ar
Feedback
وحدوي

وحدوي

الذهاب إلى القناة على Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

إظهار المزيد
739
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-230 أيام
أرشيف المشاركات
رێورەسمە ئاینیەکان و دین؛ ئەمە بەرهەمی ئەقڵیەتێکە کە ئەنجامەکە رازاندنەوەی رێورەسمەکانە بەبێ گەرانەوە بۆ ناوەندێک کە دینە. وا
رێورەسمە ئاینیەکان و دین؛ ئەمە بەرهەمی ئەقڵیەتێکە کە ئەنجامەکە رازاندنەوەی رێورەسمەکانە بەبێ گەرانەوە بۆ ناوەندێک کە دینە. واتە بەتاڵ کردنەوەی مانا و بەهای رێرورەسمەکانە. چونکە زۆربوونی ئەم رێورەسمە ئاینیانە کاتێک لە مەرکەزیەتێک دەردەچیت، چیتر وەک حەقیقەتێکی دینی نامێنێتەوە بەڵکو نزم دەبێتەوە بۆ ئاستێکی تر. پرسەکە لێرەدا دەلیلی قورئان و حەدیس و فتوای زانایان نیە بەڵکو پرسەکە لەوە گەورەترە کە قەتیس بکرێ لە دەلیلی ئاینیی بەڵکو ئەمە ترسناکی لەوەدایە رێورەسمە ئاینیەکان چیتر لە قاڵب نادرێن بە دینەوە بەڵکو جیایی دەکاتەوە. بۆیەش لەم سەردەمەدا زۆر بوونی ئەم رێورەسمانە دەبێتە هۆکاری بەهێز بۆ کاڵ بوونەوەی دین و لادانی مەعنەویەتی موسڵمانان لە ناوەندێک. بۆیەش تاکی موسڵمانان ڕوحی زیاتر بەرەو نزمیدا دەروات نەک بەرز بوونەوە. گۆرانی بێژ و سەماکەر و پێشکەشکار و پاقڵە فرۆش و ....هد کە وەک دەرکەوتەیەکی جوانی نیشان دەدرێت لە بەرگێکی دینیدا، کەواتە خودی پێوانەکە شکا کە رێورەسمەکە مانا و بەهایی لێ وەردەگرێت. #ئیدراک

زۆربوونی رێورەسمە ئاینەکان و پێشکەوتنی رێورەسمەکان واتە؛ دابرانی خودی "ئاین" لە رێورەسمە ئاینەکان!! #ئیدراک

