گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
前往频道在 Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
显示更多618
订阅者
无数据24 小时
-17 天
-130 天
帖子存档
وردە فەرمایشت ( ٢٣٦ )
🔹ئێژن:" پیاو بە تەجرەبەو تەڵا بەمەحەک!"
🔹 مرۆڤ، لەسەر بنەمای ئەزموون، ژیانی خۆی دەباتە پێشەوە. وەک چۆن ڕێژەی خالسبوونی تەڵا بە تێساو، دەناسرێت، لەباربوونی کردەوەی مرۆڤیش بەئەزموون، پێوانە ئەکرێت!
🔹لە زۆربەی مەتەڵە کوردییەکاندا مەنزوور لە پیاو، مرۆڤە، بە گشتی؛ نەک پیاو لەبەرانبەری ژندا. وابزانم ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێک کە پیاوسالاری بەتەواوی زاڵ بووە بەسەر کۆمەڵگەدا!
🔹ئەوەی کە لەو مەتەڵەدا فەرموویانە بەو مانایە کە مرۆڤ نابێت دووجار لە کونێکەوە مار پێوەی بدات. بۆیە دەبێت بۆ ئەزموون و تەجرەبەی خۆی بایخ دابنێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣٥ )
🔹ئێژن:" خوا هێلانە بۆ مەلووچک کوێر دروس ئەکات!"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە یاسای بنەڕەتیی سروشتی ژیان کە بەپێ زەرفییەت و خوازەکانی هەربوونەوەرێک مافیان دابین کراوە و هەرشتێک لەجێی خۆیدایە!
🔹لەوبارەیەوە بۆچوون زۆرن. هەندێجار ڕواڵەتی ڕووداو و پێشهاتەکان بەشێوەیەکن کە هەست دەکرێت سیستمی ژیان لەسەربنەمای حەق و لۆژیک دانەنراوە و قاعیدەیەکی عادلانه بەسەریدا زاڵ نیە!
🔹بەڵام ئەو مەتەڵە وادەگەیەنێت کە سروشت بەدوورە لە ستەم و ئەگەر ستەمگەری تێدا بەدی دەکرێت دەسکردی مرۆڤە نەک یاسای سروشت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDPROBLEMS
وردە فەرمایشت ( ٢٣٤ )
🔹ئێژن:" با بێت یان باران، هەر بەفرە ئەتاوێتەوە!"
🔹 ئەو مەتەڵە دەڵێت: کاتێک لە دۆخێکی ناچاریدا گیر بکەیت ڕوو لە هەرکوێ بکەیت زەبرت لێی دەدرێت ئیدی چ تۆفیری هەیە کێ لێداوی؛دۆست، یان دوژمن. گرینگ ئەوەیە زەبرت خواردووە!
🔹هەندێجار خەلکانێک دەبنە بایسی خەسارێکی زۆر و کەسانێکیش پاساوی دەدەنەوە کە نیگەران مەبە ئەوە دۆست و خەمخۆری خۆت بووە مەبەستی خراپی نەبووە و تێی ناگەن خەسار، خەسارە، هەرکەس لێت بدات تۆفیری چییە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ بەشێوەیەک بەرنامەڕێژی بکەن نەکەونە دۆخێکی واوە بەرەو هەرکوێ بچن زەرەرتان لێبدرێت. پێشبینی، بەشێکە لە بەڕێوەبەرایەتی ژیان!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDPROBLEMS
وردە فەرمایشت ( ٢٣٣ )
🔹ئێژن:" زنگت بزڕێ. ناوت نەزڕێ!"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کردەوە خراپ کە دەبێتە باییس بەدناوی. زڕینی زەنگی بەدناوی زۆر بەرزترە لە زڕینی هەر زەنگێک، بۆیە ناوبانگی بەدناوی بڵاو دەکاتەوە و وەک بانگەواز بە دنیایدا ڕادەگەیەنێت.
🔹گەرچی زۆرجار لەوایە نەیار و حەسوود بەدرۆ زەنگی بەدناوی کەسێک بزڕێنن بەڵام هەندێکجار مرۆڤ خۆی بیانووی بەدناوبوون ئەدات بەدەستی خەڵکەوە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت هەر ئەوە بێت کە مرۆڤ وریا بێت؛ نە زەنگی بەدناوی خەڵک بزڕێنێت، نەیش کارێکی وا بکات زەنگی بەدناوی خۆی بەدەستی خەڵک بزڕێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDPROBLEMS
وردە فەرمایشت ( ٢٣٢ )
🔹ئێژن:" نانی لە جووەو ئەخلاقی، گەنم!"
🔹 ئەو مەتەڵە دەنگێکی نوێیە لە دنیایەکی کۆنەوە بەرز بۆتەوە. دنیای کۆن، دنیای تەواوخوازییە؛ هەموو شت یان ڕەشن، یان سپی. یان چاکن یان خراپ. یان شەڕن یان خێر! ڕادەی ناونجی هەبوونی نەبووە!
🔹پەیامی نوێی ئەو مەتەڵە تێکشکاندنى تەواوخوازیی و سڕینەوەی ئەو ڕوانگەیە . لەگەل ئەوەشدا باسی ئەوە دەکات؛ گرینگ نیە نان جۆ بێت یان گەنمی بەهارە، گرینگ ئەخلاقە، کە دەبێ باشتر بێت!
🔹بەڵام بەرزی ئەو مەتەڵە لەوەدایە کاتێک باسی گەنم و جۆ دەکات وەک سیفر و سەد نایەنە حەسیب و لە هەڵسەنگاندنی جەستە و ئەخلاقیشدا، ئەوەی کە گرینگە ئەخلاقە کە دەبێ باشتر بێت. واتا گەنم بە نیسبەتی جۆ، باشترە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣١ )
🔹پێشێنیان فەرموویانە:" گوڵ بێژەو گوڵ بژنەوە"
🔹 ئەوە یەکێک لە جوانترین ئامۆژگارییەکانی کۆمەلگەی کوردەوارییە. بەڕاستی بەڕێوەبردنی ئەو دەستوورە ئەخلاقییە دەتوانێت بەشێکی هەرە گەورە لە کێشە بنەمالەیی و کۆمەلایەتییەکانی ئێمە چارەسەر بکات!
🔹جا ئەگەر ناوەڕۆکی قسەکانت گوڵ بن، وشەکانیشت گوڵ بن، کێی دڵیدێت لەگەل تۆ وشەی ناحەز و ناوەڕۆکی ناحەز بەکار بێنێت. بە پێچەوانەشەوە؛ ئەگەر بە وشەی ناحەز، قسەی ناحەزت بە کەسێک وت دەبێ چاوەڕوانی بیستنی قسەی ناحەز بیت.
🔹پەیامەکە زۆر ئاشکرا و ڕوونە؛ "چاکە بێژیت ، چاکە ئەبیسیت، خراپە بێژیت، خراپ ئەبیسیت!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣٠ )
🔹ئێژن:" گەرەکتە دنیات گەورە وێ، دڵت گەورە بکەرەوە!"
🔹 هەندێ کەس هەمیشە هەست بەوەی دەکەن دنیایان لێی هاتۆتە تەنگ و خۆیان بە زیندانی دەزانن! لەڕاستیدا ئەوجۆرە مرۆڤانە بێخەبەرن لەوەی بچووک کردنەوەی دڵی خۆیانە دنیای ئەوانی بچووک کردۆتەوه.
🔹بەرچاوتەنگی، خۆ بە تەوەری جیهان زانین، ئێرەیی بردن، چاوچنۆکی و دەیان نەخۆشینی دەروونی، کارێکی وادەکەن مرۆڤ دنیای لێی بچووک ببێتەوە!
