War News
Відкрити в Telegram
2 363
Підписники
Немає даних24 години
-167 днів
-2330 день
Архів дописів
2 362
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
هەشتا و پێنج ساڵ لەمەوبەر، بێدەنگی و بێدەستەڵاتی لە بەرامبەر هیتلەردا بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٨٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا، تەواوی مرۆڤایەتی باجی شێوایی و سەرکێشی دکتاتۆرێکی لادەر و شێتی دا.
ئەمڕۆش هەمان هەڵە دووبارە دەبێتەوە. سەیری کردەوە جینۆسایدییەکانی نەتانیاهۆی جەلاد و قەسابی غەززە و کابینەکەی دەکرێت بە هەمان ئەو بێدەنگی و نەبوونی کاردانەوەیەی کە کاتی خۆی پێشوازی لە هیتلەر پێ دەکرا.
نابێت کەس ئەوە لەیاد بکات کە کاتێک ئاگرێک پەرە دەسێنێت و گەورە دەبێت، تەنها ئەو ناوچەیە ناسووتێنێت کە لێیەوە دەستی پێکردووە؛ بەڵکو پڕشنگەکانی بە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبنەوە.
ڕێک وەک چۆن ئەمڕۆ تەواوی جیهان باجی دۆخی چارەسەرنەکراوی گەروی هورمز دەدات، ئەگەر کۆتایی بە یاساشکێنییەکانی ئیسرائیلیش نەهێنرێت، تەواوی مرۆڤایەتی — لەگەڵ ناوچەکەدا — بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی هەڵدەگرن و دەبێت باجەکەی بدەن."
2 362
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
ئیسرائیل لە هەمان کاتدا سەرقاڵی هەوڵێکی شەیتانی و گوماناوییە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئارامیی وڵاتانی ئەفریقا و دەریای ناوەڕاست.
ڕژێمی زایۆنیستی، بە هەموو مانا و پێوەرێک، مەکۆیەکی فیتنە و کارگەیەکی ئاژاوەگێڕییە، کە بەبەردەوامی ناسەقامگیری لە جوگرافیایەکی بەربڵاودا بەرهەم دەهێنێت.
2 362
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
پێویستە ئیسرائیل ڕابگیرێت، ئەمە ئەرکی مرۆڤایەتی و بەرەی مرۆڤایەتییە، نابێت ڕێگە بدرێت مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە.
سەرەڕای هەموو تێکدەرانییەکانی ئیسرائیل، تورکیا هەموو شتێک کە لە توانایدا بێت ئەنجامی دەدات بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەیدا.
2 362
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
با ئەمە زۆر بە ڕونی ڕابگەیەنم: نابێت کەس بەدوای سەرکێشیدا بگەڕێت، و نابێت کەس خۆی بە عارەبانەی تۆڕی کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنیزمەوە ببەستێتەوە.
ئەگەر هەر کەسێک هەوڵی پێشێلکردنی ماف و بەژەوەندییەکانی تورکیا و تورکەکانی قوبرس لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا بدات، دەمەوێت ئەوە بزانرێت کە وەڵامدانەوەی ئێمە زۆر ڕوون و زۆر توند دەبێت!
2 362
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
دەستدرێژی و هێرشەکانی ئیسرائیل تەواوی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.
2 362
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
ئێمە بەتەواوی درک بەوە دەکەین کە ئامانجی کۆتایی خەیاڵ پڵاوی 'ئیسرائیلی گەورە' چییە.
بە پشتیوانی خودا، ئێمە هەرگیز ڕێگە بەوە نادەین.
2 362
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
"ئاسایشی تورکیا نەک تەنها لە هاتای ، بەڵکو لە حەلەب، دیمەشق و بەیروتەوە دەست پێدەکات.
ئێمە بەرگەی هیچ ئەمری واقیعێک (سەپاندنی دۆخێک) لە وڵاتە براکانماندا ناگرین، و چاویش لە ئاست دەستدرێژی و هێرشکردنە سەریان داناخەین.
2 362
گەورە تیرۆریست ئەردۆگان:
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و لوبنان گەیشتونەتە قۆناغێک کە هەڕەشە لە تورکیاش دەکەن.
2 362
دوای هەڕەشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ی حوسییەکان:
ئەمڕۆ کەشتییەکی بارهەڵگر لە باشوری یەمەن هێرشی کرایە سەر.
2 362
تاوەکو چەند کاتژمێری داهاتوو ، ئەمریکا بۆردومانی ئێران دەکات، ئێرانیش دەڵێت هێزەکانیان بەرپەرچی هەر بۆردومانێک دەدەنەوە.
2 362
ترەمپ:
من ئێستا لەلایەن سوپا مەزنەکەمانەوە ئاگادار کرامەوە کە شەوی ڕابردوو ئێرانییەکان یەکێک لە هێلیکۆپتەرە زۆر پێشکەوتووەکانی جۆری ئاپاچیی ئێمەیان خستوەتە خوارەوە، لە کاتێکدا سەرقاڵی دەوریەدان و چاودێریکردن بووە بەسەر گەروی هورمزدا، دوو فڕۆکەوان لە ڕووداوەکەدا بوون، هەردووکیان سەلامەتن و بریندار نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە ئەمریکا، لەبەر زەرورەت، وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە
2 362
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس ڕایگەیاند:
لە گەرووی هورمزەوە تا بابولمەندەب و لە کەنداوی فارسەوە تا دەریای سوور پشتێنەیەکی نوێی ئاسایشی بەرگری دروست دەکرێت
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