هەر پێشنیارێک کە بانگەشەی چاککردنەوەی سامانی گشتی دەکات، هەر کردارێک کە هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشیە کۆمەڵایەتیەکان دەدات، دەبێ
هەر پێشنیارێک کە بانگەشەی چاککردنەوەی سامانی گشتی دەکات، هەر کردارێک کە هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشیە کۆمەڵایەتیەکان دەدات، دەبێت مانای خۆی لە ڕەگێکی هاوبەشەوە وەربگرێت و بە پێوەرێکی (ناوەند) هاوبەش حوکم بدرێت!. دادپەروەری ناتوانێت بەبێ سنوورێکی دیاریکراو بمێنێتەوە!.... دەسەڵاتەکەی بەرگەی ناگرێت، مەگەر دڵ و دەروونەکان لەسەر ئەوە وەستابن کە دادپەروەری مانای چیە و ئامادە نەبن بەم پێناسەیە بژین!.  بەبێ ڕێزمانی هاوبەشی بەهاکان، وشەکانی "چاکسازی" دەبنە بەردی شل و خلیسکێنەنەر کە بە ئاسانی لە ئارگومێنتێکدا کۆدەکرێنەوە کە لە ژێر قورساییدا دەڕووخێن!. بەڵام لە ناو ئێمەدا، ئەو رووناکیە ئاسۆیەمان نیە کە دیدگاکان ڕێکبخات!!. زۆرجار گفتوگۆکردن دەربارەی ژیانی گشتی دەخلیسکێتە ناو تەڵە سۆفیستیەکانەوە کە وەک بەڵگەیەک بەرگی لەبەر کراوە!، هەروەها کات بەسەربردنێکی فیکریە کە وەک حیکایەتێک لە نێوان ساڵۆنەکان و میدیاکاندا دەگۆردرێتەوە، بە زیرەکی کەسەکان سەرسام دەکرێت بەڵام لە ڕاستیدا بێتوانانن!. مشتومڕەکان دەبێتە کات بەسەربردن نەک میکانیزمێک بۆ چاککردنەوەی بەکۆمەڵ!. لە ئەنجامدا؛ بەرپرسیارێتی دەتوێتەوە بۆ بۆچوونێک، بڕیارەکان بەپێی بەرزترین دەنگی قایلکردن دەدرێن نەک ڕاستترین پێوەر!... لە کۆتایدا گۆڕەپانێکی گشتیە کە بە قسەکردن دەنگ دەداتەوە بەڵام لە ئامانجی هاوبەشدا ئیفلاس بووە!!.. کە سیاسەتەکان ئەنجام دەدرێن و چارەسەرەکان وەک ئاماژە دەمێننەوە نەک چارەسەر!. لەوەش خراپتر کە لێکەوتەی دەبێت کە نائومێدیەکی بەربڵاو ڕەگی داکوتاوە و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە هەوڵدان بێ ئەنجامە و خەبات بێمانایە!... ئەم دەستلەکارکێشانەوەیەش لە لایەن ئەوانەوە تەنها مەزاج نیە بەڵکو میدیایەکە و حەقیقەتێکە... نیهیلیزمی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەبێتە هەر ئەو هەوایەی کە هەناسەی پێدەدەین، دەستپێشخەری بێدەنگی دەکات و هەر نەوەیەکی نوێ فێری ئەوە دەکات کە خۆبەدوور بگرێت لە حیکمەت!!. لە ژێر ئەو کەشوهەوایەدا تەنانەت بەرزترین پڕۆژەکانیش لە کاری چاککردنەوە بچووک دەبنەوە!... ئەگەر بمانەوێت سیاسەتێکی زیندوو لە دادپەروەری بگەڕێنینەوە، سەرەتا دەبێت ئەو زەمینە هاوبەشە وەربگرینەوە کە ماناکان لێیەوە سەرهەڵدەدەن و ئەو پێوەرە هاوبەشەی کە دەتوانرێت ئیدیعاکان پێی پێوانە بکرێت!.. #ئیدراک #سیاسەت

شیکارکەرە سیاسیەکانی کورد و کەناڵە کوردیەکان؛ کێشەی شیکارکەرە سیاسیەکانی کورد کە دەرکەوتوون لە میدیاکاندا، شیکارەکانیان لە قا
شیکارکەرە سیاسیەکانی کورد و کەناڵە کوردیەکان؛ کێشەی شیکارکەرە سیاسیەکانی کورد کە دەرکەوتوون لە میدیاکاندا، شیکارەکانیان لە قاڵب نەدراوە لەسەر واقیع و بنەمایەکی ئایدۆلۆژی. ئەمە خۆی یەکێکە لەم کارەساتانەی کە هەیە لەناو هەرێمی کوردستان کە خەڵکی نوقمی بێمانایی و ژەهر دەکرێت بە رێگایی بەخشی شیکاری سیاسی لەسەر بنەمایەکی خەیاڵی. ئەم پرسە بە تەنیا هۆکارەکە ئەوانە نین کە دیارن بۆ شیکاری سیاسی بەڵکو حوکمرانی کوردیە کە میدیاکان ئاراستە دەکەن وەک خودی خۆیان بەبێ هەبوونی بنەمایەکی دینی یان ئایدۆلۆژی. لە کاتێکدا میدیاکارەکانی وڵاتانی تر لانی کەم ئەگەرچی پۆپۆلیستی و سۆزی جەماوەری بەکاردەهێنن بەڵام لە ژێر بنەمایەکی ئایدۆلۆژیایی یان دینی کە پەیوەستی دەکەنەوە بە واقیع. بەڵام هەژموونی کەناڵە کوردیەکان بە تەواوەتی نوقمی بێمانایی و چەوەشەکاری بۆتەوە، هەر ئەوانەش دەهێنیتە سەر شاشەکان کە لەگەڵ ویستی ئەواندا بێت... تەنانەت بە جۆرێک هەژموونی ئەوان زاڵ کراوە بەسەر ئەقڵیەتی تاکی کوردی، ئەگەر کەسێک شیکاری سیاسیەکی هەبێت جیاواز لەوانەی دەرکەوتوون بە هەموو خەڵکیەوە دەکەوێتە ژێر هەرەشە و جنێو و سوکایەتی پێ کردن. #سیاسەت #ئیدراک

