️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
Open in Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
382
Subscribers
No data24 hours
+567 days
+5430 days
Data loading in progress...
Similar Channels
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Tags Cloud
No data
Any problems? Please refresh the page or contact our support manager.
Incoming and Outgoing Mentions
---
---
---
---
---
---
Attracting Subscribers
October '26Oct '26
October '26
+58
in 1 channels
September '26
+14
in 0 channels
Get PRO
August '26
+120
in 1 channels
Get PRO
July '26
+14
in 2 channels
Get PRO
June '26
+247
in 0 channels
| Date | Subscriber Growth | Mentions | Channels | |
| 08 October | +1 | |||
| 07 October | +2 | |||
| 06 October | +5 | |||
| 05 October | +1 | |||
| 04 October | +48 | |||
| 03 October | +1 | |||
| 02 October | 0 | |||
| 01 October | 0 |
Channel Posts
زنجیرەی پەروەردەیی
مناڵەکەم لە قوتابخانە و باخچە 🔔
(بەشی ٢)
مناڵەکەم لە باخچە/ قوتابخانەزۆر توندوتیژ و شەڕکەرە، بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێیئەدەن هۆکاری ئەم ڕەفتارە دژبەیەکە چییە؟ 😢
زۆرێک لە دایکان و باوکان سەریان ئەسووڕمێت کاتێک ئەبینن مناڵەکەیان لە ژینگەیەکا زۆر شەڕکەرە، بەڵام لە ژینگەیەکی ترا لاوازە و ڕێگە ئەدات ئازاری بەن.
لێرەیا هۆکارە زانستییەکان و چارەسەرەکەی ئەخەینەڕوو:
💡 هۆکاری زانستیی ئەم ڕەفتارە:
1️⃣ هەستکردن بە بێ ئاسایشی (Insecurity):
مناڵ لەو ژینگەیەی هەست بە لاوازی ئەکات (وەک کۆڵان)، پەنا ئەباتە بەر خۆبەدەستەوەدان.
لەبەرامبەرا لە باخچە/قوتابخانەتوندوتیژی وەک دەمامکێک بەکار ئەهێنێت تا لاوازییەکانی خۆی بشارێتەوە.
2️⃣ نەبوونی لێهاتوویی کۆمەڵایەتی:
مناڵەکە هێشتا فێر نەبووە چۆن بە شێوازێکی ئاسایی یاری لەگەڵ هاوڕێکانی بکات و پەیوەندی دروست بکات.
🛠 چارەسەری کرداری بۆ دایکان و باوکان:
1️⃣ ئارامکردنەوە لە ڕێگەی دیالۆگەوە:
لەجیاتی سزادانی مناڵەکە بۆ شەڕەکانی باخچە/ قوتابخانە، لە ماڵەوە بە ئارامی پێی بڵێ:
«کاتێک تووڕە ئەبیت یان ئەتەوێت یاری بکەیت، بە دەنگ قسە بکە، نە دەست بەکاربهێنە و نە ڕێگە بە کەس دەست بۆ ببات».
2️⃣ یاریی ڕۆڵگێڕان (Role-play) لە ماڵەوە:
لەگەڵ مناڵەکەتا ڕاهێنان بکەن تۆ ڕۆڵی هاوڕێکەی ببینە و لێی بپرسە:
«ئەگەر کەسێک یارییەکەی لێ سەندیت، چی ئەکەیت؟»
تا فێری گفتوگۆ ببێت لەجێی شەڕ.
3️⃣ هاوکاری لەگەڵ مامۆستا:
داوا لە مامۆستا بکەن کە ڕاستەوخۆ سزای نەدات، بەڵکو لە کاتی یاریی بەکۆمەڵا بەرپرسیارێتییەکی بچووکی پێ بسپێرێت تا هەست بە بەهای خۆی بکات.
🌸 لە بەشی داهاتوو باسی ئەوە ئەکەین چۆن پەیوەندییەکی تۆکمە لەگەڵ مامۆستای مناڵەکەو دروست بکەیت؟
👥 ئەم پەیامە بۆ ئەو دایک و باوکانە بنێرەکە مناڵی تەمەنی باخچە و قوتابخانەیان هەیە.
