کاتی دەرچوونی پلەیستەیشن ٦ (PS6) و پلانی سۆنی بۆ یارییە گەورەکانی ئاشکرا بوو!🔥
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان کۆمپانیای سۆنی پلانی داناوە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ (یان سەرەتای ٢٠٢٨) کۆنسۆڵی نوێی PS6 بخاتە بازاڕەوە!
پلانەکەی سۆنی بەم شێوەیەیە⬇️
کاتی دەرچوون: چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ٢٠٢٧ بەردەست بێت، ئەگەر کێشەی گرانبوونی پارچەکان و ڕام نەبێتە هۆی دواخستنی بۆ ٢٠٢٨.
یارییە گەورەکان سەرەتا بۆ PS5 دێن: پێش ئەوەی PS6 بێتە بازاڕەوە، سۆنی چەندین یاریی زۆر گەورە و تایبەت (Exclusive) سەرەتا تەنها بۆ PS5 بڵاودەکاتەوە تا هەوادارانی ئەو نەوەیە بێبەش نەبن🤝
بە هاوکاری کۆمپانیای AMD و ژیری دەستکرد، PS6 گرافیک و خێراییەکی زۆر بەهێزتری دەبێت، و هەموو یارییەکانی PS4 و PS5ـیشی لەسەر کار دەکات🔥
#Nma
28 11月, 15:20
