️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
Open in Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
382
Subscribers
No data24 hours
+567 days
+5430 days
Posts Archive
Repost from N/a
لـەو خـاڵانـەی ڪە ئـەبـێـتـە
هـۆی بـەرزبـوونـەوەی
دروسـتـی دەروونـی ئـیـنـسـان 😍
🤎🪶
#𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲
#گەشبین_بە
#وتە
#مامۆستاڕەوەند
@Gashbeen_Ba04
🧠 تەندروستیی دەروونیی بەرز
بنەمایەکی سەرەکییە بۆ
پەروەردەیەکی تدروست 🤎🪶
ئەگەر سوود لەم بابەتە بینی،
ئەتوانیت فۆرواردی بکەیت
بۆ ئەو دایک و باوکانەی
خۆش ئەوێن تا ئەوانیش
سوودی لێ ببینن 😍😘
سوپاس بۆ بوون و پشتگیریتان 🤎☕️
#ستافیچەناڵ
@Parwarday_Drwst04
🛑 خێراترین ڕێگا بۆ لەناوبردنی
هەستی ئاسایش لە دڵی مناڵەکەو👇🏻❌
زۆرجار کاتێک مناڵەکەمان ئاژاوە ئەکات
یان گوێڕایەڵ نابێت، لە ماندوێتییەوە ئەم ڕستانەی بەرامبەر بەکارئەهێنین:
❨ئەگەر عاقڵ نەبیت، بەجێو ئەهێڵم❩
یان
❨ئەگەر وا بڕوات، ئیتر دایک/باوک نیم❩ 💔
ئەم ڕستەیە لە جیهانی ناوەوەی مناڵەکە بەم شێوازە ئەگات:
”خۆشەویستی و ماڵەکەم جێگیر نین، ئەگەر هەڵەیەک بکەم ئیتر هیچ پەناگەیەکم نامێنێت”🥀
🌱 جێگرەوەی تەندروست:
لە جی٣ ئەوەی هەڕەشەی جێهێشتنی
لێ بکەیت، ‘ڕەفتارەکەی‘ لە ‘خۆشەویستییەکەو‘جیا بکەرەوە
بە هێمنی پێی بڵێ:
«ڕۆڵە کەم، من تۆم زۆر خۆش ئەوێت و هەمیشە وەکو دایک/باوک ئەمێنمەوە، بەڵام ئەم ڕەفتارەی ئێستاو هەڵەیە و قبوڵکراو نییە » 🌿
بەم شێوازە هەم سنووری بۆ دائەنێیت، هەم تێئەگات کە خۆشەویستی تۆ بە مەرج بەستراو نییە و پەناگەی ئارامی ئەویت 🌟
🌿 لە بیر بێت، هیچ دایک و باوکێک بێهەڵە نییە... 🤎
هەموومان لە کاتی جەنجاڵی و توڕەییا وشەی ناخۆشمان لە دەم دەرچووە و دواتر دڵمان بۆ مناڵەکەمان سووتاوە.
تۆ تا ئێستا هەڕەشەی واژۆکراوی لەم جۆرەو لە منداڵەکەو کردووە؟
دوای ئەوە چ هەستێک هەبووە؟
#زمانی_پەروەردە
#وشە_کوژەرەکان
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
زۆر مەمنوون بۆ خەمخۆری و بڕیارە جوانەکەتان🥰
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، زۆرینە بە دەنگی بەردەوام بین لەسەر زنجیرە بابەتی پێشوو (کە زنجیرە بابەتی ئەو ڕستانەی ڕۆژانە بە مناڵەکانمانی ئەڵێین بەبێ ئەوەی بزانین دەروونیانی پێ تێک ئەدەین)
هاوڕێمان بوون👏🏻
متمانەتان دڵخۆشکەرە و وزەی زیاترمان پێئەبەخشێت تا بە خۆشەویستییەوە لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام بین و باشترینتان پێشکەش بکەین 😊
#ستافیچەناڵ
@Parwarday_Drwst04
هاوڕێیانی ئەزیزی چەناڵی پەروەردەی دروست 🌸
بۆ ئەوەی بتوانین ستۆریی چەناڵ چالاک بکەین و بابەت و زانیاریی بە شێوازێکی سەرنجڕاکێشتر پێشکەش بە ئێوەی ئەزیز بکەین، پێویستیمان بە پشتگیریی ئێوەیە. ✨
👈🏻 ئەو هاوڕێیانەی هەژماری (Telegram Premium)تان هەیە:
تکایە بە کلیک کردن لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بووست (Boost)ی چەناڵەکەمان بکەن تا ئەم تایبەتمەندییەمان بۆ چالاک بێت:
🔗 https://t.me/boost/Parwarday_Drwst04
زۆر مەمنوون بۆ هاوکاریتان 😊
ئەندامانی ئەزیزی چەناڵی پەروەردەی دروست ✨
ئێمە هەمیشە هەوڵ ئەدەین بەسوودترین و کاریگەرترین بابەتی پەروەردەیی پێشکەش بە ئێوەی خۆشەویست بکەین.
