2 369
订阅者
+324 小时
+57 天
+3030 天
帖子存档
2 370
ئەمریکا دوو ساڵە ڤیزە ناداتە (مەحمود عەباس) سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین لە رامەڵڵا تا سەردانی نیۆیۆڕک بکات و بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بکات، کەچی بە شەق ڤیزە دەداتە (مەسعود پزیکشیان) سەرۆککۆماری ئێران!
کاتێک هێزت هەبوو رێزت دەگرن کاتێک لاواز بووی و کارت بە دەستەوە نەبوو، هەزار وەرەقەی سپیان بۆ ئیمزا بکەی حسابت بۆ ناکەن!
2 370
ئەمریکا دوو ساڵە ڤیزا نادات بە مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین و رێگە نادات بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی UN بکات لە نیویۆرک.
2 370
ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران: عێراقچی دەبێت داوای لێبووردن بکات و روونیبکاتەوە بە مۆڵەتی کێ لەگەڵ نوێنەری ترەمپ کۆبووەتەوە؟
2 370
سەرەڕایی گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر هێڵی فرۆکەوانی ئێران، تا ئێستا زۆرینەی وڵاتان گەشتەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە.
2 370
+1
هێزەکانی تیگرای دهستیان بهسهر فڕۆکەخانەی ئەلوولا ئابا لە مەکەلێ گرت.
هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ مەکەلێ هەڵوەشاندەوە.
تەنها دوو ڕۆژ لەمەوبەر، حەوت گرووپی چەکدار هاوپەیمانییەکیان ڕاگەیاند بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران ئابی ئەحمەد.
دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەخانەکە، کۆنترۆڵی سەرەکیترین بەستەری ئاسمانی تیگرای لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئەسیوپیا دەدات.
2 370
"تۆڕی هەڵخەڵەتاندن: مێژووی هاوکاری و بەشداربوونی ڕۆژئاوا لە تاوانەکانی عێراق، لە سەدامەوە تا کەوتنی بەغدا"، ئەم کتێبەی باری لاندۆ باسی تاوانەکانی سەدام حسێن دەکات بەرامبەر بە کورد و هاوڵاتیانی تری عێراق بە هاوکاری ئەمریکا و چاوپۆشینی لە تاوانەکان.
2 370
تڕەمپ:
کاتژمێرێک پێش ئێستا لەگەڵ ئێرانییەکان کۆبووینەوە و بریارە کۆبوونەوەیەکی تریش بەرێوەبچێت.
کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە.
2 370
پێشنیاری نوێی عەلی زەیدی بۆ گروپە چەکدارییەکانی عێراق:
- زاراوەی "ڕادەستکردنی چەک" دەگۆردرێت بۆ "یەکخستنی چەک".
- وادەی پرۆسەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ حوزەیرانی ساڵی داهاتوو.
2 370
ماوەی 3 مانگ زیاترە ڕووسیا بەکارهێنانی مووشەکە قورسەکانی لە ئۆکرانیا کەمکردۆتەوە و زیاتر درۆنی Geran-4/5 بەشێکی تری مووشەکەکان بەکاردەهێنێت.
ئۆکرانیا گومانی هەیە ڕووسیا ئەم مووشەکانەی هەڵگرتبێت بۆ زستان و وڵاتەکە توشی قەیرانێکی گەورەی وزە و مرۆیی بکات.
2 370
تڕەمپ:
وەزیری دەرەوە لەگەڵ کوبا لە گفتوگۆدایە.
رێگە نادەین کوبا لەلایەن هێزە دەرەکییەکان ببێتە هەڕەشە لەسەر ئەمریکا و ئەوان دەڕوخێن.
ئازادی بۆ کوبا دێت.
2 370
تڕەمپ:
ڕێککەوتن لەگەڵ دانیمارک دەکەین و دوو بنکەی گەورەی سەربازی لە گرین لاند دروست دەکەین.
2 370
تڕەمپ:
کاتێک ئەمریکا و ڤەنزوێلا پێکەوە کۆدەکەیتەوە، ئێمە زیاتر لە 60%ی نەوتی جیهانمان هەیە.
2 370
ترەمپ:
سەرۆکانی پاکستان، ئازەربایجان و ئەرمینیا پێیان وتم تۆ ژیانی هەزاران کەست ڕزگاکردووە.
2 370
تڕەمپ:
بڕیارێکی گەورەم لەپێشە، ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا دەکرێت کە ڕێگەیان پێبدات وڵاتەکەیان سەرلەنوێ بنیاد بنێنەوە و وڵاتێکی زۆر گەورەتر لەوەی پێشتر دروست بکەن، ڕەنگە ببێتە یەکێک لە گەورەترینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان تەنانەت جیهان.
یاخود کۆماری ئیسلامی تێکدەشکێنم بە جۆرێک کە هەرگیز دەرفەتی ئەوەیان نەبێتەوە خەڵک بکوژن و وڵاتان وێران بکەن.
ڕەوانەی دۆزەخیان بکەم؟ بەبێ هیچ دەرفەتێک بۆ ڕزگاربوون و بەبێ هیچ هیوایەک بۆ نەوەکانیان لەداهاتوو.
باوەڕم وایە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان ڕێککەوتن دەکەین، چونكە هیچ مانایەکی نییە بۆ ئەوان ئەگەر ڕێککەوتن نەکەن.
2 370
تڕەمپ:
لە 7ی ئۆکتۆبەر تیرۆریستانی پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە، 1200 هاووڵاتی مەدەنی بێتاوانیان ئەشکەنجەدا و کوشتیان، لەنێویاندا دەیان ئەمریکی و زۆرێک کۆرپەی بچووک، زۆر بچووک و جوان، ڕێبەری باڵای ئێران ئاهەنگی گێڕا بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە و بە خزمەتێک بۆ مرۆڤایەتی ناوی برد.
2 370
تڕەمپ:
ئەوان زۆرداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون، بەڵام ئیتر بەو جۆرە نەماون.
لە یەکەم ڕۆژی هاتنە ناو گۆڕەپانی سیاسیمەوە، من بە نەگۆڕی ماومەتەوە، هەرگیز ڕێگە نادەم ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.
