2 401
订阅者
无数据24 小时
+127 天
+4530 天
帖子存档
2 405
لە ئەنجامی چەندین تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ، لە نێو ئەندامانی ئەلجولانی 4 کەس کوژران و 18 کەسیش بریندار بوون
2 405
دوو تەقینەوە لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار لە دیمەشقی پایتەختی سووریا روویاندا. تەقینەوەکان لە نزیک ئەو هۆتێلەن کە ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا تێیدا دەمێنێتەوە.
2 405
🔻 تەرمی خامنەیی نابرێتە بەغداد؛ حكومەتی عێراق دەستكاری بەرنامەی رێورەسمەكەی كرد
🔻هێنانی تەرمەكە بۆ عێراق لە ژێر فشاری تاران و چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەكدارەكاندا بووە
🔻 زیاتر لە 300 ملیار دۆلار بە قاچاغ براوەتە دەرەوەی عێراق
درەو:
رۆژنامەی "المدی" بڵاویكردووەتەوە، بەر لەوەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی تەموزدا بگاتە واشنتۆن، بەغداد خۆی لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سیاسی هەستیاردا بینیەوە، ئەویش بەڕێوەچوونی پرسەی ئایەتوڵا خامنەیی و دۆسیەی گەندەڵی و كۆكردنەوەی چەكە لە دەستی دەوڵەت:
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا دەڵێت:
🔹بەڕێوەبردنی پرسەی خامنەیی لە عێراق لە بۆنەیەکی ئایینیەوە گۆڕاوە بۆ پرسێکی سیاسی پێش سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتۆن.
🔹حکومەت دەستکاری بەرنامەی پرسەکەی کردو بەغدادی بەدەر کرد لە پرسەكەو سنورداریکرد بە نەجەف و کەربەلا، ئەوەش لەکاتێکدایە ترسی ئەوەی هەبووە ئەو بۆنەیە بۆ پەیامی سیاسی دژ بە ئەمریکا بقۆزرێتەوە.
🔹بەڕێوەبردنی پرسەکەی خامنەیی لە عێراق لەژێر فشاری ئێران و پشتیوانیی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەکدارەکان بووە.
🔹واشنتۆن بەردەوامبوونی پشتیوانی لە حکومەتەکەی زەیدی بە جێبەجێکردنی سێ كاری سەرەکییەوە دەبەستێتەوە کە بریتین لە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و راگرتنی قاچاغچێتی دراو.
🔹هەڵمەتی بەرەبەیان، نمایندەی هەوڵێکی زەیدی دەکات بۆ ئەوەی پێش سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی جدییەتی خۆی بۆ ئیدارەی ئەمریکا نیشان بدات.
🔹سەرکەوتنی سەردانەکە پەیوەستە بە توانای زەیدی بۆ رازیکردنی واشنتۆن بۆ بەردەوامبوون لە هەڵمەتی دژە گەندەڵی و راوەدونانی گەورە تۆمەتبارەكانی گەندەڵی.
🔹سەردانەکە لە کاتێکدایە قەیرانی دارایی روبەڕوی عێراق بووەتەوە، بەغداد زۆر پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و قەرزی دامەزراوە داراییە جیهانییەکان هەیە.
🔹خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن زیاتر لە 300 ملیار دۆلار بە قاچاغ لە عێراق براوەتە دەرەوە، لە کاتێکدا حکومەت بەدوای 264 تۆمەتبار و تۆڕی سپیکردنەوەی پارەدا دەگەڕێت چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات.
🔹وەرگرتنەوەی ئەو پارە تاڵانکراوانە دەكرێت حەوت ساڵ یان زیاتری بخایەنێت بەهۆی ئاڵۆزی تۆڕە داراییەکان و پەیوەندییەکانیان بە بانک و کۆمپانیا بیانییەکانەوە.
