2 379
订阅者
-124 小时
+147 天
+2530 天
帖子存档
2 377
+3
ئابڕو چونی ئەمریکا
ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی لیندسی سنایل، محەمەد کانتری، وتەبێژ و نوێنەری دیپلۆماسیی حکومەتی نوێی دیمەشق لە واشنتۆن تۆمەتبار کرد بەوەی ئەندامی پێشووی ڕێکخراوی جەبهەتنوسڕە بووە و بەشداری لە ڕفاندنی خودی ڕۆژنامەنوسەکەدا کردووە؛ سنایل وەک بەڵگە چاوپێکەوتنێکی کۆنی ناوبراوی لە پەنای ئاڵای گرووپەکەدا بڵاوکردەوە و وتیشی ئاوکاتەی ڕفێنرابووم لە ڕێگەی دەنگ و چاوەکانییەوە کانتری ناسیوەتەوە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن ناوبراو یان باڵیۆزخانەی سووریاوە لەسەر ئەو تۆمەتانە نەدراوە.
2 377
هەیە ئێستا خەفەت لەوە دەخوات ئەمریکا سیستەمە بەرگرییەکانی لە هەولێر دەکشێنێتەوە لەمەودوا ناتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین
نازانن کە خۆی ئەسڵەن هۆکاری بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەو بنکە ئەمریکییەیە کە لەوێ جێگیر کراوە 😁
(ئێمە باسی بۆردومان ی ئێرانی ناکەین بۆسەر مەقەڕی دیموکرات لە کۆیە و زڕگوێز و گردەکەی ڕیعایە چونکە ئەسلەن ئەو جێگایە هیچ سیستەمێکی بەرگری لێ نەبووە لە ڕابردوو و ئێستاش بۆیە کشانەوەی پاتریۆت و سیستەمی بەرگری لە هەولێر هیچ ڕێگرییەک لە ئێران ناکات بۆ بۆردومانکردنی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات و هاوڵاتیانی مەدەنی ئەم نیشتیمانە ، واتا نەبوونی ئەمریکا لێرە خۆی گەورەترین پاراستنە بۆ ئێمە )
2 377
درۆنەکانی ڕوسیا لە شەقامەکانی کراماتۆرسک دەسوڕێنەوە و بەشێکی زۆری شارەکە چۆڵکراوە و خامۆشە.
2 377
زیلینسکی:
لە ماوەی هەفتەی رابردوو ڕوسیا 1900 درۆن و 1600 بۆمبی رێنمایکراو و 144 مووشەکی دژی 1500 ئامانج لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە.
داوا دەکەم ئەو کۆمپانیا روسیانەی بەشدار لە بەرهەمهێنانی کەرتی سەربازی ڕوسیا سزا بدرێن.
2 377
- گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لەهەولێر، زیاد لەحەد گەورە کراوە، دەتوانم بڵێم سەدا 99ی هێرشە درۆنیەکان لەلایەن سیستەمی C-RAM و موشەکی ئاسمان بۆ ئاسمانی AIM-9 لەگەڵ سیستەمی دژە درۆنی Roudrunner-M تێکشکێنراوە، نەک سیستەمی پاتریۆت کە یەک موشەکی PAC-3 چوار ملیۆن دۆلار ڕادەوەستێ.
2 377
ترەمپ دەڵێت وڵاتانی کەنداو و ئێران داوای راگرتنی هێرشەکانیان کردووە و ئێرانیش وەڵامی داوەتەوە: ئێمە داوای راگرتنی هێرشمان نەکردووە
2 377
ئاكسیۆس:
شازادە محەمەد بن سەلمان پەیوەندی بە ترەمپەوە كردووەو داوای كردووە هێرش نەكاتە سەر ئێران.
2 377
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، پاکستان، سعودییە ئەنجامداوە و پێی وتوون وەڵامی ئەمریکا دەدەنەوە ئەگەر هێرش بکات.
2 377
+1
نیۆرك تایمز :
ئەمریکا بۆمبێکی حەشارگە بڕی Mark-84 بە ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە دوورگەی قەشم ناوە و بەهۆیەوە منداڵێکی دوو ساڵان و دایکی و باوکی مردن .
نیۆرك تایمز دەڵێت هیچ ئامانجێکی سەربازی لە نزیك ئەو ماڵەدا بوونی نیە .
2 377
وای لێهات!
ئەحمەد شەڕع چووتە پاڵ سعوودیەو ئوردن و وڵاتانی دیکە و هۆشداری بە حکومەتی عێراق داوە کە هەر هێرشێکی لە خاکی عێراق بکرێتە سەر سووریا ئەوانیش هێرش دەکەنە سەر گرووپە چەکدارەکان لە ناوخۆی عێراق!
عێراق وای لێهاتووە حکومەتی دیمەشق هەڕەشەی لێدەکات کە دەسەڵاتی بە سەر چارەگی (سووریا)ـدا هەیە😂
2 377
نیویۆرک تایمز:
ئێران قۆناغی ئاگربەستەکەی بەکارهێناوە بۆ هەماهەنگی نهێنی لەگەڵ حزبوڵڵا، حوسییەکان و میلیشیا سەر بە ئێرانەکان لە عێراق، بە مەبەستی داڕشتنی پلان بۆ فراوانکردنی جەنگەکە و زیادکردنی گوشارەکان لەسەر ئەمریکا.
فەرماندە باڵاکانی فەیلەقی قودس گفتوگۆی ڤیدیۆییان لەگەڵ سەرکردەی میلیشیاکان ئەنجامداوە، لەرێگەی ڕاوێژکارەکانیان کاریان کردووە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرکردایەتی حزبوڵڵا لە ڕێگەی دانانی فەرماندەکانی سوپای پاسداران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبردنی ئەو حزبەدا، کە ئەمەش کەمەرەی هەژموونی تاران بەسەر ئۆپراسیۆنەکانی گرووپەکەوە بەهێزتر دەکات.
2 377
بەرپرسێکی ئەمریکی:
بۆ پاراستنی سەربازەکانمان سیستمی پاتریۆتمان لە هەولێرەوە بردووە بۆ ئوردن.