پەرستنی بوونی کەسانی تر؛ لە چوارچێوەی ئەم جیهانە سەردەمیە کە هەیە کە زۆرینە بەخشی ژیانی تایبەتی خۆیان دەکەن لە سۆشیال میدیا و
پەرستنی بوونی کەسانی تر؛ لە چوارچێوەی ئەم جیهانە سەردەمیە کە هەیە کە زۆرینە بەخشی ژیانی تایبەتی خۆیان دەکەن لە سۆشیال میدیا وەک: گەشتەکانیان، خواردنەکانیان، پەیوەندی کۆمەلایەتی و خۆشەویستیان، جولەی خێزان و هاورێکانیان...هد، هەموو ئەوانە مرۆڤ بەرەو قۆناغێکی نزمترین ئاست و بێهزی و نامۆی دەبات. پرسەکە لێرەدا ئەوە نیە کاتێک ئەو کەسانە ئەم شتانە بەخشن دەکەن چی دەگوزەرێت، پرسەکە لێرەدا ئەمەیە چی دەگوزەرێت لە ئەقڵ و دەروونی ئەم کەسەی کە چاودێر و بینەری ژیانی ئەوانی تر؟!. لەم گۆشیەوە مرۆڤ دەبێتە سێبەرێک کە لە پەرستنی ئەوانی تردا خۆی دەدۆزێتەوە. کاتێک بینەرەکە دەبینێت ژەمەک، یان گشت و خۆشەویستیەکە لەلایان کەسێکەوە بەخش دەکرێ کە ژیانی تایبەتی خۆیەتی، بینرەکە دەکەوێتە چێژ بێنن لە بینینی بەخشکراوەکە نەک خودی راستەقینەی پرۆسەکە کە لە ڤیدۆکەدایە وەک زەواج و خواردن و سەفەرەکانیان. لەم گۆشەیەوە بینەرەکە ئارەزووی شروشتی بۆ بەدەستهێنانی راستەقینەی ئەم رووداوانە لەدەست دەدات. ئەمە ئیرەیی نیە بەڵکو ئیرەیی نەبوونی شتێکە یان ئەمە نەقسێک نیە لە نەبوونی بەڵکو ئەم کاردانەوەیە لە بەخشی ژیانی تایبەتیدا دەبێتە هۆکاری ئەوەی بینرەکە رازیکەر بێت بەو واتایی کە قبوڵی نزمی و سێبەریەتی خۆی بکات کە دەکەوێتە پەرستنی ئەوانی تر. چونکە ئیرەیی یان نەقسەکە مرۆڤ پاڵ دەدات بە راکردن و بەدەست هێنانی هێز بۆ گەیشتن بە خودی پرۆسەکان کە لە بەخشکراوەکاندا هەیە، بەڵام حەقیقەت نیشانی ئەوە دەدات کە بینەرەکان زیاتر رازیکەر دەبن و چێژ دەبێنن وەک هەڵسان و هەوڵدان و کۆکردنەوەی هێزیان بۆ بەدەستهێنانی خودی پرۆسەکە بە راستەقینە. لەسەر ئەم پێشەکیانە ئەنجامێکی ترسناک لە دایک دەبێت کە بینەرەکە دەکەوێتە پەرستنی کاهینەکانی پەرستگاکە نەک خودی خواکە کە ئەمەش نزمترین ئاستە کە هەڵگری هیچ بەهایەک نابێت. خودی بینەرەکە لە ژیانە تایبەتەکەی ئەوانی تری لا دەبێتە راستەقینە و دەبێتە سێبەرێک لە ژێر چەتری ژیانی تایبەتی ئەوانی تر کە پەخش دەکرێت و دەیانپەرستێت. بە مانایەکی تر، بینەرەکان خۆیان دەلکێنن بە ژیانی ئەوانی ترەوە نەک بەرەوە گەشەسەندی خودی خۆیان یان بەدەستهێنانی راستەقینەیی. ئەمەش واتە لە ژێر رووناکایی ئەوانی تردا دەبێت کە وەریانگرتووە نەک خودی خۆی بچێت رووناکایەکە وەربگەرێت. ئەمە پتپەرستیە کە ژیانی ئەوانی تر دەبێتە مانا بۆ ژیانی بینەرەکە، وە خراپترین و نزمترین شێوەی پتپەرستتە، کە بوونی ئەوانی تردا دەژی نەک سەرچاوە راستەقینەکە. #ئیدراک #توراس

