بـێـمـەیـل
Open in Telegram
نـووسـەر نـیـم تـەنـها خـەمەڪانم دەنوسمەوا🖤!
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
245
Subscribers
-124 hours
-17 days
-130 days
Posts Archive
243
لەجیهانێکدا بۆت دەنووسم کەس ناتوانێت دڵخۆشی خۆی بسەلمێنێت،هەریەک بەجۆرێک دوای مەرگی خۆی کەوتووە زەمەن زەمەنی هیچ و پووچەکانە تێکڕای ئەو مەردانە کە هەڵگری ڕوحێکی ڕەسەنن کەوتوونەتە بەر ئافاتی لەناوچوون دنیا هەر بۆ ئەوانەیە کە نەیان زانی مرۆڤ بن،تەواوی ڕۆژە خۆشەکان پڕن لە گوزەر و سزا،ئێستاش ساتێکی باش هەڵی نەکرد هەموو غەمگینەکان لە سوچێکدا کۆبکاتەوە و خۆشی بخاتە دڵی هەریەکیانەوە’ئازیزە دوور وڵاتەکەم`لێرەدا بۆتۆ دەنووسم لەم جیهانەدا ژیان ڕێگای بەوە نەدا جارێکی تر بە چاوەکانی تۆ شاد ببمەوە ئەو ساتەی ڕۆشتیت بیرمە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بوو چاوەکانت دەسڕی تا لاواز دەرنەکەویت وتت هەر کات بیرت بکەم لەگەڵ خۆرئاوابووندا یادت دەکەمەوە تۆش هەروا بکە،بەڵام من هەر لەو کاتەدا بەجێماوم ئێستاش باوەشێکت بوو بە حەسرەت و لەمندا مایەوە زۆر دوور ڕۆشتی زۆر بەجۆرێک ئیدی هەرگیز بە یەکتر نەگەینەوە لەو کاتە بەدواوە ئێوارانم خۆشویست چوون پارچەیەک ڕوح لەگەڵ خۆی دەهێنێت و دەبات ئەزانم هەرگیز جارێکی دیکە ناتبینمەوە ئامان لەبیری نەکەیت هێشتان هەر خۆشمدەوێیتــ
🫠
243
ھەندێک جار
ئەوەندە ماندووین
ئەوەندە شەکەتین
حەز ناکەین نە قسە بکەین
نە گوێ بگرین
تامەزرۆی ئەوەین چاو دابخەین و
ھەست بە ئارامی بکەین
نامانەوێت نە چاوەڕانی کەس بکەین
نە کەسیش چاوەڕوانمان بێ
ئیتر ئێمەش مرۆڤین
مرۆڤ بوونیش
بۆ ھەموو کەس کارێکی ئاسان نییە
ھەمووان چاوەڕێ باشی و میھرەبانیت لێ ئەکەن
دەی زۆر جار لە زۆر شوێنە ئەوەنە زۆر لە خۆت ئەکەی کە باش بیت کاتێک ئاوڕ ئەدەیتەوە
بەقەد سەدەیەک ماندویی و ھیلاکی ئەبینیت•!
💔
243
لێخۆشبوون لە کەسێک کە چەندین جار هەڵەی کردووە چاوەرێی باش بوونی بکەیت تەنیا وەک ئەوە وایە سەیری کتێب و فلیم دووبارە بکەی ئەزانی کۆتای چییە بەڵام تەنیا خۆت ماندوو ئەکەی .🖤.
243
ژن لە ژینا پاڵەوانە ژن ڕێبازی بەرخۆدانە زانکۆی مرۆڤی لێزانە ژن قەڵایه پشتیوانە سووتە دڵی چاو کراوه هێمای ڕوونی ئاشقانە ژن نامووسی ناپیاو نیە ژن شەڕەفی نیشتمانه کۆڵەکەی بەرزی ئاسمانە زایەڵەی سەوزی هەرمانه پێشەنگی ژیری کاروانە دایکی ڕۆڵەی قارەمانە ژن مەڵحەمه ژن هەتوانە ژن گەوهەری دوڕدانەیە سەنگەرێک بۆ لێقەومانە سووڕەی ئەوینی یەزدانە بۆ نەمامی سەوزی ئاوات باخەوانە ئەندازیاری زانا وبەهێزی ژیانە🧡.
