وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education
前往频道在 Telegram
چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام. https://gov.krd/moe/
显示更多📈 Telegram 频道 وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education 的分析概览
频道 وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education (@parwardayi) 是活跃参与者。目前社区聚集了 39 044 名订阅者,在 教育 类别中位列第 4 677,并在 伊朗 地区排名第 8 799 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 39 044 名订阅者。
根据 07 十月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 529,过去 24 小时变化为 -4,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 27.40%。内容发布后 24 小时内通常能获得 13.36% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 10 697 次浏览,首日通常累积 5 215 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 54。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.
https://gov.krd/moe/”
凭借高频更新(最新数据采集于 08 十月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 教育 类别中的关键影响点。
39 044
订阅者
-424 小时
+3257 天
+52930 天
帖子存档
+5
سێشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ١٠ی ٢٠٢٦:
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداربوو لە مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامەی خولی "پێداگۆجیی مۆدێرن" لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی (LFU).
ئەم خولە کە بۆ ماوەی ٦ هەفتە تایبەت بە مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە ڕێکخرابوو، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای پیشەیی و ئاشناکردنی زیاتری مامۆستایان بوو بە نوێترین تەکنیک و میتۆدەکانی وانەگوتنەوە لە قوتابخانەکاندا.
+1
پێشبڕکێی بیرکاریی هزری بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەچوو، بە بەشداریی ٢١٠ قوتابیی لە: کوردستان، سعودییە، جەزائیر، تونس، میسر، سودان، فەلەستین، عێراق و مەغریب.
چوار قوتابیی کورد هاوشانی وڵاتان بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداربوون و ئەنجامی نایابیان تۆمار کرد؛ پیرۆزبایی گەرمیان لێدەکەین:
عەبدولڕەحمان ئاراز (قوتابیی قوتابخانەی کامبریج لە هەولێر): توانی لە قورسترین ئاستدا (ئاستی H) زۆرترین پرسیار وەڵام بداتەوە و پلەی یەکەمی زێڕینی باڵا بەدەست بهێنێت.
لە قەزای پیرەمەگروونیش سێ قوتابی بەشداربوون:
هامنۆ: لە ئاستی F پلەی زێڕینی بەدەست هێنا.
ڕۆڤار: لە ئاستی C پلەی زێڕینی بەدەست هێنا.
ڕاڤێل: لە ئاستی G پلەی زیوی بەدەست هێنا.
ئەمە بۆ دووەم ساڵی بەردەوامە قوتابیانی کورد بەشداری لەم پاڵەوانیەتییەدا دەکەن و ئەنجامی نایاب تۆمار دەکەن.
د. "ئالان حمەسعید صالح"
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
+1
دووشەممە، ٥ی ۱۰ی ۲۰۲٦:
بە ئامادەبوونی سەرهێڵی Miyako Ikeda، بەرپرسی شیکردنەوە لە ڕێکخراوی OECD و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، ئەنجامی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی PISA 2025مان خستەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، خاتوو میکاو سەرەتا دۆخی پەروەردەییی جیهان و پاشان هەرێمی کوردستانی خستەڕوو؛ لە دوای ئەوەش ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکەمان سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ڕوونکردەوە.
لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە (لینک) هەردوو پێشکەشکاریی (پڕێزنتەیشن) OECD و وەزارەتی پەروەردە دەخەینەڕوو.
https://tinyurl.com/Pisa-pisa-2025
د. ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێز،
بەبۆنەی هاتنەوەی ٥ی تشرینی یەکەم (ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان) و ٦ی تشرینی یەکەم (ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێز و ماندوونهناسی کوردستان دەکەین.
مامۆستایان لە مێژووی سەربەرزانەی گەلەکەماندا، هەمیشە وەک ڕووناککەرەوەی ڕێگەی هۆشیاری، پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوو ڕۆڵی سەرەکییان بینیوە. بەتایبەتی لە سەردەمە سەختەکاندا، بە ورە و دڵسۆزییە بەرزەکەیان بەردەوامییان داوە بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و بارودۆخە جیاوازەکانیان تێپەڕاندووە تا ڕووناکی زانست لە پۆلەکاندا بگەشێتەوە.
لەم دوو ڕۆژە شکۆدارەدا، هاوسۆزی و ڕێزی بێپایانمان بۆ سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دووپات دەکەینەوە، و بەڵێنی پشتیوانیکردنی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەردەبڕین. لە هەمان کاتدا، سوپاسی بێپایانی مامۆستایانی خانەنشینکراو دەکەین کە ڕێچکەشکێنی ئەم کاروانە پیرۆزە بوون.
