ch
Feedback
War News

War News

前往频道在 Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

显示更多
2 363
订阅者
无数据24 小时
-167
-2330
帖子存档
مەسعود پزیشکیان، لە نامەیەکی فەرمیدا داواکارییەکی ئاراستەی ڕێبەری ئێران موجتەبا خامنەیی کردووە و تێیدا داوای دەستلەکارکێشانەوە و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەی خۆی کردوە.

تەسنیم: ئەگەر ترەمپ پێشنیاری گۆڕانکاری لە ڕەشنوسی ڕێککەوتننامەکەدا بکات، ئێرانیش لای خۆیەوە پێداچونەوە و گۆڕانکاریی تێدا دەکات. هیچ شتێک هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە، و ئێران تەنیا ئەو مەرجانە قبوڵ دەکات کە خۆی هاوڕایە لەسەریان، خۆیشی بۆ ئەگەری نەبوونی هیچ ڕێککەوتنێک ئامادە کردوە.

سوپای تموح و ویستی ئیسرائیل لە ئیسرائیل لە لوبنان چووە قۆناغێکی ترەوە، هەرچەندە پێشوتر چەند جارێک باسی کردبوو بەڵام ئەم بە کردار سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی باشوری لوبنان کرد کە بەرەو باکوری ڕووباری «زەهرانی» پاشەکشە بکەن و هەروەها ڕایگەیاند: «هەر ناوچەیەک کە دەکەوێتە باشوری ئەو ڕووبارەوە، وەک ناوچەی شەڕ ئەژمار دەکرێت. شایەنی باسە پێشوتر خەونی ئیسرائیل ئەوە بوو کە حیزبوڵا هەتا ڕوباری لیتانی لە چەک دابماڵێت، ئێستا هەموو ئەو ناوچەیە داگیردەکات،!

ترەمپ: ئێران ڕێککەوتنی دەوێت، بەڵام ئێمە ڕازی نین. بە هەر حاڵ – کارەکە کۆتایی پێدەهێنین

ئاژانسی "فارس": ئەگەری هەیە تڕەمپ بەم نزیکانە، بە شێوەیەکی تاکلایەنە، تەواوبوونی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕابگەیەنێت. ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانی: چەند بابەتێک هەن کە هێشتا چارەسەر نەکراون.

ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستەی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا کردووە لە نزیک گەرووی هورمز، دەوترێت موشەکی کروز بەکارهاتووە

دەوترێت هێرش کراوەتە سەر دورگەی خارک و بەلەمە خێراکانی ئێران و بە هۆیەوە چوار سەربازی ئێرانی کوژراون

تەسنیم : لە گەشتەکەی قالیاف و عێراقچی بۆ قەتەر، پێشکەوتن بەدەستهاتوە و هەنگاوی ئەرێنی بەرەو پێشەوە نراون.

تابناک: ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس بە موشک پێکرا

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەر عەباس و چەند شوێنێکی تر لە کەنداوی عەرەبی (فارسی) بیستراوە، بەڵام هێشتا سەرچاوەی تەقینەوەکان نادیارە.

تڕەمپ : ئێران دەبێت ڕێکەوتن نامەی ئیبراهیمی واژۆ بکاتن "واتا دان پێدانن بە ئیسرائیڵ "

ترەمپ: ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران گەورە و گرنگ دەبێت - یان هەر هیچ ڕێککەوتنێک نابێت

+1
پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای پارتی جەهەپە(توندرەوە کەمالییەکان) بەبیانووی ئەوەی لە کۆنگرەی پێشووی پارتەکەدا ئۆزگور ئۆزەل کە ئێستا سەرۆکی پارتەکەیە بە نایاسایی هەڵبژێردراوە و کڵیچدارئۆغڵو(کە لە هەڵبژاردنی پێشوو خۆی کاندیدکرد و شکستی هێنا) دەبێت سەرۆکی پارتەکە بێت... خۆی لە هەموو بارێکدا ناکۆکی نێوان ئاکەپە و جەهەپە بۆ دەم پارتی و کورد باشە و بۆ ئێمەی کورد جیاوازییەکی وەهایان نییە، وەلەو جەهەپە زیاتر ئەوروپییانە جوڵە دەکەن و ئەردۆگانیش بەحساب ئیسلامییانە جوڵە دەکات بەڵام هەموومان دەزانین لەدوای ترەمپ ئەردۆگان دوورووترین سەرۆکە.

ترەمپ: سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان و سەرنجدانتان بەم بابەتە!
ترەمپ: سپاستان دەکەم بۆ گرنگیدان و سەرنجدانتان بەم بابەتە!

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە: ئەمریکا تەنانەت لەم کاتژمێرەشدا بەردەوامە لە دروستکردنی ئاستەنگ لە چەند بەندێکی لێکتێگەیشتنەکەماندا.

ڕۆژنامەی تێلێگراف: بەریتانیا چووە پاڵ فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و کەنەدا لە ڕەتکردنەوەی پلانێکی ناتۆ، کە هاوپەیمانەکانی پابە
ڕۆژنامەی تێلێگراف: بەریتانیا چووە پاڵ فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و کەنەدا لە ڕەتکردنەوەی پلانێکی ناتۆ، کە هاوپەیمانەکانی پابەند دەکرد بە خەرجکردنی %0.25ی کۆی بەرهەمی ناوخۆییان (GDP) بۆ هاوکاری سەربازیی ئۆکرانیا. هەر ئەمڕۆ مارک ڕوتە سکرتێری گشتی ناتۆ پێشنیازەکەیوخۆی کشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەیتوانی پشتگیری سەرجەم دەنگەکان بەدەستبهێنێت پێش بەڕێوەچوونی لوتکەی هاوپەیمانێتییەکە لە تورکیا.

ترەمپ: ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا بکەم، ئەوا ڕێککەوتنێکی باش و شایستە دەبێت، نەک وەک ئەو ڕێککەوتنەی ئۆباما کردی، کە بڕێکی یەکجار زۆر پارەی کاشی پێشکەش بە ئێران کرد، و ڕێگایەکی ڕوون و کراوەی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ ڕەخساندن. ڕێککەوتنەکەی ئێمە ڕێک پێچەوانەی ئەوەیە، بەڵام کەس هێشتا نەیبینیوە و نازانێت چییە, تەنانەت هێشتا دانوستانەکان لەسەری بە تەواوی کۆتاییش نەهاتوون. بۆیە گوێ لەو دۆڕاوانە مەگرن کە ڕەخنە لە شتێک دەگرن کە هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە. بەپێچەوانەی ئەوانەی پێش خۆم کە دەبوو چەندین ساڵ لەمەوبەر ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، من ڕێککەوتنی خراپ ناکەم!

موحسین ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و بەرپرسی باڵای ئێرانی: «ئەگەر دوژمن هێرش بکاتەوە سەر گەروی هورمز، ئێمە گەمارۆ دەریاییەکە دەشکێنین و ڕەنگە لە پەیماننامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بکشێینەوە.»

سەرچاوەکات: ترەمپ بە پەیوەندی تەلەفۆنی بە زۆربەی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کرد

قەرارگەی خاتەم ئەنبیا: بۆ ڕزگارکردنی ئەو خوڕەمشارانەی کە لە پێشمانن، ئامادەی قوربانیدان و فیداکاریین.