تەنها خودای گەورە نەبێت. ئەم کچە داماو و بەستەزمانانە، بۆ ئەوەی دەستیان پان نەکەنەوە و کەرامەتی خۆیان بپارێزن، لە ژێر تیشکی ڕۆژی گەرمی ئەفریقيادا لە مەزرەعە و زەوییەکانی خەڵکیدا کاری قورسیان دەکرد تەنها بۆ پەیداکردنی نانی شەوێک. خێرخوازیی ئێمە (دەستی هاوکاریی هەژاران لە ئەفریقيا)، پێشتر بە هانای ئەم خێزانەوە چووبوو و کرێی خانووی یەک ساڵی بۆ گرتبوونە ئەستۆ. بەڵام کات وەک با دەڕوات؛ ساڵەکە کۆتایی هات و لێرەوە کارەساتەکە دەستی پێکرد. خاوەن ماڵەکە هات و زۆر بە بێبەزەییانە پێی وتن: "ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە پارەی کرێی ساڵی نوێم نەدەنێ، دەبێت ماڵەکە چۆڵ بکەن!". بۆ کچێکی بێباوک و دایکێکی جەرگسووتاو، ئەم وشانە وەک چەقۆ وابوون. پرسیارەکە لێرەدا بوو: ئەگەر دەرکران بۆ کوێ بڕۆن؟ لە ژێر چ سێبەرێکدا بخەون؟ ئایا کچانی موسڵمان و پاکدامەن شەقام ببێتە حەشارگەیان؟ تیمی مەیدانی ئێمە لە ئەفریقيا، کاتێک ئەم دۆخە مەترسیدارەیان بینی، ڤیدیۆیەکی کورتی دوو خولەکییان بۆ ناردین کە پڕ بوو لە فرمێسک و نائومێدی. بەڵام، لێرەوە پەیامی ڕاستەقینەی ئیسلام و موعجیزەی هاوسۆزی دەست پێدەکات.. کاتێک ڤیدیۆکە گەیشتە دەستمان، هاوسەری یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەمان (خودا پاداشتی خێری بداتەوە)، بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە ڤیدیۆکەی بۆ هاوڕێیەکی خۆی نارد، تەنها بەو هیوایەی کە خێرخوازێک بدۆزنەوە کرێی خانووی ساڵێکی تریان بۆ دابین بکات. نامەکە دەستاودەستی کرد و لە دڵێکەوە بۆ دڵێکی تر گواسترایەوە، تا گەیشتە دەست برایەکی خێرخواز و دڵسۆز کە ناخی پڕ بوو لە ئیمان خۆشەویستی پێغەمبەری خودا (ﷺ). ئەم برایە کاتێک ڤیدیۆکەی بینی، گریانی کچە بێباوکەکانی بینی، کەرامەتی ئیسلامی لە ناخیدا ڕاپەڕی. فەرمووی: "نەخێر! من ڕازی نابم ئەوان دووبارە بخرێنە ژێر ڕەحمەتی کرێچێتی و ترسی دەرکردن. من کرێی خانوو نادەم!! من خانوویەکی سەربەخۆ، هەمیشەیی و تەواویان بۆ بنیاد دەنێم و سەرجەم تێچووی کەرەستە و بیناسازییەکەی دەگرمە ئەستۆ!" سبحان الله! لە ترسی فڕێدانە سەر شەقامەوە، خودای گەورە دەرگایەکی وای بۆ کردنەوە کە ببنە خاوەنی خانووی مڵکی خۆیان. پیاوێکی له خوداترس تێچووەکەی گرتە ئەستۆ، و تەواوی تیمی خۆبەخشانی "دەستی هاوکاری" قۆڵیان لێ هەڵکردووە و لە مەیدانەکەدا بەبێ بەرامبەر و وەک عیبادەتێک، خەریکی دروستکردنی خانووەکەن بۆ ئەوەی پێش وادەی دەرکردنیان، کلیلەکەیان ڕادەست بکەن. ئەمەیە ئەو ئایینە مەزنەی کە پێغەمبەرەکەمان محمد (ﷺ) فێری کردووین؛ کاتێک دەفەرموێت: «مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِم وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ إِذَا اشْتَکَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى» (رواه البخاري ومسلم). "باوەڕداران لە خۆشویستن و بەزەیی و سۆزیان بۆ یەکتر، هاوشێوەی یەک جەستەن" ئێمە لێرە لە کوردستان بە جەستە دوورین، بەڵام دڵمان لە لای هەموو موسڵمانانە لە هەر کوێ بن .. سوپاس بۆ ئەو خێرخوازە ، سوپاس بۆ ئەو خوشکانەی بوونە هۆکار، و سوپاس بۆ خۆبەخشە چاو نەترسەکانمان لە مەیداندا. حەز دەکەم بۆ هەمووانی ڕوون بکەینەوە کە ئێمە لە (دەستی هاوکاری) خاوەنی دەیان و سەدان نموونەی هاوشێوەی وا مەزن و درەوشاوەین، بەتایبەتی لەو خوشکە بەڕێز و بەڕێزکەوتووانەی کە لەگەڵماندا خانوویان بۆ یەتیمان و مزگەوتیان بۆ خوداپەرستی، و قوتابخانەیان بۆ فێربوون بنیاد ناوە. بەڵام، لەبەر تێگەیشتنی قووڵیان بۆ ڕۆحی ئیسلامی پیرۆز و پەرۆشییان بۆ پاکی نێت و ئیخلاس، بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابن ناویان بهێنرێت یان ئاماژەیان پێبکرێت. ئەم بەخشەرە دڵسۆزانە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ئەم ئایەتە پیرۆزەی سەرەتای سورەتی بەقەرەن کە دەفەرموێت: ﴿الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ﴾ (واتە: ئەوانەی کە باوەڕ بە غەیب دەهێنن و نوێژەکان جێبەجێ دەکەن و لەوەش کە پێمان بەخشیون دەبەخشن). ئەوان تەنها بۆ ڕەزامەندی خودا دەبەخشن و بازرگانییەکەیان لەگەڵ خودا بە پەنهانییە؛ داوای پیاهەڵدان لەم دونیایەدا ناکەن، بەڵکو چاویان لەو پاداشتەیە کە لای خودایە لە غەیبدا. لە خودای گەورە داواکارین لێیان قبوڵ بکات و بیدات بەسەر تەرازووی چاکەکانیاندا.

