ch
Feedback
ڕێبازی ئەهلی سوننەت

ڕێبازی ئەهلی سوننەت

前往频道在 Telegram

کەناڵێك تایبەت بە ڕێبازی ئەهلی سوننە کە پێکهاتووە لە سێ مەزهەبی عەقەدی و چوار مەزهەبی فقهی. فەیسبووک: https://www.facebook.com/rebazyahlesunat

显示更多
未指定国家宗教与灵性85 208
733
订阅者
无数据24 小时
+27 天
-730 天

数据加载中...

吸引订阅者
七月 '25
七月 '25
+2
在0个频道中
六月 '25
+6
在0个频道中
Get PRO
五月 '25
+6
在0个频道中
Get PRO
四月 '25
+8
在0个频道中
Get PRO
三月 '25
+4
在0个频道中
Get PRO
二月 '25
+4
在0个频道中
Get PRO
一月 '25
+3
在0个频道中
Get PRO
十二月 '24
+10
在0个频道中
Get PRO
十一月 '24
+32
在0个频道中
Get PRO
十月 '24
+28
在0个频道中
Get PRO
九月 '24
+30
在0个频道中
Get PRO
八月 '24
+38
在0个频道中
Get PRO
七月 '24
+27
在2个频道中
Get PRO
六月 '24
+20
在0个频道中
Get PRO
五月 '24
+23
在0个频道中
Get PRO
四月 '24
+23
在0个频道中
Get PRO
三月 '24
+26
在1个频道中
Get PRO
二月 '24
+48
在0个频道中
Get PRO
一月 '24
+90
在0个频道中
Get PRO
十二月 '23
+56
在0个频道中
Get PRO
十一月 '23
+17
在2个频道中
Get PRO
十月 '23
+51
在2个频道中
Get PRO
九月 '23
+75
在0个频道中
Get PRO
八月 '23
+40
在0个频道中
Get PRO
七月 '23
+63
在0个频道中
Get PRO
六月 '23
+29
在0个频道中
Get PRO
五月 '23
+17
在0个频道中
Get PRO
四月 '23
+39
在0个频道中
Get PRO
三月 '23
+77
在0个频道中
Get PRO
二月 '23
+41
在0个频道中
Get PRO
一月 '23
+133
在0个频道中
Get PRO
十二月 '22
+61
在0个频道中
Get PRO
十一月 '22
+396
在0个频道中
日期
订阅者增长
提及
频道
06 七月0
05 七月+1
04 七月0
03 七月0
02 七月0
01 七月+1
频道帖子
Repost from دژە باو
جەژنتان پیرۆز بێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی (پلاتفۆرمی سادات) جەژنە پیرۆزەی خۆمان ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان
جەژنتان پیرۆز بێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی (پلاتفۆرمی سادات) جەژنە پیرۆزەی خۆمان ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان دەکەین، بەتایبەت حاجییان و ئەو موسڵمانانەی لەپێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خودای تعالی و پاکبوونەوەی نەفسیان قوربانیان بە حەز و ئارەزووەکانی خۆیان داوە و بەردەوام ناوی خودا لە یاد و سەر زاریانە. جەژنی قوربان ڕەمزە بۆ قووڵترین ماناکانی پاکبوونەوەی نەفس و نزیکبوونەوە لە خودای تعالی، و تێیدا کڕۆکی تەوحید لە بەرزترین ئاستیدا دەردەکەوێت؛ قوربانیکردن لەپێناو خودا لەم ساتە گەورەیەدا جودا لە لایەنە ڕواڵەتییەکەی بوعدێکی مێتافیزیکیی باڵا لە خۆی دەگرێت، کە بریتییە لە سەربڕینی کۆتوبەندە ماددییەکان بەسەر دڵ و نەفسی مرۆڤەوە کە وای لێ دەکەن بە جگە لە خودا سەرقاڵ بێت و گەورەیی پەیدا بکەن لە دڵیدا، بۆیە لەم ساتە پیرۆزەی ساڵدا بە پێویست دانراوە مرۆڤ خۆی نوێ بکاتەوە و خاڵی ببێتەوە لە هەموو کۆتوبەندە ماددییەکان بە بەجێگەیاندنی ئەرکی قوربانیکردن و تەکبیرات و بە گەورەدانانی خودای تعالی. "الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد." #جەژنە_پیرۆزە #جەژنی_قوربان

2
