Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی
前往频道在 Telegram
تێلیگرامی فەرمی ناوچەی تەکنەلۆژی تایبەت بە دواین هەواڵ و زانیاری و فێرکارییەکان دەربارەی تەکنەلۆژیا
显示更多📈 Telegram 频道 Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی 的分析概览
频道 Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی (@techno_zone_kurd) 是活跃参与者。目前社区聚集了 32 559 名订阅者,在 技术与应用 类别中位列第 4 088,并在 伊朗 地区排名第 10 882 位。
📊 受众指标与增长动态
自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 32 559 名订阅者。
根据 16 十月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 93,过去 24 小时变化为 -13,整体触达仍然可观。
- 认证状态: 未认证
- 互动率 (ER): 平均受众互动率为 4.96%。内容发布后 24 小时内通常能获得 3.37% 的反应,占订阅者总量。
- 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 1 614 次浏览,首日通常累积 1 097 次浏览。
- 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 26。
📝 描述与内容策略
作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“تێلیگرامی فەرمی ناوچەی تەکنەلۆژی
تایبەت بە دواین هەواڵ و زانیاری و فێرکارییەکان دەربارەی تەکنەلۆژیا”
凭借高频更新(最新数据采集于 17 十月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 技术与应用 类别中的关键影响点。
32 559
订阅者
-1324 小时
-857 天
+9330 天
帖子存档
فەیسبووک کۆنترۆڵی ئەوەی لە شاشەکەتدا دەردەکەوێت دەداتە دەست خۆت‼️
بێزار بوویت لەوەی فەیسبووک بە ئارەزووی خۆی پۆست و ڤیدیۆت بۆ دەهێنێتە سەر شاشە؟
مێتا تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کردووە کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ بە قسەی خۆت پێی بڵێیت چیت پێ خۆشە و حەزت لە چی نییە!
لەمەودوا لە بەشی سەرەکی و ڤیدیۆکانی ڕێڵز Reelsکاتێک دادەگریت لەسەر حەزم لێیەتیInterestetیان حەزم لێی نییە" Not interestedفەیسبووک چاتێکت بۆ دەکاتەوە و دەتوانیت بە زمانی ئاسایی پێی بڵێیت:
«پۆستی لەم جۆرەم بۆ کەم بکەرەوە» یان «زیاتر باسی تەکنەلۆجیام بۆ پیشان بدە»، و دەستبەجێ سیستەمەکە ڕێکدەبێتەوە بەپێی ویستی خۆت🔥
ئەمەش بە یارمەتی زیرەکی دەستکردە تا لە قسەی ئاسایی تێبگات و ئەو شتانە بهێنێتە بەردەستت کە خۆت هەڵیدەبژێریت🤝
فەیسبووک کۆنترۆڵی ئەوەی لە شاشەکەتدا دەردەکەوێت دەداتە دەست خۆت‼️
بێزار بوویت لەوەی فەیسبووک بە ئارەزووی خۆی پۆست و ڤیدیۆت بۆ دەهێنێتە سەر شاشە؟
مێتا تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کردووە کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ بە قسەی خۆت پێی بڵێیت چیت پێ خۆشە و حەزت لە چی نییە!
لەمەودوا لە بەشی سەرەکی و ڤیدیۆکانی ڕێڵز Reelsکاتێک دادەگریت لەسەر حەزم لێیەتیInterestetیان حەزم لێی نییە" Not interestedفەیسبووک چاتێکت بۆ دەکاتەوە و دەتوانیت بە زمانی ئاسایی پێی بڵێیت:
«پۆستی لەم جۆرەم بۆ کەم بکەرەوە» یان «زیاتر باسی تەکنەلۆجیام بۆ پیشان بدە»، و دەستبەجێ سیستەمەکە ڕێکدەبێتەوە بەپێی ویستی خۆت🔥
ئەمەش بە یارمەتی زیرەکی دەستکردە تا لە قسەی ئاسایی تێبگات و ئەو شتانە بهێنێتە بەردەستت کە خۆت هەڵیدەبژێریت🤝
تڕەیلەری بڵاوکردنەوەی GTA 6 هیچ لینکێکی فرۆشگای ئێکس بۆکسی (Xbox) تێدا نییە! 🔥🚨
هەواڵێکی سەیر سەرنجی هەوادارانی یارییەکەی ڕاکێشاوە!
