uk
Feedback
گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

Відкрити в Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

Показати більше
618
Підписники
Немає даних24 години
-17 днів
-130 днів
Архів дописів
وردە فەرمایشت ( ٢٥٤ ) 🔹ئەڵێن:" پۆ نیە وە دەمیەوە" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێکی زۆروێژ کە لە هەر کۆڕ و کۆبوونەوەو لێدووانێکی دووکەسیشکدا بەردەوام هەرچێک بێت بەدەمیاندا دەیڵێن و کەمتر گوێگری قسەی خەڵکیترن! 🔹ئەوەی کە دەبینرێت لە سروشتدا، دوو گوێ و یەک زار دراوە بە مرۆڤ بەو مانایە بەقازانجی مرۆڤەکانە زیاتر گوێگر بن تا وێژەر. لە زۆروێژیدا مرۆڤ تووشى هەڵەو زیان دەبێت بەڵام کەس لە گوێگرتندا تووشی هەڵە و زیان نەبوەو نابێت! 🔹ئەو مەتەڵە پێمان دەڵێت: مرۆڤ  نیازی بەوەیە وتەکانی خۆی کونترۆڵ بکات، پێش وتن بیریان لێ بکاتەوە، کەمتر بدوێت و زێاتر گوێگر بێت! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٥٣ ) 🔹ئێژن:" ملوورە چەس دا کەلەپاچەی چەوێت!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێکی بچووک و کەمدەسەڵات کە خۆیان هەڵدەکێشن و دێن بە شان و باڵی خۆیاندا و خۆیان پێ گەورەیە کەچی وا نین! 🔹لێرەشدا وەک زۆرێک لە مەتەڵە کوردییەکان، ڕاشکاوانە باسی واقیعبینی دەکرێت و ڕەخنە دەگیرێت لەوانەی زياتر لەهێز و توانایی خۆیان ئیدیعایان هەیە! 🔹پەیامەکەیشی زۆر ڕوونە: لەخۆبایی مەبن! هووشە کردن و خۆبەزل زانین، جگە شکست، ئاکامێکی نابێت.ئەنازەی خۆتان بزانن! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٥٢ ) 🔹ئەڵێن:" خوا بیات ناپرسێ، نەیاتیش ناترسێ" 🔹ئەو مەتەڵە پێمان دەڵێت نیزامی هەستی و دابی ئافەرینەرەکەی چوارچێوەیەکى لۆژیکی هەیە و لەسەر بنەمای عەقڵانی دانراوە. وانیە بە هەڕەشە، یان نزا و داخوازی خەڵک، تێکبدرێت و گۆڕانکاری بەسەردا بێت! 🔹ئەو بۆچوونە بۆ ژیانی سروشتی و ئاسایی، زۆر پێویستە و لادان لەوە تاکەکەسیی و کۆمەلگەیش تووشی چەوتی و هەڵەکاری دەکات.  ئەزموونی بەشەریش پێمان دەڵێت هەرکاتێک مرۆڤ، ویستوویەتی دەسکاری ئەو سیستمە بکات، دۆڕاندوویە! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە چاک وایە مرۆڤ ئیشی خۆی بکات و بەپێ تواناییەکانی خۆی و، ئەو دەرەتانەی پێدراوە هەڵسوکەوت بکات و، کاری خولقێنەری جیهان بەخۆی بسپێرێت! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٥١ ) 🔹ئەڵێن:" شۆن دەم لە شۆن پا باشتر ئەکەفێت " 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی ئاشکرا و ڕوونە بە ڕۆڵی زمان و قسە و لێدوان کە چەندە کاریگەرییان هەیە لەسەر ئاوەدانکردنەوە یان وێرانکردنی هەر دڵێک و هەر کۆمەڵگەیەک! 🔹واتا ئەگەرچی هەنگاو هەڵگرتن و ئیش کردن گرینگە بەڵام شوێنەوار و دەسکەوتی وتار زۆر زیاترە لە عەمەل. بۆيە سەرەتای هەر خۆشی و ناخۆشییەک بە وتەوە دەستپێدەکات! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەبێت ئەوە بێت کە وریای زمانمان بین، وریای قسەکردنمان بین، وریای بۆچوون و بڕیاردانەکانمان بین. بزانین چییان لێی دەکەوێتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