🦋پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە
🔗 ببە بە ئەندامی خێزانی پەروەردەی دروست
#پەروەردەی_دروست
#پەروەردەی_مناڵ
#کەسایەتی_بەهێز
https://t.me/Parwarday_Drwst04
| 2 | السلام علیکم دایک و باوکە خەمخۆرەکان 🌸
کەمێکی تر بەشی دووەمی زنجیرکەمان بڵاوئەکەینەوە 🔔📚
تایبەت بە کێشەی:
چۆن مناڵەکەم لە باخچە/قوتابخانە شەڕکەرە، بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێی ئەدەن؟
🎉 هەواڵێکی خۆش
تەنها چەند ئەندامێکی کەممان ماوە بۆ ئەوەی بگەینە ٤٠٠ ئەندام لە خێزانی «پەروەردەی دروست»🦋✨
👥 داواکارییەکی بچووک لە ئێوەی ئەزیز:
ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و لینکی چەناڵەکەمان بۆ هاوڕێ و ئەزیزانتان بنێرن تا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پۆستی ئەمشەو بەیەکەوە بگەینە ٤٠٠ ئەندام و خێزانێکی هۆشیارتر بنیاد بنێین.🥰
🔗 لینکی چەناڵ :
https://t.me/Parwarday_Drwst04 | 37 |
| 3 | زنجیرەی پەروەردەیی
مناڵەکەم لە باخچە و قوتابخانە 🔔📚
(بەشی ١)
مناڵەکەم لە باخچە/قوتابخانە ئیستغلال ئەکرێت و لە کێشەکان بە ناحەق خەتابار ئەکرێت، چۆن ڕەفتاری لەگەڵ بکەم🌸
ئەمە خەم و پرسیاری ڕۆژانەی زۆرێک لە دایک و باوکانە کاتێک مناڵەکانیان دەچنە جەنجاڵی ژینگەی باخچە یان قوتابخانەوە.
لێرەیا٣ هەنگاوی زانستی و کرداری ئەخەینەڕوو بۆ ئەوەی مناڵەکە فێر بێت بەرگری لە مافی خۆی بکات بێ ئەوەی پەنا بباتە بەر توندوتیژی:
1️⃣ فێرکردنی ڕەتکردنەوە (نەخێرێکی ڕوون و بڕوا بەخۆبووانە):
مناڵەکەو فێر بکە بزانێت کە مافی تەواوی خۆیەتی بڵێت: «نەخێر بەمەی تۆ ڕازی نیم».
بەکارهێنانی دەنگێکی ئارام بەڵام بڕوا بەخۆبوو، یەکەم ڕێگرە لەوەی مناڵانی تر ئیستغلالی بکەن.
2️⃣ جیاکردنەوەی «شەڕ» لە «بەرگریکردن لە خۆ»:
پێی بڵێ: «تۆ هەرگیز دەستپێشخەری شەڕ مەکە، بەڵام ئەگەر کەسێک ئازاری دایت یان سنووری بەزاند، بە دەنگێکی بەرز بڵێ: دەست لە من هەڵبگرە و ڕاستەوخۆ مامۆستاکەو ئاگادار بکەرەوە».
3️⃣ پاراستنی ئارامی لە کاتی زۆرداریکردن:
فێری بکە کاتێک مناڵێک هێرش ئەکاتەسەری یان خەتای بۆ دروست ئەکات، خۆی شڵەژاو نەکات و نەگری، بەڵکو بە کەسایەتییەکی بەهێزەوە بوەستێت و ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببێتەوە.
🌸 لە بەشی دووەم باسی ئەوە ئەکەین هۆکاری چییە مناڵێک لە باخچە/قوتابخانە شەڕکەر بێت بەڵام لە کۆڵان مناڵانی تر لێی بەن؟
👥 ئەم پەیامە بۆ هاوڕێ و ئەزیزان بنێرە تا بەیەکەوە خێزانێکی هۆشیارتر بنیا بنێین.
🦋پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە
🔗 «ببە بە بەشێک لە خێزانی پەروەردەی دروست»
#پەروەردەی_دروست
#پەروەردەی_مناڵ
#کەسایەتی_بەهێز
@Parwarday_Drwst04 | 71 |
| 4 | مناڵەکەو ئەچێتە باخچە /قوتابخانە؟
ئەم پەیامە بۆ تۆیە... 🔔📚
سڵاو و ڕێز لە دایک و باوکە خەمخۆرەکان 🥰
چوونی مناڵ بۆ ژینگەی قوتابخانە، جگە لە فێربوون، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ئاڵنگاری کۆمەڵایەتی نوێ دەستپێئەکات.