تێبینی ئەوە کراوە کە لە تڕەیلەری بڵاوکردنەوەی (Launch Trailer) یاری GTA 6 لەسەر پلاتفۆرمی یوتیوب، هیچ لینکێکی تایبەت بە فرۆشگای ئێکس بۆکس (Xbox Store) دانەنراوە بۆ کڕین یان داواکردنی پێشوەختەی یارییەکە‼️
#Nma
سێ گۆڕانکارییە نوێیەکەی سیستەمی iOS 27.2 لەم هەفتەیەدا:
ڕێکخستنی نوێ بۆ نامەکان (Messages): کۆمەڵێک بژاردەی نوێ زیادکراون بۆ کۆنترۆڵکردنی پێشنیارەکان (وەک ڕاستەوخۆ زیادکردنی کات و شوێنی ناو نامەکان بۆ ڕۆژمێر، بیرخەرەوە، یان نەخشە).
تایبەتمەندی نوێ بۆ قوفڵی زیرەک لە ئەپی Home: ئێستا دەتوانیت کاتی قوفڵبوونی بە شێوەی خۆکارانە دیاری بکەیت دوای داخستنی، هەروەها ئاگادارکەرەوەت بۆ دێت ئەگەر بۆ ماوەیەک بە کراوەیی جێبمێنێت.
دیزاینێکی نوێ بۆ ئەپڵ میوزیک (Apple Music): ئایکۆنی ئەپەکە گۆڕدراوە بۆ ڕەش و سپی، وە ڕەنگی لیستەکانی ناو ئەپەکەش لە سوورەوە گۆڕاون بۆ شین.
#بەهار
سامسۆنگ واز لە سناپدراگۆن دەهێنێت بۆ Galaxy S27 Ultra‼️‼️
کۆمپانیای سامسۆنگ لە کاتی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکاندا کێشەی گەرمبوونەوە و دابەزینی ئاستی خێرایی Performance throttling
لە نەوەی داهاتووی پڕۆسێسەری کواڵکۆم Snapdragon 8 Elite Extreme Genدا دۆزیوەتەوە
سامسۆنگ مۆڵەتی داوە بە کواڵکۆم تا ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە
ئەگەر کواڵکۆم سەرکەوتوو نەبێت، مۆبایلی Galaxy S27 Ultra بەتەواوی پشت ببەستێت بە پڕۆسێسەری ناوخۆیی کۆمپانیاکە کە Exynos 2700ە ئەمەش دەبێتە گەڕانەوەی گەورەی ئێکسینۆس بۆ زنجیرەی مۆدێلی ئەڵترا پاش ٥ ساڵ دابڕان🤝
#Nma
+1
تیکتۆک بەڕێوەبردنی چەند ئەکاونتێک ئاسانتر دەکات🔥
تیکتۆک تایبەتمەندییەکی نوێی بەردەستکرد کە ڕێگەت پێدەدات نۆتفیکەیشن لە ئەکاونتەکانی تریشتەوە پێبگات کە لەسەر مۆبایلەکەت کراوەن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات سویچ ئەکاونت بکەیت🔄
هەروەها دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بێت بە ئارەزووی خۆت ئەم هەڵبژاردنە چالاک بکەیت یان بیکوژێنیتەوە🤝
#Nma
ئاواتی سەدا 90ی کورد دێنێتە دی😂
ژیان لەگەڵ سەیارەی تێسلا
بەدڵتانە ؟
#ناوچەی_تەکنەلۆژی
#lazha
ڕیکلامەکانی ڕۆکستار بۆ GTA 6 بە ئۆتۆمبێلی ڕاستەقینەوە گەیشتە شەقامەکانی مەیامی! 🚨🔥
کۆمپانیای ڕۆکستار دەستی کردووە بە هەڵمەتێکی ڕیکلامکردنی زۆر ناوازە و شێتانە بۆ یاری GTA 6
لە شەقامەکانی شاری مەیامی لە جیهانی ڕاستەقینەدا
(کە شاری ڤایس سیتی لەسەر دروستکراوە)، چەندین ئۆتۆمبێلی ڕاستەقینەیان نمایش کردووە کە ڕێک دیزاین و شێوەی ئۆتۆمبێلە بەناوبانگەکانی ناو یارییەکەیان هەیە😳
ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تا ئێستا بینراون بریتین لە مۆدێلەکانی:
Cheetah,
Albany Manana,
Buccaneer,
Tempesta,
Emerus,
و Coquette D10
#Nma
ڕۆبۆتێک تۆمەتبارە بە دەستدرێژی.