داب و قاعیده‌ی وتووێژ! س.ه.هیدایەتی 🔹وتووێژ، به‌ مانای دیالۆگی هه‌ده‌فمه‌ند بۆخۆی خاوه‌نی داب و قاعیده ‌و یاسایای تایبەتە‌. له‌و چوارچێوه‌دا کاتێک که‌سانێک‌ پێکه‌وه‌ وتووێژ ده‌که‌ن، بیسه‌ر  به ‌باشی تێده‌گات که‌ ئه‌وه‌ کێیه‌ لەگەڵی قسه‌‌ ده‌کات، خاوه‌نی چ بیر و بۆچوونێکه‌و سه‌ر به‌کام لایه‌نه‌ و چی ده‌ڵێت! یانێ بیسه‌ر له‌ پرۆسه‌ی وتووێژه‌که‌دا ئه‌و زانیارییه‌ به‌ ده‌ست دێنێت ئه‌و که‌سه‌ی خه‌ریکه‌ له‌گه‌ڵی ده‌دوێت‌ لایه‌نگری کام گوتار و گوفتمانه! 🔹وتووێژه،‌  به‌ ئامانج و مه‌به‌ستی دیاریکراو بەڕێوە ده‌چێت! جیاوازی وتووێژی هه‌ده‌فمه‌ند، که‌ خاوه‌نی مێتۆدۆلۆژی تایبه‌ته‌، له‌ گه‌ڵ ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕ له‌وه‌دایه‌، هه‌رکه‌س له‌ لایه‌نه‌کانی وتووێژ ده‌زانن چی ده‌ڵێن و له‌باره‌ی چییه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن. وه‌ بۆی نییه‌ له‌زمانی به‌ره‌یه‌کی تره‌وه‌ باس بکات. هۆی ئه‌م سنووردارکردنە لە وتووێژدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چییه‌تی و ماهییه‌تی وتووێژ کە بەمەبەستى تێگه‌یشتنی دوو لایه‌نەکە له‌ بیر و بۆچوونی یه‌کتری ئه‌نجام ده‌درێت. سەرچاوە: گۆڤاری قوبا t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٥٠ ) 🔹ئەڵێن:" لافاو بە بێڵاسن، بەر ناگیرێت " 🔹ئەو مەتەڵە وەک مەتەڵی لافاو ئەشێ لەسەرچاوەوە بەر بگیرێت ئاماژەیە بەو هەقێقەتە کە هەر ڕووداو و  کێشە و ناکۆکییەک ئەگەر پێش بڵاوبوونەوەی بەری نەگرن، دوای پەرەسەندنی کەس ناتوانێت بەری بگرێت! 🔹شەڕ و ناکۆکی و ڕووداوی زیانباری زۆرمان دیوە کە ئەگەر لەسەرەتاوە بەرگری بکرایە، زیان و خەسارێکی کەمتریان وەبار دەهێنا، کەچی پاش بڵاو بووەوە زەرەری زۆريان گەیاندووە بە تاکەکەس و بنەماڵەو کۆمەڵگەکان! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە وریابن، ڕووداوەکان پێشبینیی بکەن و پێش بڵاوبوونەوەیان بەریان بگرن. واتا زامەکان پێش ئەوەی پەرە بستێنن، دەبێ دەرمان بکرێن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٩ ) 🔹ئەڵێن:" دەم تەڕ و کاسەی وشک!" 🔹ئەومەتەڵە، ئاماژەیە بە هەندێک مرۆڤی دەس وشک کە لە سەرسفرەی خەڵکی تا حەز بکەیت پرن لە ئیدعای دوور لە واقعیەت، بەڵام لەماڵی خۆیاندا دەمیان وشک دەبێت و هیچ خزمەتێکیان لێ نایێت! 🔹کردەوەی ئەمجۆرە کەسانە دەبێتە هۆی کزبوونی سەخاوەت و بەخشندەیی و کەمبوونەوەی هاتوچووی خزم و کەس و دۆست و برا و هاوسێ و بەراوسێ! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ بۆ گەرمکردن و بەردەوامی پێوەندییەکان، دەبێ بەو ئەنازەیە حەز بە وەرگرتن دەکەن، بەخشندەش بن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٨ ) 🔹ئەڵێن:" خەوت تێ، ژێر سەرت بۆچەس.  برسیتە، پێخوەرت بۆچەس!" 🔹ئەومەتەڵە، ئاماژە دەکاتە سەر هەندێک بۆچوون کە بەپێ ئەوانە مرۆڤەکان ناتوانن پێوەندی ڕاستەقینە نێوان نیاز و داخوازەکانی خۆیان بەرقەرار بکەن و دەستەو داوێنی بیانوو گرتن دەبن! 