ڕای ئێوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە ئایا حەز ئەکەن:
🔹 بەردەوام بین لەسەر زنجیرە بابەتی «ئەو ڕستانەی ڕۆژانە بە مناڵەکانمانی ئەڵێین بەبێ ئەوەی بزانین دەروونیانی پێ تێک ئەدەین»؟
🔸 یان پەڕەیەکی نوێ هەڵبەینەوە و «بابەتێکی پەروەردەیی تازە»
دەست پێ بکەین؟
Repost from N/a
🔻 پەروەردە :
ئەوەیە بزانیت ڪەی قسە ئەکەیت .
🔻 ڕەوشت :
ئەوەیە گوێبگریت بۆ قسەی بەرامبەر .
🔻 ئەدەب :
ئەوەیە قسە بە بەرامبەر نەبڕیت .
🔻 زیرەڪی :
ئەوەیە بڕوا بە هەموو قسەیەڪ نەڪەیت .
#𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲
#گەشبین_بە
#وتە
@Gashbeen_Ba04
پەروەردە تەنها قسەکردن نییە، بەڵکو هونەری گفتوگۆیەکە... 💡👇🏻
ڕێنیشاندەریان بن بەڵام دەرفەتی هەڵبژاردنیان بۆ بهێڵنەوە..
أحمد السيد
📖✨ لە ڪۆڕی قورئانا، دڵەڪان بێدەنگ ئەبن و ئایەتەڪان قسە ئەڪەن... 👇🏻🤎
هیچ دیمەنێڪ لەوە بەسامتر و جوانتر نییە، ڪاتێڪ ئەبینیت تەلەبەیەڪی قورئان بە دەستنوێژەوە دانیشتووە، بە هێمنی لاپەڕەڪان هەڵئەداتەوە و هەناسەی بە ئایەتەڪانی پەروەرێن بۆندار ئەڪات.
هەر پیتێڪ ڪە لەسەر لێوی تەلەبەیەڪ ئەپشڪوێت، تەنها خوێندنەوە نییە بەڵڪو شۆرینەوەی تۆز و خۆڵی دڵ و نوێبوونەوەی ڕۆحی تەواوی ئەو ژینگەیەیە.
💡 ڕاستییەڪە ئەوەیە:
گەورەترین شەرەف لەم ژیانەیا، نەڪ هەر خوێندنەوەی قورئانە، بەڵڪو دانیشتن و ژیانڪردنە لەگەڵ ئەوانەی دڵیان بۆتە ڪۆگای ئایەتە پیرۆزەڪان. 🌸
#ئەهلی_قورئان
#تەلەبەی_قورئان
#بەرەکەتی_ژین
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🛑 خەنجەرە ژەهراوییەکە کە
بە دەستی خۆمان لە متمانەی مناڵەکەمانی ئەدەین 👇🏻❌
زۆرجار کاتێک ئەبینین مناڵێکی چواردەورمان، یان خزم و هاوڕێکانمان کارێکی باش ئەکات یان نمرەیەکی بەرز ئەهێنێت، بۆ هاندانی مناڵەکەی خۆمان ڕستەیەکی وا ئەڵێین کە وەک خەنجەر وایە بۆ دەروونی:
«سەیری کوڕی/کچی فڵان بکە چەند عاقڵە، تۆ بۆ وانیت؟» یان «کچی/کوڕی فڵانە کەس نمرەی تەواوی هێنا، تۆش هەر خەریکی یارییت» 😤
ئێمە پێمان وایە بەمە غیرەتی پێ ئەدەین، بەڵام ئەمە لە مێشکی مناڵەکەیا بەم شێوازە تەرجەمە ئەبێت:
«دایک و باوکم منیان وەک خۆم خۆشناوێت، من لای ئەوان کەمم، دڵخۆشی ئەوان تەنها بەوەیە من وەک کەسێکی تر بم.» 💔
ئەم بەراوردکردنە بەردەوامە حەسودی، ڕق و بێهیوایی لە دڵی مناڵەکە دروست ئەکات، نەک حەزی پێشکەوتن
🌱 جێگرەوەی تەندروست:
هەرگیز مناڵەکەو بە کەس بەراورد مەکە، تەنها بە دوێنێی خۆی بەراوردی بکە.