لەلای ئەحناف هەرکەسێ ماڵی بەهێندی حەدی نصاب هەبێت(ئەونەی زەکاتی لێ دەرچێت) لە پێویستی خۆی زیاد بێت کە بۆ خواردن و خواردنەوە و خەرجی ڕۆژانەی سەرف دەکات، ئەوا واجبە لەسەری قوربانی بکات. “وهي واجبة على الموسر المقيم الحر المكلف في وقته، والموسر من ملك نصابًا فاضلاً عن حاجته الأصلية…”(درر المختار) وعلّق ابن عابدين بقوله: “أي فاضلاً عن سكنى ثيابه وأثاثه وخادمه وفرسه وسلاحه وكتب علمه إذا كان من أهله، وكل ما كان من ضروراته وحوائجه الأصلية.” (رد المحتار على الدر المختار، ج 6، ص 312) #فقهی
87
3
دەلیلی سەقەت بۆ ڕەتکردنەوەی مەزهەبگەرایی. پێغەمبەر مەزهەبی نەبووە کەواتە مەزهەبگەرایی شتێکی داهێنراوە. یەکێ نەزانێ خۆی سەحابەیە و لە نێوان ئەو پێغەمبەردا حیجاب و سەنەد نییە!! باوە گیان هەرکات خۆت سەحابە بووی ئەتوانی ڕاستەوخۆ قسەکانی پێغەمبەر هەزم بکەیت و لێیحاڵی بیت، بەڵام کە گوازرایەوە بۆت بە ڕێگەی دەیان جیلدا، ئەوا لەگەڵ فەرمایشتەکانی ئەودا پێویستت بە فەهمی دروستە بۆی، ئا بەو فەهمە دروستەی کە دەست بەدەست و جیل بەجیل گەیشتووە دەوترێت مەزهەب. پێغەمبەر شاریعە پێویستی بە مەزهەب نییە، بەڵکو مەزهەب لە فەهمایە بۆ ئەو شەرعەی کە ئەو هێناوییەتی. بۆیە موغالەطەیە و قیاس مع الفارقە ئەو قسەیە. #ڕەدی_لادەران
120
4
پەیوەندییەکی سەیر و تۆکمە هەیە لەنێوان نزمبوونەوەی مرۆڤەکان و دەرکەوتنیان بە سەر ڕووتی، بەشێوەیەک هەرکەس ئەوەی لەسەری دەکات (
پەیوەندییەکی سەیر و تۆکمە هەیە لەنێوان نزمبوونەوەی مرۆڤەکان و دەرکەوتنیان بە سەر ڕووتی، بەشێوەیەک هەرکەس ئەوەی لەسەری دەکات (جامانە، عەمامە، کڵاو، عەگاڵ، ... هتد) لایبدات، لەگەڵیدا جیاکەرەوەی نێوان تایبەتی و گشتی، و هەستکردن بە ڕەمزیەت و پیرۆزی و شەرەفی لابردووە. #ڕەسەنایەتی #کلتوور
120
5
"سروشت تەنها ئەو کاتە مانای ڕاستەقینە و تەواوەتیی خۆی بەدەستدەهێنێت، کە بەشێوەیەک لێی بڕوانین کە دەرچەیەکمان پێشکەش دەکات بۆ
"سروشت تەنها ئەو کاتە مانای ڕاستەقینە و تەواوەتیی خۆی بەدەستدەهێنێت، کە بەشێوەیەک لێی بڕوانین کە دەرچەیەکمان پێشکەش دەکات بۆ گەیشتن بە حەقیقەتە ئیلاهییەکان و وردبوونەوە لێیان." ڕێنێ گینۆن (عبد الواحد يحيی) #ڕەسەنایەتی
133
6
ئەهلی تەسەوف موافقن لەسەر ئەوەی کە بابەتە بەرزەکان تەنها بۆ کەسە تایبەتەکانە و ناکرێت بەناو خەڵکیدا بڵاو بکرێتەوە. چونکە خەڵکی ناتوانن لێی حاڵیبن و وا لایان دەردەکەوێت کە پێچەوانەی دینە، بەو جۆرەی بۆ ئەوان دەرکەوتووە، شەرعیش لۆمەیان ناکات لەسەر ئەو دەرکەوتنە بۆیان، بەڵکو پاداشتیان دەداتەوە. "خاطبوا الناس على قدر عقولهم" بەڵێ مەزهەبی ئەهلی تەسەوف مەزهەبی عاممەی خەڵکی نییە لە ڕاستیدا بەڵکو بەرزترە لە مەزهەبە فەلسەفی و کەلامییەکان، بەرزتر لە گوفتار و کردار، بەرزتر لە ڕوکەش. هەر بۆیە ئەهلی تەسەوف مجادل و دەمەوەر نەبوون لەگەڵ بەرامبەرەکانیان چونکە زانیویانە ئەم مەزهەبە بە دڵ لێیحاڵی دەبیت لە پشتەوەی هەستەکانەوە، ناکرێت داببەزێنرێتە ئاستی قیاساتی هەستەکیی و بەرجەستەوە. ئەمە دەڵێم تەنانەت لە بابەتی تەوەسول و استغاثەشدا پێویست ناکات خەڵکی فێری ئەو بابەتانە بکرێت، چونکە ئەوان ناتوانن سودی لێ ببینن وەك خۆی، مەگەر کەسانێك تەواو لێی حاڵی بوون یاخود فەرمانیان پێکراوە بەوە لەلایەن مورشید و ڕێبەرانێك کە پیاوی خودان لەسەر زەوی. ئەشێ بە نەزانی بەکارهێنانی دروست بۆ ئەو باسانە، مرۆڤ بگاتە قۆناغی هاوەڵدانان بۆ خودا، هیچ گومانێ لەوەدا نییە، تەوەسول