سەرەرای ململانێکانی نێوان ئەفغانستان و ئێران، جیاوازی دوو عەقیدەی لە مێژووە تا ئێستا دژایەتی یەک دەکەن وەک سوننە و شیعە. بەڵا
سەرەرای ململانێکانی نێوان ئەفغانستان و ئێران، جیاوازی دوو عەقیدەی لە مێژووە تا ئێستا دژایەتی یەک دەکەن وەک سوننە و شیعە. بەڵام، ئەفغانستان بەرامبەر بە کافرەکان پشتگیری لە ئێرانی شیعە دەکات!!. ئەوە دەرئەنجامی ئەو سیاستە سوننەیە کە تاڵیبان هەیە کە دەگەرێتەوە سەر کۆمەڵێک بنەمایی عەقیدەی، کە هەرگیز موسڵمانان نابێت دژایەتی موسڵمانانی تر بکەن بەرامبەر بە کافرەکان!. تەنانەت رەنگە لە بەرژوەندی ئەویش دا نەبێت بەڵام موسڵمانێکی شیعە تەسلیم بە ئەمەریکایەکی کافر ناکات!.. بۆیەش لەسەر ئەو ئەساسەیە کە ئێمەومانان پشتگیریمان لە احمد شەرع دەکرد نەک هەسەدەی کافر!. #سیاسەت #ئیدراک

لە دوای ١٩٢٢ کە ناوەندێک (مەرکەزیەتێک) بۆ تاکی موسڵمانان نەما دوای جەنگی جیهانی یەکەم... خۆی ئەمە بە تەنیا لەناوچوونی ناوەند نەبوو بۆ تاکی موسڵمانان بەڵکو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم؛ لە قاڵب دانی تەواوی جیهان بوو بۆ فێردانی بەرگی کۆن و لەبەر کردنی بەرگێکی تر. ئەمە تەنیا پرسێکی ئاسایی نیە بەڵکو پرسێکی فەلەسەفی و وجودی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە، هیچ ناوەندێک بۆ مەسیحی و موسڵمانان نەما. هەژموونێکی نوێ هاتە کایەوە کە "مۆدێرنەتی" بوو. ئەم هەژوونە یەکەم هەنگاوی خۆ بەناوەند کردنی بوو بۆ تەواوی جیهان نەک جوگرافیەکی دیاریکراو. لە ئێستاشدا ئەوەی کە دەگوزەرێت لە هەرێمی کوردستان؛ ئەوەیە کە تاکی کوردی لە قاڵب دەدرێت لە لایەن دەسەڵاتی کوردیەوە کە خودی دەسەڵاتەکە لە ژێر ناوەندی مۆدێرنەیە.. خودی هەبوونی ئەم ناوەندەش بەرهەمی ئەوە دەبێت کە پێوانە ئیلاهیەکان بە تەواوەتی بخاتە زبڵ دانی مێژووە، پێوانەی بە جیهانکردنی تاکەکان زاڵ بکات بەسەر تەواوتی تاکەکانەوە... ئەمەش تەنیا لە یەک رێگاوە ناکرێت بەڵکو بە رێگای سیاسی و جوگرافی و دینی دەکرێت لەگەڵ تێکدانی باڵانسی ڕوحی کۆمەڵگا...! #مێژوو

