ar
Feedback
وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

الذهاب إلى القناة على Telegram

چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام. https://gov.krd/moe/

إظهار المزيد

📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education

تُعد قناة وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education (@parwardayi) لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 39 016 مشتركاً، محتلاً المرتبة 4 719 في فئة التعليم والمرتبة 8 886 في منطقة إيران.

📊 مؤشرات الجمهور والحراك

منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 39 016 مشتركاً.

بحسب آخر البيانات بتاريخ 05 أكتوبر, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار 464، وفي آخر 24 ساعة بمقدار 2، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.

  • حالة التحقق: غير موثّقة
  • معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 27.76‎%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 13.36‎% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
  • وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 10 833 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 5 215 مشاهدة.
  • التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 58.

📝 الوصف وسياسة المحتوى

يصف المؤلف القناة بأنها مساحة للتعبير عن الآراء الذاتية:
“چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام. https://gov.krd/moe/”

بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 06 أكتوبر, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة التعليم.

39 016
المشتركون
+224 ساعات
+3137 أيام
+46430 أيام
أرشيف المشاركات
پێشبڕکێی بیرکاریی هزری بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەچوو، بە بەشداریی ٢١٠ قوتابیی لە: کوردستان، سعودییە، جە
+1
پێشبڕکێی بیرکاریی هزری بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەچوو، بە بەشداریی ٢١٠ قوتابیی لە: کوردستان، سعودییە، جەزائیر، تونس، میسر، سودان، فەلەستین، عێراق و مەغریب. چوار قوتابیی کورد هاوشانی وڵاتان بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداربوون و ئەنجامی نایابیان تۆمار کرد؛ پیرۆزبایی گەرمیان لێدەکەین: عەبدولڕەحمان ئاراز (قوتابیی قوتابخانەی کامبریج لە هەولێر): توانی لە قورسترین ئاستدا (ئاستی H) زۆرترین پرسیار وەڵام بداتەوە و پلەی یەکەمی زێڕینی باڵا بەدەست بهێنێت. لە قەزای پیرەمەگروونیش سێ قوتابی بەشداربوون: هامنۆ: لە ئاستی F پلەی زێڕینی بەدەست هێنا. ڕۆڤار: لە ئاستی C پلەی زێڕینی بەدەست هێنا. ڕاڤێل: لە ئاستی G پلەی زیوی بەدەست هێنا. ئەمە بۆ دووەم ساڵی بەردەوامە قوتابیانی کورد بەشداری لەم پاڵەوانیەتییەدا دەکەن و ئەنجامی نایاب تۆمار دەکەن. د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دووشەممە، ٥ی ۱۰ی ۲۰۲٦: بە ئامادەبوونی سەرهێڵی Miyako Ikeda، بەرپرسی شیکردنەوە لە ڕێکخراوی OECD و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوم
+1
دووشەممە، ٥ی ۱۰ی ۲۰۲٦: بە ئامادەبوونی سەرهێڵی Miyako Ikeda، بەرپرسی شیکردنەوە لە ڕێکخراوی OECD و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، ئەنجامی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی PISA 2025مان خستەڕوو. لە کۆبوونەوەکەدا، خاتوو میکاو سەرەتا دۆخی پەروەردەییی جیهان و پاشان هەرێمی کوردستانی خستەڕوو؛ لە دوای ئەوەش ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکەمان سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ڕوونکردەوە. لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە (لینک) هەردوو پێشکەشکاریی (پڕێزنتەیشن) OECD و وەزارەتی پەروەردە دەخەینەڕوو. https://tinyurl.com/Pisa-pisa-2025 د. ئالان حمەسعید صالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان مامۆستایانی بەڕێز، بەبۆنەی هاتنەوەی ٥ی تشرینی یەکەم (ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان) و ٦ی تشرینی یەکەم (ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێز و ماندوونه‌ناسی کوردستان دەکەین. مامۆستایان لە مێژووی سەربەرزانەی گەلەکەماندا، هەمیشە وەک ڕووناککەرەوەی ڕێگەی هۆشیاری، پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوو ڕۆڵی سەرەکییان بینیوە. بەتایبەتی لە سەردەمە سەختەکاندا، بە ورە و دڵسۆزییە بەرزەکەیان بەردەوامییان داوە بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و بارودۆخە جیاوازەکانیان تێپەڕاندووە تا ڕووناکی زانست لە پۆلەکاندا بگەشێتەوە. لەم دوو ڕۆژە شکۆدارەدا، هاوسۆزی و ڕێزی بێپایانمان بۆ سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دووپات دەکەینەوە، و بەڵێنی پشتیوانیکردنی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەردەبڕین. لە هەمان کاتدا، سوپاسی بێپایانی مامۆستایانی خانەنشینکراو دەکەین کە ڕێچکەشکێنی ئەم کاروانە پیرۆزە بوون. وەزارەتی پەروەردە جەخت لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە، باشترکردنی ژینگەی خوێندن، و دابینکردنی ماف و شایستەکانی مامۆستایان بەپێی تواناکان؛ چونکە بڕوامان وایە مامۆستا کۆڵەکەی سەرەکییە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و ئاوەدان. دووبارە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان لە سەرجەم مامۆستایان پیرۆز بێت. وەزارەتی پەروەردە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦

ڕێبەری دڵنیایی جۆریی : پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام ( هەگبەی مامۆستا) . https://tinyurl.com/Rrbar-2026
ڕێبەری دڵنیایی جۆریی : پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام ( هەگبەی مامۆستا) . https://tinyurl.com/Rrbar-2026