بەشی زۆری ئێمە ڕۆژانە شاهیدی ئەم دڵەڕاوکێیانەین:
▫️ "مناڵەکەم لە باخچە /قوتابخانە ئیستغلال ئەکرێت و ناتوانێت بەرگری لە مافی خۆی بکات..."
▫️ "لە کاتی دروستبوونی شەڕ و کێشە، زۆر ئەشڵەژێت و نازانێت چۆن ئارام بێت..."
▫️ "کە کێشەیەک لە پۆل دروست ئەبێت، بەبێ تاوان و بەناحەق مناڵەکەی من خەتابار ئەکرێت..."
هەواڵێکی خۆش😍
لەبەر گرنگیی ئەم کێشەیەی ڕۆژانەی خێزانەکان، لە پێناو دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و بڕوا بەخۆبوو بۆ مناڵەکانمان، لە پۆستەکانی ئایندە زنجیرەیەکی ڕێنمایی تایبەت و زانستی دەستپێئەکەین کە ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەم کێشانە ئەداتەوە.
👥 بانگهێشتنامەیەک لە دڵەوە:
ئەگەر هاوڕێ، ئەزیز یان ئەندامێکی خێزانەکەو مناڵی تەمەنی باخچە/قوتابخانەی هەیە، ئەم پەیامەی بۆ بنێرە تا لەگەڵمان بن و بەیەکەوە کۆڕی دایک و باوکانی هۆشیار بەرفراوانتر بکەین.
🦋 پەروەردەی دروست | بۆ پەروەردەیەکی زانستی، ئارام و شایستە
🔗 «ببە بە بەشێک لە خێزانی پەروەردەی دروست»
#پەروەردەی_دروست
@Parwarday_Drwst04 | 94 |
| 5 | مناڵەکەو گوێ لە هاوارکردن ناگرێت، گوێ لە هێمنییەکەو ئەگرێت 😄
کاتێک مناڵ هەڵەیەک ئەکات، هەڵچوونی ئێمە کێشەکە چارەسەر ناکات، بەڵکو تەنیا ترسی بۆ دروست ئەکات.
🌱 یاسای زێڕین:
دەنگ نزم بکەرەوە، تا پەیامەکەز بە ڕوونی بگات.
ڕێزگرتن لە هەستی مناڵ، یەکەم هەنگاوی دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێزە.
#پەروەردەی_دروست #پەیامی_پەروەردەیی | 102 |
| 6 | دیارییەکی تر لە «پەروەردەی دروست»ەوە 📸
دایک و باوکە ئەزیزەکان 🌸
بۆ ئەوەی لە زانیاری و ڕێنیشاندەرە خێرا و کورتەکان بێبەش نەبن، شەرەفمەندمان بکەن بە هاوڕێیەتیتان لە پەیجی ئینستاگراممان 🥰
لەوێش بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی پرس و کۆمێنتەکانتان ئەدەینەوە و لەگەڵتان پەیوەندیی بەردەوام ئەبین
چاوەڕوانی ئامادەبوونی جوانتانین لەوێش 🥰👇🏻
🔗 پەیجی ئینستاگرام:
❨https://www.instagram.com/parwarday_drwst04?stkn=MWdwajF6bWVna3V1MQ==❩ | 97 |
| 7 | 🛑چۆن بە بێ هاوارکردن سنوور بۆ مناڵەکەو دابنێیت؟
بێزاربوویت لەوەی تا هاوار نەکەیت مناڵەکەو گوێو لێ ناگرێت؟ 😳
لە ڕاستیا هاوارکردن ڕەفتاری مناڵ ناگۆڕێت، بەڵکو تەنیا ترسی تیا دروست ئەکات.
ئەتوانیت بەم ٣ ڕێگە ئاسانە، سنووری ڕوون دیاری بکەیت:
١. یاسای ڕوون بەکاربێنە، نەک توڕەیی 📏
لە شوێنی ئەوەی بڵێیت «ئەوەنە شتەکان مەشێوێنە»، زۆر ئارام بڵێ:
«یارییەکان لە شوێنی خۆیان دائەنێین بۆ ئەوەی دوایی بتوانین بچینە دەرەوە» 🧸
٢. بژاردەی پێ بە (سەربەخۆیی بۆ ببهێڵەرەوە) 🌱
کاتێک مناڵ هەست ئەکات مافی هەڵبژاردنی هەیە، کەمتر بەرگری ئەکات.