🔹مازڵۆ بیرمەندی ڕەفتارناسی دەڵێت؛ سەرەتایی ترین نیازی مرۆڤ، نیازی فیزیۆلۆژیکه‌، کە پێش هەموو نیازەکانی تر دەبێ لەبەرچاو بگیرێت بەڵام کاتێک نەتوانیت گەڵاڵەی چۆنیەتی دابینکردنی ئەونیازە ڕاستەقینە دابڕژێنیت دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشەی ڕەوانی و رەفتاری! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ڕاستبینییە. واتا بزانن پێداویستییە ڕاستەقینەکانی ژیانی خۆتان چییە و بەجێی زیادە خوازی و بیانووگرتن، بە واقیع بینییەوە بۆ دابین کردنیان تێبکۆشن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٧ ) 🔹ئەڵێن:" مامر خۆی خاک نەکاتە سەر خۆیا کەس ناتوانێت بیکاتە سەریا" 🔹ئەومەتەڵە ئاماژەیە بەو کردەوە خۆکردانەی کە مرۆڤ بەسەری خۆیدا هێناوە. واتا دەڵێت: هەر بەڵایەک بە سەر هەرکەس دا دێت، دەسکردی خۆیە و نابێت گلەیی لەکەس بکات! 🔹کەس ناتوانێت ئینکاری کاریگەری ڕووداوە دەرەکییەکان بکات بەڵام دەکرێت بێژین بەبێ هۆی ناوخۆیی هیچ کارەساتێک دژ یان بەقازانجی مرۆڤ ڕوونادات! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە وریابن تاخۆتان بیانوو نەدەن بەدەستەوە هیچ زیانێکتان پێ ناگات. بۆیە پێش گلەیی لە هەرکەس دەبێ خۆتان بە بەرپرسی کردەوەکانتان بزانن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٦ ) 🔹ئەڵێن:" ماڵ خۆم بۆ خۆم ماڵ مەردمیش وەک هەڵوا ئەخۆم" 🔹ئەومەتەڵە ئاماژەیەکی ڕاشکاوانەیە بە کەسانێکی ملهوڕ و بێ ئەخلاق کە بە ئەوپەڕی ملهوڕییەوە، دەستدرێژی ئەکەنە سەر ماڵی خەڵک و هەست بە شەرمەزاریش ناکەن! 🔹هیچ گومانێکی تێدا نیە وجوودی ئەمجۆرە مرۆڤانە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ناکۆکی نێو کۆمەڵگە و دروستکردنی دژایەتی و کێشە و ناسەقامگیری هاودڵی و خۆشەویستی ! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەوەیە: دەست بۆ ماڵی خەڵک درێژ مەکەنەوە، چاوتان بەماڵی خەڵکەوە نەبێت. جگە دەست ڕەنجی خۆتان شتیتر بە رەوا مەزانن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٥ ) 🔹ئەڵێن:" کابرا چما ئەیژی گوێزی بۆ ئەژمێرن" 🔹ئەومەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێک یان کۆمەڵێک لە مرۆڤەکان کە هەر پەیامێک بۆ یەکتری بنێرن و هەرچەندە باس بۆ یەکتری بکەن لەیەکتری تێناگەن! 🔹پێوەندی، بەمانای هەناردن و وەرگرتنی وەڵامی هەر پەیامێک، لەنێوان دووکەس یان دوو گرووهدا، ئەوەندە گرنگە کە لەزانستی دەروونناسی و بەڕێوەبەرایەتیدا وەکوو کلیلی پرسە کۆمەڵایەتییەکان دێیتە ئەژمار! 🔹لەوایە پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەبێت:  ئەو کەسانەی کە پێکەوە وتووێژ دەکەن و پەیام بۆ یەکتری دەنێرن دەبێ متمانەیان هەبێت کە بیسەر لە مەبەستی وێژەر تێگەیشتووە، ئەینا پێوەندی بەرقەرار نەبووەو  کێشەی پێوەندیی مرۆڤەکان لەنێو کۆمەلگەدا بەردەوام دەمێنێتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٤ ) 🔹ئێژن:" کابرایان ڕێیە نادا بۆ ئاوایی، نیشانی ماڵ قێخای  ئەپرسی" 🔹ئەومەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێک کە لە دەرک و ناسینی دۆخی ژیانی ئاسایی خۆیان ناتەوانن و بەدوورن لە واقێعییەت و بەس خوازی خۆیان لەبەرچاوە! 