🔹بۆ ئەوەی دنیامان لێی گەورە ببێتەوە، تەکلیف ڕۆشنە؛ "چاوتێری، بێ دەماری و خۆبەکەمزانین دڵفراوانی، دەبنە هۆی گەورە بوونەوەی دڵەکانمان"!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٩ )
🔹ئێژن:" هەر ئەوە درەو ئەکەیت وا وەشانگتە"
🔹 ئەو مەتەڵە هەروەک مەتەڵی پێشوو ئاماژەیە بە پێوەندییەکی لۆژیک و مەنتقی لەنێوان دەسکەوت و تێکۆشاندا. وەک قورئانی پیرۆزیش دەڵێت: بۆ مرۆڤ نییە مەگەر بەپێی کردوکاشی خۆی نەوێت"
🔹جیا لەوەی لە سەرچاوە ئاینییەکاندا باسی قيامەت کراوە و جەختیان کردۆتە سەر ئەوەی کە ئەم دنیا مەزرای ئەو دنیایە و چی لەم دنیا کشت بکەیت، لەو دنیاش هەر ئەوە بەدەس دێنیتەوە، ئەڵبەتە لەم دنیایشدا بێ گومان هەرکەس ئاکامی کردەوەی خۆی دەبینێتەوە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەمەیە کە "لەکەس گلەیی مەکەن کەم و زیادی ژیانتان ئاکامی کردەوەو کردوکاشی خۆتانە. گەنم بوەشێنن، گەنم دێتەبار، جۆیش بوەشێنن، هەر جۆ دێتەبار!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٨ )
🔹ئێژن:" گەنج و ڕەنج برای یەکترن"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە پێوەندی نێوان تێچووی و فایدە لە هەر کارێکدا، وەک لە چەن مەتەڵی تریشدا وتراوە، هەموو جەخت دەکەنە سەر ئەو هەقێقەتەی کە"بەبێ تێکۆشان، گەنج بەدەس نایەت"
🔹ئەڵبەتە لەبیرمان نەچێت ئەوە بۆ کۆمەڵگەیەکە ماڵی حەڵاڵ بەگەنج دەناسێت ئەینا زۆرێک لەوانەی لەو ڕۆژگارەدا خاوەن سامانن نەک بە ڕەنج بەڵکو بە فێڵ و پێشێلکردنی ئەخلاقییات گەیشتوونەتە گەنج!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە جەختکردن لەسەر ئەوەیە کە بۆ هەر دەسکەوتێک، دەبێ ڕەنجی بۆ بکێشن. یان چاوەڕوانی دەسکەوت مەبن یان خۆتان حازر بکەن بۆ ڕەنج و تێکۆشان!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٧ )
🔹ئێژن:" گیا لەسەر بنج خوەی سەوز ئەوێتەوە"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوەیە هەر بوونەوەرێک ڕیشەو بنچینەو بنجی خۆی هەیە و بەردەوامی ژیانی لەسەر ئەو بنچینەیە. بۆیە ئەگەر ڕیشەی خۆی لەدەستبدات ژیانی کۆتایی پێدێت"
🔹ئەم قاعێدە بۆ مرۆڤ و کۆمەلگەیش هەروایە. شوناسەی هەر نەتەوەیەک لەسەر ڕیشە و بنچینەی ئەو دانراوە و بەهۆی پەیوەست بوونی بەو بنجەوە بەردەوام دەمێنێتەوە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە بۆ نەوەکانمان ئەوەیە کە بۆ مانەوەی هووییهتی کوردی، دەبێ ڕیشە و بنچینە و کۆلەکە ڕەسەنەکان بپارێزین. وەک زمان و داب و نەریت و تایبەتمەندییە ئەخلاقی و ئینسانییەکان، کە هۆکاری مانەوەی کەسایەتی کوردەوارین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٧ )
🔹ئێژن:" زۆرە ملێ ملشکیانی ها بە دواوە"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە تێچووی هەرکارێک، وەک لە چەن مەتەڵی تریشدا وتراوە "، هەموو جەخت دەکەنە سەر ئەو هەقێقەتەی کە"بەبێ ڕەنج، گەنج بەدەس نایەت"
🔹لەڕوانگەی نەتەوەییشەوە بەو مانایە کە خەبات لەرێی ئازادیی و سەربەستی نیشتمان و، بەرەنگاربوونەوەی زالم ، ڕەنج و ئازاری بەدواوەیە!
🔹پەیامی گشتی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە بە ئەندازەی بایخی هەر دەسکەوتێک، دەبێ خەرجی بۆ بکرێت. واتا یان چاوەڕوانی سەرکەوتن مەبن یان خۆتان حازر بکەن بۆ تەنگوچەڵەمە و سەختی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٦ )
🔹ئێژن:" ڕۆژ، ڕۆژی هابەدواوە "
🔹 ئەو مەتەڵە هەر وەک وتەی"دنیا هەروا نامێنێت"، ئاماژەیە بە هەل و دەرفەت لە ژیانی مرۆڤدا. واتا: هیچ ڕۆژێک هەمیشە ڕۆژی سەرکەوتن نییە، هەمیشە ڕۆژی شکستیش نییە. ڕۆژێک بردنەوەیە، ڕۆژێک دانان!
🔹هەندێجار مرۆڤی سەرخۆش لە پیرۆزی و سەرکەوتن یان نیگەران لە دۆڕاندنە؛ پێشینان پێ دەڵێن نە بەسەرکەوتن، مەغرور بە، نە بە دۆڕاندن، ناهومێد. بەفەرموودەی قورئان؛ "ڕۆژەکان لە بەین خەڵکدا دەس بەدەس دەبن!"
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە مرۆڤ بزانێت بەردەوام وا لە کێ بڕکێ نێوان بردن و دۆڕاندا. ڕۆژەکان پەیتاپەیتا دێن و دەڕۆن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٥ )
🔹ئێژن:" سوار نەبوون عەیبێکە و داکەفتن هەزار عەیب!"