بۆ نموونە:
«حەز ئەکەیت پێش نانخواردن دەست بشۆیت یان دوای ئەوەی دانیشتین؟» 🧼
٣. پێش سنوورەکە، لە هەستەکانی تێبگە 🤎
کاتێک توڕە ئەبێت، پێی بڵێ کە تێئەگەیت:
«ئەزانم حەز لێیە زیاتر لەسەر کۆمپیوتەر بیت، بەڵام ئێستا کاتی خەوتنە» 🌙
(کاتێک مناڵ هەست ئەکات گوێی لێ گیراوە، ئاسانتر ڕێنماییەکان جێبەجێ ئەکات)
📌یادخستنەوەیەکی بچووک☕️
داڕشتنی سنوورەکان پێویستی بە ئارامی و بەردەوامی هەیە🕊🤎
تەنیا تۆزێک ئارام بگرە و بڕواش بکە، ئەنجامەکەی زۆر شرین ئەبێت🥰🌱
#پەروەردەی_دروست
#پەروەردەی_مناڵ
#خێزان
#سنووردانان
@Parwarday_Drwst04 | 100 |
| 8 | بەخێربێن بۆ خێزانە بچووکەکەمان🌸🤎
سڵاو لە تەواوی ئەو دایک و باوک و ئەزیزە خەمخۆرانەی تازە بوونەتە هاوڕێی چەناڵی «پەروەردەی دروست» ☕️🤎
زۆر زۆر دڵخۆشین بە هاتنتان🥰
هیوادارین لێرە کۆمەڵێک زانیاریی بەسوود و کرداری بۆ پەروەردەکردنی ئەزیزانتان بدۆزنەوە 😍
ئەمشەو کاتژمێر ٩:١٥ پۆستی نوێمان بڵاو ئەکەینەوە لەسەر:
«چۆن بە بێ هاوارکردن سنوور بۆ مناڵ دابنێین؟»
چاوەڕوان بن، زۆر زۆر بەخێر بێن🥳🕊️
#پەروەردەی_دروست | 103 |
| 9 | دیارییەکی بچووک بۆ هاوڕێیان 🎁
پێش ئەوەی پۆستە نوێیەکەی ئەمشەو دابنێین🌙💭
تکایەکی بچووک و شیرینمان لێتان هەیە 🙈🤎
ڕێگە بەن ئەزیزانیشتان ببنە بەشێک لە خێزانە ئارامەکەی «پەروەردەی دروست»
لینکی چەناڵەکە یان ئەم پۆستە بۆ ئەو دایک و باوکانە بنێرە کە خۆش ئەوێن 🌸
چاوەڕوانی پۆستەکە بن، زۆر ئەزیزن🥰
🔗 [https://t.me/Parwarday_Drwst04] | 663 |
| 10 | بەپەلە.. 🔔
ئەزانن چی؟🙈
بیرمان ئەکردن، بۆیە بڕیارمان دا لەمە زیاتر دوا نەکەوێت 😊
ئەمشەو بە پۆستێکی نوێی زۆر تایبەت ئەگەڕێینەوە خزمەتتان ☕️🤎
چاوەڕوان بن.. ⏳
#پەروەردەی_دروست | 157 |
| 11 | سڵاو لە دڵە میهرەبانەکانی «پەروەردەی دروست» 🌸
هیوادارین ڕۆژان و ساتەکانتان پڕ لە ئاسوودەیی و ئارامی بێت 🙏🏻
زۆر دڵخۆشین کە پێتان بڵێین ئیتر کاتی دەستپێکردنەوەیە🥳🎉
دوای پشوویەکی کاتی لەم هەفتەیەوە دووبارە بە هەمان خۆشەویستییەوە لەگەڵتان ئەبینەوە ☕️🤎
بە کۆمەڵێک بابەتی بەسوود و زنجیرە ڕێنماییی زانستیی پەروەردەیی لەگەڵتان ئەبین 😍
سوپاسی ئارامگری و وەفاداریتان ئەکەین👏🏻
ئامادە بن بۆ پۆستە نوێیەکان 🥰🕊️💫
#پەروەردەی_دروست | 170 |
| 12 | السلام علیکم
خۆشەویستانی«پەروەردەی
دروست» 🌸
هیوادارین ڕۆژان و ساتەکانتان پڕ لە ئاسوودەییی مێشک و ئارامیی ڕۆح بێت 🥰
