گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
前往频道在 Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
显示更多603
订阅者
无数据24 小时
+37 天
+430 天
帖子存档
وردە فەرمایشت ( ٢٧٩ )
🔹پێشینان ئەڵێن: " هەرچتێک لە جێی خوەیا "
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە بیرۆکەی سيستمییە کە لای وایە لەهەر سیستمێکدا هەر بەش و هەر پارچەیەکی کۆمەڵ و کۆمەلگە، لە شوێنی خۆياندا بەکەڵک دەبن و ئەگەر بەهەر مەبەست و بیانوویێکەوە جێبەجێبکرێن لەوایە فایدەیان نەمێنێت!
🔹 هەندێکجار دەبینرێت کەسانێک یان کەرەسەگەلێکی زۆر بەنرخ و بەکەڵک لە شوێنگەلێکی نابەجێی دادەنرێن کە نەتەنیا کەڵکیان لێی وەرناگیرێت بگرە زەرەر و زیانێکی زۆریش وەبار بێنن!
🔹ئەو مەتەڵە جەخت دەکاتە سەر ئەو ڕاستییەی کە ئەگەر هەر شتێک لە شوێن و کاتی خۆیدا بەکارئەهێنرێت کەڵکی نابێت کەوایە وریابن پێش دانانی هەر کەس و هەر کەرەسەیەک لە هەر جێگەیەکدا متمانە بەدەست بهێنن بەجێی دانەنرێن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧٨ )
🔹پێشینان دەڵێن: "بەتەمای جووجەڵە مامر سەر مەوڕە"
🔹ئەو مەتەڵە وانەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گرینگی تێدایە و دەڵێت پێش ئەوەی لە دەسکەوتی تازە متمانەتان هەبێت ئەوەی هەتانە لەدەستی مەدەن.
🔹وەکوو ئەوەی هەندێجار کابرا بەهیوای بەدەست هێنانی ئیشیکی تازە، دەست لە ئیش و کاری ئێستای خۆی دەکێشێتەوە کەچی دوایی هیچ کاری تازەیش به دەست ناهێنێت!
🔹ئەو مەتەڵە پەیامێکی بەنرخی پێیە بۆ تاکەکەسەکان و کۆمەلگە و رێکخراوەکانیش کە وریا بن بەهیوای قەرز، نەخت لە دەست مەدەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧٧ )
🔹ئێژن : " ئاخری هەر شەڕێک ئاشتییە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگر کە دەڵێت بەپێی ئەزموونی کۆمەڵگاکان، ئەوەی دوایی پێدێت شەڕە و ئەوەیش بەردەوامە ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیانە!
🔹 زۆرجار دەبینرێت بەحەق یان ناحەق مرۆڤ تووشی شەڕ دەبێت و کەسانێکی پێداگری دەکەن لەسەر بەردەوامیی ئەو شەڕە و ددان بەوەیدا نانێن کە شەڕ قەت ناتوانێت و نەیتوانیوە بەردەوام بێت!
🔹ئەو مەتەڵە، ئامۆژگارییەکی بەنرخە بۆ ئەوانەی حەزیان لە شەڕە کە تێبگەین هیچ شەڕێک بەردەوامیی هەتاهەتایی بۆ نییە و ڕۆژێک دوایی پێدێت! ئەوەش بزانن؛ شەڕ؛ تەنیا ئاکامی شەڕە! و تێکۆشان بۆ ئاشتییە کە ئاکامی خێردەرەوە و بەقازانجی بۆ کۆمەڵگە دەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧٦ )
🔹پێشینان بە مرۆڤی ترسنۆکیان وتووە: "وەسە مووساییەکەی لێو زرێوار!"
🔹ئەو مەتەڵە وادەگەیەنێت لەڕابردوودا؛ جوولەکە ئەوەندە ترسنۆک بوون کە کردەوەیان کراوەتە نیشاندەر و پێوەر بۆ ناسینی مرۆڤی ترسنۆک!
🔹 ئەگەر بەلای پێشینیانی ئێمەوە جوولەکە وەک نموونەی ترسنۆکی ناسراون ئێستاکە دەبینین لەم ڕۆژگارەدا جوولەکە، بە کەمترین ڕێژەی جەماوەرەوە، ئاوا ملهوڕانە و ستەمگەرانە دەستدرێژی ئەکاتە سەر وڵات و سەرزەمینی تر!