🔹 بەڕاستی مەتەڵە کوردییەکان هەموو فێرگە و وانەن بۆ ژیانی کورد. بەس من سەرسامی ئەوەم گرتووە، کورد بەو هەموو لێزانی و عەقڵانییەتەوە لە مەتەڵەکانیدا دەرئەکەوێت بۆچی دۆخی کۆمەڵگاکەی ئاوایە! بۆچی خۆی ئاغای خۆی نییە؟! "
🔹گومان لەوەدا نییە کە ئەو مەتەڵانە ئاکامی هەزاران ئەزموونی تاڵ و شیرینن! ئايا جەماوەری کورد ئەو هەموو ئامۆژگارییانەی نەدیووە یان وەک هەمیشە سووتێنەری ئەزموون بووە و بەقسەی لێزانەکانی نەکردووە!
🔹چاو لەو مەتەڵە بکەن. بێ شرۆڤە! دەڵێت: وریابن، وریا! کارێک دەس پێ بکەن کە متمانەتان هەبێت لە توانایی بەڕێوەبردنی. ئەگەر سواری نازانن، سوار مەبن. تەواو!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٤ )
🔹ئێژن:" بەرخ لەناو کۆزا نامێنێتەوە"
🔹 ئەو مەتەڵە بەومانایە کە هەر بوونەوەرێک بەپێ سروشتی خۆی ڕێگای بەرەوپێشچوون دەپێوێت. بۆیە دەبێ بزانین هیچکەسێک لە درێژەی تەمەنیدا لە شوێنی خۆی نامێنێتەوە"
🔹ئەو ئامۆژگارییە نەک هەر بۆ ژیانی سروشتی وتراببێت، بەڵکوو دەڵێت کەسایەتی و ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤیش هەر لەو پرۆسە دوور و درێژی مەسیری گۆڕاندا ببینین و لامان وانەبێت بیر و بۆچوون و شێوازی هەر کەسێک بۆ هەمیشە بێ گۆڕان دەمێننەوە.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئاشکرایە: "گۆڕان بەشی سەرەکیی و سروشتی ژیانی مرۆڤە، بەدلفراوانییەوە باوشی بۆ بکەینەوە!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٣ )
🔹ئێژن:" ساڵ وە ساڵ، خوەزگە وە پار"
🔹 ئەو مەتەڵە لەوایە ئاماژە بە چەن شت بێت؛
🔸یەک. باس کردن لە بیرەوەرییەکان و ڕابوردوو هەمیشە بۆ مرۆڤ بەچێژترە لە ئێستای کە تێدا دەژیت.
🔸دوو. هەرچێک تەمەن ئەرواتە سەر ژیان بەرەو عەقڵانیەت دەڕوات و ناکرێت مرۆڤ وەک ڕابوردوو کە کەم تەمەنتر بووە و هەرچێکی پێی خۆش بووە کردوویەتی، هەڵسوکەوت بکات بۆیە، تەبعەن کردەوەی پێشووی پێ خۆشترە.
🔸دەشکرێت بڵێین ژیانی مرۆڤ بەگشتی. سەرەڕای ئەو هەموو پێشکەوتووییە کەبە بۆنەی کەرەسەو تێکنۆلۆژیا، ڕووی داوە، بەچێژتر نابێت. مرۆڤ هەر یادی ڕابردووی لە زەیندایە.
🔹بۆیە سەرجەمی ئەو بۆچوونانە پێمان دەڵێت؛ قەدری ئەوڕۆتان بزانن، چونکه بێگومان لەداهاتوودا دلتان بەسۆ دەبێت بۆ ئەوڕۆژانەی تێپەڕ دەبن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٢ )
🔹ئێژن:" شێتێک کوچکێک بخاتە ناو چاوانەیەکەوە هەزار عاقڵ دەری نایرێت!"
🔹 چەنێک ژیرانە ئەو مەتەڵە ئاماژەی کردووە بە ئاکامی کردەوەی نەزانێکی بێ عەقڵەوە کە بەهۆی رەفتارێکی دوور لە عەقڵانیەت، هەم خۆی تووشی دەردیسەر دەکات، هەم دەوروبەرییەکانی"
🔹ئەوجۆرە کەسانە هەندێک جار شارێک و وڵاتێک تووشی بەدبەختیی و چەرمەسەری گەورە دەکەنەوە و بگرە پێشی نەزانن و کارەکەی خۆیانیش بە دروست بزانن!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە مرۆڤی ژیر پێش هەر وتار و کردەوەیەک بیر لە ئاخر و ئاکامی ئیشەکەی دەکاتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢١ )
🔹ئێژن:" شمشێر ئەوەشنیت، قەڵخانت پێبێت!"