لە دووشەممە 5 ی 10ی 2026وە (202) سمارت بۆردی دیکە بۆ قوتابخانە حکومییەکان فەراهەم دەکەین. کۆی گشتیی ئەو هۆبانەی خوێندنی حکومی
لە دووشەممە 5 ی 10ی 2026وە (202) سمارت بۆردی دیکە بۆ قوتابخانە حکومییەکان فەراهەم دەکەین. کۆی گشتیی ئەو هۆبانەی خوێندنی حکومی کە لە ماوەی ساڵێکدا سمارت بۆردیان بۆ دابینکراوە دەبێتە 611 ژووری خوێندن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە مانگی ٩ی ٢٠٢٦، ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی (قوتابخانەکەم) لە مامۆستایانی بەڕێز و قوتابی
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە مانگی ٩ی ٢٠٢٦، ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی (قوتابخانەکەم) لە مامۆستایانی بەڕێز و قوتابییانی خۆشەویست گەیشتە ١٨٨,٥٦٩ بەکارهێنەر. ئەم پێشوازییە گەرمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هەنگاونان بەپێی سەردەم و سوودوەرگرتنی بەرفراوان لە تەکنەلۆجیا لە پرۆسەی پەروەردە و فێربووندا. د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سێشەممە، ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٦: پێشوازیم کرد لە قوتابی بەهرەمەند (سان سزا جمال عبدول) لە پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی (کوردجینیەس
سێشەممە، ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٦: پێشوازیم کرد لە قوتابی بەهرەمەند (سان سزا جمال عبدول) لە پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی (کوردجینیەس ) ، ​بە ناوی وەزارەتی پەروەردەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان لە ئۆڵۆمپیادی بیرکاری (STEM 2026). دەستخۆشی لە خۆی، خانەوادە بەڕێزەکەی و مامۆستا دڵسۆزەکانی دەکەم و هیوای ئاییندەیەکی گەشی بۆ دەخوازم. د. ئالان حمەسعید صالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە بۆنەی سەرکەوتنی شایستەی «یانەی وەرزشیی پەروەردە» بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، ئە
بە بۆنەی سەرکەوتنی شایستەی «یانەی وەرزشیی پەروەردە» بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، ڕاهێنەران، یاریزانان و تەواوی هاندەرانی یانەکە دەکەم. ئەم سەرکەوتنە مەزنە، بەرهەمی ماندووبوون و دڵسۆزیی هەموولایەکتانە. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و دەستکەوتی گەورەتریتان بۆ دەخوازم. د. ئالان حمەسعید صالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە دیداری هەردوو نەوەی مامۆستای بەڕێز و خەمخۆری پەروەردە، مامۆستا جەمال عەبدول؛ کاکە (سان) و کاکە (جان) . جێگەی شانازییەکی گە
لە دیداری هەردوو نەوەی مامۆستای بەڕێز و خەمخۆری پەروەردە، مامۆستا جەمال عەبدول؛ کاکە (سان) و کاکە (جان) . جێگەی شانازییەکی گەورەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڕیارم دا قوتابخانەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی بەناوی ئەم کەسایەتییە دیار و پڕشنگدارەوە بکەم، وەک ڕێزلێنانێک لە خزمەتە مێژوویییەکانی. د. ئالان حمەسعید صالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

فەرمانی وەزاری تایبەت بە پەیمانگەکانی ناحکومی .
فەرمانی وەزاری تایبەت بە پەیمانگەکانی ناحکومی .

یەکشەممە، ڕێکەوتی٢٧ی ٩ی ٢٠٢٦ ــ ڕانیە: د. ئالان حمەسعید صالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هیوا ق
+9
یەکشەممە، ڕێکەوتی٢٧ی ٩ی ٢٠٢٦ ــ ڕانیە: د. ئالان حمەسعید صالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، نوێنەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێم، و حەسەن شێخ عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە، بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوە و ڕادەستکردنی قوتابخانەی ڕوانگەی ١٨ پۆلیی هاوچەرخ لە ڕانیە، کە لەسەر ئەرکی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دروست کراوە و خرایە بواری خزمەتەوە.

فەرمانی وەزاری سەبارەت بە پلانی وانەوتنەوەی مامۆستایان. https://tinyurl.com/48h4du99
فەرمانی وەزاری سەبارەت بە پلانی وانەوتنەوەی مامۆستایان. https://tinyurl.com/48h4du99

شەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی ٩ی ٢٠٢٦ د. " ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی
+9
شەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی ٩ی ٢٠٢٦ د. " ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و د. یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کوردستان فاوندەیشن و ژمارەیەک لە پەروەردەکاران، بەشداربوو لە مەراسیمی کۆتایی و ڕادەستکردنەوەی ١٠٠ قوتابخانەی حکومی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە وەزارەتی پەروەردە، کە لەلایەن کوردستان فاوندەیشنەوە کاری نۆژەنکردنەوە و سەوزکردنیان بۆ ئەنجامدرابوو.

گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و مامۆستایان ، سەبارەت بە پرۆسەی زانستخوازیی بەردەوام ( هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧.

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٦: د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ بەڕێز "مووسا ئەحمەد" سەرۆ
+5
سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٦: د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ بەڕێز "مووسا ئەحمەد" سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە قوتابخانەی شەفەق و لە مەراسیمێکدا، کۆتاییهاتنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی (١٥) قوتابخانە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە ڕاگەیەندرا، کە لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ئەنجام دراوە.قوتابخانەی ناوبراو یەکێکە لەو قوتابخانانەی کە نۆژەنکراوەتەوە. ​هاوکات دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ، کە بڕیارێکی مرۆڤدۆستانە و گرنگە بۆ داهاتوو، ئەویش بریتییە لە چاککردنەوەی (١٧٠,٠٠٠) سەد و حەفتا هەزار ڕەحلە بە چەند قۆناغێک لە هەرێمی کوردستان .

#گشتاندن
#گشتاندن