بـێـمـەیـل
Ir al canal en Telegram
نـووسـەر نـیـم تـەنـها خـەمەڪانم دەنوسمەوا🖤!
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
245
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
Archivo de publicaciones
245
لەجیهانێکدا بۆت دەنووسم کەس ناتوانێت دڵخۆشی خۆی بسەلمێنێت،هەریەک بەجۆرێک دوای مەرگی خۆی کەوتووە زەمەن زەمەنی هیچ و پووچەکانە تێکڕای ئەو مەردانە کە هەڵگری ڕوحێکی ڕەسەنن کەوتوونەتە بەر ئافاتی لەناوچوون دنیا هەر بۆ ئەوانەیە کە نەیان زانی مرۆڤ بن،تەواوی ڕۆژە خۆشەکان پڕن لە گوزەر و سزا،ئێستاش ساتێکی باش هەڵی نەکرد هەموو غەمگینەکان لە سوچێکدا کۆبکاتەوە و خۆشی بخاتە دڵی هەریەکیانەوە’ئازیزە دوور وڵاتەکەم`لێرەدا بۆتۆ دەنووسم لەم جیهانەدا ژیان ڕێگای بەوە نەدا جارێکی تر بە چاوەکانی تۆ شاد ببمەوە ئەو ساتەی ڕۆشتیت بیرمە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بوو چاوەکانت دەسڕی تا لاواز دەرنەکەویت وتت هەر کات بیرت بکەم لەگەڵ خۆرئاوابووندا یادت دەکەمەوە تۆش هەروا بکە،بەڵام من هەر لەو کاتەدا بەجێماوم ئێستاش باوەشێکت بوو بە حەسرەت و لەمندا مایەوە زۆر دوور ڕۆشتی زۆر بەجۆرێک ئیدی هەرگیز بە یەکتر نەگەینەوە لەو کاتە بەدواوە ئێوارانم خۆشویست چوون پارچەیەک ڕوح لەگەڵ خۆی دەهێنێت و دەبات ئەزانم هەرگیز جارێکی دیکە ناتبینمەوە ئامان لەبیری نەکەیت هێشتان هەر خۆشمدەوێیتــ
🫠
245
ھەندێک جار
ئەوەندە ماندووین
ئەوەندە شەکەتین
حەز ناکەین نە قسە بکەین
نە گوێ بگرین
تامەزرۆی ئەوەین چاو دابخەین و
ھەست بە ئارامی بکەین
نامانەوێت نە چاوەڕانی کەس بکەین
نە کەسیش چاوەڕوانمان بێ
ئیتر ئێمەش مرۆڤین
مرۆڤ بوونیش
بۆ ھەموو کەس کارێکی ئاسان نییە
ھەمووان چاوەڕێ باشی و میھرەبانیت لێ ئەکەن
دەی زۆر جار لە زۆر شوێنە ئەوەنە زۆر لە خۆت ئەکەی کە باش بیت کاتێک ئاوڕ ئەدەیتەوە
بەقەد سەدەیەک ماندویی و ھیلاکی ئەبینیت•!
💔
245
لێخۆشبوون لە کەسێک کە چەندین جار هەڵەی کردووە چاوەرێی باش بوونی بکەیت تەنیا وەک ئەوە وایە سەیری کتێب و فلیم دووبارە بکەی ئەزانی کۆتای چییە بەڵام تەنیا خۆت ماندوو ئەکەی .🖤.
245
ژن لە ژینا پاڵەوانە ژن ڕێبازی بەرخۆدانە زانکۆی مرۆڤی لێزانە ژن قەڵایه پشتیوانە سووتە دڵی چاو کراوه هێمای ڕوونی ئاشقانە ژن نامووسی ناپیاو نیە ژن شەڕەفی نیشتمانه کۆڵەکەی بەرزی ئاسمانە زایەڵەی سەوزی هەرمانه پێشەنگی ژیری کاروانە دایکی ڕۆڵەی قارەمانە ژن مەڵحەمه ژن هەتوانە ژن گەوهەری دوڕدانەیە سەنگەرێک بۆ لێقەومانە سووڕەی ئەوینی یەزدانە بۆ نەمامی سەوزی ئاوات باخەوانە ئەندازیاری زانا وبەهێزی ژیانە🧡.