2 405
الشرق الاوسط:
🔻 بە سەرپەرشتی تۆم باراك عێراق و سوريا رێككەوتنی گرێدانی ئابوری لە واشنتۆن واژۆ دەكەن
🔻هاوكاتی سەردانەكەی زەیدی؛ ئەسعەد شەیبانی دەچێتە واشنتۆن
درەو:
رۆژنامەی "الشرق الاوسط" بڵاویكردووەتەوە، بەغدادو دیمەشق خۆیان ئامادە دەکەن بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی گرێدانی ئابورری بە سەرپەرشتی ئەمریکا، ئەمەش لە پەراوێزی سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا، لە هەنگاوێكی رێگە خۆشكەردا بۆ هاوپەیمانییەکی نوێ و جێهێشتنی بەرەی دژە ئەمریکا لە ناوچەکە.
سەرچاوەیەكی سوری بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سەردانی واشنتۆن دەكات و بڕیارە لەگەڵ زەیدی و بەرپرسانی تری عێراق كە یاوەری زەیدین كۆببێتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوە سورییە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا سەرپەرشتی رێککەوتنی نێوان بەغدادو دیمەشق دەکات، لەگەڵ ئەگەری بەشداریکردنی وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە قۆناغێکی دواتردا.
هاوكات راوێژکارێکی سیاسی لە حکومەتی پێشوودا پشتڕاستی کردەوە، تیمەکەی زەیدی ئامادەکاری تایبەت دەکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئابوری ناوچەیی کە سوریاش لەخۆدەگرێت.
رەنگە سەردانەکەی زەیدی نمایندەی قۆناغێکی راگوزەر بكات لە پێگەی ناوچەیی عێراق، هاوشێوەی ئەوەی دوای سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ کۆشکی سپی لە تشرینی دووەمی 2025 روویدا، کە بە خاڵی وەرچەرخان لە گۆڕانی سوریا بەرەو کەمپی رۆژئاوا دادەنرێت.
2 405
تورکیا: نە نیازی باشە، نە دۆخی.
چاوەڕێی دەرەنجامی لوتکەی ناتۆ دەکات، بۆ دیایکردنی شێوازی مامەڵەی لەگەڵ دۆزی کورد.
لە هەموو بارەکاندا ئێمە لەبەردەم:
- سەرەتای کۆتاییهاتنی شەپۆلی ئیخوانیزمیین لە ناوچەکەدا.
- گەڕێکی تری ململانێ و پێکدادان (سیاسی، سەربازی) بەڕێوەیە.
2 405
+2
پۆلیسی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ پۆلیسی هەولێر کۆبونەوە بۆ باشتر کردنی کارەکان و ئاڵوگۆری ئەزموون
2 405
بریار وایە ترەمپ بچێتە تورکیا، جۆڵانیش دەچێتە لای بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی رێککەوتنی ئیبراهیمی
2 405
لەناو بازنە زەردەکەدا دەتوانین کەشتییەک ببینین کە پلانی هەبوو بە ڕێڕەوی کەناراوەکانی عوماندا تێپەڕێت، بەڵام دوای وەرگرتنی هۆشداری لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، "گەڕایەوە" (سوڕانەوەی ١٨٠ پلە).
بەڵام ئەوان لە کۆتاییدا بەو ڕێڕەوی کە ئێران دیاری کردبوو تێپەڕین.
2 405
نەتانیاهۆ هەفتەی داهاتوو سەردانی کۆشکی سپی دەکات.
ترەمپ: لەگەڵ نەتانیاھۆ پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە، ئەو دەزانێت کێ سەرۆکە.