وەزارەتی پەروەردە جەخت لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە، باشترکردنی ژینگەی خوێندن، و دابینکردنی ماف و شایستەکانی مامۆستایان بەپێی تواناکان؛ چونکە بڕوامان وایە مامۆستا کۆڵەکەی سەرەکییە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و ئاوەدان.
دووبارە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان لە سەرجەم مامۆستایان پیرۆز بێت.
وەزارەتی پەروەردە
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ڕێبەری دڵنیایی جۆریی : پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام ( هەگبەی مامۆستا) .
https://tinyurl.com/Rrbar-2026
لە دووشەممە 5 ی 10ی 2026وە (202) سمارت بۆردی دیکە بۆ قوتابخانە حکومییەکان فەراهەم دەکەین.
کۆی گشتیی ئەو هۆبانەی خوێندنی حکومی کە لە ماوەی ساڵێکدا سمارت بۆردیان بۆ دابینکراوە دەبێتە 611 ژووری خوێندن
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە مانگی ٩ی ٢٠٢٦، ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی (قوتابخانەکەم) لە مامۆستایانی بەڕێز و قوتابییانی خۆشەویست گەیشتە ١٨٨,٥٦٩ بەکارهێنەر.
ئەم پێشوازییە گەرمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هەنگاونان بەپێی سەردەم و سوودوەرگرتنی بەرفراوان لە تەکنەلۆجیا لە پرۆسەی پەروەردە و فێربووندا.
د. "ئالان حمەسعید صالح"
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سێشەممە، ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٦: پێشوازیم کرد لە قوتابی بەهرەمەند (سان سزا جمال عبدول) لە پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی (کوردجینیەس ) ،
بە ناوی وەزارەتی پەروەردەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان لە ئۆڵۆمپیادی بیرکاری (STEM 2026). دەستخۆشی لە خۆی، خانەوادە بەڕێزەکەی و مامۆستا دڵسۆزەکانی دەکەم و هیوای ئاییندەیەکی گەشی بۆ دەخوازم.
د. ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی شایستەی «یانەی وەرزشیی پەروەردە» بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، ڕاهێنەران، یاریزانان و تەواوی هاندەرانی یانەکە دەکەم.
ئەم سەرکەوتنە مەزنە، بەرهەمی ماندووبوون و دڵسۆزیی هەموولایەکتانە. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و دەستکەوتی گەورەتریتان بۆ دەخوازم.
د. ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە دیداری هەردوو نەوەی مامۆستای بەڕێز و خەمخۆری پەروەردە، مامۆستا جەمال عەبدول؛ کاکە (سان) و کاکە (جان) .
جێگەی شانازییەکی گەورەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڕیارم دا قوتابخانەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی بەناوی ئەم کەسایەتییە دیار و پڕشنگدارەوە بکەم، وەک ڕێزلێنانێک لە خزمەتە مێژوویییەکانی.
د. ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
+9
یەکشەممە، ڕێکەوتی٢٧ی ٩ی ٢٠٢٦ ــ ڕانیە:
د. ئالان حمەسعید صالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، نوێنەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێم، و حەسەن شێخ عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە، بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوە و ڕادەستکردنی قوتابخانەی ڕوانگەی ١٨ پۆلیی هاوچەرخ لە ڕانیە، کە لەسەر ئەرکی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دروست کراوە و خرایە بواری خزمەتەوە.
فەرمانی وەزاری
سەبارەت بە پلانی وانەوتنەوەی مامۆستایان.
https://tinyurl.com/48h4du99
+9
شەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی ٩ی ٢٠٢٦
د. " ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و د. یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کوردستان فاوندەیشن و ژمارەیەک لە پەروەردەکاران، بەشداربوو لە مەراسیمی کۆتایی و ڕادەستکردنەوەی ١٠٠ قوتابخانەی حکومی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە وەزارەتی پەروەردە، کە لەلایەن کوردستان فاوندەیشنەوە کاری نۆژەنکردنەوە و سەوزکردنیان بۆ ئەنجامدرابوو.
گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و مامۆستایان ، سەبارەت بە پرۆسەی زانستخوازیی بەردەوام ( هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧.
+5
سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٦:
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ بەڕێز "مووسا ئەحمەد" سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە قوتابخانەی شەفەق و لە مەراسیمێکدا، کۆتاییهاتنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی (١٥) قوتابخانە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە ڕاگەیەندرا، کە لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ئەنجام دراوە.قوتابخانەی ناوبراو یەکێکە لەو قوتابخانانەی کە نۆژەنکراوەتەوە.
هاوکات دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ، کە بڕیارێکی مرۆڤدۆستانە و گرنگە بۆ داهاتوو، ئەویش بریتییە لە چاککردنەوەی (١٧٠,٠٠٠) سەد و حەفتا هەزار ڕەحلە بە چەند قۆناغێک لە هەرێمی کوردستان .