لەوانەیە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بێدەنگیی چەناڵەکەمان هەستی پێ کرابێت، بەڵام ویستمان پێتان بڵێین کە ئێوە هەمیشە لە یاد و خەیاڵمانن ✨
لەم بڕگە کاتییەی ژیانمان، بەهۆی هەندێک ئەرکو پابەندبوونی پێویستەوە ناچار بووین بڕێک پۆست و زانیاییەکانمان ڕابگرین و پشوو بە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک بەین
بەڵام ئەم بێدەنگییە تەنها ڕێکخستنەوەی وزەیە تا دواتر بە دەستپێکێکی بەهێزتر، بە بابەتی زانستیی و زنجیرە ڕێنماییی تازەی پەروەردەیییەوە بگەڕێینەوە خزمەت ماڵە گەرمەکەمان ☕️🤎
تەواوی سوپاس و پێزانینمان بۆ ئەو ئارامگری و وەفادارییە بێئەندازەیەی ئێوەیە😍
بەهیوای دیداری زۆر نزیک لە نێو بابەتە کانمان 🕊️💫
#پەروەردەی_دروست | 178 |
| 13 | ئەندامانی ئەزیز و خۆشەویستی
«پەروەردەی دروست» 🌸
السلام علیکم و رحمة الله و برکاتە
هیوادارین هەمیشە لە تەندروستی و ئارامیا بن.
لەم ماوەیە بەهۆی سەرقاڵییەکانمان بە چەند کارێکی تایبەتەوە، بە شێوەیەکی کاتی بڵاوکراوە و چالاکییەکانمان ئەوەستێنین، بۆ ئەوەی دواتر بە ڕێکخستن و وزەیەکی زۆرترەوە بگەڕێینەوە خزمەتتان 😊
سوپاس بۆ تێگەیشتن و پاڵپشتی هەمیشەییتان، هیوادارین ئێوەش ڕۆژانێکی پڕ لە ئارامی بەڕێبکەن🥰
بە هیوای دیداری نزیک 🤎🕊️
#پەروەردەی_دروست | 177 |
| 14 | ئەندامانی ئەزیزی «پەروەردەی دروست» 🌸
هیوادارین هەمیشە تەندروست و بەختەوەر بن 😊
جگە لە کار و بڵاوکراوەکانمان لە بواری پەروەردە و پەروەردەی تایبەت،حەزمان کرد چەناڵی «گەشبین بە»تان پێ ئاشنا بکەین ☕️🥰
ئەگەر ئارەزووی خوێندنەوەی وشەی بەپێز، وتەی ورەبەخش و دەقی جوان ئەکەن بۆ ئارامیی مێشک و ڕوحتان، ئەتوانن لە ڕێی ئەم لینکەی خوارەوە ببنە ئەندام لەگەڵمان 🤎👇🏻
🔗 لینکی چەناڵی گەشبین بە:
[https://t.me/Gashbeen_Ba04]
سوپاس بۆ هاوکاری و پاڵپشتی هەمیشەییتان🤎🕊️💫 | 170 |
| 15 | 🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | 🌟
بەشی کۆتایی:
ڕێکارە گشتییەکان بۆ مامۆستایان و خێزانەکان
📖 دوای ئەوەی باسی جۆرەکانی ئاستەنگی فێربوونمان کرد (دیسلێکسیا، دیسگرافیا، دیسکالکولیا)، لەم بەشەیا گرنگترین ڕێنماییە زانستییەکان بۆ مامەڵەکردنی ڕۆژانە ئەخەینە ڕوو.
💡 گرنگە بزانین:
مناڵانی خاوەن ئاستەنگی فێربوون بێتوانا نین، بەڵکو مێشکیان بە شێوازێکی جیاواز زانیارییەکان ڕێکئەخات.
👌🏻پشتگیریی دروست کلیلی سەرکەوتنیانە.
🔍 ڕێنماییەکان بۆ خێزانەکان 🏡:
🤎 قبوڵکردن و پاڵپشتیی دەروونی:
مناڵەکەو وەک خۆی قبوڵ بکە فشاری زۆر یان بەراوردکردنی بە هاوڕێکانی برینداری ئەکات.