2 405
هێزەکانی (JNIM) و هاوپەیمانی هێزەکانی ئازادی (FLA) لە هێرشێکی سەربازیی بەرفراواندا لە چەند شار و ناوچەیەکی مالی، لەوانە (گاو، ئەنێفیس، ئاگێلهۆک، سێڤارێ و کاتی) دەستیان بە هێرشێکی چڕ کردووە، هێرشیان کردووەتە سەر زیندانی کێنیێرۆبا بە مەبەستی ڕزگارکردنی زیندانییان، هەروەها توانیویانە کۆنترۆڵی ئەنێفیس بکەن و ژمارەیەک سەربازی سوپای مالی دەستگیر بکەن و دەست بەسەر چەک و کەرەستەی سەربازیی ڕووسیدا بگرن کە پێشتر لەلایەن ئەفریقا کۆرپسـەوە بەکاردەهاتن،
لەلایەکی دیکەوە شەڕی سەخت لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی گاو بەردەوامە و ڕاپۆرتەکان باس لە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی جەنگیی Su-24 و دەستبەسەرداگرتنی وێستگەیەکی پێشکەوتووی فەرماندەیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن،
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی گەمارۆکانی ئەم دواییەی چەکدارانەوە، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە گشتییەکان بۆ بەماکۆ پەکیکەوتووە و هێزە ڕووسییەکانیش لە ترسی کەوتنی پایتەخت، هێزەکانیان بۆ پاراستنی بەماکۆ و ناوچەی کولیڕۆ کۆکردووەتەوە.
2 405
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "The National Context"، هەڵمەتە بەرفراوانەکەی دژە گەندەڵیی عەلی زەیدی، لە ڕاستیدا وەک ئامرازێکی سیاسی بەکارهاتووە بۆ بەهێزکردنی پێگەی محەمەد حەلبوسی لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بە جۆرێک هەر سیاسەتمەدارێکی دیاری سوننە کە ڕکابەری حەلبوسی بێت یان دۆستی نزیکی نوری مالیکی بێت، ڕووبەڕووی دەستگیرکردن یان فەرمانی گرتن بۆتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڵمەتەکە لە ڕەهەندی شیعییەوە تۆڕەکانی محەمەد شیاع سودانی دەکاتە ئامانج، بەمەش زەیدی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە دەسەڵاتدارەکان، هاوکات نەیارانی حەلبوسی لەناو سوننە و رکابەرانی مالیکی لەناو شیعە لاواز دەکات، هەرچەندە ئەم جۆرە میکانیزمە بۆ ئێستا لە خزمەتی حەلبوسیدایە، بەڵام مەترسیی ئەوەی هەیە ڕۆژێک وەک تەڵەیەک لە دژی خۆیشی بەکاربهێنرێت.
2 405
ئەو وڵاتانەی شاندیان لەسەر ئاستی جیاواز بۆ پرسەی خامنەیی ناردووە:
ئەفغانستان
ئەرمینیا
ئازەربایجان
بەنگلادیش
بیلاروسیا
بولگاریا
بۆرکینا فاسۆ
بۆلیڤیا
بۆسنە
چین
کۆنگۆ
کوبا
میسر
ئیکوادۆر
جۆرجیا
ئەڵمانیا(حکومی نییە و شاندی کۆمەڵگەیەکی شیعی بوون.)
هەنگاریا
هندستان
عێراق
ئەندەنوسیا(حکومی نییە.)
هەرێمی کوردستان
کازاخستان
قیرغستان
لوبنان
مالیزیا
میانمار
نامبیا
نیکاراگوا
عومان
پاکستان
فەڵەستین
قەتەر
رووسیا
سعودیە
سربیا
سریلانکا
ئیسپانیا
کۆریای باشور
کۆریای باکور
تاجیکستان
تەنزانیا
تایلەند
تونس
تورکیا
تورکمانستان
ئۆزبەکستان
یەمەن
2 405
سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لێسزێک میلەر:
من پێم باشترە پەڕۆی بەر دەرگای ڕووس بم نەک شوێنکەوتەی باندێرا.
2 405
هێڵی ئاسمانی سعودیە پێنج فڕۆکەی بەکارهێنراوی جۆری بۆینگ 777-268ERی جەستەی فراوانی بەخشییە کۆمپانیای ماهان ئایر کە دوو فڕۆکەیان گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی مێهراباد لە تاران.
