ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی

Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی

الذهاب إلى القناة على Telegram

تێلیگرامی فەرمی ناوچەی تەکنەلۆژی تایبەت بە دواین هەواڵ و زانیاری و فێرکارییەکان دەربارەی تەکنەلۆژیا

إظهار المزيد

📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی

تُعد قناة Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی (@techno_zone_kurd) لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 32 819 مشتركاً، محتلاً المرتبة 3 555 في فئة التكنولوجيات والتطبيقات والمرتبة 9 424 في منطقة إيران.

📊 مؤشرات الجمهور والحراك

منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 32 819 مشتركاً.

بحسب آخر البيانات بتاريخ 28 نوفمبر, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار 238، وفي آخر 24 ساعة بمقدار -7، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.

  • حالة التحقق: غير موثّقة
  • معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 6.82‎%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 4.74‎% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
  • وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 2 238 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 1 555 مشاهدة.
  • التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 29.

📝 الوصف وسياسة المحتوى

يصف المؤلف القناة بأنها مساحة للتعبير عن الآراء الذاتية:
“تێلیگرامی فەرمی ناوچەی تەکنەلۆژی تایبەت بە دواین هەواڵ و زانیاری و فێرکارییەکان دەربارەی تەکنەلۆژیا”

بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 29 نوفمبر, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة التكنولوجيات والتطبيقات.

32 819
المشتركون
-724 ساعات
+317 أيام
+23830 أيام
أرشيف المشاركات
کاتی دەرچوونی پلەیستەیشن ٦ (PS6) و پلانی سۆنی بۆ یارییە گەورەکانی ئاشکرا بوو!🔥 بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان کۆمپانیای سۆنی پلانی
کاتی دەرچوونی پلەیستەیشن ٦ (PS6) و پلانی سۆنی بۆ یارییە گەورەکانی ئاشکرا بوو!🔥 بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان کۆمپانیای سۆنی پلانی داناوە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ (یان سەرەتای ٢٠٢٨) کۆنسۆڵی نوێی PS6 بخاتە بازاڕەوە! پلانەکەی سۆنی بەم شێوەیەیە⬇️ کاتی دەرچوون: چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ٢٠٢٧ بەردەست بێت، ئەگەر کێشەی گرانبوونی پارچەکان و ڕام نەبێتە هۆی دواخستنی بۆ ٢٠٢٨. یارییە گەورەکان سەرەتا بۆ PS5 دێن: پێش ئەوەی PS6 بێتە بازاڕەوە، سۆنی چەندین یاریی زۆر گەورە و تایبەت (Exclusive) سەرەتا تەنها بۆ PS5 بڵاودەکاتەوە تا هەوادارانی ئەو نەوەیە بێبەش نەبن🤝 بە هاوکاری کۆمپانیای AMD و ژیری دەستکرد، PS6 گرافیک و خێراییەکی زۆر بەهێزتری دەبێت، و هەموو یارییەکانی PS4 و PS5ـیشی لەسەر کار دەکات🔥 #Nma
28 نوفمبر, 15:20

هەموو زانیاری و هێزی کامێراکانی زنجیرەی نوێی Galaxy S27ـی سامسۆنگ ئاشکرا بوون🔥 هەر چوار مۆدێلەکە بەم شێوەیە دەبێتـ⬇️ مۆدێلەک
+1
هەموو زانیاری و هێزی کامێراکانی زنجیرەی نوێی Galaxy S27ـی سامسۆنگ ئاشکرا بوون🔥 هەر چوار مۆدێلەکە بەم شێوەیە دەبێتـ⬇️ مۆدێلەکانی Galaxy S27 و S27+: کامێرای سەرەکی: 50 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشەفراوان: 12 مێگاپێکسڵ کامێرای زوومی 3x: 10 مێگاپێکسڵ کامێرای سێڵفی: 12 مێگاپێکسڵ مۆدێلی نوێی Galaxy S27 Pro: کامێرای سەرەکی: 200 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشەفراوان: 50 مێگاپێکسڵ کامێرای زوومی 3x: 12 مێگاپێکسڵ کامێرای سێڵفی: 16 مێگاپێکسڵ مۆدێلی Galaxy S27 Ultra بێ ڕکابەری کامێراکان🔥 کامێرای سەرەکی: 200 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشەفراوان: 50 مێگاپێکسڵ کامێرای زوومی بەهێزی 5x: 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سێڵفی: 16 مێگاپێکسڵ مۆدێلی S27 Pro لە زۆربەی کامێراکاندا هاوشێوەی Ultraـیە و تەنها لە زوومە دوورەکەدا جیاوازن! #Nma
28 نوفمبر, 11:44