و پەنابردن بۆ کەسە گەورەکان کاری هەموو کەسێك نییە و بۆی ناشێ، بەڵکو دروست وایە کە بەردەوام خەڵکی عاممە لەوە دوربخرێتەوە تا ئەو کاتەی لە باسەکە تێدەگات. هەر بۆیە نابینی ئەو کارە زۆر زەق بێت لە مێژووی ئیسلامی بەتایبەتی پێنج سەدەی سەرەتا. خەڵکی بە گشتی نەبیستراوە هاوار لە جگە خوا بکەن، ئیللا کۆمەڵێك ئەسەری کەم نەبێت وەك جەنگی یەمامە و ئەسەرەکەی مالك الدار و چەند دانەیەکی دی کە تێیدا هانا بردنی تێدایە بۆ حەزرەت. خەڵکی ناتوانێ جیاکاری بکات لە نێوان بابەتەکاندا لە قوڵیدا، بۆیە پێویستە دوور بخرێنەوە لە هەر شتێك کە ئەشێ ببێتە هۆی دەرچونیان لە دین. «لە نێوان عیرفان و ڕوحە سوفلییەکاندا یەك خەت هەیە، دوای گەشتن بە لوتکە خلۆربوونەوەیە» #توراسی_عیرفانی
159
7
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرموییەتی«بعثت لأتمم مكارم الأخلاق» هاتوم هەتا تەواوکاری بۆ ڕوشتە بەرزەکان بکەم. ئەوەی لەسەر ڕەوشتی بەرز بێت ئەوا لەسەر شەریعەتی خوداییە ئەگەرچی بەخۆشی نەزانیبێت، و پێغەمبەریش ناوی ناوە«خیر» لە فەرمودەکەی حەکیمی کوڕی حیزامدا«أسلمت على ما أسلفت من خير» باوەڕت هێنا بەهۆی ئەو چاکەیەی کە پێش خۆتت خستبوو. الشیخ الاکبر ابن العربي 📚الفتوحات المكية(2/562) #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #ابن_العربي
125
8
کاتێك دەڵێیت«استغفراللە» بیرتبێ کە خودا نیعمەتێکی پێ بەخشیویت کە ملیۆنەها مەخلوقی خۆی لێ مەحروم کردووە، بەوەی کە یادی خۆی خستۆتە ناو دڵت و سەر زارت. ئەگەر خۆت بەربژێر بکەیت بۆ خەڵاتێك کە دەدرێت بە چەند کەسانێکی کەم لەناو هەموو خەڵکی سەر زەوی، چەندە پێت وایە کە تۆ ئەو خەڵاتە دەبەیتەوە؟ بە دڵنیاییەوە ڕێژەیەکی زۆر کەم، هێندە کەم کە لەوانەیە خۆشتی بۆ بەربژێر نەکەی. بەڵام ئەوەتا تۆ خاوەنی ئەو خەڵاتەیت، ئەویش لێزلێنراویتە بە خوتورەی یادی خودا. #توراسی_عیرفانی
166
9
خۆشگوزەرانیی بێ سنوور بەڵای ناخ و بکوژی ئیمانە بازنەیەکی داخراوی سروشتی هەیە کە مرۆڤ پێوەی بەستراوەتەوە و ناتوانێت لێی دەرباز
خۆشگوزەرانیی بێ سنوور بەڵای ناخ و بکوژی ئیمانە بازنەیەکی داخراوی سروشتی هەیە کە مرۆڤ پێوەی بەستراوەتەوە و ناتوانێت لێی دەرباز ببێت، لەسەر بنەمای هۆ و بەرهۆ؛ بەو واتایەی بۆ هەموو کارێک کاردانەوە و بۆ هەموو دیاردە و ڕووداوێك دەبێت هۆکارێک لە پشتەوە بوونی هەبێت، بە چاوپۆشی لەوەی ئەو هۆکارە لە خودی خۆیدا کاریگەرە یاخود تەنها ئیقتیرانێکی بەرهۆییە لەگەڵیدا. لێرەوە مرۆڤە ژیرەکان بە تێبینیکردنیان بۆ واقعی ژیان، بۆیان دەرکەوتووە کە دۆخی سەخت و ناهەموار مرۆڤی بەتوانا و گەورە وەبەردێنێت، و دۆخی ئاسایی و ئارام مرۆڤی لاواز و پووچ دەخاتەوە، هەر بۆیە دەبینین لە تەواوی ئایینەکاندا ڕیازەت و خۆڕاهێنان هەیە و پابەندان بەردەوام دەبن لەگەڵیدا بۆ بەدەستهێنانی فەزیلەت و ڕوحی بەرز. ئیبن خەلدوون لە وتە ناودارەکەیدا دەڵێت: (ڕۆژە سەختەکان مرۆڤە بەهێزەکان وەبەردەهێنن، و مرۆڤە بەهێزەکان خۆشگوزەرانی دروست دەکەن، و خۆشگوزەرانیش مرۆڤە لاوازەکانی لێوە دەردەچێت، و مرۆڤە لاوازەکانیش دەبنە هۆی هاتنی ڕۆژە سەختەکان.). مرۆڤ لە ناهەمواری و سەختیدا بە باشی لاوازی خۆی بۆ دەردەکەوێت بەرامبەر کاریگەرییە باڵاکان، هەمیشە هەست بەو کەموکوڕییە فیترییە دەکات کە تێیدایە، ئەویش پێویستییەتی بە باوەڕ، لێرەوە باوەڕ بەهێز دەبێت بە جۆرێک کە ژیان تەنها بە بەسەربردنی چەند ساتێک نابینێت کە دوورە لە هەر مانا و ئامانجێک، بەڵکو خۆی ئامادە دەکات بۆ دوای مردن، جا ئەگەر شکست بخوات هەست بە هەڵەی خۆی دەکات و پێی وایە کە ئاگادارییە لەلایەن خوداوەندەوە تا خۆی چاک بکات. لە تەنیشت ئەو باوەڕەدا بەردەوام ئارام دەبێتەوە و ناڕەحەتییەکانی لەسەر ئاسان دەبێت و هەست بە تەنهایی ناکات لەبەردەم ئەو ڕەقی و تووندییەی سروشت و ژیان؛ بەڵام کاتێك دەکەوێتە ناو ناز و نیعمەتەوە، وردە وردە جەدەلی فەلسەفی و گومان و بۆڵەبۆڵ و خۆخەریککردن بە دنیای کاتییەوە یەخەی دەگرێت، و پاڵدەداتەوە بە جۆرێک کە لەو دنیا کاتییەی تێیدا دەژی سەرقاڵ دەبێت هەر وەک ئەوەی کە بەتەمای بەجێهێشتنی نەبێت، لێرەوە باوەڕ لاواز دەبێت و گومان دەخاتە سەر تەواوی بەڵگەنەویستەکانی پێشوو کە باوەڕی پێیان هەبوو. خودا لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: (وَإِذَا أَرَدْنَا أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا)، ئیبن عەباس لە تەفسیری (أمرنا مترفیها)  دەفەرموێ: "واتای ئەوەیە خودا ژمارەیان زۆر دەکات" (تفسیر الطبري). زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی خۆشگوزەرانی، کە مرۆڤ بواری زیاتری دەبێت بۆ جووتبوون و خستنەوەی منداڵ، لە بەرامبەردا کەمی جەنگ و نەمردنیان و نەبوونی کاری سەخت و پارێزگاری لە تەندروستی و هەوڵدان بۆ درێژبوونی تەمەن و مانەوەی زیاتر لە دنیادا و خۆپارێزی لە ئازار، کە وادەکات ژمارەی دانیشتووان بە شێوەیەکی زۆر گەورە زیاد بکات، لێرەوە سەیتەرە بەسەر ئەخلاقدا کەم دەبێتەوە و بە ئاسانی خراپەکاری دەکرێت، بۆیە (ففسقوا فیها) بەدوای خۆیدا بە هیلاکەتچوون دەهێنێت (فدمرناها تدميرا). #ڕەسەنایەتی
159
10
ناڵێم خودا پاکوبێگەردە لە کەموکوڕی، چونکە ئەوە کەمی ئەدەبە بەرامبەری، بەڵکو دەڵێم پاکوبێگەردە لەو کەماڵەش کە بەرزترین دروستکراوی بیری لێ دەکاتەوە. حەزرەتی غەزالی 📚لە ڕاڤەی ناوی(القدوس) #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #غەزالی
107
11
پوچەڵکردنەوەی بەڵگەی ئابیقۆر لەسەر بوونی خراپە. #ڕەدی_لادەران
107
12
شوبهەیەکی بەتاڵ لە یەکەم پێشەکییەوە👇+1
شوبهەیەکی بەتاڵ لە یەکەم پێشەکییەوە👇
122
13
بینینی نھێنی (بصیرەت) لە بینینی ئاشکرا (بەصر) بەهێزترە، و دڵ لە چاو تیژتر و بەتواناترە. جوانی ماناکانی عەقڵ لە جوانی وێنە ئاشکراکانی بینراو بە چاو گەورەترە. بۆیە بێگومان خۆشیی دڵ بەو شتانەی کە لە ڕێیەوە دەیانبینێت (مانا شەریف و خوداییەکان) کە لە توانایی پەیبردنی هەستەکان دەرەوە نین، تەواوتر و قووڵترە. بۆیە مەیلی و حەزی سروشت و عەقڵی تەندروست بۆ ئەو شتانە بەهێزترە. (خۆشەویستی) مانایی تری نییە جگە لە مەیل کردن بەرەو ئەو شتەی کە بینینی خۆشیی لێوە دێت. بۆیە ناکرێت خۆشەویستی خوا ڕەت بکرێتەوە، مەگەر لەلایەن ئەو کەسەوە نەبێت کە کەمی و کورتی هەیە و تا پلەی چوارپێ بوون، نەیتوانیوە لە توانایی هەستەکانی تێبپەڕێت. حەزرەتی غەزالی 📚احياء #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #غەزالی
