ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

وحدوي

وحدوي

前往频道在 Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

显示更多
755
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
-130 天
帖子存档
الدرر السنیە فی اجوبە النجدیە: ج3/لـ210 لێرەدا پێشەواکانی وەهابیەت تەواوی شوێنکەوتوانی مەزهەبی ئەشعەریەت و زاناکانیان بە: شەی
الدرر السنیە فی اجوبە النجدیە: ج3/لـ210 لێرەدا پێشەواکانی وەهابیەت تەواوی شوێنکەوتوانی مەزهەبی ئەشعەریەت و زاناکانیان بە: شەیتان ـ کافر ـ موعانید ناوزەند دەکەن. واتە: لە ئەبو بەکری باقللانی و ئیبن فۆڕەکەوە تا دەگاتە ڕازی و غەزالی و لەوێوە بۆ نەوەوی و ئیبن حەجەر و سیوتی....هتد هەمویان کافرن و شەیتانن و دژی ئیسلام قسەیان کردووە. ئەم کتێبە و هاوشێوەکانی سەرچاوەی یەکەمی وەهابیەتە و لەسەر ئەمە خەڵك پەروەردە دەکەن و دوایش دەڵێن پێویستە ڕێز لە زانایان بگرین!!. یاخود دەڵێن ئێمە دژی تەکفیر کردنی موسوڵمانانین!!. #وەهابیەت https://t.me/ahlysunnatujama3a
03 1月 2023, 13:12

03 1月 2023, 03:17

ئا ئەوە نمونەی خێرای پێشکەوتنە!. بەرهەمی ناوخۆی زرێ پۆش لە #میرنشینی_ئیسلامی_ئەفغانستان.
+1
ئا ئەوە نمونەی خێرای پێشکەوتنە!. بەرهەمی ناوخۆی زرێ پۆش لە #میرنشینی_ئیسلامی_ئەفغانستان.
31 12月 2022, 10:59

سەیر کەن سەیر کەن... چۆن ئەخولێتەوە سەیارە نازدارەکە و بەرهەمی نوێ #میرنشینی_ئیسلامی_ئەفغانستان.. بەم ماوەیە کەمی حوکمرانی تاڵیبان...! خەریکە بەس ماوە کۆمپیوتەر دروست بکات!.
31 12月 2022, 10:58

#تەنها_دەسەڵاتی_ئیسلامی_چارەسەرە {"ئەگەر حوکمی ئیسلامی هەبووایە، کچیك گەنج یان هەرزەکار بەر شەقی هەندێک خوێری و هیچوپوچ نەدەکەوت!."} (ئەگەر حوکمی عەلمانی نەبووایە و ئیسلام حاکم بوایە!،ئێستاکە زۆرێک کچ و کور بێ ساحێب نەدەبوو!، توشی کاری کەم ئەخلاقی نەدەبوو!.) #خۆش_دەسەڵاتی_عەلمانی
31 12月 2022, 01:37

ئا ئەمە بەرهەمی:(عەلمانی- فێنیمیست - ئازادی خوازەکان- بێدینەکان- کۆمەنیستەکانە). بەراستی ئەم بێئەخلاقی و بێسەقافەتیە بەرهەمی
ئا ئەمە بەرهەمی:(عەلمانی- فێنیمیست - ئازادی خوازەکان- بێدینەکان- کۆمەنیستەکانە). بەراستی ئەم بێئەخلاقی و بێسەقافەتیە بەرهەمی نەبوونی دەسەڵاتی ئیسلامی و فکری ئیسلامیە!، هۆکاری نەبوونی ئەولادی سالح و نەبوونی پەروەردەی ئیسلامیە!. {"هەردوو لایەن نەئەهلی مزگەوتن، نەخاوەن ئەخلاقن"}
30 12月 2022, 21:16