🧩 دۆزینەوەی خاڵە بەهێزەکان:
گرنگی بە حەز و تواناکانی بە (وەک وێنەکێشان، وەرزش، یان دروستکردنی کاری دەستی) تا بڕوابەخۆبوونی بەرز ببێتەوە.
⏱️ ڕێکخستنی ڕۆژانە (Routine):
کاتێکی دیاریکراو و هێمن بۆ خوێندن، یاری، و پشوو بەکاربێنە.
🔍 ڕێنماییەکان بۆ مامۆستایان 🏫:
🎯 ئاسانکاری لە هەڵسەنگاندنا:
ڕێگەدان بە تاقیکردنەوەی زارەکی یان پێدانی کاتی زیاتر لە تاقیکردنەوە نووسراوەکانا.
🎨 فێربوونی فرە-هەستی (Multisensory):
بەکارهێنانی ئامرازی بینراو، بیستراو، و جەستەیی لە ناو پۆلا بۆ گەیاندنی وانەکان.
🫱🏻🫲🏻 هاوکاری لەگەڵ خێزان:
دروستکردنی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ دایک و باوک بۆ ئاگاداربوون لە گەشەکردنی مناڵەکە.
📌 ئەنجامی زنجیرەکە:
دەستنیشانکردنی پێشوەختە + تێگەیشتنی خێزان + ئاسانکاریی قوتابخانە = دواڕۆژێکی سەرکەوتوو بۆ مناڵەکە.
💬 سوپاس بۆ بەدواداچووانتان بۆ ئەم زنجیرەیە
کۆمێنت یان تێبینییەکانی خۆتان لەسەر ئەم بابەتە بنووسن 📩.
#پەروەردەی_دروست
#ئاستەنگی_فێربوون
#ڕێنمایی_پەروەردەیی
#پەروەردەی_تایبەت
@Parwarday_Drwst04 | 145 |
| 16 | 🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | 🔢
بەشی ٣:
دیسکالکولیا (Dyscalculia) چییە؟
📖 ئاستەنگییەکی دەمارە-گەشەییە (Neurodevelopmental) کە کاریگەری لەسەر توانای تێگەیشتن لە ژمارەکان، چەمکە بیرکارییەکان، و هەژمارکردن ئەکات.
💡 گرنگە بزانین:
دیسکالکولیا هیچ پەیوەندییەکی بە کەمبوونی ژیری (IQ) 🧠 یان تەممەڵی مناڵەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە ڕێگەی شیبوونەوەی ژمارەکان لە مێشکا.
🔍 نیشانە سەرەکییەکان لە مناڵا:
🧮 زەحمەتی لە تێگەیشتن لە بەهای ژمارەکان و چەمکەکانی (گەورەتر / بچووکتر).
🖐🏻 پشت بەستنی بەردەوام بە پەنجەکان بۆ کۆکردنەوە و لێدەرکردن لە تەمەنێکی گەورەشا.
⏱️ کێشە لە تێگەیشتن لە کات، خوێندنەوەی کاتژمێر، یان بەڕێوەبردنی کات.
🪙 زەحمەتی لە ژماردنی پارە و تێگەیشتن لە باقیی پارەکە.
🛠️ چۆن یارمەتی مناڵەکە بەین؟
🧩 بەکارهێنانی ئامرازی بەرجەستە:
بەکارهێنانی بەردی ڕەنگاوڕەنگ یان یارییە پلاستیکییە بچووکەکان، یارییەکانی ئەندازە، یان خشتەی ڕەنگاوڕەنگ بۆ ڕوونکردنەوەی ژمارەکان.
📝 هێڵکاری و وێنەسازی:
بەکارهێنانی هێڵی ژمارەکان (Number Lines) بۆ ئاسانکردنی کردارە بیرکارییەکان.
ژیانی واقعی 🛒:
تێکەڵکردنی بیرکاری لە ژیانی ڕۆژانەیا (وەک هەژمارکردنی میوەکان لە کاتی کڕینا).
🤎 پشتگیری دەروونی:
کەمکردنەوەی فشار لەسەر مناڵەکە و دوورکەوتنەوە لە سزادانی لەسەر هەڵەی بیرکاری.