🔹ئەو مەتەڵە، گرینگی ڕۆڵی توانایی و یەکگرتوویی ناوخۆیی و پشتگری دەرەکی لە سڕینەوەی ترسدا دەنوێنێت!و جەخت دەکاتە سەر ئەو ڕاستییەی کە" بەشی زۆری ترسەکان لە ناتوانیی و بێدەسەڵاتییەوە سەرچاوەدەگرن" بۆیە دەگەیەنێت: "ئەگەر دەتانەوێت بە ترسنۆکتان نەزانن، برۆن خۆتان بەهێز بکەن !"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧٥ )
🔹ئێژن : " بە دەسی نییە و بە دڵیە"
🔹ئەو مەتەڵە بە کەسانێک یان ڕێکخراوەو دەسەڵاتگەلێک دەوترێت کە لە ڕووداوێک دڵخۆش دەبن، هەرچەن خۆیان هیچ بەشدارییێکیان تێدا نەبووبێت!
🔹وەک هەندێکجار کەسێک زوڵمی لێ کرابێت بەڵام توانایی تۆڵەسەندنەوەی نەبیت. کاتێک کەسێکی تر هێرش بکاتە سەر ئەو زالمە، ستەملێکراوەکە پێخۆش بێت. واتا بەدەستی کەسێکیتر تۆڵەی خۆی سەندبێتەوە. بۆیە دەڵێن ئەم ڕووداوە گەرچی بە دەستی خۆی نەبووە بەڵام بەدڵیەتی.
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت کە ئەگەر ستەمتان لێکرا و توانای تۆڵەسەندنتان نەبوو، پەلە مەکەن هەندێجار دەستێکی تر بە جێی ئێوە تۆڵە لە دوژمنانتان دەسێنێتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧٤ )
🔹ئێژن : " خوا بکا کەس لەونی لێ نەگۆڕیێت"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە سەرلێشێواوی کەسانێکە کە ڕەوتی ئاسایی ژیانیان لێ تێکدەچێت و نازانن یان ناتوانن بڕیاری دروست بدەن. بۆیە خۆیان و کەس و کار و کۆمەڵگەیان تووشی زەرەر وزیان ئەبن!
🔹 زۆرجار دەبینرێت هەندێ کەس بە هۆی نەزانین یان بەرچاویلکەی ئایدیۆلۆژیای بەرچاوتەنگەوە لە ناسینی حەقیقەتدا تووشی هەڵە دەبن و هەڵوێستی ناڕەوا دەگرن!
🔹ئەو مەتەڵە ئاگاداری و هەڕەشەیەکە بۆ ئەوکەسانەی کە خۆبایین و بێ ڕاوێژکاری لەگەڵ پسپۆڕ و زانایانی هەربوارێکدا خۆیان بە سەرپشک دەزانن لەبارەی هەرشتێکەوە بڕیار بدەن و هیچ بیر لە ئاکامەکەی ناکەنەوە !
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
سەدەی ناسیونالیزم
بەختیار عەلی
🔹ماوەیەکە خەریکی خوێندنی ئەم کتێبەی بەختیار عەلیم. ئەوەندە هەست و چڕوپڕە کە ناچارم هەندێک لە لاپەڕەکانی دوو سێ جار بخوێنمەوە تا لێی تێبگەم. دەک ڕەحمەت لەو شیرەی بەختیار عەلی پێی گۆچ کراوە!
🔹هاوڕێ گیان!
نازانم ئەو کتێبەت دیوە یان نا. ئەگەر دیوتە و بە فەرمایشت هەژاری نەمر بەهرەت لێی هەڵکڕاندووە نۆشی گیانت، ئەگەریش نا نەک هەر پێشنیار، بەڵکوو تکات لێئەکەم خۆتی لێی بێ بەهرە مەکە!
🔹هیوادارم بەمزووانە سەدان گرووهی کتێبخوێن ببینین کە پێک هاتوون بۆ خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەی ئەم کتێبە بەنرخەی بلیمەتی کەم وێنەی کورد!
خواگیان نموونەیان زیادبکات. ئامین
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧٣ )
🔹پێشینان وتوویانە: " قازانی سەوری خوا دێر تێتە کوڵ"
🔹ئەو مەتەڵە ئەڵێت عالەم لەسەر نەزم و قاعیدە بیناکراوە و بەئارامی و لەسەرخۆ ڕێگا دەپێوێت و بە خوازی کەس کەم و زیاد نابێت. هەوڵ بوون لەو سیستمەدا بێ مانایە. سەبر، بەشێکە لە نەزمی کایەنات!
🔹 وەک قورئان باسی کردووە مرۆڤ لە خۆیدا بوونەوەرێکی بەپەلەیە و پێی خۆشە حەزەکانی بەپێی ویستی ئەو لە زووترین کاتدا بێنەدی!