ئەمڕۆ تێلێگرام ئەم ئاگادارییەی بۆ بەکارهێنەرانی ios ناردووە، فەرمییە و هیچ ترس و کێشەیەکی نییە بۆ سکیوریتییە و پێت دەڵێت ئەپد
ئەمڕۆ تێلێگرام ئەم ئاگادارییەی بۆ بەکارهێنەرانی ios ناردووە، فەرمییە و هیچ ترس و کێشەیەکی نییە بۆ سکیوریتییە و پێت دەڵێت ئەپدەیتی iOS کۆنە و کەلێنی ئەمنی تێدایە، ئەمەش داتا و هەژمارەکانت دەخاتە مەترسییەوە ​لەبەر پاراستنی مۆبایلەکەت، داوات لێ دەکات ئەپدەیتی بکەیتەوە ​بڕۆ بۆ Settings ​ General پاشان Software Update ​کۆتا ئەپدەیتی iOS بکە #hudy
28 نوفمبر, 07:49

ئاگادارییەکەی تێلێگرامتان بۆ هاتووە ؟؟؟👀😳 گەر نازانن چییە چەند دەقەیەکی دیکە دائەنرێ #hudy
28 نوفمبر, 07:39

دوای بڕیارەکەی زەیدی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی باج نرخی هەریەکە لە ئایفۆن 17 و 18 بە بڕی 350 بۆ 400 دۆلار دادەبەزێت🔥 #ناوچەی_تەکن
دوای بڕیارەکەی زەیدی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی باج نرخی هەریەکە لە ئایفۆن 17 و 18 بە بڕی 350 بۆ 400 دۆلار دادەبەزێت🔥 #ناوچەی_تەکنەلۆژی #lazha
28 نوفمبر, 03:44

سامسۆنگ لە کامێرای Galaxy S27 Ultraـدا دوو پارچەی گرنگ لادەبات و پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستێت! 🔥 ، مۆبایلە ئاڵتراکەی داهاتوو
سامسۆنگ لە کامێرای Galaxy S27 Ultraـدا دوو پارچەی گرنگ لادەبات و پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستێت! 🔥 ، مۆبایلە ئاڵتراکەی داهاتووی سامسۆنگ چیتر کامێرای زوومی 3x و فۆکسی لەیزەری (Laser Autofocus)ـی نابێت، و لە بری ئەوە بە هێزی سێنسەری کامێرا و ژیری دەستکرد کارەکە ڕێکدەخات! گۆڕانکارییەکانـ⬇️ نەمانی زوومی 3x: چیتر کامێرایەکی تایبەت بە نزیککردنەوەی 3x نامێنێت، و سامسۆنگ بە بڕینی وێنەی ناو سێنسەرەکە و ژیری دەستکرد قەرەبووی دەکاتەوە نەمانی فۆکسی لەیزەری: بۆ یەکەمجار لە دوای زنجیرەی S21 Ultraـەوە، پارچەی فۆکسی لەیزەری لادەبرێت و پشت بە فۆکسی ژیری دەستکرد دەبەسترێت، بەتایبەت لە کاتی وێنەگرتندا لە تاریکیدا. بەمەش ژمارەی کامێراکانی پشتەوە لە چوار کامێراوە دەبێتە سێ کامێرا🤝 #Nma
27 نوفمبر, 16:18

چۆن ڤیدۆی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دابەزێنین لە ماڵپەی کورد سناپ فەرموون ئەمەش فێرکاری #بەهار
+3
چۆن ڤیدۆی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دابەزێنین لە ماڵپەی کورد سناپ فەرموون ئەمەش فێرکاری #بەهار
27 نوفمبر, 15:16

ئەشهەدو ئەم بڕیارەی پیاوانە بوو👏🏽🔥 ئەم ئێوارەیە عەلی زەیدی بڕیارێکی گرنگی دا باج لە ٪٣٣ کەمکرایەوە بۆ ٪٥ و ئیتر ھەرزانی ڕو
ئەشهەدو ئەم بڕیارەی پیاوانە بوو👏🏽🔥 ئەم ئێوارەیە عەلی زەیدی بڕیارێکی گرنگی دا باج لە ٪٣٣ کەمکرایەوە بۆ ٪٥ و ئیتر ھەرزانی ڕوو ئەکاتە بازارەکانی خواردەمەنی تا ئەلیکترۆنیات و مۆبایل و کۆنسۆڵ و ھەمووشتێک...
27 نوفمبر, 14:08

کەوتنەخوارەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی فڕۆکە لە GTA 6 کە هەمووانی تووشی شۆک کرد!‼️ لە دیمەنێکی تازەی بڵاوبووەوەدا، فڕۆکەیەک بە شێوەیەکی ناوازە و پڕ لە ئەکشن لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە و دەتەقێتەوە! ئەم ڕووداوانە پێشانمان دەدەن کە دونیای یارییەکە چەند زیندوو و پڕ لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراوە لە هەر ساتێکدا🔥! #Nma
27 نوفمبر, 11:38

👏👏 تۆمەتبارێک بەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان و هەڕەشەی سو&تاندنی بازاڕ دەستگیر کرا✔ ​بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕا
👏👏 تۆمەتبارێک بەهۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان و هەڕەشەی سو&تاندنی بازاڕ دەستگیر کرا✔ ​بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا کەسێک لە سنووری قەزای خەبات، ناحیەی ڕزگاری، لە ژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان دەردەکەوێت و بووەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان، هەروەها لە گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەدا بە شێوەی لایڤ لە #تیکتۆک هەڕەشەی سو&تاندنی دوکان و بازاڕ لە ناحیەی ڕزگاری دەکات، تیمەکانیان لە پۆلیسی هەولێر، بەشی پۆلیسی خەبات و بنکەی پۆلیسی ڕزگاری بەدواداچوونیان کرد و توانییان تۆمەتبار بە ناوی (ن.ن.ع) دەستگیر بکەن ​بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، لە ئێستادا تۆمەتبار لە چوارچێوەی ڕێکارە یاساییەکاندا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت #hudy
26 نوفمبر, 17:04

ئەزیزان ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشێک لەبەکارهێنەرانی سناپچات دوچاری ئەم کێشەیە بون و ئەکاونتەکانیان داخراوە‼️ هۆکارەکانی ئەم کێشەیە⬇️ زۆر هەوڵدان لە ماوەیەکی کەم دا: کاتێک بەکارهێنەر چەند جارێک بەدوای یەکدا بەرواری لەدایکبوون دەگۆڕێت یان هەوڵی پشتڕاستکردنەوەی تەمەن دەدات، سیستەمی سناپچات بۆ ماوەیەکی کاتی هەوڵەکان ڕادەگرێت بۆ ڕێگری لە تێپەڕاندنی سنووری تەمەن دانانی تەمەنی خوار سنووری یاسایی: هەژمێری سناپچات پێویستی بە تەمەنی یاسایی دیاریکراو هەیە (بە شێوەیەکی گشتی ١٣ ساڵ بە سەرەوە، یان زیاتر بەپێی یاسای هەندێک وڵات و هەرێم)، و ئەگەر بەروارێک دابنرێت کە لەو سنوورە کەمتر بێت ڕێگری لێ دەکرێت و ئەکاونتەکەت دادەخرێ ناگونجانی زانیارییەکانی پشتڕاستکردنەوە: کاتێک تەمەن بە ڕێگەی فەرمی یان داتا پەیوەندیدارەکان پشتڕاست دەکرێتەوە و لەگەڵ ئەو بەروارەی پێشووتر هەڵبژێردراوە یەک ناگرێتەوە، سیستەم هەوڵەکان سنووردار دەکات وئەکاونتەکەت ڕادەگرێ بەکارهێنانی VPN یان گۆڕینی ناوچە و کێشەی تۆڕ: گۆڕینی خێرای ئایپی یان بەکارهێنانی هەندێک VPN لە کاتی کردنەوەی هەژمار یان پشتڕاستکردنەوەی تەمەن دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی ئاگادارییە ئەمنییەکانی سناپچات کێشەکە عامە خۆتان بپارێزن چونکە لەئەگەری داخرانی داواکاری ناردن بۆ کۆمپانیا زۆربەسوتفە وەڵام ئەیاتەوە و ئەکاونتەکەتان لەدەست دەدەن‼️ #Nma
26 نوفمبر, 15:55

خۆ پاراستن باشترە لە چارەسەرکردن🤝⬇️
خۆ پاراستن باشترە لە چارەسەرکردن🤝⬇️
26 نوفمبر, 15:54

خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن🤝⬇️
خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن🤝⬇️
26 نوفمبر, 15:54
26 نوفمبر, ~15:54