سەیری ڤیدیۆکە بکە 👆 پاشان چیرۆکە تەواو و کاریگەرەکە لە خوارەوە بخوێنەرەوە 👇

عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: قال النبي ﷺ: "أَيُّكُمْ مَالُ وَارِثِهِ أَحَبُّ إِلَيْهِ مِنْ مَالِهِ؟" قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا مِنَّا أَحَدٌ إِلَّا مَالُهُ أَحَبُّ إِلَيْهِ، قَالَ: "فَإِنَّ مَالَهُ مَا قَدَّمَ، وَمَالُ وَارِثِهِ مَا أَخَّرَ".[صحيح البخاري, كتاب الرقاق] واته"کامتان ماڵی میراتگرەکەی لای خۆشەویستترە لە ماڵی خۆی؟" وتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، کەس لە ئێمە نییە ئیلا ماڵی خۆی لای خۆشەویستترە، فەرمووی: "کەواتە بێگومان ماڵی ئەو ئەوەیە کە پێشخستووە (واتە بەخشیوویەتی)، و ماڵی میراتگرەکەشی ئەوەیە کە دوایخستووە (واتە هێشتوویەتیەوە دوای مردنی)".

"سوپاس و پێزانین بۆ خوشک و برایانی بەخشندە.. بە فەزڵی خودا پڕۆژەی خانەی بێسەرپەرشتان (دار الأيتام) بەرەو کۆتایی دەچێت. پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت: (ماڵی هەر یەکێک لە ئێوە ئەوەیە کە پێشخستووە، و ماڵی میراتگرەکەشی ئەوەیە کە دوایخستووە). ئەوەی ئەمڕۆ دەیبەخشن، پاشەکەوتی ڕاستەقینەی ئێوەیە لە دواڕۆژدا. دەستتان خۆش بێت و خودا پاداشتی خێرتان بداتەوە."

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ ذَكَرَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ، فَقَالَ: "فِيهِ سَاعَةٌ لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ، وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي، يَسْأَلُ اللَّهَ تَعَالَى شَيْئًا، إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ" (رواه البخاري ومسلم). "لە ڕۆژی هەینیدا کاتژمێرێک (ساتێک) هەیە، هیچ بەندەیەکی موسڵمان نییە کە ڕێکەوتی ئەو کاتە بکات و دعاء و نوێژ بکات، و داوای شتێک لە خوای گەورە بکات، ئیلا خوای گەورە پێی دەبەخشێت."