🔹بڕواتان بێت هەرکەس لەکاتی خۆیدا سزای کاری خراپ و پاداشتی کاری چاکی، وەر دەگرێت و پەلەی لێی ناکرێت! واتا قازانی سەبری خودا لەکاتی خۆیدا دێتە کوڵ!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧٢ )
🔹پێشینانی کورد ئێژن: " گۆشت یەکتری بخوەین سوقان یەکتری ناشکنین"
🔹ئەو مەتەڵە، حیکایەتی مەردمانێکە کە جیاوازی بۆچوون و ههڵوێست و شێواز، ناتوانێت بایخە ناوکیەکان و چوارچێوەکان و پرەنسیپی برایەتی و هاوماڵییان بشکێنێت و لەهەرکاتدا کەسایەتی یەکتری دەپارێزن و پاڵپشتی یەکترین.
🔹 بەداخەوە لەو رۆژگارەیدا، ئێمەی کورد ساڵیانێکە بۆ کەمترین جیاوازیی هەڵوێست و بۆچوونەکانمان، چی ئێسقان و چوارچێوەی یەکترییە دەیانشکێنین. تا ڕادەیەک بگرە حوکمی لەناوبردنی یەکتریش دەردەبڕین!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر گرینگە و زۆریش بەڕاشکاوی بەیانکراوە: " خەڵکە بە بیانووی جیاوازیی بیروبۆچوونی ئاسایی، ماڵی هاوبەشتان مەڕووخێنن! واتا؛ بەبۆنەی دەسماڵێکەوە قەسرێک مەسووتێنن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧١ )
🔹پێشینان ئێژن: "وەسە خنجەرەکەی ڕۆژ تەنگانە!"
🔹ئەو مەتەڵە وەک زۆربەی مەتەڵە کوردییەکان ئاماژەیەکی پڕ لە تەشەرە بە سەرمایەو کەرەسە و چەکی کەسانێکی ترسنۆک کە زۆر فەخریان پێوە دەکرێت، کەچی خاوەنەکانیان لەکاتی دەس درێژی دوژمناندا هیچ بەهرەیەکیان لێ ناگرن!
🔹هەڵبەت زۆر جار ئەو چەک و تواناییە ئیدعا و زوان درێژییە و هەندێجاریش کەرەسەکە بەهێزە بەڵام خاوەنەکانیان گەمژەن و ناتوانن کەڵکیان لێ وەر بگرن!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە: بوێری بە ئیشە نەک بە ئیدعا. بۆیە دەبێ لەکاتی زەروردا لەتواناییەکانتان کەڵک بگرن. ناکرێت لەژێر زەبری دەستدرێژکەردا بن و بەس بە خنجەری بەرشاڵەکەتان فەخر بکەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٧٠ )
🔹پێشینیان ئێژن: "دەس باڵادەس فرەس!"
🔹ئەو مەتەڵە لەبارەی هەندێ زۆردارەوە دەدوێت کە بێ هیچ ترس و لۆمەیەک دەستدرێژی ئەکەنە سەر ژێردەستە و خەڵکی ناتوان تر لەخۆیان!
🔹بەردەوام هەموومان چاومان بە ملهوڕ و زۆروێژگەلێکەوەیە کە بە ئەوپەڕی بێڕەحمییەوە ژێردەستەکانی خۆیان ئەخەنە بەر زەبری شمشێر و شەلاق و جۆرەکانی تری ستەمگەرییەوە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە بۆ زاڵمە بێڕەحمەکان ئەوەیە؛ لاتان وانەبێت وڵامی ستەمەکانتان نادرێتەوە. چاوەڕوان بن ڕۆژێک دەستێک بانتر، تۆڵەتان لێی دەستێنێتەوە!
ئەرێ؛ " ڕەحم بکەن، با ڕەحمتان پێی بکرێت!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦٩ )
🔹پێشینان ئێژن: "کەڵەشێریش نەوێت، ڕۆژ ئەکاتەوە!"
🔹ئەو مەتەڵە جەخت دەکاتە سەر حەقێقەتی یاسا لەبەرانبەر خواز و وتەی کەسەکاندا. دەڵێت حەتتا ئەگەر خەڵکیش بە ڕووداوە سروشتییەکان نەزانن ئەوانە هەر جێبەجێ دەبن!