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشێک لەبەکارهێنەرانی سناپچات دوچاری ئەم کێشەیە بون و ئەکاونتەکانیان داخراوە‼️ هۆکارەکانی ئەم کێشەیە⬇️ زۆر هەوڵدان لە ماوەیەکی کەم دا: کاتێک بەکارهێنەر چەند جارێک بەدوای یەکدا بەرواری لەدایکبوون دەگۆڕێت یان هەوڵی پشتڕاستکردنەوەی تەمەن دەدات، سیستەمی سناپچات بۆ ماوەیەکی کاتی هەوڵەکان ڕادەگرێت بۆ ڕێگری لە تێپەڕاندنی سنووری تەمەن دانانی تەمەنی خوار سنووری یاسایی: هەژمێری سناپچات پێویستی بە تەمەنی یاسایی دیاریکراو هەیە (بە شێوەیەکی گشتی ١٣ ساڵ بە سەرەوە، یان زیاتر بەپێی یاسای هەندێک وڵات و هەرێم)، و ئەگەر بەروارێک دابنرێت کە لەو سنوورە کەمتر بێت ڕێگری لێ دەکرێت و ئەکاونتەکەت دادەخرێ ناگونجانی زانیارییەکانی پشتڕاستکردنەوە: کاتێک تەمەن بە ڕێگەی فەرمی یان داتا پەیوەندیدارەکان پشتڕاست دەکرێتەوە و لەگەڵ ئەو بەروارەی پێشووتر هەڵبژێردراوە یەک ناگرێتەوە، سیستەم هەوڵەکان سنووردار دەکات وئەکاونتەکەت ڕادەگرێ بەکارهێنانی VPN یان گۆڕینی ناوچە و کێشەی تۆڕ: گۆڕینی خێرای ئایپی یان بەکارهێنانی هەندێک VPN لە کاتی کردنەوەی هەژمار یان پشتڕاستکردنەوەی تەمەن دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی ئاگادارییە ئەمنییەکانی سناپچات کێشەکە عامە خۆتان بپارێزن چونکە لەئەگەری داخرانی داواکاری ناردن بۆ کۆمپانیا زۆربەسوتفە وەڵام ئەیاتەوە و ئەکاونتەکەتان لەدەست دەدەن‼️ #Nma
26 نوفمبر, 15:54
26 نوفمبر, ~15:54

خوێنەر بن، چارەسەری ڤیدیۆی نەشیاو لەلێواری ئابڕووچون و شڵەژان نامە ئەنێرێت کاتەکە گرنگ نیە نامەکەت ببینم ئیتر من بەرپرسیارم ل
+2
خوێنەر بن، چارەسەری ڤیدیۆی نەشیاو لەلێواری ئابڕووچون و شڵەژان نامە ئەنێرێت کاتەکە گرنگ نیە نامەکەت ببینم ئیتر من بەرپرسیارم لەیارمەتیدانت و چارەسەرکردنی.. ئەرکی سەرەتایی من ھێورکردنەوەی دەرونییە پێش ھەمووشتێک و وە پاشان ئیتر کاری ئەلیکترۆنی و چارەسەری بڵاونەبونەوەی ڤیدیۆکە دەست پێ ئەکات.. الحمدللە ئەمەش کەیسێکی ئەم ماوەی پێشووە توانیمان ئابڕووی کەسێک بپارێزین و ستری بکەین بەوپەری توانامان بەردەوامین إِنْ شَاءَ اللَّهُ... #ardalan #hudy
26 نوفمبر, 13:39

خوێنەر بن، چارەسەری ڤیدیۆی نەشیاو لەلێواری ئابڕووچون و شڵەژان نامە ئەنێرێت کاتەکە گرنگ نیە نامەکەت ببینم ئیتر من بەرپرسیارم ل
خوێنەر بن، چارەسەری ڤیدیۆی نەشیاو لەلێواری ئابڕووچون و شڵەژان نامە ئەنێرێت کاتەکە گرنگ نیە نامەکەت ببینم ئیتر من بەرپرسیارم لەیارمەتیدانت و چارەسەرکردنی.. ئەرکی سەرەتایی من ھێورکردنەوەی دەرونییە پێش ھەمووشتێک و وە پاشان ئیتر کاری ئەلیکترۆنی و چارەسەری بڵاونەبونەوەی ڤیدیۆکە دەست پێ ئەکات.. الحمدللە ئەمەش کەیسێکی ئەم ماوەی پێشووە توانیمان ئابڕووی کەسێک بپارێزین و ستری بکەین بەوپەری توانامان بەردەوامین إِنْ شَاءَ اللَّهُ... #ardalan #hudy
26 نوفمبر, 13:36
26 نوفمبر, ~13:38