بە گوتەی پۆلیسی ئەڵمانیا، رۆبۆتێک کە باڵای 1.20 مەترە، لە کچێکی تەمەن 16 ساڵان نزیک بووەتەوە و رەفتاری نەشیاوی بەرامبەر کردووە. پۆلیس دەڵێ، خاوەنی رۆبۆتەکە رووداوەکەی تۆمار کردووە و بەشێوەی پەخشی راستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە.
لە ڕوداو وەرگیراوە.
#ardalan #hani
تایبەتمەندی "Close Friends" گەیشتە وەتسئەپ🔥
وەتسئەپ بە فەرمی تایبەتمەندی هاوڕێ نزیکەکان (Close Friends)ی بۆ بەشی ستۆری لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکردەوە‼️
لەمەودوا دەتوانیت لیستێکی تایبەت دروست بکەیت و خۆت بڕیار بدەیت کام لە هاوڕێکانت بتوانن ستۆرییەکانت ببینن، ڕێک هاوشێوەی ئەوەی لە ئینستاگرامدا هەیە👏🏻
#Nma
سناپ چات چی کردووە😳!
لە نوێترین زیادکراوی سناپ چاتدا
بەشی چاتی ڕاستەوخۆ زیاد بووە
کە ستۆری پەبڵیک دائەنێت و ئەو کەسانە سەیری ئەکەن کە فرێندیشت نین بەشی چات لای ناوەکەیانەوە دەرئەکەوێت....
بەڵام تا ئێستا زیادکراوەکە بەو جۆرەیە کە بە چاتی ڕاستەوخۆ پێیان ناگات
#hani
چاوەڕوانی کۆتای هات🔥
تڕەیلەری کۆتایی GTA 6 بڵاوکرایەوە!
کاتی یارییەکە هاتووە!🔥
ڕۆکستار تڕەیلەری بڵاوکردنەوەی (Launch Trailer) یاری چاوەڕوانکراوی GTA 6ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا بۆ یەکەمجار گۆرانی “Flower in a Hurricane" دەبیستین!
ئەم شاکارە دەنگییە لەلایەن ئاوازدانەرانی ڕەسەنی یارییەکەوە (Justice) بە بەشداری
(Tame Impala, SZA, و King Gizzard & The Lizard Wizard)
بەرهەم هێنراوە‼️
ئەوەی هەموومان چاوەڕێمان دەکرد ڕاگەیەندرا: یاری GTA 6 بە فەرمی لە ١٩ی نۆڤێمبەر (مانگی ١١) بەردەست دەبێت👏🏻
#Nma
چاوەڕوانی کۆتای هات🔥
تڕەیلەری کۆتایی GTA 6 بڵاوکرایەوە! کاتی یارییەکە هاتووە!🔥
ڕۆکستار تڕەیلەری بڵاوکردنەوەی (Launch Trailer) یاری چاوەڕوانکراوی GTA 6ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا بۆ یەکەمجار گۆرانی “Flower in a Hurricane" دەبیستین!
ئەم شاکارە دەنگییە لەلایەن ئاوازدانەرانی ڕەسەنی یارییەکەوە (Justice) بە بەشداری
(Tame Impala, SZA, و King Gizzard & The Lizard Wizard) بەرهەم هێنراوە‼️
ئەوەی هەموومان چاوەڕێمان دەکرد ڕاگەیەندرا: یاری GTA 6 بە فەرمی لە ١٩ی نۆڤێمبەر (مانگی ١١) بەردەست دەبێت👏🏻
#Nma
وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نایاب بۆ کۆنترۆڵکردنی چاتەکان زیاد دەکات🔥
لە نوێترین ئەپدەیتدا، وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێیی زیادکردوە بە ناوی (Focus schedules) بۆ بەشداربووانی وەتسئەپ پڵەس
بەم تایبەتمەندییە، بەکارهێنەران دەتوانن خشتەیەکی کاتی دابنێن و خۆیان بڕیار بدەن کە کەی نۆتیفیکەیشنی لیستی چاتە دیاریکراوەکانیان پێ بگاتـ🤝
#Nma
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق، بڕیارێکی نوێی کارگێڕی و ئەمنی (ژمارە ق/١١٦) دەرکردووە کە پەیوەستە بە ڕێکخستنەوەی چۆنییەتی فرۆشتن و تۆمارکردنی سیمکارتی مۆبایل.