🔹هەندێجار لامان وایە ئەگەر کەتمانی شتێک بکەین ئەو شتە ئیدی بوونی نابێت! لەکاتێکدا دەبێ ددان بەوەیدا بنێین کە یاسا هەتاهەتاییەکان بوون و هەن و هەر دەبنیش؛ چ ئێمە جەختیان لەسەر بکەین چ نەیکەین!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە: یاسای سروشت هەر هەیەو بەردەوامە و بە پێی خواستی ئەم و ئەم جێبەجێ نابێت و هەروا لەسەر داب و قاعیدەی خۆی دەچەرخێتەوە! ئێمە دەبێت ئەرکی خۆمان بەجێی بێنین.
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦٨ )
🔹پێشینان ئێژن: " وەسە کوتەک ناو چڵپاو!"
🔹ئەو مەتەڵە ئەماژەیە بە کەسانێک کە کار و تێکۆشانی بێهوودە دەکەن. وەکو ئەوەی لایان وایە خەریکن زەبر لە دوژمن دەدەن لە حاڵێکدا نەتەنیا دوژمن زەبر ناخوات، خۆیان تووشی زیان دەکەن!
🔹هەندێجار مرۆڤ بێ ئەوەی چاو لە ئاکامی چالاکییەکانی خۆی بکات بەرانبەر دوژمن دەوەستێت کەچی بەس خۆی شەکەت و ماندوو دەکات و لەوایە تووشی کێشەی زیاتریش ببێت!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە بە عەقڵانیەتەوە سەیری ئیشەکان بکەن. بزانن ئەو شتەی جێبەجێ دەکەن ئێوە دەگەیەنێتە ئامانجەکان یان نا!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦٧ )
🔹پێشینان ئێژن: " بارەگوێزی لێ بنە خڕەی نایێ!"
🔹ئەو مەتەڵە ئەماژە بە کەسانێکە کە بە هەر هۆیەکەوە لە دەوروبەر و ئاقاری خۆیان بێخەبەر دەبن، یان خۆیان ئەدەن لە بێخەبەری و وایان لێدێت کە لەبەرانبەری هەر ڕووداوێکدا بێدەنگ دەبن و هیچ پەرچەکردارێکیان لێ نابینرێت !
🔹گەرچی ئەو هەڵوێست و بۆچوونە، هەندێجار لەباری تاکەکەسیدا، زیانبارە بەڵام بێدەنگیی کۆمەڵگەیەک زۆر زیانبارتر دەبێت، بەتایبەت کاتێک دەسەڵاتدار و سیستمێکی زاڵم حاکم بێت بەسەر خەڵکدا، کەدەبێتە هۆی پێشێلکاری مافی زۆرینە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ئەوەیە کە لەبەرانبەری ستەم و دەسدرێژی و پیسیدا بێلایەن و بێدەنگ مەبن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦٦ )
🔹پێشینان ئێژن: "وەسە خەرەنگەزەی بن دووچکەی گا!"
🔹ئەو مەتەڵە، گەرچی توند و ڕاشکاوانەیە بەڵام ئاماژەیەکی پێویستە بە کەسانێک کە هیچ سنوورێکیان بۆ دەست تێوەردان و خۆهەڵقولتاندن لە ژیان و هەرێمی تایبەتی خەڵکیدا نییە!
🔹بەداخەوە کۆمەڵگەی ئێمە لەم بارەوە زۆر پارێزراو نییە و بازێک تاکەکەس و هەندێک لە دەزگاو رێکخراوە دەوڵەتییەکان ئازاردەرن بۆ ژیانی ئاسایی خەڵک !
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئاوا وەربگرین کە تێوەردان و چاودێری کردنی ژیانی خەڵک کردەوەیەکی پیس و ناحەزە و کارەساتی خراپی لێدەکەوێتەوە. وازی لێبێنن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦٥ )
🔹پێشینان ئێژن: " !بەڕیشی چەرمگت باوڕ بکەم یا دووچکەی کەڵەشێرەکە!"
🔹ئەو مەتەڵە، قسەی کەسانێکە کە بەزمان ئیدعایەک دەکەن و لە کردەوەدا بەشێوەیەکی تر دەردەکەون. بەداخەوە خەڵک هەرڕۆژ و بەردەوام چاویان ئەکەوێتە ناوچاوانی ئەوجۆرە مرۆڤانەوە!
🔹کۆمەڵگەی ئێمە وای لێهاتووە بۆ هەرکەسێک دەڕوانیت تووشی دووانەی جیاوازی زمان و کردەوەیە. بەڵام بەو ئەندازەیە کۆمەڵگە پێویستی بە مرۆڤی ڕاستگۆ و ڕاستکردار هەیە، زیاتر لەوەی کەسانێک دیارن کە قسە و کرداریان لەیەکتری ناچن!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت: خەڵکینە لاتان وا نەبێت ئیدیعاکان پۆشراوە دەمێننەوە و کەس پێیان نازانێت. وریابن شتێک مەڵێن کە نەتوانن لە کرداردا جێبەجێ بکەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦٤ )
🔹پێشینان ئێژن: " قسە ئەشێ لەجێی خۆیا بیکەیت"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ترە بە گرینگی وتە و باس و لێدوان. بەڵام ئەمجارە لەبارەی کات و شوێنی وتندا باس دەکات.
