War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 355
المشتركون
-224 ساعات
-77 أيام
-2830 أيام
أرشيف المشاركات
2 355
نەتانیاھۆ:
هێشتا ئەرکی ترمان لە پێشە و شتی زیاترمان ماوە بەرامبەر ئێران و حەماس ئەنجامی بدەین.
2 355
پوتین :
وڵاتانی ڕۆژئاوا هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو بوێرییەی کە لە خاکی خۆیانەوە هێرش بکەن ، ئەوان باش دەزانن کە وەڵامدانەوەی توند و پەرچەکرداری هاوشێوەی دەبێت ، پێم وایە هەمووان لەم ڕاستییە تێدەگەن .
ئەوان بە هەر جۆرێك بێت خۆیان لەم بابەتە بەدوور دەگرن ، بۆ نموونە کاتێك چەند بروسك و باڵەفڕێك دەچنە سنووری وڵاتانی باڵتیکەوە هێشتا بوێری ئەوەیان نییە پەنجەی تۆمەت بۆ مۆسکۆ ڕابکێشن و دەڵێن بروسك/باڵەفڕەکە ئۆکرانییە ، هەڵەیەکی تەکنیکییە، یان تێکچوون لە سیستەمەکە هەبووە و پاساوی بۆ دەهێننەوە .
2 355
ئەم قۆناغە: قۆناغی خاڵی کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە ئایدۆلۆژیا و قۆناغی خستنی ئاینی و سیاسییە لەعێراقدا؛
لەسەر داوا و بە هاوکاری و بە چاودێری ڕاستەوخۆ و بەپشتیوانی ڕەهای ئەمریکا، پرۆسەی کۆتاییهێنان بە ئایدۆلۆژیای ئاینی مەزهەبی (شیعە، سوننە) لەعێراقدا دەستی پێکردووە.
سەرەتای قۆناغەکە، بە لێدانی سەربازی سنوردار بۆ کۆتاییهێنان بە ئایدۆلۆژیای ئاینی لەڕێگەی هەڵوەشاندنەوە و لێدان لە هێزە میلیشیایی و گروپە چەکدارەکانی پشتیوانیان دەستیپێکرد، ئێستا ئێمە لەقۆناغی خستنی سەرکردە ئاینی و سیاسییەکانداین. وە پرۆسەکە درێژە دەکێشێت بۆ کۆتاییهێنان بە هێزی دارایی جیهانی زەبەلاح، بەئامانجی گۆڕینی سیستمی ئابوری جیهانی بۆ یەك جەمسەری (سەرمایەداری). وە ئەوەش بریتیە لە هەنگاوی دواتر کە سەرەتایەکە بۆ قۆناغێکی نوێ لە سیستمی ئابوری جیهانی کە تیایدا بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان بەدیدەهێنێت.
هەموو ئەوانەی لەعێراقدا ڕوودەدەن، لە کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی حەشد و گروپە چەکدارەکان و دەرکردنی فەرمانی گرتن و لادان و گۆڕانکاری و ڕاوەدونان و چەندین شتی تر بە نمونە.
سەبارەت بەهەرێمی کوردستان:
سەرەتای شەپۆلی کۆتاییهاتنی ئایدۆلۆژیای ئاینی گەشتۆتە هەرێمی کوردستانیش، وە پێکدادانی ئیسلامی سیاسی لەنێو خۆیاندا و سنوردارکردن قەتیس کردنیان باشترین نمونەن. وە ئەم پرۆسەیە بەردەوامی دەبێت تا ئاستی تەواو لاوازکردن و کۆتاییهێنانیان.
بەڵام، ئەوەی حوکمی دیاریکردنی کۆتایی قۆناغەکە دەکات، ئاست و ڕادەیی ئامادەیی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردییە لەباشور بۆ خۆداماڵین لە ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی هاوردەکراو.
قۆناغەکە دەمێکە دەستیپێکردووە:
قۆناغی خاڵی کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو جۆرە ئایدۆلۆژیایەك (ئاینی، نەتەوەیی، هزری..هتد) دەمێکە دەستی پێکردووە، یەکەم وێستگەی لێدان بوو لە بزوتنەوەی تیرۆریستی (حەماس) و دواتر سەرجەم وڵاتانی ناوچەکەی گرتەوە، وە عێراق و سوریای نوێ دوا وێستگەیەتی.
تێبینی:
- پێشتر لەنوسین و چاوپێکەوتنەکانمدا، وەك یەکێك لە سیما و تایبەتمەندیییەکانی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی ئەمریکی، ئاماژەم بەوە داوە کە ناوچەکە لە هەموو ئایدۆلۆژیایەك خاڵی دەکرێتەوە بەتایبەتی ئیسلامی سیاسی توندڕەو و پەڕگیر، وە چەندین جار جەختم کردۆتەوە کە ئەم قۆناغە قۆناغی کۆتاییهاتنی شەپۆلی ئیسلامی سیاسی ئیخوانییە لە هەرێمی کوردستان. وە خستنەڕووی ئەم ڕاستییە لەشرۆڤەکانمدا یەکێك بوو لەهۆکارەکانی پەلاماردانم لەلایەن ئیخوانییەکانەوە.
- ئەو بەڕێزانەی تێڕوانینی ورد و خوێندنەوەی ستراتیژییان هەیە بۆ ڕووداوەکان، باشتر لە شرۆڤەکانم تێدەگەن.
- وردە وردە، دیمەنی هاوشێوەکانی (ئیسماعیل هەنییە) لە ڕیشی تەنكی دیاریکراو بە لەیزەر و لەبەرکردنی قاتی براندی پاکوخاوێن و دانیشتن لەپشت کامێرا و قسەی زل بۆ سۆشیاڵ میدیا و کارنەکردن و هەبوونی سەرچاوەی داهاتی نادیار کەم دەبێتەوە.
- دڵنیام ئەو شرۆڤەیەی سەرەوە و خستنەڕووەکانم، گڕ لەوانە بەردەدات کە دەیانگرێتەوە، بۆیە وەك پەرچەکرداری بێدەسەڵاتی هەڵمەتی توندتر و زیاترم لەدژ بەرپا دەکەن. بەڵام هەروەك دەزانن من باکم نیە و قسەی نامرۆڤ و جاش و سیخوڕ و بەکرێگیراو و نۆکەری دوژمن کارم لێ ناکات.
دکتۆر نیکۆڵا ئەشرەف شاڵی
2 355
ترەمپ: «ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئەگەر ئەوە ئاسایی بێت. ئێمە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچین.
ترەمپ: «ئێمە ئەوان بەبێ هیچ توانایەکی ئەتۆمی جێدەهێڵین، ئەوانیش ڕازی بوون بەوە. پەیوەندیمان زۆر باشە.
ترەمپ: «دەتوانین بە ئارەزووی خۆمان بەسەر تاراندا بفڕین و کەس ناتوانێت هیچمان لێ بکات.
ترەمپ: «ئێمە ئێران بەبێ هیچ توانایەکی موشەکی جێدەهێڵین.
ترەمپ: «هەوڵ دەدەین ڕێککەوتنێک بکەین کە دادپەروەرانە بێت.
ترەمپ: «ئێران ئایدیۆلۆژیایەکی زۆر جیاوازتری هەیە لە ڤێنزوێلا. ئایدیۆلۆژیای موسڵمانان کەمێک جیاوازە لە ئایدیۆلۆژیای کاسۆلیکەکان.
2 355
ئاوو لە ڕووبار ببڕێ درۆ لەمە نابڕێ.
ترەمپ:
دەتوانم 'کارەکە تەواو بکەم' لە ئێران بە کەمتر لە هەفتەیەکدا... بەڵام ئەوان باش دەبن... ئەوان ئەوە دەکەن کە پێویستە بیکەن
2 355
پزیشکیان:
ئێمە دەستی دۆستایەتی بۆ وڵاتانی ئیسلامی لە ناوچەکە درێژ دەکەین، بە سعودیە و میسریشەوە، بە ئامانجی بنیاتنانی سیستەمێکی ئەمنیی نوێ لە ناوچەکەدا
2 355
سەرۆکوەزیرانی پاکستان:
من پشتڕاستی دەکەمەوە کە ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی واژۆ کراوە، هیچ ئاماژەیەکی بۆ موشەکە بالیستییەکانی ئێران تێدا نییە، ئەم بابەتە بەشێک نەبووە لە دانوستانەکان
2 355
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆبیۆ:
ناکرێت شەڕەکە کۆتایی پێ بێت ئەگەر بریکارەکانی ئێران بەردەوام بن لە هاویشتنی موشەک، دۆسیەی لوبنان لە دۆسیەی ئێران جیا کراوەتەوە.
2 355
کەوتنی بەریتانیای مەزن !
بەریتانیا نازانێت دوای ئەمریکا بکەوێت یان ئەوروپا، یان دوای دڵی بکەوێت و خۆی زلهێزێکی جیهانی پیشان بدات؟
پێش ئەوەی باسی هۆکار و دەرئەنجامەکانی کشانەوەی دواین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کیر ستارمەر بکەم، ئەمەوێت وتەیەکی بەریتانیەکان خۆیاننان بە بیر بهێننەوە لەسەر گەورەی ئیمبراتۆریەتی بەریتانیا: " ئیمبراتۆریەتی بەریتانیا ئەوەندە گەورەیە کە هەرگیز خۆری لێ ئاوا نابێت".
گوێ بیستی زۆر شیکاری و وەڵام بووم لەسەر ئەم وتەیەی ئەوان، بەڵام تەنها یەک وتەی جولەکەکان هەیە لەسەر ئەو قسەیە، کە دەڵێت: "بۆیە خۆر لە ئیمبراتۆریەتی بەریتانیا ئاوا نابێت، چونکە خودا سیڤەی پێیان نیە، هەر کە خۆر ئاوا بێت، یەکسەر ئەوان پیلانێکی نەگریس لە تاریکیدا دەگێڕن " .
لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦، بەریتانیا بڕیارێکی مێژویی دا کە وەک بومەلەرزەیەکی سیاسی بەناو ئەو وڵاتەدا بڵاو بووەوە؛ ڕیفراندۆمێک کە بە ڕێژەی ٥٢٪ بە بەرامبەر ٤٨٪، کۆتایی بە پەیوەندییەکی چوار دەیەیی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا هێنا، لەڕاغ ئەم بڕیارە تەنها دەرچوون نەبوو لە بلۆکێکی ئابوری، بەڵکو بە دەستپێکی زنجیرەیەک قەیران دادەنرێت کە تا ئەمڕۆش کۆتاییان نەهاتووە.
دەیڤد کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە، کە بە هیوای چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی پارتی پارێزگاران و بەهێزترکردنی ئابوری بەریتانیا پەنای بۆ ئەم ڕیفراندۆمە برد، هەر خۆیشی دواتر بووە یەکەم قوربانیی ئەو گێژاوەی کە دروستی کرد، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا، بەریتانیا لەبەردەم گێژاوێکی بێ کۆتاییدایە؛ لەم دە ساڵەدا، کورسیی سەرۆک وەزیران وەک بازنەیەکی خولاوە وایە کە شەش سەرۆک وەزیرانی بەخۆوە بینیوە (کامیرۆن، مەی، جۆنسن، تراس، سوناک و دواتریش ستارمەر). هەر یەکەیان هاتن بە بەڵێنی "تەواوکردنی برێگزیت" و چارەسەرکردنی دۆخەکە، بەڵام هەموویان لەبەردەم شکستی زیاتری ئابوری و دابەشبوونی زیاتری کۆمەڵایەتی و پاشەکشەی پێگەی سیاسی، دەستیان لەکار کێشایەوە و وڵاتەکەیان لە دۆخێکی نادیارتر لە جاران بەجێهێشت.
ئێستا هەموو جیهان بە ئاشکرا دەبینین، دوای تێپەڕینی دە ساڵ، بەریتانیا لە قەیرانێکی ناسنامەی قوڵدا نوقمتر بووە، کە تێیدا نازانێت لە کوێی نەخشەی جیۆپۆلەتیکی ئەمڕۆدا جێگەی خۆی بکاتەوە، بەریتانیا وەک کەشتیوانێکی سەرگەردان وایە کە لە نێو سێ جەمسەری دژ بەیەکدا دەخنکێت: لەلایەکەوە، دەیەوێت دوای ئەمریکا بکەوێت، و وەک "هاوبەشێکی ستراتیژی" خۆی پیشان بدات، بەڵام دەردەکەوێت ئەمریکا وردە وردە قوتی دەدات، چونکە دوا کەوتنی ئەمریکا، هێزی سیاسیی لێ زەوت کردووە و کردویەتی بە پاشکۆیەکی بێ کاریگەر، جوانترین نموونەش ویستی ئەمریکا بۆ دەستەبەسەرداگرتنی کەنەدایە کە وڵاتێکی سەر بە کۆمەنوێڵسی بەریتانیایە، لەلایەکی دیکەوە، ئەو پەتە ئابورییەی کە بەریتانیای بە ئەوروپاوە بەستوەتەوە، هەرچی دەکات ناتوانێت بیپچڕێت، بەڵام غروری سیاسی وای لێ دەکات وەک دوژمنێک سەیری ئەو بازاڕە گەورەیە بکات کە ژیانی ئابوریی خۆی پێوە گرێدراوە، لە نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا، خەونێکی گەورەتر و بێ بنەما هەیە کە ئەویش "بەریتانیای مەزنی جیهانی"یە ؛ خەونێک کە دەیەوێت بەریتانیا وەک زلهێزێکی سەربەخۆ و خاوەن بڕیار پیشان بدات، بەڵام ئەمە تەنها نوستالژیایەکی ژەهراوییە بۆ ئیمپراتۆریەتێک کە چیتر بوونی نەماوە و ئابورییەک کە توانای بەرگەگرتنی ئەو گۆشەگیرییەی نییە.
لە ڕاستیدا، بەریتانیا توشی "نەخۆشییەکی درێژخایەن" بووە؛ ئەوان دەیانەوێت ئەندازیارییەک بۆ ئایندەکەیان بکەن، بەڵام هەرچی هەوڵ دەدەن، پایەکانی بیناکە لە جێی خۆی ناجووڵێت، ئەم پاشاگەردانییە سیاسییە، تەنها شکستی سەرکردەکان نییە، بەڵکو دانپێدانانێکی بێدەنگە بەوەی کە بەریتانیا چیتر نازانێت لەم جیهانە نوێیەدا شوێنی خۆی لە کوێیە، ئایا دەبێت وەک دەوڵەتێکی مامناوەند لەگەڵ دراوسێ ئەوروپییەکانی بژی؟ یان وەک هاوبەشێکی بچوک لە سێبەری ئەمریکادا بمێنێتەوە؟ یان وەک خەونبینێک لە "رابردویەکی خەیاڵی"دا بژی؟ ئەم پرسیارە بێ وەڵامە، وای کردوە شانشینی یەکگرتوو نەک هەر لە ڕووی سیاسییەوە لاواز بێت، بەڵکو لە ڕووی دەروونیشەوە توشی شەکەتێتی بووە، بەجۆرێک کە گەڕانەوە بۆ پێش ڕیفراندۆمەکە یان مانەوە لەم دۆخە پڕ لە گومانە، بووەتە گەورەترین ناکۆکیی کۆمەڵایەتی لە مێژوی هاوچەرخی ئەم وڵاتەدا.
2 355
تاران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەر جۆرە هەڵوێستێکی خۆبەزلزانانە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێکتێگەیشتنە سیاسییەی کە لەسەر بنەمای ڕێز و واقیعی مەیدانی بنیات نراوە. لەبارەی دۆسیە ئەتۆمییەکانیشەوە، بەقایی ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران هیچ بەرنامەیەکی نییە ڕێگە بە پشکنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بدات سەردانی ئەو دامەزراوانە بکەن کە هێرشیان کراوەتە سەر، هەروەها ڕەتیکردەوە هیچ کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە لە سویسرا هەبووبێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەکان و ڕێککەوتنەکان، وتەبێژەکە ڕایگەیاند تەنها لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە پەیام ئاڵوگۆڕ کراوە و هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ نەبووە.
وەستاندنی جەنگ لە لوبنان بەشێکی بنەڕەتیی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە لەگەڵ ئەمریکا.
فرۆشتنی نەوت دەستی پێ کردووە و ئێران بە تەواوی ئازادە لە چۆنێتیی بەکارهێنانی ئەو سەروەتانەی کە ئازاد دەکرێن، بەبێ ئەوەی هیچ مەرجێکیان لەسەر بێت.
ئێران هێڵی سووری هەیە و توانا بەرگرییەکانی وڵاتەکەی بە هیچ جۆرێک جێگەی دانوستان نین و نابن.
2 355
لێدانی سێ مووشەکی کروزی ستۆرم شادۆ لە کۆمپانیای VZPP-S ڕووسی .
ئەو کۆمپانیایە پێکهاتە ئەلیکتڕۆنییەکان و نیمچەگەیەنەرەکانی وەکو مایکرۆچیپ Semiconductors بەرهەم دەهێنێت .
2 355
تەسنیم: هاتنی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران لەلایەن تیمی دانوستانکاری ئێرانییەوە پەسەند نەکراوە.
ئەمە دوای ئەوەی هەندێ لەسەرچاوەکان باسی ئەوەیان کرد کە تیمێکی ئاژانسی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەکات
2 355
نەتانیاهۆ:
"ڕێنمایی من و وەزیری بەرگری بۆ سوپای ئیسرائیل ڕونە و نەگۆڕدراوە: سەربازانی ئێمە لە باشوری لوبنان ئازادیی تەواوی مانۆڕ و جووڵەیان هەیە بۆ پوچەڵکردنەوەی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ یان سەرهەڵداو لەسەر خۆیان یان نیشتەجێبووانی باکور. سوپای ئیسرائیل هیچ سنوردارکردنێکی لەم بارەیەوە نییە.
من پشتیوانییان دەکەم، تەواوی گەلیش پشتیوانییان دەکات.
من بە توندی سورم لەسەر ئەوەی کە لە کەرتی ئەمنی لە باشوری لوبنان دەمێنینەوە تا ئەو کاتەی پێویست بێت بۆ پاراستنی نیشتەجێبووانی باکوور و تەواوی هاوڵاتیانی وڵات."
2 355
+1
لەپاش ئەوەی وەزارەتی دارایی/بازرگانی ئەمریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێرانی هەڵگرت دەیان کەشتی چینی و ئێرانی نەوت لە ئێرانەوە هەناردە دەکەن.
2 355
وەزیری کۆچبەرانی ئیسرائیل دەڵێت ئیسرائیل ئێستا بێت یان دواتر دەچێتە جەنگەوە لەگەڵ سوریا.
2 355
دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر نەخشەڕێگایەکی ٦٠ ڕۆژە، پێکهێنانی ژووری ڕێگریکردن لە پێکدادان لە لوبنان، و کردنەوەی کەناڵێکی پەیوەندیکردن لە گەرووی هورمز.
2 355
ئەمریکا، ئێران شەوی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی "ژووری ڕێگریکردن لە پێکدادان لە لوبنان
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