بهپێی بڕیارهكه، لەمەودوا کڕینی سیمکارت بە تەواوی دەبێتە ئەلیکترۆنی. پشکنین بۆ ناسنامە و پاسپۆرت دەکرێت لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای خوێندنەوەی دیجیتاڵی (NFC و MRZ)، هاوکات وێنەی زیندووی دەموچاوی کڕیارەکە دەگیرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ زانیارییە فەرمییەکانیدا بەراورد بکرێت تا ڕێگری لە ساختەکاری بکرێت.
ههروهها، هەر هاووڵاتییەکی عێراقی تەنها مافی هەیە 7 سیمکارتی پەیوەندیکردنی ئاسایی و 7 سیمکارتی هێڵی ئینتەرنێت (داتا) بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.
سهبارهت بهو سیمكاراتانهىپێش دهركردنى ئهم بڕیاره فرۆشراون، دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق، ئاگادارى کۆمپانیاکانی پەیوەندی دهكاتهوه مۆڵەتی 720 ڕۆژیان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی سەرجەم بەشداربووانی ئێستایان دووبارە بەپێی ئەم سیستەمە ئەلیکترۆنییە نوێیە تۆمار بکەنەوە.
ههروهك هاتووه: "بڕی 3 ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت بۆ هەر تاکە سیمکارتێکی سەرپێچیکار".
کۆمپانیاکان ناچارکراون کە سەرجەم داتاکانی هاووڵاتیان لە سەنتەری زانیاریی پارێزراو لە ناو شاری بەغدا پاشەکەوت بکەن، و بەرپرسیارێتی یاسایی هەر دزەکردنێکی زانیارییان دەکەوێتە ئەستۆ.
بهپێی نووسراوهكه، ئەم بڕیار و ڕێسایە نوێیە دوای 90 ڕۆژی دیکە لە بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی دەستەکە، دەبێتە بڕیارێکی ناچاری و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
#hudy
لە دونیای تەکنەلۆژیدا، هەموو شتێک شوێنپێیەک بەجێدەهێڵێت ‼
ئەو لینکانەی دەیانکەیتەوە،
ئەو کەسانەی دەیانکەیتە هاوڕێ،
ئەو لایک و کۆمێنتانەی کە دەیکەیت
ئەو پۆست ڤیدیۆیانەی سەیریان دەکەیت...
هیچیان بێ ئاکام نین ! هێواش هێواش تۆ دروست دەکەن
با تەکنەلۆژیا ببێتە پەیژەیەک بۆ بەرزبوونەوەت،
نەک چاڵێک بۆ کەوتنت...
بە ئاگاییەوە هەنگاو بنێ و بەکاریبهێنە.چونکە ئاگایی بەرگرییەکی بێ دەنگە بۆ هەمیشە🛡️
#hudy
کۆمپانیای ئەمازۆن زنجیرە تابلێتی (Alexa Tablets)ی بڵاوکردەوە و ئەمجارە بەتەواوی شێوازی کارکردنی گۆڕیوە:
گۆڕانکاری گەورە: تابلێتە نوێیەکان بە ئەندرۆید کاردەکەن و پشتگیری تەواوی Google Play Store دەکەن.
تایبەتمەندی بەهێز: دیزاینێکی زۆر تەنک، ڕوونمای 90Hz و 8GB ڕام.
نرخی کێبڕکێکار: بە سێ قەبارە بەردەستە، مۆدێلە ١١ ئینجەکەی بە ٣٢٩ دۆلارە کە نزیکەی ١٢٠ دۆلار هەرزانترە لە ئایپادی ئەپڵ و بووەتە ڕکابەرێکی سەرسەختی.
#بەهار
😳🔥ئەتوانیت بە واتس ئەپ تەلەفون بکەیت بەبێ ئەوەی ئەکاونتی واتس ئەپیشت هەبێت…
واتسئەپ تایبەتمەندی guest callingی زیاد کردووە،
تایبەتمەندییەکە کە ڕێگەت پێدەدات هەر کەسێک بتەوێت زیادی بکەیت لە تەلەفونکردن لە واتسئەپ،
کاتێک تۆ لە واتس ئەپ قسە لەگەڵ کەسێک ئەکەیت بە تەلەفون، ئەتوانیت کەسێکی دیکە بۆ تەلەفونەکە زیاد بکەیت کە تەنانەت واتس ئەپیشی نییە...
لە هەمووی باشتر ئەم تایبەتمەندییە خۆڕاییە لە ئێستادا✅
#hani