🔹ئەو شێوە بۆچوون و هەڵسوکەوتە ئیزن نادات مرۆڤ پلەکان و پۆلەکانی ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی خۆی بە شێوەیەکی واقیعبینانە بباتە پێشەوەو سەرکەوتنی بەردەوام بەدەست بێنێت! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ مرۆڤ دەبێت بەردەوام تێبگات لە چ ئاستێکدایە و خوازەکانی و تواناییەکانی و دەرفەتەکان و بەرگرەکانی سەر ڕێگەی خۆی بناسێت و ژیرانەو واقعبینانە هەنگاویان بۆ هەڵبگرێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٣ ) 🔹ئەڵێن:" کاسەی لە ئاش گەرمتر" 🔹ئەومەتەڵە کە لەوایە هاوبەشی کورد و فارس بێت لەکاتێکدا بەکاردێت کە لەلایەن کەسێکەوە زیادەڕەوی بکرێت بۆ لایەنگری لە بۆچوون یان کەسایەتی کەسێک و گرووهێک و دەسەڵاتێک بە شێوەیەکی پڕ ڕەنگ تر لە خۆیان ! 🔹ئەو شێوە بۆچوون و بڕیاردانە جیا لەوەی کە خۆی بەجێ نییە، دەبێتە باییس ئەوەی پێگەی هەقێقی هەر مرۆڤێک و گرووهێک و دەسەڵاتێک بەباشی نەناسرێن! 🔹لەوایە پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوە بێت؛ "لەبۆچوون و بریارەکانتاندا زیادەڕەوی مەکەن، هەرشتێک وەک خۆی بناسرێت، بەدوور لە کەم و زیاد کردن، بەقازانجی خۆتان و کۆمەلگەیە!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٣ ) 🔹ئەڵێن:" کاسەی لە ئاش گەرمتر" 🔹ئەومەتەڵە کە لەوایە هاوبەشی کورد و فارس بێت لەکاتێکدا بەکاردێت کە لەلایەن کەسێکەوە زیادەڕەوی بکرێت بۆ لایەنگری لە بۆچوون یان کەسایەتی کەسێک و گرووهێک و دەسەڵاتێک بە شێوەیەکی پڕ ڕەنگ تر لە خۆیان ! 🔹ئەو شێوە بۆچوون و بڕیاردانە جیا لەوەی کە خۆی بەجێ نییە، دەبێتە باییس ئەوەی پێگەی هەقێقی هەر مرۆڤێک و گرووهێک و دەسەڵاتێک بەباشی نەناسرێن! 🔹لەوایە پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوە بێت؛ "لەبۆچوون و بریارەکانتاندا زیادەڕەوی مەکەن، هەرشتێک وەک خۆی بناسرێت، بەدوور لە کەم و زیاد کردن، بەقازانجی خۆتان و کۆمەلگەیە!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٢ ) 🔹ئێژن:" قسە دابخە، خاوەن خوەی هەلیئەگرێت" 🔹ئەومەتەڵە لە وەختێکا بەکاردێت کە کەسێک کارێکی کردبێت یان قسەیەکی وتبێت و لە خەڵک شاردابێتەوە و بتەوێت بێ ناو بردن باسی بکەیت تاکوخەڵک نەزانن مەبەستت کێیە بەڵام ئەو کابرا خۆی تێبگات! 🔹لەڕاستیدا هەندێجار لە باری ئەخلاقی یان مەسڵەحەتی دوولایەنەکە پێویست ناکات ڕاشکاوانە قسە بکرێت. بڕێ وەختیش قسەی ناڕاستەوخۆ کاریگەری زۆرترە و زووتریش ئەگات بە ئاکام! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت؛ پێویست ناکات هەموو قسەیەکتان ئاشکرا بێت. بەبێ ناوبردن لەکەسێک تۆ قسەی خۆت بکە ئەو کەسەی کە پێویستە وەری بگرێت، وەری دەگرێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤١ ) 🔹ئەڵێن:" لەناوماڵ شێر و لە دەرەو ڕێوی" 🔹ئەومەتەڵە ئاماژەیەکی توندە بە کێشەیەکیبەردەوام، کە زۆربەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناوخۆییدا دژ بە یەکتری وەک شێر هێرش دەبەین، بەڵام لەبەرانبەری نەیار و دەرەکیدا، بە هەر بیانوویێکەوە، دەست دەپارێزین! 