‏تم الإرسال من واتساب للأعمال ‏wa.me/2349121895147?source=exsh

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە دەمانەوێت هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوە کە الحمدلله بڕی پارەی پێویست بۆ چارەسەری نەخۆشەکە بە تەواوی دابین کراوە بە هاوکاری براکان و بە تایبەتیش خوشکان، کە هەڵوێستێکی زۆر گەورەیان نواند و ئامادەیی تەواویان نیشاندا بۆ گرتنەئەستۆی تێچووی ئەم چارەسەرە. بۆیە لە ئێستادا کۆتایی پێهات و داوای لێبوردن دەکەین کە ناتوانین چیدیکە هیچ بڕە پارەیەک وەربگرین، چونکە پێش ئێوە خێرخوازان ئەرکەکەیان گرتە ئەستۆ. خوای گەورە پاداشتی خێری ئەم هەڵوێستە جوانەتان بداتەوە کە هەرگیز لەبیر ناکرێت، بە ڕاستی زمانمان کورتە لە ئاست سوپاسگوزاری ئێوەدا. تەنها داوای دوعای خێرتان لێدەکەین بۆ شیفا بونی، ئێمەش إن شاء الله بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی دۆخی تەندروستی، و ئەگەر لە داهاتوودا پێویستمان بە هەر شتێک بوو یان گۆڕانکارییەک ڕوویدا، بێگومان ئاگادارتان دەکەینەوە. سوپاسی یەکە یەکەتان دەکەین، خوای گەورە بیکاتە توێشووی قیامەتتان و هەمیشە پێشەنگ بن لە کار و کردەوەی چاکدا. جزاكم الله خيرا واحسن الله اليكم

خێرخوازانی بەڕێز: ئەمە ئەو منداڵەیە کە پێش چەند کاتژمێرێک بڵاومان کردەوە، ئەم منداڵە بەدەست بڕینی عەورەتیەوە دەناڵێنێت و خێزانەکەی بێدەسەڵاتن. تکایە هەرکەسێک دەیەوێت هاوکاری بکات و یارمەتی بدات، با فەرموو بێت و ئێستا دەستی پێشخەری درێژ بکات، چونکە بارودۆخی زۆر خراپە.. ئەم دۆخە پێویستی بە چەندین نەشتەرگەری یەک لەدوا یەک و چارەسەری بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی. ئەم خێزانە زۆر فەقیر و کەم دەرامەتن، تەنانەت نەشتەرگەری یەکەمیان بە قەرز کردووە و ئێستا لەژێر باری قورسایی تێچووی دەرمان و نەشتەرگەرییەکانی تردا وردا بوونەتەوە.ئەمە دەرفەتی تەمەنە بۆ ئەوەی بەهانا منداڵێك یان مرۆڤێکی بێدەسەڵاتەوە بچن. پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: (باشترینی خەڵکی ئەوانەن کە سوودیان بۆ خەڵکی هەیە)

خێرخوازانی بەڕێز: ئەمە ئەو منداڵەیە کە پێش چەند کاتژمێرێک بڵاومان کردەوە، ئەم منداڵە بەدەست بڕینی عەورەتیەوە دەناڵێنێت و خێزانەکەی بێدەسەڵاتن. تکایە هەرکەسێک دەیەوێت هاوکاری بکات و یارمەتی بدات، با فەرموو بێت و ئێستا دەستی پێشخەری درێژ بکات، چونکە بارودۆخی زۆر خراپە.. ئەم دۆخە پێویستی بە چەندین نەشتەرگەری یەک لەدوا یەک و چارەسەری بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی. ئەم خێزانە زۆر فەقیر و کەم دەرامەتن، تەنانەت نەشتەرگەری یەکەمیان بە قەرز کردووە و ئێستا لەژێر باری قورسایی تێچووی دەرمان و نەشتەرگەرییەکانی تردا وردا بوونەتەوە.ئەمە دەرفەتی تەمەنە بۆ ئەوەی بەهانا منداڵێك یان مرۆڤێکی بێدەسەڵاتەوە بچن. پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: (باشترینی خەڵکی ئەوانەن کە سوودیان بۆ خەڵکی هەیە)

ئەم منداڵە تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن و سەخت بووە بەهۆی ئامێری هاڕینی ئارد (مەکینەی ئارد). بەم هۆیەوە زیانێکی زۆر سەخت بە کۆئەند
+1
ئەم منداڵە تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن و سەخت بووە بەهۆی ئامێری هاڕینی ئارد (مەکینەی ئارد). بەم هۆیەوە زیانێکی زۆر سەخت بە کۆئەندامی زاوزێی کەوتووە و بووەتە هۆی بڕانەوە و لەدەستدانی ئەندامی نێرینەی (عەورەتی).نەخۆش پێویستی بە دەستێوەردانی پزیشکی بەپەلە هەیە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری، نەشتەرگەری کۆئەندامی زاوزێ و میزەڕۆ (Urology)، و چاککردنەوەی دەمار و دەمارەکان (Micro-surgery)

بینینی شادی لە سەر چاوی منداڵان و دانیشتووانی گوندەکە گەورەترین دیارییە