قەیرانی مۆدێرنە و چارەنووسی؛ "قەیرانی جیهانی مۆدێرنە" خراپی کارکردنی کاتی نیە کە هەڵبژاردنەکان بتوانن ڕاستی بکەنەوە یان هێڵێک
قەیرانی مۆدێرنە و چارەنووسی؛ "قەیرانی جیهانی مۆدێرنە" خراپی کارکردنی کاتی نیە کە هەڵبژاردنەکان بتوانن ڕاستی بکەنەوە یان هێڵێکی هەڵە نیە کە پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژی مۆر دەکات. داخستنی فۆرمێکە! کە ئەو ساتەی کە پڕۆژەیەکی مێژوویی دەگاتە تەواوبوون و دوای ئەوەی لۆژیکی خۆی بەدیهێنا، دەست دەکات بە ڕەقبوونەوە. ئەوەی سەرەتا وەک تەنها تێکچوونی کارکردن دەردەکەوێت باشترە وەک کۆتاییهێنان بە شێوەیەکی دامەزراوەیی تێبگەین کە بازنەیەکێ داخراوە!!. ئەرکی خۆی گەیاندووەتە کۆتایی. یانی بیناسازییەکانی دەسەڵات، تۆڕەکانی داتا، کارگەکانی کاڵا و زانیاری وەک ئامادەیی فیزیکی فراوان بەردەوام دەبن، شاخی کۆنکرێتی، سێرڤەر و ئەرشیف، شوێنەوارەکانی پیشەسازی و دیزاین. ئەو زیندوویەی کە جارێک دامەزراوە و ئایدیاڵەکانی ئەنیمەیشن دەکرد، جێگەی خۆی دەداتەوە بە دووبارەبوونەوەی لە فۆرمێکی پر پۆشایی و درز لێ بوو. ئەوەی دەمێنێتەوە لە مۆزەخانەیەکی گشتگیر دەچێت نەک لە سیاسەتێکی زیندوو. خەڵک تێیدا دەجووڵێن و ڕێوڕەسمەکانی بەدەستهێنان و نمایشکردن بە لێهاتوویی تەکنیکی سەرسوڕهێنەرەوە ئەنجام دەدەن. ئەو ئاماژانە جێبەجێ دەکەن کە ڕۆژێک مەبەستیان نیشان دەدا بەبێ ئەوەی ئەو مانایانە بپارێزن کە پاساویان بۆ دەهێنایەوە!.  ئەنجامەکەی داڕمانی دراماتیک نیە بەڵکو بەردەوامیەکی نەزۆکەیە، شارستانیەتێک کە لە ڕووی ماددیەوە بەرگە دەگرێت لەکاتێکدا کۆمپاسی (compass) ناوەوەی خۆی لەدەست دەدات!!. ئەمە پێشبینی مەرگەسات نیە، ئەمە دەستنیشانکردنە کە مەترسییەکە کەمتر لە ئامێرەکان یان لە دەنگدانەکاندا هەیە نەک لە داخستنی هەستەکاندا!... بۆیە نوێبوونەوەی سیاسی ناتوانێت تەنیا ڕێکار و تەکنەلۆژی بێت بەڵکو دەبێت ئامانج دروست بکاتەوە بۆ چالاککردنەوەی کۆتایەکان نەک تەنها بۆ ئامرازەکانی پاڵاوتن. ئەگەرنا خۆمان دەبینینەوە کە لەناو توێکڵێکی تەواو پارێزراودا دەژین، سەرلەنوێ پرسیارە کۆنەکە دەکەین کە بۆ چ داهاتوویەک، و بەرەو چ کۆتایەک دەرۆین، یان چۆن مامەڵە دەکەین؟!. #ئیدراک #سیاسەت #توراس

ئەم رەمەزانە بە رێگایەک هاتووە کە جلی لەبەر داکەندراوە لە سەرمادا هەڵدەلەرەزێ، هەناسەی ساردی لە قورگیدا دێتە دێتە دەرەوە!.. لە هەر دەرگایەکیش دەدات بۆ ئەوەی تۆزێک خۆی گەرم بکاتەوە و جلی پێ بدەن، هەموو دەرگاکان لە شەرۆچەکە بەسەر رەمەزان دادەخەن، فەرامۆشی دەکەن.... هەموو شارۆچەکە بێتاقەتن لەم رەمەزانە کە دیناری پێ نیە وجلی لەبەردا نیە و نەناسراوە، سەرمایەتی و سر بووە!