باوەشی پیا بکە و پێی بڵێ:
«گیانەکەم، ئەزانم تۆ ئەم بڕگەیەو بۆ قورس بوو، بەڵام سەیری هەفتەی پێشوو بکە چەند جوان فێری شتەکەی تر بوویت.
دڵنیام ئەگەر کەمێک تەرکیز بکەیت، خۆو لە خۆو باشتر ئەبیت، چوون تۆ ناوازەیت.» 🌟
🤎 چرکەیەک ڕاوەستە، ئێمەش مرۆڤین و ماندوو ئەبین... 👇🏻
پەروەردەکردن پێویستی بە پشوو درێژییەکی زۆرە کە زۆرجار لە توانای ئێمەشا نییە وەک دایک و باوک.
تۆ تا ئێستا لە کاتی توڕەییا مناڵەکەو بە کەسی تر بەراورد کردووە؟
یان لە مناڵی خۆتا ئەمەو بەسەر هاتووە و کاریگەری چی بووە لەسەر؟
لێرە لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ بەبێ شەرم و دوور لە بڕیاردان بەشدار بە، با بەیەکەوە فێری زمانی ئارامی ببین... 👇🏻🌸
#زمانی_پەروەردە
#وشە_کوژەرەکان
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04
🛑 خەنجەرە ژەهراوییەکە کە بە دەستی خۆمان لە متمانەی مناڵەکەمانی ئەدەین 👇🏻❌زۆرجار کاتێک ئەبینین مناڵێکی چواردەورمان، یان خزم و هاوڕێکانمان کارێکی باش ئەکات یان نمرەیەکی بەرز ئەهێنێت، بۆ هاندانی مناڵەکەی خۆمان ڕستەیەکی وا ئەڵێین کە وەک خەنجەر وایە بۆ دەروونی: «سەیری کوڕی فڵان بکە چەند عاقڵە، تۆ بۆ وانیت؟» یان «کچی/کوڕی فڵانە کەس نمرەی تەواوی هێنا، تۆش هەر خەریکی یارییت» 😤 ئێمە پێمان وایە بەمە غیرەتی پێ ئەدەین، بەڵام ئەمە لە مێشکی مناڵەکەیا بەم شێوازە تەرجەمە ئەبێت: «دایک و باوکم منیان وەک خۆم خۆشناوێت، من لای ئەوان کەمم، دڵخۆشی ئەوان تەنها بەوەیە من وەک کەسێکی تر بم.» 💔 ئەم بەراوردکردنە بەردەوامە حەسودی، ڕق و بێهیوایی لە دڵی مناڵەکە دروست ئەکات، نەک حەزی پێشکەوتن 🌱 جێگرەوەی تەندروست: هەرگیز مناڵەکەو بە کەس بەراورد مەکە، تەنها بە دوێنێی خۆی بەراوردی بکە. باوەشی پیا بکە و پێی بڵێ: «گیانەکەم، ئەزانم تۆ ئەم بڕگەیەو بۆ قورس بوو، بەڵام سەیری هەفتەی پێشوو بکە چەند جوان فێری شتەکەی تر بوویت. دڵنیام ئەگەر کەمێک تەرکیز بکەیت، خۆو لە خۆو باشتر ئەبیت، چوون تۆ ناوازەیت.» 🌟 🤎 چرکەیەک ڕاوەستە، ئێمەش مرۆڤین و ماندوو ئەبین... 👇🏻 پەروەردەکردن پێویستی بە پشوو درێژییەکی زۆرە کە زۆرجار لە توانای ئێمەشا نییە وەک دایک و باوک. تۆ تا ئێستا لە کاتی توڕەییا مناڵەکەو بە کەسی تر بەراورد کردووە؟ یان لە مناڵی خۆتا ئەمەو بەسەر هاتووە و کاریگەری چی بووە لەسەر؟ لێرە لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ بەبێ شەرم و دوور لە بڕیاردان بەشدار بە، با بەیەکەوە فێری زمانی ئارامی ببین... 👇🏻🌸 #زمانی_پەروەردە #وشە_کوژەرەکان #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04
