War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 363
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-167 أيام
-2330 أيام
أرشيف المشاركات
2 364
مەسعود پزیشکیان، لە نامەیەکی فەرمیدا داواکارییەکی ئاراستەی ڕێبەری ئێران موجتەبا خامنەیی کردووە و تێیدا داوای دەستلەکارکێشانەوە و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەی خۆی کردوە.
2 364
تەسنیم:
ئەگەر ترەمپ پێشنیاری گۆڕانکاری لە ڕەشنوسی ڕێککەوتننامەکەدا بکات، ئێرانیش لای خۆیەوە پێداچونەوە و گۆڕانکاریی تێدا دەکات.
هیچ شتێک هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە، و ئێران تەنیا ئەو مەرجانە قبوڵ دەکات کە خۆی هاوڕایە لەسەریان، خۆیشی بۆ ئەگەری نەبوونی هیچ ڕێککەوتنێک ئامادە کردوە.
2 364
سوپای تموح و ویستی ئیسرائیل لە ئیسرائیل لە لوبنان چووە قۆناغێکی ترەوە، هەرچەندە پێشوتر چەند جارێک باسی کردبوو بەڵام ئەم بە کردار سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی باشوری لوبنان کرد کە بەرەو باکوری ڕووباری «زەهرانی» پاشەکشە بکەن و هەروەها ڕایگەیاند: «هەر ناوچەیەک کە دەکەوێتە باشوری ئەو ڕووبارەوە، وەک ناوچەی شەڕ ئەژمار دەکرێت.
شایەنی باسە پێشوتر خەونی ئیسرائیل ئەوە بوو کە حیزبوڵا هەتا ڕوباری لیتانی لە چەک دابماڵێت، ئێستا هەموو ئەو ناوچەیە داگیردەکات،!
2 364
ترەمپ:
ئێران ڕێککەوتنی دەوێت، بەڵام ئێمە ڕازی نین. بە هەر حاڵ – کارەکە کۆتایی پێدەهێنین
2 364
ئاژانسی "فارس":
ئەگەری هەیە تڕەمپ بەم نزیکانە، بە شێوەیەکی تاکلایەنە، تەواوبوونی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕابگەیەنێت.
ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانی: چەند بابەتێک هەن کە هێشتا چارەسەر نەکراون.
2 364
ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا کردووە لە نزیک گەرووی هورمز، دەوترێت موشەکی کروز بەکارهاتووە
2 364
دەوترێت هێرش کراوەتە سەر دورگەی خارک و بەلەمە خێراکانی ئێران و بە هۆیەوە چوار سەربازی ئێرانی کوژراون
2 364
تەسنیم :
لە گەشتەکەی قالیاف و عێراقچی بۆ قەتەر، پێشکەوتن بەدەستهاتوە و هەنگاوی ئەرێنی بەرەو پێشەوە نراون.
2 364
دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەر عەباس و چەند شوێنێکی تر لە کەنداوی عەرەبی (فارسی) بیستراوە، بەڵام هێشتا سەرچاوەی تەقینەوەکان نادیارە.
2 364
پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای پارتی جەهەپە(توندرەوە کەمالییەکان) بەبیانووی ئەوەی لە کۆنگرەی پێشووی پارتەکەدا ئۆزگور ئۆزەل کە ئێستا سەرۆکی پارتەکەیە بە نایاسایی هەڵبژێردراوە و کڵیچدارئۆغڵو(کە لە هەڵبژاردنی پێشوو خۆی کاندیدکرد و شکستی هێنا) دەبێت سەرۆکی پارتەکە بێت...
خۆی لە هەموو بارێکدا ناکۆکی نێوان ئاکەپە و جەهەپە بۆ دەم پارتی و کورد باشە و بۆ ئێمەی کورد جیاوازییەکی وەهایان نییە، وەلەو جەهەپە زیاتر ئەوروپییانە جوڵە دەکەن و ئەردۆگانیش بەحساب ئیسلامییانە جوڵە دەکات بەڵام هەموومان دەزانین لەدوای ترەمپ ئەردۆگان دوورووترین سەرۆکە.
2 364
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە:
ئەمریکا تەنانەت لەم کاتژمێرەشدا بەردەوامە لە دروستکردنی ئاستەنگ لە چەند بەندێکی لێکتێگەیشتنەکەماندا.
2 364
ڕۆژنامەی تێلێگراف:
بەریتانیا چووە پاڵ فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و کەنەدا لە ڕەتکردنەوەی پلانێکی ناتۆ، کە هاوپەیمانەکانی پابەند دەکرد بە خەرجکردنی %0.25ی کۆی بەرهەمی ناوخۆییان (GDP) بۆ هاوکاری سەربازیی ئۆکرانیا.
هەر ئەمڕۆ مارک ڕوتە سکرتێری گشتی ناتۆ پێشنیازەکەیوخۆی کشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەیتوانی پشتگیری سەرجەم دەنگەکان بەدەستبهێنێت پێش بەڕێوەچوونی لوتکەی هاوپەیمانێتییەکە لە تورکیا.
2 364
ترەمپ:
ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا بکەم، ئەوا ڕێککەوتنێکی باش و شایستە دەبێت، نەک وەک ئەو ڕێککەوتنەی ئۆباما کردی، کە بڕێکی یەکجار زۆر پارەی کاشی پێشکەش بە ئێران کرد، و ڕێگایەکی ڕوون و کراوەی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ڕەخساندن.
ڕێککەوتنەکەی ئێمە ڕێک پێچەوانەی ئەوەیە، بەڵام کەس هێشتا نەیبینیوە و نازانێت چییە, تەنانەت هێشتا دانوستانەکان لەسەری بە تەواوی کۆتاییش نەهاتوون. بۆیە گوێ لەو دۆڕاوانە مەگرن کە ڕەخنە لە شتێک دەگرن کە هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە. بەپێچەوانەی ئەوانەی پێش خۆم کە دەبوو چەندین ساڵ لەمەوبەر ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، من ڕێککەوتنی خراپ ناکەم!
2 364
موحسین ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و بەرپرسی باڵای ئێرانی:
«ئەگەر دوژمن هێرش بکاتەوە سەر گەروی هورمز، ئێمە گەمارۆ دەریاییەکە دەشکێنین و ڕەنگە لە پەیماننامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بکشێینەوە.»
2 364
قەرارگەی خاتەم ئەنبیا:
بۆ ڕزگارکردنی ئەو خوڕەمشارانەی کە لە پێشمانن، ئامادەی قوربانیدان و فیداکاریین.
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
