en
Feedback
دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

Open in Telegram

تۆش ببە بە خاوەن سەدەقەی جاریە دەرفەتی خێر و بونیادنانی پاشەڕۆژ لە ئەفریقا: 💧 لێدانی بیری ئاو 🕌 بونیادنانی مزگەوت 📖 دابەشکردنی قورئانی پیرۆز 🐑 قوربانی ، حەوتەم ، نەزر ، سەدەقە 📞 بۆ بەشداری پەیوەندی بکەن: 07826755599 | 07765755599

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
392
Subscribers
+124 hours
+67 days
+2630 days
Posts Archive
له أنسى کوڕی مالیکەوە (خوا لێی ڕازی بێت) کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ئەگەر خودا خێری بۆ بەندەیەک بووێت، بەکاری دەهێنێت (د
له أنسى کوڕی مالیکەوە (خوا لێی ڕازی بێت) کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «ئەگەر خودا خێری بۆ بەندەیەک بووێت، بەکاری دەهێنێت (دەیکاتە هۆکار بۆ چاکە)» گوترا: ئەی پێغەمبەری خوا چۆن بەکاری دەهێنێت؟ فەرمووی: «تۆفیقی پێدەبەخشێت بۆ کردەوەیەکی چاک پێش مردنی»

💧کەمپینی "مانگی محرم" بۆ لێدانی ( بیری دەلوو ) لە ناوچە دوورەدەستەکان💧 پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: "أفضل الصدقة سقي الماء" (باشترین خێر ئاوەدانکردنەوە و پێدانی ئاوە). لە ڕۆژانی پیرۆزی تاسوعا و عاشورادا، کەمپینە مرۆییەکەمان ڕادەگەیەنین بۆ ڕزگارکردنی چەند گوندێکی گۆشەگیر کە دانیشتوانەکەی لە مەینەتێکی ڕاستەقینەدا دەژین. کاتی دەستپێکردن: ڕۆژی پێنجشەممە (٤ی ئەم مانگە). 🔹️ پاداشتی بەردەوام: سەدەقەی جاریەیە بۆ خۆت و دایک و باوکت لە باشترین ڕۆژەکانی خوادا. 🔹️ ڕێپیشاندەری کاری چاکە وەک ئەنجامدەرەکەیەتی، بە بڵاوکردنەوەی ئەم نامەیە و ڤیدیۆکە هاوکارمان بن.

لادانی مردنی خراپ و تووڕەیی پەروەردگار: پێغەمبەر ﷺ دەفرمێت: «إِنَّ الصَّدَقَةَ لَتُطْفِئُ غَضَبَ الرَّبِّ وَتَدْفَعُ مِيتَةَ السُّوءِ» (واتە: بەڕاستی سەدەقە تووڕەیی پەروەردگار دەکوژێنێتەوە و مردنی خراپ دوور دەخاتەوە). (صحيح الترمذي)

دەرگای خێر و سەدەقەی جاریە هەرگیز داناخرێت! چ چاکەیەک گەورەترە لەوەی پیت بە پیتی قورئانێک کە تۆ دەیبەخشیت، ببێتە ڕووناکی بۆ گۆڕەکەت و مێژوویەک لە چاکە بۆ دواڕۆژت؟ ئێمە لەم سەکۆیەوە پڕۆژەی هەدیەکردنی قورئانی پیرۆز ڕادەگەیەنین لە قۆناغی ( ٢٣ ) بۆ ئەو شوێنانەی کە تینووی وتەی خودان.

پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: «إذا حلفتَ على يمينٍ فرأيتَ غيرَها خيراً منها، فأتِ الذي هو خيرٌ وكفِّرْ عن يمينِك». ئێمە لە" دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا" دەرگای بەخشینتان بۆ دەکەینەوە بۆ دەرکردنی کەفارەتی سوێندەکانتان بە شێوازێکی شەرعی و دروست، کە تێیدا هەڵدەستین بە کڕینی خۆراک و ئامادەکردنی دواتر دابەشکردنی بەسەر هەژاران و کەمدرامەت و نازداران بۆ هەر سوێندێك خواردن بۆ دە کەس ئامادە دەکرێ زۆرێک لە ئێمە سوێند دەخۆین و ناتوانین بیبەینە سەر ، هەندێکیش وا دەزانن کە کەفارەتەکە ڕاستەوخۆ ڕۆژووگرتنە، بەڵام بەپێی ڕێزبەندی شەرعی پێویستە سەرەتا خواردن بدرێت بە نەداران ئەگەر توانای دارایی هەبێت.