🔹 ئەو مەتەڵە وەک زۆربەی مەتەڵەکانی تر ئاماژەیە بە گرینگی ڕاوێژ و چارەسەری و پێشبینی کردەوەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەکان و بەرگری کردن لە بریاردانی سەرسەری "
🔹ئەزموونەکان پێمان دەڵێن هۆکاری زۆرینەی دۆڕان و شکست و بە ئاکام نەگەیشتنەکان، سەرسەری بوونە لە هەڵوێست و بڕیارداندا!
🔹بەپێی ئەو ئامۆژگارییە، دەبێت پێش هەر کارێک لە ئاکامەکەی تێبگەین. وە بزانین کەسێک دەست دوەشێنێت، دەبێ چاوەڕوان بێت لێی بدرێتەوە. کەوایە یان خۆمان تووشی شەڕ نەکەین کە زۆر کە ئەمە باشترە، یان پێش هێرشکردنە سەر دوژمن، لەبیری خۆپارێزیدا بین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٠ )
🔹ئێژن:" جواو مشت پالەقەس"
🔹 ئەو مەتەڵە وەک مەتەڵی "جواو کوڵۆ کوچکە " ئاماژەیە بە شێوازی کۆمەڵگەیەک کە خەڵکەکەی، تۆڵەسەندنەوەیان، وەک ریگاچاری کێشەکانیان هەڵبژاردووە!
🔹ڕاستە خەڵکی ئاسایی پتر لایان وایە وەڵامی مست پالەقەیە، بەڵام لەسەر مەنتیقی ئینسانی، شێوازی بەربەرەکانێ و بەگژاچونەوە، بڕیاردانە بە هەرگيز حەل نەبوونی کێشەکان!
🔹ئەو کەسانەی بۆ چارەسەری کێشە مرۆییەکان لایەنگری شێوازی ئینسانین هیوادارن؛ : "دادوەری و پێداگری بۆ سەقامگیری یاسا"، بتوانێت وەک دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئینسانییەکان، بەکاربێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢١٩ )
🔹ئێژن:" کەرێک بەیت بە کەرێ، سنان لە بندەسیەوە دەرێ!"
🔹 ئەو مەتەڵە ڕەخنەیە لە هەر جۆرە ئیش و کارێکی بازرگانی یان ئەو هەڵسوکەوت و دان و سان و ئاڵوگۆڕانەی کە دەبێ قازانجی تێدا بێت بۆ مرۆڤ، کەچی وانیە"
🔹جەختی ئەو مەتەڵە لەسەر ئەوەیە: دوور لە عەقڵانییەتە کە مرۆڤێک لە فکری تێچووی و داهاتی ئیش و کارێکدا نەبێت و بەڕێوەی ببات!
🔹وەک هەموو مەتەڵەکان، ئەم مەتەڵەیش دەرسی بەڕێوبەرایەتی ئابووری و دیپلۆماسییەت و پێوەندییە ئینسانی و کۆمەڵایەتییەکان دەدات بە مرۆڤ و دەڵێت: "کاری بێ فایدە مەکەن!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢١٨ )
🔹ئێژن:" هەم لە ئاخوڕ ئەخوات هەم لە تیوەرە "
🔹 ئەو مەتەڵە بەتوندى و ڕاشکاوییەوە ئاماژە دەکات بەو مرۆڤانەی هیچ بنەمایەکی ئەخلاقییان بۆ مەعاش و ژیانی رۆژانەیان نییە و لەهەر لایەکەوە بۆیان بگونجێت گیفانی خۆیان پڕدەکەنەوە!
🔹 نازانین تەخسیری بارودۆخی نالەباری ئابووری و کۆمەڵایەتییە یان هەر ڕیشەی لە فەرهەنگی وڵاتەکەماندایە کە هەر ڕۆژ شایەتی دیتنی کەسانێکین کە بە ئەوپەڕی بێ حەیایییەوە هەم لە سەر سفرەی مەزڵۆم دادەنیشن، هەم کاسەلێسی زاڵمەکانن!
🔹 پەیامی مەتەڵەکە ئاشکرایە؛ "چاوتان لێی بێت چی دەخۆن و هین کێیە دەیخۆن! لەسەر هەر سفرەیەک دامەنیشن! تەواو!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