شێوازێکی نوێ لە دەرهێنانی ئیجماعی سەلەفی ساڵە!!!. یانی ئەگەر نە مەبەستەکەی من هەبوو لەناو سەلەف و نە مەبەستەکەی تۆ، کەواتە مە
شێوازێکی نوێ لە دەرهێنانی ئیجماعی سەلەفی ساڵە!!!. یانی ئەگەر نە مەبەستەکەی من هەبوو لەناو سەلەف و نە مەبەستەکەی تۆ، کەواتە مەبەستەکەی من ئیجماعە!!!. اللە یاشێخ اللە علیك
30 12月 2022, 13:32

جیاوازی نێوان(حسن الصورە) لەگەڵ(الجمال): حسن الصورە: ئەوەیە کە سەبارەت بە بینەر جوانە، بەهۆی ڕونی شێوەی و درەوشاوەییەوە. الجم
جیاوازی نێوان(حسن الصورە) لەگەڵ(الجمال): حسن الصورە: ئەوەیە کە سەبارەت بە بینەر جوانە، بەهۆی ڕونی شێوەی و درەوشاوەییەوە. الجمال: ئەوەیە لە خودی خۆیدا جوان بێت، هەموو پارچەکانی لاشە ڕێك بکەون لەگەڵ یەکتردا و هاوسەنگبن. (فتح الملهم - الإمام شبير أحمد العثماني) #ماتوریدی
30 12月 2022, 13:32

#وێنەیەکی_مێژووی وێنەی سەید عبدالحي حەسەنی خاوەنی کتێبی"نزهة الخواطر ـ الثقافة الاسلامية"، یەکێکە لەپێشەوایانی مەزهەبی ماتوری
#وێنەیەکی_مێژووی وێنەی سەید عبدالحي حەسەنی خاوەنی کتێبی"نزهة الخواطر ـ الثقافة الاسلامية"، یەکێکە لەپێشەوایانی مەزهەبی ماتوریدی نوێ، باوکی ئیمام ئەبو حەسەنی نەدەوی خاوەنی کتێبی"ردة لا ابا بكر لها". تەلەگرام
30 12月 2022, 13:32

30 12月 2022, 09:47

‏"لە ژیـانــدا، تۆ دروێــنــەی ئەو کارانە دەکەی کە کردووتە، نەک ئەو کارانەی کە توانات هەبوو بۆ کردنیان بەڵام نەتـکـرد!." https://youtu.be/0UHkC52OZ1c
29 12月 2022, 12:53

گیان گیان کە جوانە بەرهەمی ناوخۆیی! #میرنیشنی_ئیسلامی_ئەفغانستان
گیان گیان کە جوانە بەرهەمی ناوخۆیی! #میرنیشنی_ئیسلامی_ئەفغانستان
29 12月 2022, 12:19

موبارەکە موبارەکە.... بەرهەمی ناوخۆی!، الحمد اللە تاڵیبان سەیارە نوێکەی تاقیکردنەوە لە یەکەم رۆژی بەفر بارین لە #میرنشینی_ئیسلامی_ئەفغانستان ماوەیەکی کورت و بەرهەمی نازدار و شاز!...
29 12月 2022, 12:19