إنَّ وحيَ اللهِ في كلِّ كائنِ. حەزرەتی ابن عەرەبی

یەکێک لە کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی نەبوونی مەرکەزیەتە؛ لە چوارچێوەی ئەم واقیعەی کە هەیە لەناو کۆمەڵگایی کوردیدا وەک پێشەکیەک وا
یەکێک لە کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی نەبوونی مەرکەزیەتە؛ لە چوارچێوەی ئەم واقیعەی کە هەیە لەناو کۆمەڵگایی کوردیدا وەک پێشەکیەک وایە کە ئێمە دەگەینێت بە ئەنجامێک کە ئەم کۆمەڵگایە خاوەن مەرکەزیەتێکی(ناوەند) هاوەبەش نیە بۆ لە قاڵب دانی سیاسەت و ئیدارە و تەنانەت پێگەی کۆمەڵایەتیش. پرسەکە لەسەر هەبوونی ناوەندێکی راست یان هەڵە نیە بەڵکو پرسەکە لێرەدا هەبوون یان نەبوونی مەرکەزیەتی هاوەبەشە. ئوروپا، بە سیاسەت و کۆمەڵگاو و ئیدراوە لە قاڵب دەدرێت بە هەژموون و ناوەندی ئەمەریکا. لە جیهەتی جوگرافیەوە روسیا و چین و ئێران، تورکیا، ئەفغانستان خاوەنی ناوەندی سەربەخۆن بۆ لە قاڵب دان، ئەمەش خاڵێکی جەوهەرەیە لە جیاکردنەوەی ئەوان لە جیهانی ئوروپا و جیهانی عەرەبی و خۆمان. جیهانی عەرەبی بە گشتی لە ژێر هەژموونی ناوەندێکە کە هاوتەریبە لەگەڵ ئوروپا ئەمەش بریتیە لە ئەمەریکا. لەناو کۆمەڵگایی کوردیدا، فرە ناوەندی بوونی هەیە نەک هاوبەشی لە ناوەندیەت کە ئەمە یەکێکە لە هەرە کارەساتەکانی ناو خۆمان. تاکی کوردی ئیدارە و سیاسەت و تەنانەت پێگەی چینایەتی و ئاراستەی فکریەکان لە قاڵب دەدرێن لەلایان مەرکەزیەتی ئێران و مەرکەزیەتی ئەمەریکا. ئەوەندەی من مەعریفەم بە مێژووی کورد هەبێت، لە دوای نەمانی خەلافەتەوە تاکی کوردی خاوەنی هیچ مەرکەزیەتێک نەماوە، کورد لەم جیهەتە جەوهەرەیەوە هەرگیز نەیتوانی وەک ئێران و تورکیا ببێتە خاوەنی مەرکەزیەتیکی هاوبەش بۆ لە قاڵب دانی ئیدارە و سیاسەت و کۆمەڵگا. ئەمەش دەرئەنجامێکی ترسناک دروست دەکا کە تاکی کوردی و سیاسەتی حوکمرانی کوردی بەبێ مەبدەئێکی هاوبەش هەنگاو دەنێن، کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری لاوازی لە ئەمری وجودی و هەژموونی سیاسی لە چ لە رووی چوگرافیەوە چ ناوخۆ و دەرەکی. لەسەر ئەم پێشەکیانە "ون" بوون دروست دەبێت لە جیهەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیدارەوە. بۆیە لە پرسی فەلەسەفیەوە دەگیتە ئەو خاڵەی کە کۆمەڵگایەک هەیە خۆی ون کردووە، ناتوانێت بزانێت چی دەوێ؟ هەنگاوەکان و ئاراستەکانی بەرەو کوێدایە؟ بەڵکو بە رێگایەک دەروا بەبێ ئەوەی بزانێت ئەمرۆ لەسەر چ رێگایەک و سبەی لەسەر چ رێگایەکە. لە کۆتایدا، محاڵە پرسی کوردی بە جدی سەیر بکرێت یان هەژموونی سیاسی هەبێت هەتا فرە مەرکەزیەت هەبێت. #ئیدراک

