War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 374
المشتركون
+124 ساعات
+67 أيام
+3030 أيام
أرشيف المشاركات
2 371
درۆنێکی جیرانی ڕووسی شەمەندەفەرێکی لەسەر هێڵی وارشۆ-کیێڤ کردە ئامانج.
شەمەندەفەرەکە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن، گونتهەر زاوتەر یەکێک لە یاریدەدەرە نزیکەکانی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای تێدا بوو.
2 371
دیمەنی لێدان لە چەکدارانی حووسی لە موخا و زوباب.
هەرچەند ئەم دیمەنانە حکومەتی یەمەن بڵاوی دەکاتەوە و دەڵێن هێزی ئاسمانی یەمەنە، بەڵام لە ڕاستیدا فرۆکەی سعودین و هێزی ئاسمانی سعودییە.
2 371
هەزاران چەکداری هۆزەکانی یەمەن (لایەنگری حوسییەکان) کۆبوونەتەوە و دەڵێن چاوەڕێی فەرمانین هەتا مارب کۆنترۆڵ بکەین.
2 371
ئەگەری هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ، ئیسرائیڵ دەست تێوەردان لە یەمەن بکاتن لەسەر داواکاری و پارانەوەی سعودیه.
2 371
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو لە قەزای خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە "ئەمیرێکی شەرعی گرووپێکی داعشمان دەستگیرکرد".
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، ئەمشەو توانیویانە 22 ئەندامی ئەو گرووپە دەستگیر بکەن.
2 371
حوسییەکانی یەمەن:
لە وەڵامی بەردەوامی دەستدرێژی سعودییە لەسەر وڵاتەکەمان، هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەرسیۆنێکی سەربازیی تایبەتیان ئهنجامدا کە تێیدا کۆگاکانی چەک و ژوورەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵیان کردە ئامانج لە بنکەی سەربازی لە ناوچەی شەرورەی سعودییە.
ئۆپەراسیۆنەکە بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان جێبەجێ کرا و پێکانەکان ورد و ڕاستەوخۆ بوون.
2 371
بەپێی دیمەنێکی نوێ کە بڵاوکراوەتەوە، لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئوردن لە چەند رۆژی رابردوو، ژمارەیەکی زۆر مووشەکی THAD بەکارهاتووە.
نرخی ئەم مووشەکە گرانە، بەڵام بەهۆی کەمی موشەکی پاتریۆت ئەمریکا ناچار بووە بەکاریبهێنێت.
2 371
ئەنجومەنی باڵای بەرگریی جەماوەری لە یەمەن:
داوا لە هاوڵاتیان دەکەین چەک هەڵبگرن بەتایبەت لە تەعز، وە پەیوەندی بە سەربازگەکانی بەرگرییەوە بکەن.
داوا لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەین بەپەلە هاوکاریی هێزە چەکدارەکان بکەن بۆ بەرگریکردن لە خاک، گەڕاندنەوەی دەوڵەت، وەستاندنی پێشڕەوییەکانی حوسییەکان و ئازادکردنی سەنعای پایتەخت.
2 371
هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە دیمەنێکدا باس لە خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان دەکەن و دەڵێن هی حوسییەکانە، بەڵام دەرکەوت هی سعودییە و بەهەڵە خراوەتە خوارەوە.
2 371
لە دامەزراوەی ئارامکۆ لە ئەبها لانیکەم 6 کۆگای عەمبارکردنی نەوت بە تەواوی تێکشکاون و 8 کۆگای دیکەش بە پلەی جیاواز زیانیان پێگەیشتووە.
2 371
زیلینسکی:
ڕووسیا مانگانە 140 مووشەکی بالیستی بەرهەم دەهێنێت، بەپێی پێوەرەکانی ناتۆ ڕێگریکردن لە 140 مووشەک پێویستی بە 280 مووشەکی ڕێگریکەر هەیە.
هەرگیز مانگانە 280 مووشەک بۆ سیستەمەکانی پاتریۆت دەستناکەوێت، بەڵام ئەوە ئەو شتەیە کە من دەمەوێت، هەبوونی 100-120 مووشەکی ڕێگریکەرە بۆ ئەو مانگە سەخت و ساردانەی لەپێشمانن، ئایا ئەمریکییەکان ئامادەن لە یەدەگەکانی خۆیان هەندێکمان پێبدەن؟
2 371
پوتن:
پێشتر گازمان بە 150 دۆلار بۆ هەر 1000 مەتر سێجا بە ئەوروپیەکان دەفرۆشت، دەیانوت ئەوە زۆر گرانە، ئێستا 1000 دۆلار دەدەن و لەبەر ئەوەی کۆگاکان بەتاڵن، نرخەکەی ئەم زستانە دەگاتە 1500 دۆلار، ئەوەیان دەستکەوت کە داوایان دەکرد.