243
واتدەزانی گەر جێمبێڵی تەواوی دونیا بەسەرمدا دەڕووخێ؟ من لەوجۆرە کچانە نەبووم گەر لەنیوەی ڕێگا جێیان هێشتبام ڕێگام ونکردبا، من ڕێگاکەم گرتە بەرو تا نەگەیشتم بە خۆشبەختی وازم نەهێنا، ئەزانی؟ هێندە ڕۆژگاری وەحشیم لەگەڵتدا بینیبوو کە ڕۆیشتی خۆم دۆزییەوە، ئیدی شەوان چاوەڕیی نامەی کەسێکی خۆپەرست ناکەم ئیدی چاوەڕێی ئەوە ناکەم هەواڵم بپرسرێ لە کەسێکی غرووربەرزەوە، دەزانی؟ ژیان زۆر جوانە بێ تۆ، ئیدی شەوان بە چاوی فرمێسک و خەمەوە ناخەوم، ئەوەندە بزانە بیرت ناکەم ئەسلەن نەفرەتت لێدەکەم هیوادارم هەرگیز ئەو دەمووچاوە پڕ لە خۆپەرستیەت نەبینمەوە••
•
🌹🌟
243
کۆتایمان بە پەیوەندیەکەمان هێنا‘ بۆ ساتێک وا هەستم کرد تەواوی ژیانم لە دەست داوە کە ئەو دیمەن و قسەکانیم بیست‘ نەمدەزانی چیبکەم هەر لەوێدا بە دیار کۆتا قسەکانیەوە دانیشتم تا هەستەکانم لەناو برد‘ هەر ئەو بەیانیە هەورێکی ڕەش باڵی کێشا بە سەرمدا‘ ژیانم ڕەش ڕەش بوو بوو نەمدەزانی بێ ئەو چیبکەم‘ بەڵام لەو کاتژمێرەدا بەقەد هەموو تەمەنم دڵم تووند بوو‘ بەجۆرێک هەناسەم تەنگ بوو وە بە قەد تەمەنم بێ باران وشکت کردم‘ هەموو شتێکت برد لەگەڵ خۆتدا تەنها من نەبێت‘ ئای لەو ڕۆژەدا بە جۆرێک مات بوو بووم دونیاش لەگەڵم مات مات بوو بوو‘ ئێستا لە سوچێکی ژورەکەما ئەمانەت بۆ ئەنووسم‘ دڵم پڕەو پڕ لە قسەیە بەڵام هیچ شتێک لە دەسەڵاتی منا نیە‘ خوات لەگەڵ بێ بۆ هەمیشە هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ئەخوازم ئازیزەکەم‘ ببورە ئەوە نەبووم کە ئەتویست هیوادارم کەسێک بێتە ژیانت جێگەی منت بۆ پڕ کاتەوە‘ و منت هەر بە بیر نەیەت هەر چەن یادگاریەکانت بە ئازارن بەڵام دڵخۆشم کە لەگەڵ تۆ یادگاریم هەیە‘ چ ئەو گۆرانیانە بێت کە تۆم ئەهێنتەوە یاد چ قسەکانت چ بینینت چ باوەشەکانت‘ هەر چیەک بێت بۆ هەمیشە وەک نهێنیەکی جوان لە دڵمدا ئەتهێڵمەوە‘ ببورە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان دڵتم شکاندبێت و قسەیەکم یابێت لە دڵت‘ بڕوا بکە هیچ کات بێ هیچ مەبەستێک نەم ویستووە دڵت بشکێنم و بێتاقەتت کەم هەر هەڵەیکم کردبێ گەردنم ئازا بکە‘ ئەمما من ناتوانم گەردنتت ئازا بکەم چوکە ئاڵۆزیت لە مێشکم دروست کرد و هەر خۆشت کۆتایت پێ ئەهێنا‘ بەڵام ئەی کێ لە دوای تۆ ئاڵۆزیەکانی مێشکم کۆتای پێ بهێنێت؟ بەس هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان چاومان بە چاوی یەک بکەوێتەوە‘ و خوا ئاگادارت بێت و ئامانەتی خوا بیت••
•
243
دەبوورین'..! جارێک ، دوو جار ، سێ جار .. بەڵام لەگەڵ هەر جارێک شتێک لە دەست دەچێت ، ڕەنگە متمانە بێت ، یانیش گرنگی پێدان ، یانیش خۆشەویستی بێت تۆئاقڵ بە هەمووی کۆبکەڕەوە'ھـ!💔