🛑 ئەو وشە «بچووکەی» زیرەکی و متمانەی مناڵەکەت٥ بە تەواوی ئەکوژێت 👇🏻❌زۆرجار کاتێک مناڵەکەمان شتێک ئەڕژێنێت، یان کارێک بە تەممەڵی یان بە سەرپێیی ئەکات، زۆر بە ئاسانی و بێ مەبەست ئەم وشەیە بەکارئەهێنین: «ئای لەم گێژە» یان «ئەرێ تۆ بۆ وا گێژ و نەزانیت؟» 😤 ئێمە لە توڕەییا ئەیڵێین و زوو بیرمان ئەچێتەوە، بەڵام ئەم وشەیە لە مێشکی مناڵەکەیا بەم شێوازە تەرجەمە ئەبێت: «من ناتوانم وەک مناڵەکانی تر زیرەک بم، مێشکی من کێشەی هەیە و دایک و باوکم بە گەمژەم ئەزانن.» 💔 کاتێک مناڵ بەردەوام ئەم وشەیە ئەبیستێت، مێشکی کەمتر چالاک ئەبێت و چیتر هەوڵی فێربوونی شتی نوێ نادات، چوون بڕوای وایە کە ئەو خۆی لە بنەڕەتا «گێژە» 🌱 جێگرەوەی تەندروست: لەبری ئەوەی بە ناوی خراپ ناوی ببەیت، باوەشی پیا بکە و بە نەرمی فێری بکە و پێی بڵێ: «گیانەکەم، ئاساییە هەموو کەس شت لە دەستی ئەکەوێت یان کەمێک سەر لێ شێواو ئەبێت. وەرە بەیەکەوە پاکی بکەینەوە و بۆ جارێکی تر کەمێک زیاتر سەرنج کۆبکەرەوە، چون٢ ئەزانم تۆ چەند زیرەکیت.» 🌟 بەم شێوازە، هەم ترسی لە هەڵەکردن نامێنێت، هەم متمانەی بە زیرەکیی خۆی لاواز نابێت. 💬 با ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆمان... 🤎☕️ هەموومان لە ژیانی ڕۆژانەیا ماندوو ئەبین و کاتێک جەنجاڵی زۆرمان بۆ یەت، کۆنترۆڵ لەدەست ئەدەین. ئایا تۆش تا ئێستا لە کاتی توڕەییا ئەم وشەیەتگو بەکارهێناوە و دواتر پەشیمان بوویتەتەوە؟ یان لە مناڵی خۆتا ئەم وشەیەو زۆر لێ بیستراوە؟ لێرە لە کۆمێنت بەبێ شەرم و دوور لە بڕیاردان بەشدار بە، با بەیەکەوە بزانین چۆن زمانی پەروەردەمان پاکتر بکەینەوە... 👇🏻🌸 #زمانی_پەروەردە #وشە_کوژەرەکان #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04
🛑 گەورەترین چەک کە بە بێدەنگی داهاتووی مناڵەکەو وێران ئەکات 👇🏻❌زۆرجار کاتێک توڕە ئەبین، یان کاتێک مناڵەکەمان لەتاقیکردنەوەیەک یان کارێک سەرکەوتوو نابێت، لە بێزارییا ڕستەیەکی زۆر مەترسیدارمان لە دەم یەتە دەرەوە: «تۆ هەرگیز نابیت بە هیچ» یان «هیچ لێ شین نابێت» 😤 ئەم ڕستەیە لە مێشکی مناڵەکەیا بەم شێوازە تەرجەمە ئەبێت: «من کەسێکی بێ کەڵکم، باوانم بڕوایان بە من نییە، کەواتە بۆچی هەوڵ بەم؟» 