War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 370
المشتركون
+124 ساعات
+67 أيام
+3030 أيام
أرشيف المشاركات
2 370
هێشتا 15 رۆژی مانگی 9 تێپەڕیوە و سووپای ڕووسیا بەرزترین رێژەی بەکارهێنانی بۆمبی ئاسمانی لەسەرەتایی جەنگەوە تۆمارکرد کە زیاترە لە 10 هەزار بۆمب لەم مانگەدا.
2 370
ئاژانسی فارس نیوز:
سبەی سێشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە پتەوکردنی سەقامگیری و هاوکارییە سنوورییەکان گفتوگۆ دەکەن.
2 370
بەریتانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی ڕاوێژکاری سەربازی بۆ سعودییە لە هەوڵەکانی دژی حوسییەکان، هەروەها سەرۆک وەزیران بیر لە بژاردەی زیاتر دەکاتەوە کە ڕیاز پێشنیاری کردووە.
2 370
تڕەمپ دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی پۆست لەسەر نرخی نەوت.
"دڵنیام کوڕەکەی نەوتی سێڵ کردووە و باوکی بۆی ساغ ئەکاتەوە."
2 370
حوسییەکان دەستیانکردووە بە دابەشکردنی 20 هەزار سەبەتەی خۆراک لەو شوێنانەی کۆنترۆڵیان کردووە.
2 370
حوسییەکانی یەمەن:
لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی سعودییەدا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت و بەربڵاومان ئەنجامدا، کە تێیدا دامەزراوە و ژێرخانە سەربازییەکان، پەناگەی فڕۆکە جەنگییەکان، ڕادارەکان، رێرەوی فڕین، کۆگاکانی تەقەمەنی و چەندین پێگەی تر لە بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید کرانە ئامانج.
2 370
ئەمریکا دیمەنی رزگارکردنی فرۆکەوانەکەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەیان لەسەر خاکی ئێران بۆ ماوەیەک بێ سەروشوێن بوو.
2 370
- لە بەرەبەیاندا ئێران ژمارەیەک مووشەک و درۆنی ئاراستەی بارەگایی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات کرد، ئەمەش پاشماوەی یەکێک لە مووشەکەکانە لە زەوییەکی کشتوکاڵی بە قوڵایی 3 مەتر لە گوندێکی هەڵەبجە.
2 370
ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەفسەرێکی پێشووی پلەبەرزی دەزگای هەواڵگریی عێراق بەناوی ڕەعد ئەلعەنبەکی، لە سەردەمی ڕژێمی سەددام حسین، لە شاری دیتڕۆیتی ویلایەتی میشیگن دەستگیرکرد.
2 370
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی کۆرەک تیلیکۆم: تاوەکو کۆتایی ئەیلوول هەژمارە دیجیتاڵییەکانتان بپارێزن پێش کوژراندنەوەی وێستگەکانی کۆمپانیاکە
2 370
لە هێرشێکی مووشەکی حوسییەکاندا، فەرماندەی کەتیبەیەک و دوو فەرماندەی بەش کوژراون، هەروەها جێگری فەرماندەی لیوای چوارەم، جێگری فەرماندەی فیرقەی یەکەم و جێگرێکی تر بریندارن.
سووپای یەمەن لە ئاڕاستەی باب مەندەب لە پێشڕەویدایە...
2 370
سووپای یەمەن بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی لێدان لە حوسییەکانی یەمەن بە فرۆکەی جەنگی.
سووپای یەمەن لە بڵاوکراوەکانی دەڵێت هێزی ئاسمانی یەمەن، بەڵام سووپای یەمەن فرۆکەی پێشکەوتووی نیە کامێرایی حەراری هەبێت، فرۆکەی Mig-29 هەبوو لە خزمەت دەرچووە، ئەم دیمەنانە لەلایەن فرۆکەی F-15 سعودی تۆمارکراون، بەڵام سعودییە بڵاوی ناکاتەوە و لە پەڕەی وەزارەتی بەرگری لەدوای چەندین رۆژ جەنگ هیچ بڵاوکراوەی نیە، لەجیاتی ئەوان سووپای یەمەن بڵاوی دەکاتەوە و ناونیشانی هێزی ئاسمانی یەمەن بەرکادێنێت.
2 370
کۆبوونەوەی کاروانێکی سووپای یەمەن لە لەحج بە مووشەکی بالیستی کرانە ئامانج کە دەیانویست بەرەو تەعز بڕۆن.
2 370
جەنابی شازادە جگە لە ئیسرائیل، داوای لە وڵاتانی کەنداو و میسر کردووە هاوکاری بکەن لە جەنگی یەمەن.
بن سەلمان لەوە دەترسێت شکستی لە بەرامبەر حوسییەکان زیانی زۆر لە پێگەکەی بدات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەتا ئێستاش دوو هاوپەیمانە بەهێزەکەی (پاکستان، تورکیا) تەنها سەیرکەرن.