+5
🔹️سوباس و ستايش بو خوداى گه وره له كوتاييهينان و ته واوكردنى مزگه وتى (الرحمن) نزيك ده بينه وه. ان شاءالله پروژه ى داهاتوومان دروستكردني مزگه وتيكى تر ده بيت.. به رده وامين له ئاوه دانكردنه وه ي ماله كاني خودا. 🔹️الحمد والشكر لله تعالى، نقترب من إتمام وإكمال مسجد (الرحمن). مشروعنا القادم سيكون بناء مسجد آخر إن شاء الله. مستمرون في إعمار بيوت الله.

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ﷽ سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، کە بە فەزڵ و چاکەی ئەو کارە چاکەکان تەواو دەبن.. 🕋 بۆ ئەھلی بەڕێز و خۆشەویستمان.. خێرخواز و بەخشەرانی دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا: لەگەڵ کۆتایی هاتنی چەژنی قوربانی پیرۆز، بە فەزڵ و یارمەتی خوای گەورە، کۆتایی هاتن و سەرکەوتنی تەواوی پڕۆژەی دابەشکردنی قوربانییەکانی ئەمساڵ لە کیشوەری ئەفریقیا ڕادەگەیەنین. 🌍 ئەمساڵ ساڵێکی جیاواز و ناوازە بوو؛ توانیمان پێکەوە شێوازی کارکردنەکە بگۆڕین و ئەمانەت و ئاژەڵه باشەکانتان بگەیەنینە دوورترین ناوچە دوورەدەستەکان و گوندە دابڕاوەکانی ئەفریقیا، کە پێشتر دەستی هاوکارییان پێ نەگەیشتبوو. بەهۆی متمانە و پاڵپشتی ئێوە، و بەهۆی هەوڵی دڵسۆزانى تیمی کارمان ، لەگەڵ تەواوی ستافی مەیدانیمان، قوربانییەکان بە بەرزترین ئاستی ئەمانەت و وردەکارییەوە جێبەجێ کران: 🔹 پابەندبوونی تەواو بە ڕێزبەندی وردی ژمارەی ناو بە ناو . 🔹 جێبەجێکردنی مەرجە شەرعییەکان و بەزەیی هاتن بە ئاژەڵەکە بەبێ بەستنەوەی قاچەکانی، و لەسەر دەستی پیاوانی پێگەیشتوو و عاقڵ. 🔹 دۆکیۆمێنتکردنی ورد و ڕوون، و گەیاندنی بەشەکان دەست بە دەست بۆ دەستی هەژارانی ڕاستەقینە لە (چوار خێزانی گەورە لە فەقیر و مسکین و بێوەژن) بۆ هەر قوربانییەک. ✍پڕبەدڵ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە دەکەین، و لە خوای گەورە داواکارین قوربانی و عەقیقەکانتان لێ وەربگرێت و بیخاتە ناو تەرازووی حەسەناتی دونیاتان و دواڕۆژتان، و بە بەرەکەت و خێر و ڕزقی فراوان قەرەبووتان بکاتەوە. هیواداریشین لێبوردنمان لێ وەربگرن و سەبرتان هەبێت لەگەڵمان لە دواکەوتنی هەندێک لە ڤیدیۆ تایبەتەکان کە قۆناغ بە قۆناغ بە دەستان دەگات، ئەمەش بەهۆی قورسی کار و جێبەجێکردنی توندی مەیدانی بووە بۆ دڵنیابوون ڤیدیۆکان. وماندووبوون ڕۆیشت و ناڕەحەتی بڕایەوە، بەڵام ئەجر و بەرەکەت و پاداشتی گەورە لای خوای میهرەبان بە جێگیری مایەوە، و دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا بەهۆی ئەمانەتی ئێوە و لێهاتووی تیمی کارمان سەری بەرزبووەوە. ئێوە بە خوای گەورە دەسپێرین، و بەهیوای پڕۆژەی پیرۆزی داهاتوو بۆ خزمەتکردنی کتێبی خودا و هاوکاریکردنی پێویستان. 🔻خوشکان و برایان ئەتوانن لە تێلێگرامیش لەگەڵمان بن بۆ بینینی بابەتی زیاتر. ئەتوانن بەم لینکەوە داخڵی بن https://t.me/Daste_hawkare_hazharne_afreqia

چوارەم ڕۆژی جەژن قوربان