💔 کاتێک ئەم قسەیە دووبارە ئەبێتەوە، مناڵەکە بە ڕاستی بڕوا بەوە ئەهێنێت کە ئەو "نابێت بە هیچ" و لە ناوەوە کۆڵ ئەدات. 🌱 جێگرەوەی تەندروست: لەبری ئەوەی بێئومێدی بکەیت، کاتێک هەڵەیەک ئەکات، باوەشی پیا بکە و پێی بڵێ: «ئاساییە گیانەکەم، ئەمجارە نەبوو، بەڵام ئەزانم تۆ چەند بەتوانایت. بەیەکەوە سەیری هەڵەکەمان ئەکەین و یارمەتیدەر ئەبم بۆ ئەوەی جارێکی تر باشتر بیت، چوون بڕوام بە هێزی تۆ هەیە.» 🌟 بەم شێوازە، هەم ترسی هەڵەکردنی لا ناهێڵیت، هەم متمانەیەکی وای پێ ئەبەخشیت کە بۆ هەموو ژیانی شانازی بە خۆیەوە بکات. 💬 با ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆمان... 🤎☕️ پەروەردەکردن لەم سەردەمەیا پڕە لە تاقیکردنەوەی قورس بۆ دەروونی ئێمەش وەک دایک و باوک. تۆ تا ئێستا ئەم ڕستەیەو بەکارهێناوە یان لە چواردەورتا بیستووتە؟ کاتێک مناڵەکەو کارێکی هەڵە ئەکات، چۆن توڕەیی خۆو کۆنترۆڵ ئەکەیت؟ لێرە لە کۆمێنت بەبێ شەرم و دوور لە بڕیاردان بەشدار بە، با بەیەکەوە فێری زمانی هاندان ببین... 👇🏻🌸 #زمانی_پەروەردە #وشە_کوژەرەکان #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04
🛑 خێراترین ڕێگا بۆ تێکدانی دەروونی مناڵەکەو👇🏻❌
زۆرجار وەک دایک و باوک، کاتێک توڕە ئەبین یان کارمان زۆرە، ئەم ڕستەیە بە مناڵەکەمان ئەڵێین:
«بڕۆ لێرە بێزارم مەکە، تاقەتی تۆم نییە» 😤
ئەم ڕستەیە لە مێشکی مناڵەکەیا بەم شێوازە تەرجەمە ئەبێت:
«تۆ باریت بەسەر شانمەوە و من خۆشم ناوێیت.» 💔
🌱 جێگرەوەی تەندروست:
لەبری ئەوە، بە هێمنی سەیری چاوی بکە و بڵێ:
«گیانەکەم، ئێستا کەمێک کارم هەیە و ماندووم، کاتژمێرەکەم بۆ ۱۰ خولەک دائەنێم، هەر کە زەنگەکەی لێیدا، یەمەمەوە لای تۆ و بەیوکەوە یاری ئەکەین، باشە؟»
بەم شێوازە هەم فێری سەبرگرتنی ئەکەیت، هەم هەست بەوە ئەکات کە هێشتا گرنگە لای تۆ. 🌟
💬 با ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆمان... 🤎☕️
پەروەردەکردن ماندووبوونی زۆرە و هەموومان مرۆڤین کاتێک تاقەتمان نامێنێت، هەندێک جار کۆنترۆڵمان لەدەست ئەدەین.
تۆ چ ڕستەیەک هەیە کە زۆرجار لە کاتی ماندووبوون و جەنجاڵیا بە مناڵەکەو ئەڵێیت و دواتر لە دڵی خۆتا پەشیمان ئەبیتەوە؟
خۆو تاوانبار مەکە، لێرە لە کۆمێنت بەبێ شەرم و دوور لە بڕیاردان بەشدار بە، با بەیەکەوە قسەی لەسەر بکەین و یارمەتی یەکتر بەین... 👇🏻🌸
#زمانی_پەروەردە
#وشە_کوژەرەکان
#پەروەردەی_دروست
🔗@Parwarday_Drwst04