🔹ئەو کردەوە ناحەزە لەناو بنەماڵەکانیشدا هەيە و هەندێک لە گەورەکان، لەبەرانبەری ژن و منداڵدا، شێرانە دەجوڵێنەوە، کەچی لەدەرەوەی ماڵدا ترسنۆکن! 🔹ئەو مەتەڵە ئامۆژگارییەکە بۆ هەموومان؛ دەبێ لەناوخۆدا، لەگەڵ یەکتریدا نەرم و نیان و بێمزەڕەت، بەڵام لەبەرانبەری نەیار و دەستدرێژکەردا، شێر بین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٤٠ ) 🔹ئێژن:" دز خۆماڵی لە گرتن نایێ" 🔹ئەومەتەڵە ئاماژەیە بە کێشەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرای کۆمەلگەی ئیمە. بەربڵاو دز هەیەو دزیی دەکرێت، بەڵام بەپێچەوانەی ویست و ئیدعای دەسەڵاتداران، دزیی ڕیشەکەن نابێت! 🔹کاتێک دز لەناوخۆی دەسەڵات هێلانەی کردبێت، ئەگەریش بیانەوێت، کەس ناتوانێت لەناویان بەرێت. بۆ؟ چونکە دزەکان خۆیان بەشێکن لە دەسەڵات! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئاشکرایە: تاوەختێک دز، لەنێو دەسەڵاتدایە،  دەسبەسەرناکرێن. بۆ لەناوبردنی دز و دزیی دەبێ دەسەڵات لە دزەکان خاوێن بکڕێتەوە. تەواو! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٣٩ ) 🔹ئێژن:" گورێس مفتەی گیر بێت خۆی ئەدا لە دار" 🔹ئەومەتەڵە ڕەخنەیەکی توندە لە عادەتێکی زۆر ناحەزی کۆمەڵگە و کەسانێک کە کاتێک شتێکی مفت و خۆڕاییان گیر ئەکەوێت، لە بەکارهێنانیدا زیاڕەوی ئەکەن و دەستی پێوەناگرن! 🔹مەنتیقی بەڕێوەبەرایەتی و زانستی ئابووری لەسەر ئەو بنەما دانراوە کە بۆ کەڵک گرتن و بەکارهێنانی هەر شتێک کارامەیی و قازانج و دەس پێوە گرتن لەبەرچاو بگیرێت. 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە. نەهی کردنە لە کەڵکگرتنی نادروست لەو دەسکەوتانەی بەکەمترین تێچووی ئەکەونەبەردەستی مرۆڤ. لەڕاستیدا رەخنەیەکە لە "هەڵە خەرجی و ڕژان و پژان"! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٣٨ ) 🔹ئێژن:" خوانەکا کۆنە قەتارچی بوێتە ڕێگر!" 🔹وەک ئەزموونی گشتی بەشەر دەرکەوتووە، کە گەورەترین زەبر، لەهەر ماڵێکدا،  شارەزاترین کەس بە دۆخی ئەو ماڵە، دەیوەشێنێت! 🔹قەتارچی کە ڕێنمای کاروانە،  ئەگەر ببێت بە چەتە و ڕێگر، چونکە ڕێگاو شوێنەکان دەناسێت، دەتوانێت قورسترین زەبر بدات لە کاروان! 🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت؛ " وریا بن هاوڕێی و هاوسەنگەر و دۆستی خۆتان مەکەن بە  دوژمن، ئەگینا نەیار، دەیکا بە دارەدەست و بەیارمەتی دۆستی پێشوو و دوژمنی ئێستات، کاریترین زەبرت لێدەدات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٢٣٧ ) 🔹ئێژن:" ڕەنگی بوێنەو حاڵی مەپرسە!" 🔹 کاتێک لە کەسێک لەبارەی شتێکەوە پرسیار بکەن کە زۆر ئاشکرایە و نیازی بە پرسیارنییە ئەو مەتەڵە بەکار دەبەن! وەک ئەوەی لە نەخۆشێکی ڕوو زەرد پرسیار بکەن؛ ئەرێ حاڵت چۆنە؟ 🔹زۆرجار لە نێو کۆمەڵگە بەجێی جەختکردنە سەر ئەوەی لەبەر چاوە، پێمان خۆشە بۆچوونی خەڵک بکەینە بنەمای بریارەکانمان. لەحاڵێکدا زانست، فەکت و واقێعییەت دەکاتە بنەما بۆ داوەری! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە، شتێک کە ڕوون و ئاشکرایە نیازی بە پرسیار نیە. پرسیار بۆ شتێکی شاردراوەیە کە واقێعییەتەکەی دیار نەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems