War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 346
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-77 أيام
-2330 أيام
أرشيف المشاركات
2 346
لە ساڵانی 1972 بۆ 1975، ئەمریکا و ئێران هاوکاری شۆڕشی ئەیلوولیان کرد، لەو کاتەدا ئەمریکا لەرێگەی هێنری کیسینجەر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکاری کوردییان کرد، مەبەستی کیسینجەر سۆز نەبوو بۆ کورد، بەڵکو دەیویست عێراق کە ئەو کات هاوپەیمانی یەکێتی سۆڤیەت بوو سەرقاڵ بکات و لاوازی بکات، کاتێک سەدام حوسێن لە ڕێککەوتننامەی جەزائیر 1975 چۆکی بۆ شای ئێران دادا و دەستبەرداری شەتولعەرەب بوو و ئەمریکا پێویستی بە کورد نەما، کیسینجەر دەستبەجێ هاوکارییەکانی بڕی و ڕێگەی دا سوپای بەعس هێرش بکاتەوە سەر کورد. کیسینجەر بە ڕاشکاوی وتی "کاری سیخوڕی و سیاسەتی نێودەوڵەتی، خێرخوازی نییە."، کاتێک لە کۆنگرێسی ئەمریکا لێپێچینەوە لە کیسینجەر کرا کە بۆچی ئاوا بە ئاسانی کوردیان تەنیا جێهێشت لەبەردەم پەلامارەکانی بەعسدا، ئەو بەم ڕستە سارد و بێبەزەییانەیە وەڵامی دایەوە:
"ئێمە لێرە نین بۆ ئەوەی جیهان بکەینە بەهەشت یان دیموکراسی بۆ گەلان دابین بکەین، ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا."
2 346
بۆ مەبەستی پەیوەندی بێتەل SATCOM📞📶
هەتاوەکوو سوپا بتوانێت لەناو یەکتردا پەیوەندی لەگەڵ یەک بکەن و فەرمان بنێرن و نامە وەربگرن لە مەودای زۆر دور و بە شێوەیەکی زۆر پارێزراو ، پێویستیان بە جۆرە مانگێکی دەستکردە دەبێت کە شەپۆلی زانیاری هەڵگیراو بگوازێتەوە
بۆ جێگای مەبەس ، هەر بۆیە هەندێک مانگی دەستکرد بۆ کاری پەیوەندی سەربازی و گواستنەوەی زانیاری بەکاردێن وەک DSCS ی ئەمریکی و molnya ی ڕوسی
2 346
بۆ مەبەستی ئاڕاستەکردن🛰📍
وەک ڕوونە هەموو چەکە پێشکەوتووە دوور مەوداکان پێویستیان بە ئاڕاستەکردنە
ئاڕاستەکردنیش پێویستی بە دەستنیشانکردنە
بۆ ئەم مەبەستەش هەندێک مانگی دەستکرد هەیە کە ئیشیان دەستنیشانکردنی جێگایە لەسەر گۆی زەوی
نمونەش لەسەر ئەمە مانگە دەستکردەکانی "GPS" ی ئەمریکی و "GLONAS" ی ڕوسی "Galileo" ی ئەوروپی و "BeiDou" ی چینی ....
2 346
مانگی دەستکرد گەر بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربێت ئەم ئیشانەی پێ دەکرێت 🛰
بۆ مەبەستی سیخوڕی👁
هەندێک مانگی دەستکرد هەیە کە کاری سیخوڕی پێدەکرێت لەڕێگای وێنەگرتنی زەوی بە توانای نزیککردنەوەی زۆر بەرز
هەندێک لەو مانگە دەستکردانە کامێرای زۆر هەستیار و لێنزی زۆر بەتوانای تێدایە کە کوالێتی وێنەگرتنیان زۆر جوانە و وردەکاری بچوک دەردەخەن لە وێنەکانیاندا
لەپاڵ وێبەگرتندا هەندێک لە مانگە دەستکردەکان دەتوانن لە ڕێگای سیستەمی LIDAR و SAR وێنەی سەر زەوی بگرن یاخود "مەسح" ی ناوچەیەکی دیاریکراو بکەن ئەمەش وادەکات کە لە کەشوهەوای خراپدا (خۆڵبارین و هەور) چاودێری سەر زەوی بکەن ،
جگە لەوە هەندێک لەو مانگە دەستکردانە دەتوانن بە سیستەمی بینینەکی تیشکی ژێر سور چاودێری دوژمن بکەن لە هەر موشەک هەڵدانێک و تاقیکردنەوەی تەقینەوەی ئەتۆمی وەک سیستەمی SBIRS ی ئەمریکی ...
2 346
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی:
مەزڵوم كۆبانی رەتیكردووەتەوە ببێت بە جێگری ئەحمەد شەرع.
توركیا رێگرە لەوەی ئیلهام ئەحمەد ببێت بە جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا.
مەزڵوم كۆبانی تائێستا بەهێزترین سەركردەی كوردە لە رۆژئاواو بە نیازە حزبی سیاسی دابمەزرێنێت.
نایانەوێت شەرع وەک سەرکردەیەکی سەرتاسەری پیشانبدەن بەبێ ئەوەی هیچ دەسەڵاتێکی راستەقینەی بڕیاردانیان پێبدات.
كوردەكان خاوەنی ئۆتۆنومییەكی فراوانن لە رۆژئاوای كوردستان و ئامادەبونی بەرپرسانی دیمەشق سیمبولییە.
2 346
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتی کردەوە کەوا ئێران ڕازی بووبێت بە ڕادەستکردنی یۆڕانیۆمە پیتێندراوەکان بە ئەمریکا.
2 346
- بەڕاستی شەرمە بۆ نەخۆشخانەی بەخشین، ئاسیا، شۆڕش، فاروق کە نەیان توانی تیماری ئەو پێشمەرگەیەی کۆمەلە بکەن، نەک لەبەر کوردایەتی بەلکو لەبەر مرۆڤبوون. هەی داڕزێن شەرم لەخۆتان بکەن.
2 346
لەگەڵ دەستپێکی وادەکەی ترەمپ بۆ ئاگربەستی لوبنان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردوومانی لوبنان دەکەن.
2 346
لەبارەی بڕیاری لەسێدارەدانی چوار خۆپیشاندەر لەلایەن ئێرانەوە پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ کرا، زۆر بە کورتی و بێباکانە وتی: ئەوە بە پاپا بڵێن.
2 346
کاتێک ڕۆژنامەنووسان لە ترەمپیان پرسی کە جیاوازیی ئەم هەوڵەی ئێستا بۆ ئاشتی نێوان ئیسرائیل و لوبنان چییە لەگەڵ هەوڵەکانی سەردەمی بەشیر جومایل و ئاریێل شارۆن لە ڕابردوودا؟
ترەمپ زۆر بە کورتی و لووتبەرزییەی خۆیەوە وەڵامی دایەوە و وتی: من جیاوازییەکە منم
2 346
ترەمپ:
- ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوت، جەنگ دەست پێ دەکاتەوە.
- لە کاتی پێویستدا ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ دەکەینەوە.
- لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ڕووداوی سەرسوڕهێنەر ڕوو دەدەن.
- پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئێران هەیە و ئەمە جێگەی باوەڕ نییە.
- ئاگربەستی لوبنان حیزبوڵڵاش دەگرێتەوە، پێموایە حیزبوڵا پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت.
- ئەگەر هەیە کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ ئێران لە کۆتایی هەفتەدا (شەممە-یەکشەممە) بەڕێوە بچێت.
2 346
ئەمریکا و مەغریب رێککەوتنێکی بەرگریان بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو واژۆ کرد.
ئەمریکا مەغریب پڕچەک دەکات، ڕووسیا جەزائیر.
2 346
حکوومەتی سووریا:
هەفتەی داهاتوو لە پرۆسەی یەکگرتنەوەدا گرنگ دەبێت.
لەگەڵ مەزڵووم عەبدی تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەستانەمان کرد کە سەر بە لایەنی ناسراو بە بەڕێوەبەری خۆسەرن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
