fa
Feedback
War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 370
مشترکین
+124 ساعت
+67 روز
+3030 روز
آرشیو پست ها
ترەمپ: دەبێت زیلینسکی واز لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ڕووسیا بهێنێت.

درۆنێکی جیرانی ڕووسی شەمەندەفەرێکی لەسەر هێڵی وارشۆ-کیێڤ کردە ئامانج. شەمەندەفەرەکە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن، گونتهەر زاوتەر یەکێک لە یاریدەدەرە نزیکەکانی ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای تێدا بوو.

دیمەنی لێدان لە چەکدارانی حووسی لە موخا و زوباب. هەرچەند ئەم دیمەنانە حکومەتی یەمەن بڵاوی دەکاتەوە و دەڵێن هێزی ئاسمانی یەمەنە، بەڵام لە ڕاستیدا فرۆکەی سعودین و هێزی ئاسمانی سعودییە.

ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی: ئەمریکا بڕیاری داوە بەشداری جەنگی یەمەن نەکات.

هەزاران چەکداری هۆزەکانی یەمەن (لایەنگری حوسییەکان) کۆبوونەتەوە و دەڵێن چاوەڕێی فەرمانین هەتا مارب کۆنترۆڵ بکەین.

ئەگەری هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ، ئیسرائیڵ دەست تێوەردان لە یەمەن بکاتن لەسەر داواکاری و پارانەوەی سعودیه.

موشەکێک لە کەشتیەک دراوە لە گەرووی هورمز، بەهۆیەوە کەشتیەکە لەکارکەوتووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو لە قەزای خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە "ئەمیرێکی شەرعی گرووپێکی داعشمان دەستگیرکرد". دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت، ئەمشەو توانیویانە 22 ئەندامی ئەو گرووپە دەستگیر بکەن.

حوسییەکانی یەمەن: لە وەڵامی بەردەوامی دەستدرێژی سعودییە لەسەر وڵاتەکەمان، هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئۆپەرسیۆنێکی سەربازیی تایبەتیان ئه‌نجامدا کە تێیدا کۆگاکانی چەک و ژوورەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵیان کردە ئامانج لە بنکەی سەربازی لە ناوچەی شەرورەی سعودییە. ئۆپەراسیۆنەکە بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان جێبەجێ کرا و پێکانەکان ورد و ڕاستەوخۆ بوون.

حوسییەکانی یەمەن دیمەنێکی 39 خولەکی پێکدادانەکانیان بڵاوکردەوە.

ئۆتۆمبێلێکی حوسییەکانی یەمەن لە پارێزگای ئەلبەیزا بۆمبێکی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە.

بەپێی دیمەنێکی نوێ کە بڵاوکراوەتەوە، لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئوردن لە چەند رۆژی رابردوو، ژمارەیەکی زۆر مووشەکی THAD بەکارهاتووە. نرخی ئەم مووشەکە گرانە، بەڵام بەهۆی کەمی موشەکی پاتریۆت ئەمریکا ناچار بووە بەکاریبهێنێت.

بۆردوومانی فرۆکەی جەنگی سعودیی بۆ سەر پارێزگای ئەلبەیزا.
بۆردوومانی فرۆکەی جەنگی سعودیی بۆ سەر پارێزگای ئەلبەیزا.

ئەنجومەنی باڵای بەرگریی جەماوەری لە یەمەن: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین چەک هەڵبگرن بەتایبەت لە تەعز، وە پەیوەندی بە سەربازگەکانی بەرگرییەوە بکەن. داوا لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەین بەپەلە هاوکاریی هێزە چەکدارەکان بکەن بۆ بەرگریکردن لە خاک، گەڕاندنەوەی دەوڵەت، وەستاندنی پێشڕەوییەکانی حوسییەکان و ئازادکردنی سەنعای پایتەخت.

جۆری فرۆکەکە: CH-4 چینی.
جۆری فرۆکەکە: CH-4 چینی.

هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە دیمەنێکدا باس لە خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان دەکەن و دەڵێن هی حوسییەکانە، بەڵام دەرکەوت هی سعودییە و بەهەڵە خراوەتە خوارەوە.

لە دامەزراوەی ئارامکۆ لە ئەبها لانیکەم 6 کۆگای عەمبارکردنی نەوت بە تەواوی تێکشکاون و 8 کۆگای دیکەش بە پلەی جیاواز زیانیان پێگ
لە دامەزراوەی ئارامکۆ لە ئەبها لانیکەم 6 کۆگای عەمبارکردنی نەوت بە تەواوی تێکشکاون و 8 کۆگای دیکەش بە پلەی جیاواز زیانیان پێگەیشتووە.

ناوچەکانی رۆژئاوای تەعز بە مووشەکی بالیستی بۆردوومان دەکرێن.
ناوچەکانی رۆژئاوای تەعز بە مووشەکی بالیستی بۆردوومان دەکرێن.

زیلینسکی: ڕووسیا مانگانە 140 مووشەکی بالیستی بەرهەم دەهێنێت، بەپێی پێوەرەکانی ناتۆ ڕێگریکردن لە 140 مووشەک پێویستی بە 280 مووشەکی ڕێگریکەر هەیە. هەرگیز مانگانە 280 مووشەک بۆ سیستەمەکانی پاتریۆت دەستناکەوێت، بەڵام ئەوە ئەو شتەیە کە من دەمەوێت، هەبوونی 100-120 مووشەکی ڕێگریکەرە بۆ ئەو مانگە سەخت و ساردانەی لەپێشمانن، ئایا ئەمریکییەکان ئامادەن لە یەدەگەکانی خۆیان هەندێکمان پێبدەن؟

پوتن: پێشتر گازمان بە 150 دۆلار بۆ هەر 1000 مەتر سێجا بە ئەوروپیەکان دەفرۆشت، دەیانوت ئەوە زۆر گرانە، ئێستا 1000 دۆلار دەدەن و لەبەر ئەوەی کۆگاکان بەتاڵن، نرخەکەی ئەم زستانە دەگاتە 1500 دۆلار، ئەوەیان دەستکەوت کە داوایان دەکرد.