102
14
نەک تەنها لای ئەهلی سوننە، کە بەدرێژایی مێژوو لەدوای دەرکەوتنی ئیسلام کورد بەپێی ئەم مەدرەسەیە و بەتایبەتتر مەزهەبی شافعی فێری بیروباوەڕ و ئەحکامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووە، بەڵکو لای شیعە و هەموو مەزهەبەکانی دیکە لەم بابەتە دا هەمان حوکمی بەسەردا دراوە، هەروەها لای شوێنکەوتووانی ئایینی دیکەش هەمان حوکم هەیە بۆ ئەوانەی بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە. لە دەرئەنجام دا دەڵێین: هەم لە شەریعەتی ئیسلامی دا، هەم لەناو پیاوە گەورە و شکۆمەند و شۆڕشگێڕەکانی ناو مێژووی کورد، کە هەر هەموویان پەیڕەوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیان کردووە، بیروباوەڕێکی لەم شێوەیە بوونی نەبووە و سەرداوێک بوونی نییە تا شەرعیەت بەوە بدرێت ئایینێکی دیکە بە ڕاست دابنرێت و شوێنکەوتووانی بە برای موسڵمانان لە قەڵەم بدرێن، ئینجا تێکەڵکردنی ئایینەکان و یەکخستنی بیروباوەڕەکان لە ژێر ناونیشانی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان! ئاخۆ دەبێت ئایینی ئیبراهیمی لەسەر چ بنەمایەک جێگای ببێتەوە، وا خەریکە کەسانێک لەناو کوردان دا ڕەگ و ڕیشەی ئەم ئایینە ئاو دەدەن؟ #ڕەسەنایەتی
147
15
ئایینی ئیبراهیمی؛ تێکگیران لەگەڵ بیروباوەڕی گەورەپیاوانی کورد و شەریعەتی ئیسلامی یەکێک لەو ئامانجانەی شێخ عبد السلامی بارزانی
ئایینی ئیبراهیمی؛ تێکگیران لەگەڵ بیروباوەڕی گەورەپیاوانی کورد و شەریعەتی ئیسلامی یەکێک لەو ئامانجانەی شێخ عبد السلامی بارزانی لەپێناویدا تێدەکۆشا، چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی بوو بەپێی مەزهەبی شافعی، بۆ حوکمکردن و بەڕێوەبردنی هەموو چینەکانی کۆمەڵگەی کوردی؛ ئینجا لە هۆنراوەیەک کە دەدرێتە پاڵ جەنابی شێخ، بە زمانێکی شیرین دەست پێ دەکات، گەورە و بچووک بانگ دەکات بۆ ناسینی خودای تعالی، دوای چەند بەیتێک لە باسکردنی تاک و تەنیایی خودای گەورە و بێ هاوەڵی و ناساندنی سیفەتەکانی، وەکو ئەوەی لە بیروباوەڕی ئەهلی سوننەدا هەیە، خۆی بێبەری دەکات لە عەقیدەی کافر و گومڕاکان، و دەفەرموێت: کەلامێ وی دوورە ژ حەرف و دەنگا زاتێ وی مونەززەهە ژ (تەثلیثا) فەرەنگا موقەددەسە ژ هندی ئەلوان و ڕەنگا شێخ مەحموودی حەفیدیش شۆڕشەکەی لەپێناو شکۆمەندبوونی میللەتی کورد، دانەبڕاو بووە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، و بە بنەمای برایەتیی ڕوحیی کوردانی داناوە، هەر وەک لە ژمارە (١)ی گۆڤاری (بانگی حەق) دا دەفەرموێت: "مەقصەد و غایەمان سەعادەت و سەلامەتیی ئیسلام و قەومی نەجیبی کوردە، ئێمە بە دوو ڕابیتە برای یەکین، ئەوەڵەن ئیسلامین، سانییەن کوردین، ئەم دوو ڕابیتەیە ئێمەی وەها یەک دڵ و یەک ئەمەل کردووە کە هیچ کەس بە هیچ لەونێ ئێمە لە یەک جوێ ناکاتەوە، لە عەزم و موجاهەداتی میللەتی خۆمان فەراغەت ناکەین". سمکۆ ئاغای شکاک لەسەر ئاڵاکەی بە ڕوونی دەقی (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا) دەبینرا، ئینجا لە ژێر ئەو دەقە پیرۆزە دا نووسرابوو کوردستانی سەربەخۆ (کردستان سربخوە)، و سوپا یەکپۆشە جیهادییەکەی هەڵگری ئاڵایەکی ڕەش بوون، کە تێیدا نووسرابوو (نَصْرٌ مِّنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ). لەڕاستیدا شتێکی بەڵگەنەویستە، کە شۆڕشگێڕان و پیاوە گەورەکانی ناو مێژووی کورد هەر هەموویان هەڵگری وتارێکی ئایینیی زۆر تۆخ بوون و بەتووندی دەستیان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە گرتبوو، هەڵوێستی ئەو پیاوانەی باسمان کرد چەند نموونەیەک بوو لە شۆڕشگێڕانی مێژووی نوێی کورد، لە پاڵیاندا شێخ سەعیدی پیران هەیە، لەگەڵ سەید ڕەزای دەرسیم و شێخ عبید اللەی نەهری و سەنجەر خان و مەحموود خانی دزڵی و قازی محمد و ... هتد؛ ئەم سەرکردانە هەر هەموویان بانگی برایەتی و مامەڵەیان لەسەر بنەمای ئایین بووە، و قبوڵیان نەبووە کەسانێکی بێباوەڕ و نەناسراو خۆیان بە خاوەنی ئاشتی و برایەتی بزانن، و دابەشی بکەن لەنێوان میللەتانی موسڵماندا وەک ئەوەی خێریان پێ بکەن. لە ئایینی ئیسلامیش دا، تاکە ئایین و شەریعەتی ڕاست و دروست و قبوڵ بەلای خودای تعالی بریتییە لە ئایینی ئیسلام (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ)، و هەر کەسێک ئیسلامی پێ بگات و بۆی ڕوون ببێتەوە و لە دەرئەنجام دا شوێنی ئایینی دیکە بکەوێت، ئەوە لەسەر ڕێگای کوفر و گومڕاییە (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ). هەر لەسەر بنەمای ئەم ئایەتانە و دەقە ئایینییەکانی دیکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لای چوار مەزهەبەکەی ئەهلی سوننە ئەم بابەتە جەختی لەسەر کراوەتەوە و حوکمی لەسەر بنیاتنراوە؛ هەر وەکو ئیمام نەوەوی کە موعتەمەدە لای شافعییەکان لە (روضة الطالبين) بەم شێوەیە باسی دەکات: (من لم يكفر من دان بغير الإِسلام كالنصارى، أو شك في تكفيرهم، أو صحح مذهبهم، فهو كافر، وإن أظهر مع ذلك الإسلام واعتقده). هەروەها قازی عياض ئیمام و فەقیهی مەزهەبی مالکی لە (الشفاء) ئیجماع نەقڵ دەکات لەسەر ئەم بابەتە، و بەم شێوەیە باسی لێوە کردووە: (ولهذا نكفر من لم يكفر من دان بغير ملة المسلمين من الملل أو وقف فيهم، أو شك، أو صحح مذهبهم وإن أظهر مع ذلك الإسلام واعتقده واعتقد إبطال كل مذهب سواه فهو كافر بإظهاره ما أظهر من خلاف ذلك). شێخی حەنبەلییەکان ئیمام بوهووتی لە (کشاف القناع) دا دەڵێت: (أو لم يكفر من دان بغير الإسلام كالنصارى واليهود، أو شك في كفرهم، أو صحح مذهبهم فهو كافر، لأنه مكذب لقوله تعالى: ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين [آل عمران: 85])؛ ئیمام ئیبن حەزمیش لە (مراتب الإجماع) دا دەڵێت: (واتفقوا على تسمية اليهود والنصارى كفارا). بەلای هەموو مەزهەبەکان نەک هەر بێبەری بوون لە ئایینە ناڕاستەکان و هەژمار کردنیان بەوەی کوفرە پێویستە، بەڵکو دەبێت شوێنکەوتووانیشیان بە کافر و گومڕا لە قەڵەم بدرێن، بەپێچەوانەوە هەرکەس بە ئیمانداریان بزانێت و ئایینەکەیان بە ڕاست و دروست دابنێت، ئەوە کافرە هەرچەندە خۆیشی وەکو موسڵمان دەربخات.
110
16
ئەوانەی هەتا ئێستە لە گروپی عنقاء نین کە تایبەتە بە هەموو ئەوانەی کە هاو ڕێبازن لەگەڵماندا، دەتوانن جۆینی بکەن لە ڕێی ئەم لینکەوە. https://t.me/+_wu5zyvsYd85ZGI0 تێبینی: دیکتاتۆرییەت پەیڕەوئەکرێت تیایدا.
