ru
Feedback
War News

War News

Открыть в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Больше
2 379
Подписчики
-124 часа
+147 дней
+2530 дней
Архив постов
ئابڕو چونی ئەمریکا ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی لیندسی سنایل، محەمەد کانتری، وتەبێژ و نوێنەری دیپلۆماسیی حکومەتی نوێی دیمەشق لە واشنتۆ
+3
ئابڕو چونی ئەمریکا ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی لیندسی سنایل، محەمەد کانتری، وتەبێژ و نوێنەری دیپلۆماسیی حکومەتی نوێی دیمەشق لە واشنتۆن تۆمەتبار کرد بەوەی ئەندامی پێشووی ڕێکخراوی جەبهەتنوسڕە بووە و بەشداری لە ڕفاندنی خودی ڕۆژنامەنوسەکەدا کردووە؛ سنایل وەک بەڵگە چاوپێکەوتنێکی کۆنی ناوبراوی لە پەنای ئاڵای گرووپەکەدا بڵاوکردەوە و وتیشی ئاوکاتەی ڕفێنرابووم لە ڕێگەی دەنگ و چاوەکانییەوە کانتری ناسیوەتەوە، تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن ناوبراو یان باڵیۆزخانەی سووریاوە لەسەر ئەو تۆمەتانە نەدراوە.

ئاژانسی فارس: ڕووسیا 11 تەن هاوکاری مرۆیی گەیاندە ئێران.

دیمەنی لێدان لە پێگەکانی سووپای ئۆکرانیا لە هەرێمی خارکیڤ بە بۆمبی FAB-250/500.

هەیە ئێستا خەفەت لەوە دەخوات ئەمریکا سیستەمە بەرگرییەکانی لە هەولێر دەکشێنێتەوە لەمەودوا ناتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین نازانن کە خۆی ئەسڵەن هۆکاری بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەو بنکە ئەمریکییەیە کە لەوێ جێگیر کراوە 😁 (ئێمە باسی بۆردومان ی ئێرانی ناکەین بۆسەر مەقەڕی دیموکرات لە کۆیە و زڕگوێز و گردەکەی ڕیعایە چونکە ئەسلەن ئەو جێگایە هیچ سیستەمێکی بەرگری لێ نەبووە لە ڕابردوو و ئێستاش بۆیە کشانەوەی پاتریۆت و سیستەمی بەرگری لە هەولێر هیچ ڕێگرییەک لە ئێران ناکات بۆ بۆردومانکردنی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات و هاوڵاتیانی مەدەنی ئەم نیشتیمانە ، واتا نەبوونی ئەمریکا لێرە خۆی گەورەترین پاراستنە بۆ ئێمە )

درۆنەکانی ڕوسیا لە شەقامەکانی کراماتۆرسک دەسوڕێنەوە و بەشێکی زۆری شارەکە چۆڵکراوە و خامۆشە.

سوپای ڕوسیا 4 کیلۆمەتر لە سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک دوورە.
سوپای ڕوسیا 4 کیلۆمەتر لە سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک دوورە.

زیلینسکی: لە ماوەی هەفتەی رابردوو ڕوسیا 1900 درۆن و 1600 بۆمبی رێنمایکراو و 144 مووشەکی دژی 1500 ئامانج لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە. داوا دەکەم ئەو کۆمپانیا روسیانەی بەشدار لە بەرهەمهێنانی کەرتی سەربازی ڕوسیا سزا بدرێن.

- گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لەهەولێر، زیاد لەحەد گەورە کراوە، دەتوانم بڵێم سەدا 99ی هێرشە درۆنیەکان لەلایەن سیستەمی C-RAM و موشەکی ئاسمان بۆ ئاسمانی AIM-9 لەگەڵ سیستەمی دژە درۆنی Roudrunner-M تێکشکێنراوە، نەک سیستەمی پاتریۆت کە یەک موشەکی PAC-3 چوار ملیۆن دۆلار ڕادەوەستێ.

ترەمپ دەڵێت وڵاتانی کەنداو و ئێران داوای راگرتنی هێرشەکانیان کردووە و ئێرانیش وەڵامی داوەتەوە: ئێمە داوای راگرتنی هێرشمان نەکردووە

ئاگرێکی گەورە لە واشنتن کەوتووەتەوە و چەند ماڵێکیش سوتاون تاوەکو ئێستا.

+9
واشنتن دەسوتێت.

ئاكسیۆس: شازادە محەمەد بن سەلمان پەیوەندی بە ترەمپەوە كردووەو داوای كردووە هێرش نەكاتە سەر ئێران.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتوون هیچ هێرشێکی نوێ نەکەنە سەر ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، پاکستان، سعودییە ئەنجامداوە و پێی وتوون وەڵامی ئەمریکا دەدەنەوە ئەگەر هێرش بکات.

نیۆرك تایمز : ئەمریکا بۆمبێکی حەشارگە بڕی Mark-84 بە ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە دوورگەی قەشم ناوە و بەهۆیەوە منداڵێکی دوو ساڵ
+1
نیۆرك تایمز : ئەمریکا بۆمبێکی حەشارگە بڕی Mark-84 بە ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە دوورگەی قەشم ناوە و بەهۆیەوە منداڵێکی دوو ساڵان و دایکی و باوکی مردن .
نیۆرك تایمز دەڵێت هیچ ئامانجێکی سەربازی لە نزیك ئەو ماڵەدا بوونی نیە .

وای لێهات! ئەحمەد شەڕع چووتە پاڵ سعوودیەو ئوردن و وڵاتانی دیکە و هۆشداری بە حکومەتی عێراق داوە کە هەر هێرشێکی لە خاکی عێراق بکرێتە سەر سووریا ئەوانیش هێرش دەکەنە سەر گرووپە چەکدارەکان لە ناوخۆی عێراق! عێراق وای لێهاتووە حکومەتی دیمەشق هەڕەشەی لێدەکات کە دەسەڵاتی بە سەر چارەگی (سووریا)ـدا هەیە😂

ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی: جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران خەریکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.

نیویۆرک تایمز: ئێران قۆناغی ئاگربەستەکەی بەکارهێناوە بۆ هەماهەنگی نهێنی لەگەڵ حزبوڵڵا، حوسییەکان و میلیشیا سەر بە ئێرانەکان لە عێراق، بە مەبەستی داڕشتنی پلان بۆ فراوانکردنی جەنگەکە و زیادکردنی گوشارەکان لەسەر ئەمریکا. فەرماندە باڵاکانی فەیلەقی قودس گفتوگۆی ڤیدیۆییان لەگەڵ سەرکردەی میلیشیاکان ئەنجامداوە، لەرێگەی ڕاوێژکارەکانیان کاریان کردووە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی سەرکردایەتی حزبوڵڵا لە ڕێگەی دانانی فەرماندەکانی سوپای پاسداران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبردنی ئەو حزبەدا، کە ئەمەش کەمەرەی هەژموونی تاران بەسەر ئۆپراسیۆنەکانی گرووپەکەوە بەهێزتر دەکات.

بەرپرسێکی ئەمریکی: بۆ پاراستنی سەربازەکانمان سیستمی پاتریۆتمان لە هەولێرەوە بردووە بۆ ئوردن.

ئاسەواری دوای هێرشی مووشەکی ڕوسیا بۆ سەر ناوچەیەکی ئۆکرانیا.