photo content
29 12月 2022, 12:01

گفتوگۆی نێوان جەهم و ئیمامی ئەعزەم ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ جەهم: هاتوم تاوەکو دەربارەی شتێك پرسیارت لێبکەم. ئەبو حەنیفە: قسەکردن لەگەڵ تۆدا سەرشۆڕیە و باسکردنی ئەوەی تۆ دەیکەیت ئاگرێکی بڵێسەدارە. جەهم: چۆن حوکمتدا بەسەرمدا پێش ئەوەی گوێ لە قسەکەم بگریت؟!. ئەبو حەنیفە: شتانێکم دەربارەی تۆ پێگەیشتووە گەر وتبێتت، کە لە ئەهلی نوێژ(قیبلە) ناوەشێتەوە بیڵێن. جەهم: لەسەر شتێك حوکم دەدەیت بەسەرمدا کە لەخەڵکەوە لەسەرت بیستوم؟! ئەبو حەنیفە: ئەوە شتانێکە کە کەسانی تایبەت و عەوامیش لەسەرت دەیزانن و ئاشکرایە، ئەوا دەرفەتم بۆ ڕەخسا تاوەکو لەخۆتەوە بیبیستم. جەهم: ئەی ئەبو حەنیفە من جگە لە ئیمان پرسیاری هیچی دیکەت لێناکەم. ئەبو حەنیفە: هەتا ئەم کاتە نەتزانیووە ئیمان چیە تاوەکو بێیت و لەمن بپرسیت؟!. جەهم: نەخێر بەڵکو گومانم لە جۆرێکی هەیە. ئەبو حەنیفە: گومان بوون لە ئیماندا کوفرە. جەهم: بۆت نیە ئەو حوکمە بدەیت بەسەرمدا تاوەکو بۆم تەفسیر نەکەیت لەکوێوە کوفر دەمگرێتەوە. ئەبو حەنیفە: بپرسە... جەهم: زانیاریم پێبدە دەربارەی کەسێك کە لە دڵیدا پەروەردگاری بە تاکو تەنها ناسیوە و هەموو سیفاتەکانیشی دەزانێت، بەڵام مرد پێش ئەوەی بیڵێت بەزمانی لەگەڵ ئەوەی توانای وتنیشی هەبوو، ئایا بە بڕواداری مردووە یان بە کافری؟. ئەبو حەنیفە: بە کافری مردووە و لە ئەهلی دۆزەخە مادەم بەزمانی دانی پێدا نەناوە. جەهم: چۆن نابێتە بڕوادار لەکاتێکدا تەوحید و سیفاتی زانیوە؟!. ئەبو حەنیفە: ئەگەر باوەڕت بە قورئان هەیە ئەوا بەقورئان دەدوێم لەگەڵت، وەگەر باوەڕت پێی نیە ئەوا بەوجۆرە بەڵگەت بۆ دەهێنمەوە کە بۆ ناموسوڵمانان دەهێنرێتەوە. جەهم: باوەڕم بەقورئانە و بە بەڵگەشی دەزانم. ئەبو حەنیفە: خوای گەورە ئیمانی لە کتێبەکەیدا بەدوو پەل ناساندووە کە"زمان و دڵە" وەك دەفەرموێت: [وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَىٰ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا....] تا ئەگاتە ئەو جێگەیەی کە دەفەرموێت: [فَأَثَابَهُمُ اللَّهُ بِمَا قَالُوا جَنَّاتٍ.....](المائدە/85). لێرە دەردەکەوێت کە بڕیاری باوەڕی بۆ داون بەوەی کە بەزمان وتویانە و بەدڵیش بەڕاستیان داناوە. هەروەها دەفەرموێت: [قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا....]تا دەگاتە: [فَإِنْ آمَنُوا بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوا...](البقرە/137). هەروەها دەفەرموێت: [يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ اللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ](النحل/83). لێرەدا بەتەنها بەهۆی ناسینی نیعمەتەکان بڕیاری ئیمانی بۆ نەدان. جەهم: شتێك کەوتە ناو دڵمەوە، دەڕۆم پاشان دەگەڕێمەوە. ئیدی نەگەڕایەوە وەك لە ڕیوایەتەکەدا هاتووە. #گفتوگۆیەکی_مێژووی #ئیمامی_ئەعزەم #جەهمی_کوڕی_سەفوان #باسێکی_مێژووی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📖مناقب ابي حنیفە(ابن البزار الکردري)/لـ185 تەلەگرام https://t.me/ariuspola
29 12月 2022, 12:01