88
17
وَلَىِٕنۡ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَـٰنَ مِنَّا رَحۡمَةࣰ ثُمَّ نَزَعۡنَـٰهَا مِنۡهُ إِنَّهُۥ لَیَـُٔوسࣱ كَفُورࣱ ۝٩ وَلَىِٕنۡ أَذَقۡنَ
وَلَىِٕنۡ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَـٰنَ مِنَّا رَحۡمَةࣰ ثُمَّ نَزَعۡنَـٰهَا مِنۡهُ إِنَّهُۥ لَیَـُٔوسࣱ كَفُورࣱ ۝٩ وَلَىِٕنۡ أَذَقۡنَـٰهُ نَعۡمَاۤءَ بَعۡدَ ضَرَّاۤءَ مَسَّتۡهُ لَیَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّیِّـَٔاتُ عَنِّیۤۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحࣱ فَخُورٌ ۝١٠ إِلَّا ٱلَّذِینَ صَبَرُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ لَهُم مَّغۡفِرَةࣱ وَأَجۡرࣱ كَبِیرࣱ ۝١١﴾ [هود ٩-١١] لەفزی(الإذاقة) یان(الذوق) «کە بەواتی چەشتن دێت» کەمترینی تام کردنە، بۆیە مەبەست تێیدا ئەوەیە کە ویژدانی مرۆڤ بە کەمترین ناهەمواری و بەڵا دەکەوێتە بێهیوای و ڕەشبینی و کوفرانەوە. دنیا لە خودی خۆیدا کەمە، ئەوەشی لێوەی دەرهاویشتە دەبێت بۆ تەنها مرۆڤێك بە هەمان شێوە کەمە، تامکردنی خێری ئەو دەرهاویشتەبووەش لەو کەمترە. پاشان هێندە بە خێرایی تەواو دەبێت هەر وەك خەوبینینی خەوتوو یاخود خەیاڵەکانی ڕاڕا وایە، بۆیە ئەو چەشتنە چەشتنی کەمە لە کەم، کەچی لەگەڵ ئەوەدا ئەم مرۆڤە ئارامی نییە و توانای ئەوەی نییە خۆی لە بەردەمیدا بگرێت! ناتوانێت لەگەڵیدا بە ڕێگەیەکی دروست هەڵبکات. ئیمامی ڕازی 📚تفسير الكبير #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #ڕازی
105
18
ما تنازع فيه السلف والخلف، من مسائل العلم والدين، فليس لأحد أن يُلزم الناس بقولٍ فيها، ولا يُنكر على من عمل بها، إذا لم تكن مخالفة للكتاب والسنة وإجماع الأمة. [مجموع الفتاوى، جـ19، صـ207]. ئیبن تەیم لێرەدا دەکەوێتە هەڵەی بەڵگەهێنانەوەی بازنەییەوە. سەرەتا کە دووبەرەکی هەیە لەنێوان زاناکانی سەلەف و خەلەف، ڕونە کە لەسەر دەقەکانی قورئان و سوننەت لەڕوی ماناوە بێت یان جێگیر بوونی. پاشان مەرجێك بۆ ئەو دووبەرەکییە دائەنێت کە ئەویش پێچەوانە نەبوونە لەگەڵ قورئان و سوننەت و کۆڕایی ئوممەت! تۆ سەرەتا باسی فەهم ئەکەیت بۆ دەق، پاشان باسی خودی دەق دەکەیت بەبێ فەهم! دەق بۆ خۆی نایاتە جواب تا پێمان بڵێ کام فەهمە ڕاستە ئەوە مەحاڵە چونکە، دەق داللە و فەهم مدلولول، دال ئاماژە دەکات بۆ مدلول بەبێ مدلول هیچ نادات بە دەستەوە. ئەگەر کورتی بکەینەوە بەم جۆرە دەردەچێت قسەکەی ئیبن تەیمییە: پێویستە شوێن قورئان و سوننەت بکەوین. قورئان و سوننەت ڕاجیایی تیایە و کەس بۆی نییە کەسی دیکەی پێوە مولزەم بکات. ئەگەر بێتو ئەو ڕاجیاییە موخالەفەی قورئان و سوننەت نەبێت!. لەوانەیە کەسێك بڵێت: مەبەستی ئیبن تەیمییە لێرەدا مانای دروستی قورئانە کە ئەبێت ئەو ڕەئە دژی مانای دروستی قورئان نەبێت! وەڵامەکە ئەوەیە: ئایە ئێمە خلافەکەمان لەسەر چییە؟ مەگەر هەر لەسەر ئەوە نییە کامە مانای دروستی قورئانە؟! ئەگەر قەراربێت مانای دروستی قورئان بە جیا لە جێیەك هەبوایە چ پێویستمان بەو ڕاجیاییە دەبوو لە سەرەتاوە؟! بەم جۆرە خودی ئەوەی خلافەکەی لەسەر دروستبووە دەکرێت بە حەکەم بەسەر خیلافەکەوە!! ئەمەش بازنەیەکی داخراوە(مریشك لە هێلکەیە و هێلکە لە مریشك). #هەڵوێستە #ڕەدی_لادەران
111
19
"لە کتێبەکانی ڕێنێ گینۆندا (عبد الواحید يحيی)، ڕەخنەی ڕیشەیی دەدۆزینەوە کە ئاڕاستەی شارستانیەتی ڕۆژئاوای کردووە، یان بەشێوەیە
