گفتوگۆی نێوان جەهم و ئیمامی ئەعزەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جەهم: هاتوم تاوەکو دەربارەی شتێك پرسیارت لێبکەم.
ئەبو حەنیفە: قسەکردن لەگەڵ تۆدا سەرشۆڕیە و باسکردنی ئەوەی تۆ دەیکەیت ئاگرێکی بڵێسەدارە.
جەهم: چۆن حوکمتدا بەسەرمدا پێش ئەوەی گوێ لە قسەکەم بگریت؟!.
ئەبو حەنیفە: شتانێکم دەربارەی تۆ پێگەیشتووە گەر وتبێتت، کە لە ئەهلی نوێژ(قیبلە) ناوەشێتەوە بیڵێن.
جەهم: لەسەر شتێك حوکم دەدەیت بەسەرمدا کە لەخەڵکەوە لەسەرت بیستوم؟!
ئەبو حەنیفە: ئەوە شتانێکە کە کەسانی تایبەت و عەوامیش لەسەرت دەیزانن و ئاشکرایە، ئەوا دەرفەتم بۆ ڕەخسا تاوەکو لەخۆتەوە بیبیستم.
جەهم: ئەی ئەبو حەنیفە من جگە لە ئیمان پرسیاری هیچی دیکەت لێناکەم.
ئەبو حەنیفە: هەتا ئەم کاتە نەتزانیووە ئیمان چیە تاوەکو بێیت و لەمن بپرسیت؟!.
جەهم: نەخێر بەڵکو گومانم لە جۆرێکی هەیە.
ئەبو حەنیفە: گومان بوون لە ئیماندا کوفرە.
جەهم: بۆت نیە ئەو حوکمە بدەیت بەسەرمدا تاوەکو بۆم تەفسیر نەکەیت لەکوێوە کوفر دەمگرێتەوە.
ئەبو حەنیفە: بپرسە...
جەهم: زانیاریم پێبدە دەربارەی کەسێك کە لە دڵیدا پەروەردگاری بە تاکو تەنها ناسیوە و هەموو سیفاتەکانیشی دەزانێت، بەڵام مرد پێش ئەوەی بیڵێت بەزمانی لەگەڵ ئەوەی توانای وتنیشی هەبوو، ئایا بە بڕواداری مردووە یان بە کافری؟.
ئەبو حەنیفە: بە کافری مردووە و لە ئەهلی دۆزەخە مادەم بەزمانی دانی پێدا نەناوە.
جەهم: چۆن نابێتە بڕوادار لەکاتێکدا تەوحید و سیفاتی زانیوە؟!.
ئەبو حەنیفە: ئەگەر باوەڕت بە قورئان هەیە ئەوا بەقورئان دەدوێم لەگەڵت، وەگەر باوەڕت پێی نیە ئەوا بەوجۆرە بەڵگەت بۆ دەهێنمەوە کە بۆ ناموسوڵمانان دەهێنرێتەوە.
جەهم: باوەڕم بەقورئانە و بە بەڵگەشی دەزانم.
ئەبو حەنیفە: خوای گەورە ئیمانی لە کتێبەکەیدا بەدوو پەل ناساندووە کە"زمان و دڵە" وەك دەفەرموێت:
[
وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَىٰ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا....] تا ئەگاتە ئەو جێگەیەی کە دەفەرموێت:
[
فَأَثَابَهُمُ اللَّهُ بِمَا قَالُوا جَنَّاتٍ.....](المائدە/85).
لێرە دەردەکەوێت کە بڕیاری باوەڕی بۆ داون بەوەی کە بەزمان وتویانە و بەدڵیش بەڕاستیان داناوە.
هەروەها دەفەرموێت:
[
قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا....]تا دەگاتە:
[
فَإِنْ آمَنُوا بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوا...](البقرە/137).
هەروەها دەفەرموێت:
[
يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ اللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ الْكَافِرُونَ](النحل/83).
لێرەدا بەتەنها بەهۆی ناسینی نیعمەتەکان بڕیاری ئیمانی بۆ نەدان.
جەهم: شتێك کەوتە ناو دڵمەوە، دەڕۆم پاشان دەگەڕێمەوە.
ئیدی نەگەڕایەوە وەك لە ڕیوایەتەکەدا هاتووە.
#گفتوگۆیەکی_مێژووی
#ئیمامی_ئەعزەم
#جەهمی_کوڕی_سەفوان
#باسێکی_مێژووی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📖مناقب ابي حنیفە(ابن البزار الکردري)/لـ185
تەلەگرام
https://t.me/ariuspola