📌 لە بەشی داهاتوو:
🫱🏻🫲🏻 باسی «ڕێکارە گشتییەکان بۆ مامۆستایان و خێزانەکان» ئەکەین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگییەکانی فێربوون.
💬 پرسیار یان ئەزموونێک لەگەڵ ئەم ئاستەنگییە هەیە؟
لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ 📩 بۆمان بنووسە.
#پەروەردەی_دروست
#ئاستەنگی_فێربوون
#دیسکالکولیا
#پەروەردەی_تایبەت
@Parwarday_Drwst04 | 125 |
| 17 | چەند ڕۆژێکی تر دەرگای قوتابخانەکان دەکرێـنەوە،
داواکارییەک و چاکەیـەکم لە ئێوە دەوێت:
پێنج خولەک لەگـەڵ منداڵەکەت دابنیشە و تێی بگەیەنە،
کە کەسێک درێژە یا کورت، قەڵەوە یاخود لاواز،
ڕەشـە یان سوورە،
هەموو ئەمانە شتێکی ئاسایین و نابێت گاڵتەیان پێ بکرێت...
تێی بگەیەنە جانتای کۆن و تازە جیاوازییان نییە،
هەردووکیان هەڵگری هەمان خەون و ئاواتن...
فێری بکە
داهات و خواردن و گەڕانـەکانی ماڵەوە بۆ کەس باس نەکات.
فێری گیانی هاوکاری و یارمەتیدانی بـکە...
پەروەردە و فێرکردن سەرەتا لەماڵەوە دەست پێ دەکات...😊
و: ئەیاد فەهمی | 96 |
| 18 | https://www.instagram.com/p/DdcAfkksGJW/?stkn=MXN1a3licHMxcTdqOA== | 131 |
| 19 | 🧠 زنجیرەی ئاستەنگی فێربوون | ✍🏻
بەشی ٢:
دیسگرافیا (Dysgraphia) چییە؟
📖 ئاستەنگییەکی دەمارە-گەشەییە (Neurodevelopmental) کە کاریگەری لەسەر توانای نووسین، ڕێکخستنی پیتەکان، و دەستوخەت ئەکات.
💡 گرنگە بزانین:
دیسگرافیا هیچ پەیوەندییەکی بە کەمتەرخەمی، تەممەڵی یان کەمبوونی زیرەکی (IQ) 🧠 مناڵەکەوە نییە.
🔍 نیشانە سەرەکییەکان لە مناڵا:
✍🏻 دەستوخەتێکی زۆر نادیار یان ناڕێک.
🖐🏻 گرتنی نائاسایی پێنووس و زوو ماندووبوونی دەست.
🔤 تێکەڵکردنی پیتی گەورە و بچووک یان لەبیرچوونی پیت لە کاتی نووسین.
⏱️ هێواشییەکی زۆر لە کۆپیکردنەوەی دەقەکان.
🛠️ چۆن یارمەتی مناڵەکە بەین؟
🖍️ بەکارهێنانی ئامرازی یاریدەدەر:
بەکارهێنانی پێنووسی ئەستوور یان گرتەی لاستیکی (Grips) بۆ ئاسانکردنی گرتنی پێنووس.
گۆڕینی ڕێگەی دەربڕین 📝 ⏩ 🗣️:
ڕێگەدان بە مناڵەکە تا وەڵامەکان بە دەم بڵێت لەجێی نووسینی درێژ.
📐 هێڵکاری و هێڵی جیاواز:
بەکارهێنانی دەفتەری چوارخانەیی یان هێڵدار بۆ ڕێکخستنی قەبارەی پیتەکان.
🤎 پشتگیری دەروونی:
ستایشکردنی هەوڵەکانی و ڕەخنەنەگرتن لە شێوازی خەتەکەی.
📌 لە بەشی داهاتوو:
🔢 باسی «دیسکالکولیا - ئاستەنگی بیرکاری» ئەکەین.
💬 پرسیار یان ئەزموونێک لەگەڵ ئەم ئاستەنگییە هەیە؟
لە کۆمێنت یان چاتی تایبەتی چەناڵ 📩 بۆمان بنووسە.
#پەروەردەی_دروست
#ئاستەنگی_فێربوون
#دیسگرافیا
#پەروەردەی_تایبەت
@Parwarday_Drwst04 | 145 |
| 20 | پۆستی نوێ لە ئینستا گرام 🥰 | 113 |