"لە کتێبەکانی ڕێنێ گینۆندا (عبد الواحید يحيی)، ڕەخنەی ڕیشەیی دەدۆزینەوە کە ئاڕاستەی شارستانیەتی ڕۆژئاوای کردووە، یان بەشێوەیەکی وردتر شارستانیەتی مۆدێرن. بە گوێرەی گینۆن، ناکۆکی ڕاستەقینە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دا نییە، بەڵکو لە نێوان شارستانیەتی کۆن و شارستانیەتی مۆدێرنە؛ شارستانیەتی کۆن یان شارستانیەتی نەریتی، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دا بە یەک شێوە بنەما گشتییەکانی گرتووەتەبەر، سەرەڕای جیاوازی لە شێوەی دەربڕینیان، و ئەوەی کە ڕێژەییە بەپێی کات و ڕەچەڵەک و بیرکردنەوە و شوێنی جوگرافی. ڕەتکردنەوەی مەنهەجییانەی ئەم ڕێسا جیهانییانە، کە گەیشتووەتە لووتکە لە دژایەتیکردنی نەریتەکان بەشێوەیەکی گشتی، تایبەتمەندیی سەرەکیی جیهانی مۆدێرنە؛ ئەم ڕەتکردنەوەیەی بنەماکان نەک تەنها لەگەڵ ڕۆژهەڵات، بەڵکو لەگەڵ ڕۆژئاوای کۆنیش دا تێکگیرانی هەیە. بە بڕوای گینۆنەوە، ئەم ڕەتکردنەوەیە بناغەی قەیرانی هزری و کۆمەڵایەتیی قووڵ و تاریکی جیهانی ڕۆژئاوایە، کە قەیرانێکە هەم لە ناوەوەیە و هەم لە دەرەوە.  بە گوێرەی گینۆن، سروشتی نەرێنی و پووکاوەیی جیهانی مۆدێرن بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی لەدەستدانی پەیوەندی بە واقیعی مێتافیزیکییەوە سەرهەڵدەدات، هەروەها لە پووکانەوەی نەریتە زیندوو و باڵادەستەکاندا، کە بوون و دەسەڵاتی خۆیان لە کۆمەڵە بەهایەکی مێتافیزیکییەوە وەرگرتووە." یۆلیۆس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی
108
20
بوونی عەقڵ بەڵگەیە بۆ بوونی جیهانی دوای مردن، بەو پێیەی عەقڵ ئەگەر بکەوێتە کار، وا لە مرۆڤ دەکات بیر بکاتەوە، کاتێك بیر دەکاتەوە و تێدەگات لەوە کە ئەو جیهانەی تێیدا دەژی و هەوڵی تیا دەدات کۆتاییەکەی مردن و ڕزینە تێیدا و هەموو لەززەتێکیشی بە تێپەڕبوونی کات وەك پیسایی دوای خواردنی لێدێت و دووبارە دەبێتەوە بە ئازار، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مەینەتی و ئازارە بۆی. بەم جۆرە عەقڵ لە جیاتی ئەوەی سەبەبی بەرزکردنەوە بێت، بوو بە سەبەبی قوڕبەسەری و بێ هیوابوون و داڕمان، ئەمەش وا دەکات مرۆڤ سەخیفتر لە هەموو جڕوجانەوەرێك بێتە پێش چاو، تەنانەت حاڵی کرم باشترە لە حاڵی مرۆڤی خاوەن عەقڵ و بیرکردنەوە، هەرچیش ئەمە حاڵی بێت ئەوا بێ ئەرزشە. بۆیە ناکرێت ئەو عەقڵە کە بە بەداهەت وایکردووە مرۆڤ بەرزتر بێت بەسەر ئاژەڵانی دیکەدا و بەڕێوەبەری جیهان بێت، بەمجۆرە بێ ئەرزشبێت، هەر لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە دەبێت ژیانێکی دیکە هەبێت تا لەڕێی عەقڵەوە مرۆڤ پێیبگات و تیایدا سەرفراز بێت. ئیمامی ڕازی ئا بەم جۆرە دەفەرموێت: حصول العقل للإنسان سبب لحصول المضار العظيمة في الدنيا والآلام النفسانية الشديدة القوية. إذا ثبت هذا فنقول: لو لم يحصل للإنسان معاد به تكمل حالته وتظهر سعادته، لوجب أن يكون كمال العقل سببا لمزيد الهموم والغموم والأحزان من غير جابر يجبر، ومعلوم أن كل ما كان كذلك فإنه يكون سببا لمزيد الخسة والدناءة والشقاء والتعب الخالية عن المنفعة. فثبت أنه لولا حصول السعادة الأخروية لكان الإنسان أخس الحيوانات حتى الخنافس والديدان، ولما كان ذلك باطلا قطعا علمنا أنه لا بد من الدار الآخرة، وأن الإنسان خلق للآخرة لا للدنيا، وأنه بعقله يكتسب موجبات السعادات الأخروية. فلهذا السبب كان العقل شريفا. لقوم يعقلون #ڕازی #توراسی_عیرفانی
111