شێخایەتی لەناو بارزانیەکان؛ هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە شێخ "احمد" حەزی نەدەکرد کە* مەلا مستەفا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
+2
شێخایەتی لەناو بارزانیەکان؛ هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە شێخ "احمد" حەزی نەدەکرد کە* مەلا مستەفا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت بەڵام هەستی نەتەوایەتی وای لێکرد چاپۆشی لەم مەسەلەیدا بکات. *کاتێک شێخ احمد لە ساڵی ١٩٦٩ کۆچی دوای کرد، مورشیدایەتی لەناو بارزانیەکان کۆتایی هات. چونکە هەموویان کۆک نەبوون، هەروەها ململانێ دروست بوو لەسەر شێخایەتی بەرزانیەکان. کە عوسمانی کوری خۆی بە شاسیتەتر دەبینی بۆ مورشیدایەتی بەلام بارزانیەکان نیشانەی شێخایەتیان لە خورشیدی کوری شێخ احمد دەبینەوە. بۆیە لە ترسی هەژموونی خورشید، عوسمانی برای هەڵسا بە گرتن و دروخستنەوەی خورشید. وە عوسمان کەسێک بووە خۆی لە گێچەڵ و کێشەی سیاسی بە دوور نەدەخست!. هەروەها پشتیوانی بەغدای بۆخۆی بە دەست هێنا. #مێژوو #سیاسەت

وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم
وتی: قەت وا مەیە، من واوە هەر دێم نەهات ئەو وا قەت و من واوە هەر چووم

لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا.... ئیمامی حەسەن بەنا شەهید کرا....
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا.... ئیمامی حەسەن بەنا شەهید کرا....

چ شتێک شایەنی شەرکردن و مردنە لە پێناویدا؟؛ خودی قسەکردن لەسەر شەرکردن و مردن، لەنگەر بە ئێمە دەگرێت لە شوێنێکی مەترسیدار. ئە
چ شتێک شایەنی شەرکردن و مردنە لە پێناویدا؟؛ خودی قسەکردن لەسەر شەرکردن و مردن، لەنگەر بە ئێمە دەگرێت لە شوێنێکی مەترسیدار. ئەم شوێنەش کۆمەڵێک پسیاری تر دەهێنێتە سەر مێزەکەمان، وەک ئەوەی کە شەرکردن و مردن لە پێناو فەهمێکی سیاسی یان خاک، کەلتوورو بەدەستهێنانی جیهانی ماددە، ئایە ئەمانە سەربازێک لە دوای مردنی کە شەری کردووە لە مانایەکی باڵادا خۆی دەدۆزێتەوە.! مرۆڤ کاتێک شەر دەکات و دەمرێت، دەبێت لە پێناو شتێکدا بێت کە باڵاتر بێ لە خودی ڕوحەکە، یان دەبێت ڕوحەکە لە قاڵب بدات بۆ بەرزکردنەوەی بۆ مانایەکی باڵاتر. چونکە ئەم شەرانەی کە دەکرێت لەلایان مرۆڤەکانەوە کارەسات و سامناکی زۆر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت ئەمانەش پێویستە لە پێناو شتێکی باڵادا بێت نەک هاوشانی خۆی بێت یان پاساوێک بێت!. بۆیە وشەی "پاساو" بەکار دەهێنم چونکە جیهانی مۆدێرنە بە بەردەوامی خەبات دەکات بۆ پاساوهێنانەوە لە پێناو ئەوەی سەربازەکان بتوانن شەر بەکەن. بۆیە زۆربەی سەربازەکانی جیهانی مۆدێرنە کاتێک شەر دەکەن لە ئەنجامی کاردانەوەیە یان کاتییە، هەندێک جاریش مەجازێکی کۆمەڵێکە زاڵ دەبێت کە بەرەو شەرکردن دەرۆن. کاتێک سەربازێکی مۆدێرنە شەر دەکات لە پێناو خاک، زمان، کەلتوور، فەهمێکی سیاسی؛ هەموو ئەوانە نزمترن لە ئاستی ڕوحی ئەو کە دەرئەنجامەکەی بەدەست هێنانی باڵاتر نیە بەڵکو نزم بوونەوەیە. جونکە جیهانی مۆدێرنە خاوەنی ناوەندێکی میتافیزکی نیە بۆ بەخشینی مانای باڵا و کەرامەت. بەڵکو بنەماکان زەمینەسازی کراوە لەسەر ماددە کە نزمترە لە ئاستی ڕوح. کاتێک مەرێک سەردەبردرێت، مەرەکە دەبێتە قوربانی بۆ مانایەکی باڵاتر کە لە ناوەندێکی میتافیزیکەوە دەردەچیت، کاتێک مرۆڤ گیایەکی (سەوزە) سروشتی دەخوات، خودی گیایەکە دەبێتە قوربانی بۆ ئینسانەکە کە ئینساکە باڵاترە لە گیایەکە. ئەمەش شتێکی شروشتیە و بەڵگە نەویستە کە هەموو مرۆڤەکان یان هەر شتێک شعوری هەبێت دەیەوێت بچیتە مەرتەبەیەکی باڵاتر. "تەنانەت مردن و شەرکردن لە پێناو "مانەوە خودی مانەوەکە دەبێت لە پێناو شتێکی باڵاتردا بێت یان خودی مردن لە پێناو پاراستنی شتانێک دەبێت خۆیان لە شتێکی باڵاتردا بدۆزنەوە. جەنگاوەرێک لە پێناو پاراستنی زمانی یان خاکی، یان تەنانەت تەواوی مرۆڤایەتی شەر بکات، هەموو ئەمانە دەبێت لە جەوهەریدا خاوەنی ناوەندێک بێت کە لە لایەن ئەم ناوەندە میتافیزیکەوە لە قاڵب درا بێت بۆ باڵا بوون. ئەگینا مرۆڤەکان هەموویان هاوشانن و خاک و زمانەکانیش نزمترن، هیچیان قابیلیەتی قوربانین نین گەر لە ناوەندێکی میتافیزکی باڵایەتی وەرنەگرێت. لەسەر ئەم پێشەکیانە ئەنجامێک دێتە کایەوە کە مرۆڤ دەبێت شەر بکات و بمرێت لە کاتێکدا کە لەلایان ناوەندێکی میتافیزکی ئاراستە دەکرێت و باڵایەتی وەردەگرێت، ئەگینا لە زاتی خۆیاندا مردن و شەرکردنەکان لە پێناو ئەو شتانەی باسمان کرد هیچ بەهایەک وەرناگرێت. بۆیە مرۆڤ دەبێت بۆ دواجار خۆی بە قوربانی شتێک بکا کە مانایەک یان وجودێکی لە خۆی باڵاتر بێت. #ئیدراک #توراس