لەمەودوا دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ناو واتسئاپەوە پاکێجی ئینتەرنێت ئیسیم (eSIM) بۆ گەشتەکانت بکڕیت!🔥 وەتسئەپ خەریکی تاقیکردنەوەی
لەمەودوا دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە ناو واتسئاپەوە پاکێجی ئینتەرنێت ئیسیم (eSIM) بۆ گەشتەکانت بکڕیت!🔥 وەتسئەپ خەریکی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێیە بە ناوی Travel eSIM، کە وا دەکات لە کاتی سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات چیتر پێویستت بە کڕینی سیمکارتی ناوخۆیی و گەڕان بەدوای ئینتەرنێتدا نەبێت‼️ شێوازی کارکردنی ئەمەیە⬇️ کڕینی پاکێج لە ناو واتسئاپ: دەتوانیت ناوی ئەو وڵاتە بنووسیت کە سەفەری بۆ دەکەیت و پاکێجێکی ئینتەرنێتی سنووردار یان بێسنوور هەڵبژێریت کاراکردنی خۆکارانە: پێش سەفەرەکەت سیمکارتە ئەلیکترۆنییەکە (eSIM) دادەبەزێنیت، و هەر کە گەیشتیتە ئەو وڵاتە خۆکارانە ئینتەرنێتەکەت بۆ کارا دەکات سیمکارتەکەی خۆت ناگۆڕێت: واتسئاپ و ژمارە ئاساییەکەی خۆت وەک خۆیان دەمێننەوە و ئەمە تەنها بۆ ئینتەرنێتەکە بەکاردێت🤝 #Nma
26 نوفمبر, 12:25

📌بۆ یەکەمجار لە عێراق ڕوو دەدات ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەم (5G) لە تاقیگەی زانکۆی نەهرەین کارا دەکات و یەکەم پە
📌بۆ یەکەمجار لە عێراق ڕوو دەدات ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەم (5G) لە تاقیگەی زانکۆی نەهرەین کارا دەکات و یەکەم پەیوەندی بە تەکنەلۆژیای 5G ئەنجام دەدات! ​لە هەنگاوێکدا کە لە جۆری خۆیدا لە عێراق یەکەمجارە، ئەمڕۆ ئاسیاسێڵ کاراکردنی نەوەی پێنجەم (5G)ـی لە ناو تاقیگەی زانکۆی نەهرەین ڕاگەیاند، هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی یەکەم پەیوەندی بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە! ​دەستکەوتێکی تەکنیکیی ئاسیاسێڵە کە ئامادەیی کۆمپانیاکە دەسەلمێنێت بۆ کاراکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی پێنجەم لە سەرتاسەری عێراق، دەستبەجێ دوای وەرگرتنی ڕەزامەندییە پێویستەکان. ​ #Hoshmand #Nma
25 نوفمبر, 15:12

نوسینەکەی سەر سیمی کۆڕەک لای ئێوەش هەیە؟؟ کۆڕەک بۆ هەموو بەکارهێنەرانی وا لێ کردووە (یان کوردستان یان نەمان).. ❤ #hudy
نوسینەکەی سەر سیمی کۆڕەک لای ئێوەش هەیە؟؟ کۆڕەک بۆ هەموو بەکارهێنەرانی وا لێ کردووە (یان کوردستان یان نەمان).. ❤ #hudy
25 نوفمبر, 13:48

چۆن کۆمپیوتەرەکەمان لە شێی زستان دەپارێزین؟ 💻 لە زستاندا بەهۆی سەرما و شێوە، مەترسیی تێکچوونی پارچە ناوەکییەکانی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ زیاد دەکات. بەم هەنگاوانە بیپارێزە ١. یەکسەر هەڵی مەکە: کاتێک لە دەرەوە کەشی ساردە لاپتۆپەکەت دەهێنیتە ژوورێکی گەرم، ٣٠ خولەک چاوەڕێ بکە پاشان هەڵی بکە، تا هەڵمی ئاو لە ناوەوە دروست نەبێت. ٢-لە زەوی و دیوار دووری بخەرەوە: کۆمپیوتەر مەخەرە سەر زەویی سارد (کاشی و مەڕمەڕ) و نزیک پەنجەرە و دیواری دەرەوە دایمەنێ. ٣-ڕۆژانە بەکاری بهێنە: کارپێکردنی ڕۆژانە گەرمییەکی کەم لە ناوەوە دروست دەکات و ناهێڵێت شێ لەسەر پارچەکان بنیشێت. ٤-هەوڵبدە ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک پەنجەرەی ژوورەکە بکەیتەوە بۆ ئەوەی هەوا بگۆڕێت و ئەو شێیەی بەهۆی گەرمکەرەوە و هەناسەدانەوە لە ژوورەکەدا کۆبووەتەوە بچێتە دەرەوە. #بەهار
25 نوفمبر, 11:52