جیاوازی موتەواتر لەلای ئسوڵی و ئەهلی حەدیس/ ئوسوڵیەکان دەڵێن: موتەواتیر ئەوەیە کە جیلێك بە تەواوی لەجیلێکی دیکەی وەرگرتبێت، نەك تەنها لەڕوی ژمارەوە هێندە زۆر بن کە نەکرێت هەمویان بکەونە درۆوە، بەڵکو هیچ کەسێکیش ئیشکالی نەبێت لەبارەی ئەو دۆزەوە کە گواستویانەتەوە دەست بەدەست. وەك: بوونی شارێك بەناوی بەغداد ـ یاخود چۆنێتی نوێژ کردن و بانگدانی موسوڵمانان. ئەمە تەنها هەواڵێك نیە، بەڵکو شتێکە پچڕانی تێدا نیە لەنێوان جیلەکاندا، ئەگەر هەواڵێکیش لەناو کتێبەکاندا نەبێت هەر موتەواتیرە چونکە واقع ئەوە دەسەلمێنێت. ئەهلی حەدیس کە سەرەتا لە ئیبن سەڵاحەوە دەستی پێکرد پاش ئەو ئیبن حەجەر: پێیان وایە موتەواتیر هەر هەواڵێك دەگرێتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی ڕاستگۆ بیگوازنەوە لە پێغەمبەری خواوە درودی خوای لێبێت، ئەو کۆمەڵەش گومانی درۆیان لێنەکرێت. واتە جیاوازیەکەیان لە وەدایە کە فەرمودەناسان فەرمودەیان کردۆتە ناو باسی تەواتورەوە، دوای ئەوەی دیقەتی ئەوەیان داوە کە ئوسوڵیەکان لەسەر بنەمای زۆری ژمارەی گێڕەرەوەکان بنیاتی فیکرەکەیان ناوە، ئەمەش بۆچونی خۆیانە بۆ تێگەیشتنی ئوسوڵیەکان. #موتەواتیر
29 12月 2022, 08:56

کە شازە کە نازدارە کە حەیاتە... یا اللە باوکەکەی باوکم بخوێنەوە... کتێبێکی تەواو ناوازە و جوانن... هیوادارم هجوم بکەن زۆر پوخ
کە شازە کە نازدارە کە حەیاتە... یا اللە باوکەکەی باوکم بخوێنەوە... کتێبێکی تەواو ناوازە و جوانن... هیوادارم هجوم بکەن زۆر پوخت و رێک و پێکە لەسەر ئەقیدەی ئەهلی سوننە لە ئەقیدەی ماتوریدی!. لەم لینکانەوەوە ئەتوانن دایبەزێن. لینکی کتێب لە تیلیگرام: https://t.me/asbaat_ayaan/3150 https://t.me/ahlysunnatujama3a/188 لێنیکی کاتی: https://pdfhost.io/v/4WmNPkEK9_i23 https://docdro.id/RWTBLcM لینیکی دووەم: https://drive.google.com/.../1BOAMOoRzYlgTy1b1IpN.../view... لینکی سێهەم: https://www.dropbox.com/.../%D8%A8%DB%8C%D8%B1%20%D9%88...
27 12月 2022, 14:13

بیر_و_باوەڕەکانی_ئەهلی_سوننە_لە_مەدرەسەی_ماتوریدی.pdf8.25 MB
27 12月 2022, 14:12

{"هیچ شتێک بە هێندەی دەستبەرداربوون بەو شتانەی کە هۆگریان بوویت!، تۆ بەهێز ناکات و ناتکاتە خاوەنی نەفسی خۆت!."}
27 12月 2022, 09:27

خۆشم دەوێ ی، خۆشەویستیت گێچەڵێکە و لە دونیادا یەخەم دەگرێت!. خــۆشــم دەوێ. ("کۆساری نمونەی جوانی شاعیرانی ئومەتی ئیسلامی.کۆس
خۆشم دەوێ ی، خۆشەویستیت گێچەڵێکە و لە دونیادا یەخەم دەگرێت!. خــۆشــم دەوێ. ("کۆساری نمونەی جوانی شاعیرانی ئومەتی ئیسلامی.کۆساری قدوەی گوتار بێژو رەوان بێژی جیهادیان.کۆساری نمونەی جوانی و مەردایەتی لاوی موسڵمانی کورد. کۆساری نەشئە بەخشی موجاهیدو موسڵمان و نوسەرو رۆشەنبیران.")
27 12月 2022, 08:09