🔹هەندێجار قسەیەکی هەق و دروستت پێیە بەڵام ئەگەر لە کاتی خۆیدا و لە شوێنی خۆیدا نەوترێت لەوایە نە تەنیا کاریگەری نەبێت بەڵکو بە پێچەوانەوە زیانی ببێت.
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ خەڵکینە وامەزانن هەر قسەیەکی حەق، چون لاتان وایە هەقە دەکرێت لە هەرکات و مەکاندا بوترێت رەوایە.نا. بۆیە دەبێ بزانین هەرقسەیەک بۆ کێ بکەین، لەچ کاتێکدا بیکەین و لە چ دۆخێکدا!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦٣ )
🔹پێشینان ئێژن: "پەڵ بۆ داری بەرزە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ڕوونە بەو هەقێقەتە کە مرۆڤ تێبگات هەرچێک پلە و پایەی بەرزتر بێت دەبێتە ئامانجی حەسوودی و ڕکابەری. کەس دژایەتی مرۆڤی لاواز و زایف ناکات،
🔹بۆیە کاتێک کەسێک پلەوپایەیەکی بەرز و بەهێزی هەیە دەبێ خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی ڕەقیبەکان و موخالیفەکانی دژایەتی بکەن. دەبێ قەدری خۆی بزانیت و بۆ پاراستنی خۆی، ئامادە بێت!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە: کاتێک دەبنە خاوەنی زانیاری و پلە و پایەی بەرز و سامان و دەسەڵات و داهاتی زۆر لە پاراستنی خۆتان خافڵ مەبن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦٢ )
🔹پێشینان ئێژن: " هەرکەس نان دەس خوەی ئەخوات!"
🔹ئەو مەتەڵە وەرگێڕانی دەقاودەقی ئایەتێکی قورئانی پیرۆزە کە دەفەرمێت: "نییە بۆ مرۆڤ مەگەر ئەوەی بە کردوکاشی خۆی بەدەستی هێنابێت".
🔹ئەگەر لە نێو کۆمەلگەی ئێمەدا تەنیا ئەم وتە بەنرخە بەڕێوە بچوایێت، ئێستاکە بارودۆخی کۆمەلگەی بەشەری جۆرێکی تر دەبوو. بەڕاستی دەستدرێژیکردنە سەر ماف و دەستڕەنجی خەڵکی تر یەکێکە لە خاڵە ڕەشەکانی ژیانی مرۆڤ!
🔹گەرچی پێدەچێت پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەش بێت کە هەرکەس هەرچێک دێیتە سەر ڕێگای دەسکردی خۆیەتی بەڵام، دەکرێت بڵێین پەیامی سەرەکیی ئەو مەتەڵە ئەوەیە: "نانی دەستی خۆتان بخۆن."
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٦١ )
🔹گەرچی لەوایە بنەچەی ئەو مەتەڵە کوردی نەبێت بەڵام من هەر لە منداڵییەوە سەدان جار بیستوومەکە ئێژن: " کاورا نان بە نرخ ڕۆژ ئەخوات !"
🔹ئەو مەتەڵە لەبارەی کەسانێکی بێ ڕیشە و ناڕەسەنەوە دەدوێت کە لەهەر لایەکەوە بای بێت شەن دەکەن و تەنیا پێوەریان بۆ ژیان، قازانجی کورت ماوەی خۆیانە.
🔹ئەو جۆرە مرۆڤانە پابەند بە هیچ بنەمایەک نین و خۆیان لەگەڵ دەسەڵاتداراندا ڕێک دەخەن و هەر ڕۆژ لەگەڵ تاقمێک هەڵسوکەوت دەکەن. ئەمانە زۆر جێی مەترسین بۆ کۆمەڵگە و هەرکات ویستی قازانجیان بێت قازانجی کۆمەڵگە ئەنێنە ژێر پێ!
🔹پەیامی ئاشکرای ئەو مەتەڵە ئەوەیە: خەڵکینە وریای کەسانێک بن بنەما و ڕیشە یان نییەو جگە قازانجی خۆیان هیچ هەقێقەتێک ناناسن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