245
واتدەزانی گەر جێمبێڵی تەواوی دونیا بەسەرمدا دەڕووخێ؟ من لەوجۆرە کچانە نەبووم گەر لەنیوەی ڕێگا جێیان هێشتبام ڕێگام ونکردبا، من ڕێگاکەم گرتە بەرو تا نەگەیشتم بە خۆشبەختی وازم نەهێنا، ئەزانی؟ هێندە ڕۆژگاری وەحشیم لەگەڵتدا بینیبوو کە ڕۆیشتی خۆم دۆزییەوە، ئیدی شەوان چاوەڕیی نامەی کەسێکی خۆپەرست ناکەم ئیدی چاوەڕێی ئەوە ناکەم هەواڵم بپرسرێ لە کەسێکی غرووربەرزەوە، دەزانی؟ ژیان زۆر جوانە بێ تۆ، ئیدی شەوان بە چاوی فرمێسک و خەمەوە ناخەوم، ئەوەندە بزانە بیرت ناکەم ئەسلەن نەفرەتت لێدەکەم هیوادارم هەرگیز ئەو دەمووچاوە پڕ لە خۆپەرستیەت نەبینمەوە••
•
🌹🌟
245
کۆتایمان بە پەیوەندیەکەمان هێنا‘ بۆ ساتێک وا هەستم کرد تەواوی ژیانم لە دەست داوە کە ئەو دیمەن و قسەکانیم بیست‘ نەمدەزانی چیبکەم هەر لەوێدا بە دیار کۆتا قسەکانیەوە دانیشتم تا هەستەکانم لەناو برد‘ هەر ئەو بەیانیە هەورێکی ڕەش باڵی کێشا بە سەرمدا‘ ژیانم ڕەش ڕەش بوو بوو نەمدەزانی بێ ئەو چیبکەم‘ بەڵام لەو کاتژمێرەدا بەقەد هەموو تەمەنم دڵم تووند بوو‘ بەجۆرێک هەناسەم تەنگ بوو وە بە قەد تەمەنم بێ باران وشکت کردم‘ هەموو شتێکت برد لەگەڵ خۆتدا تەنها من نەبێت‘ ئای لەو ڕۆژەدا بە جۆرێک مات بوو بووم دونیاش لەگەڵم مات مات بوو بوو‘ ئێستا لە سوچێکی ژورەکەما ئەمانەت بۆ ئەنووسم‘ دڵم پڕەو پڕ لە قسەیە بەڵام هیچ شتێک لە دەسەڵاتی منا نیە‘ خوات لەگەڵ بێ بۆ هەمیشە هیوای ژیانێکی خۆشت بۆ ئەخوازم ئازیزەکەم‘ ببورە ئەوە نەبووم کە ئەتویست هیوادارم کەسێک بێتە ژیانت جێگەی منت بۆ پڕ کاتەوە‘ و منت هەر بە بیر نەیەت هەر چەن یادگاریەکانت بە ئازارن بەڵام دڵخۆشم کە لەگەڵ تۆ یادگاریم هەیە‘ چ ئەو گۆرانیانە بێت کە تۆم ئەهێنتەوە یاد چ قسەکانت چ بینینت چ باوەشەکانت‘ هەر چیەک بێت بۆ هەمیشە وەک نهێنیەکی جوان لە دڵمدا ئەتهێڵمەوە‘ ببورە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان دڵتم شکاندبێت و قسەیەکم یابێت لە دڵت‘ بڕوا بکە هیچ کات بێ هیچ مەبەستێک نەم ویستووە دڵت بشکێنم و بێتاقەتت کەم هەر هەڵەیکم کردبێ گەردنم ئازا بکە‘ ئەمما من ناتوانم گەردنتت ئازا بکەم چوکە ئاڵۆزیت لە مێشکم دروست کرد و هەر خۆشت کۆتایت پێ ئەهێنا‘ بەڵام ئەی کێ لە دوای تۆ ئاڵۆزیەکانی مێشکم کۆتای پێ بهێنێت؟ بەس هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان چاومان بە چاوی یەک بکەوێتەوە‘ و خوا ئاگادارت بێت و ئامانەتی خوا بیت••
•
245
دەبوورین'..! جارێک ، دوو جار ، سێ جار .. بەڵام لەگەڵ هەر جارێک شتێک لە دەست دەچێت ، ڕەنگە متمانە بێت ، یانیش گرنگی پێدان ، یانیش خۆشەویستی بێت تۆئاقڵ بە هەمووی کۆبکەڕەوە'ھـ!💔
245
هەندێک کەس لە ژیانماندا وا دێن کە وەک هەناسە دەبن، بەڵام کاتێک دەڕۆن، هەموو شتێک لەگەڵیان دەبات. هێشتا دەخەنم، بەڵام لە ژێر ئەو پێکەنینەدا دڵێک هەیە کە هەموو شەوێک بێدەنگ دەگریێت. هەر شوێنێک دەڕۆم، یادەکانت لە پێشم دەوەستن و هەر گۆرانییەک بۆ هەستە نەوتراوەکانم دەگەڕێتەوە. کات فێری ئەوەی نەکردم کە لەبیرت بکەم، تەنها فێری ئەوەی کردم کە چۆن بە ئازارەکانم بژیم. هەندێک برین هەرگیز ناساغ نابن، چونکە شوێنیان لە دڵدایە، نەک لە جەستە. لەوانەیە ڕۆژێک هەموو شتێک بگۆڕێت، بەڵام ئەو بۆشاییەی دوای ڕۆیشتنت لە دڵم جێماوە، هەرگیز پڕ نابێتەوە
245
ڕاستە تۆ گەڕایتەوە بەڵام کەی؟ ئەو کاتەی کە دڵنیا بووی هیچ کەسێک بە قەدەر من تۆی خۆش نەویستووە و خۆشی ناوێت، ئەو کاتەی کە تێگەیشتی هیچ کەسێک وەکوو من سەیرت ناکات ئەو کاتەی کە تێگەیشتی تووڕەبوونەکانیشم لەبەر خاتری خۆت بووه نەک خۆم، گەڕایتەوە بەڵام درەنگ گەڕایتەوە چەتری دوای باران کەڵکی نیێە - 🌟🤍