ئایا "پێشکەوتنی ئەخلاقی" واقیعێکی ڕوون و سەلمێنراوە؟! کێشەکە لەوەدایە کە ئێمە هیچ ستانداردێکی هاوبەشمان نیە بۆ پێوانەکردنی. ز
ئایا "پێشکەوتنی ئەخلاقی" واقیعێکی ڕوون و سەلمێنراوە؟! کێشەکە لەوەدایە کە ئێمە هیچ ستانداردێکی هاوبەشمان نیە بۆ پێوانەکردنی. زۆرێک لە مرۆڤەکان بە شتێک ناودەبەن کە "پێشکەوتنی ئەخلاقی"یە، کاتێک لەگەڵ بیروباوەڕ و بەهاکانی خۆیاندا یەکدەگرێتەوە. بەڵام کەسەکان جیاوازن وە خاوەنی بەهای جیاوازن. ئەوەی بۆ گروپێک وەک باشتربوون و بەرزبوونەوە دەردەکەوێت، ڕەنگە بۆ گروپێکی تر وەک دابەزین و خراپتربوون دەرکەوێت. بەبێ پێوەرێکی هاوبەش، ناتوانین بە شێوەیەکی بابەتیانە بیسەلمێنین کە ئاراستەیەکی ئەخلاقی لە ئاراستەیەکی دیکە باشترە!.. ئەوانەی ئایدیاڵەکانی (ideals) خۆیان دەبینن کە لە کۆمەڵگاکەیاندا ڕەنگدانەوەی هەیە، بەزۆری هەست بە ڕازیبوون دەکەن. لەبەر ئەوەی وا دیارە جیهان لەگەڵ چاوەڕوانییەکانیاندا دەگونجێت، ئەوان بەو ئەنجامە دەگەن کە لە ڕووی ئەخلاقیەوە کاتەکانیان لە ڕابردوو باشترە. بەڵام ئەم متمانە و بانگەشەیە زۆر لاوازە!. کاتێک ڕووداوەکان دژایەتی هیواکانیان یان ئارەزووەکانیان دەکات یان کاتێک نادادپەروەری، ململانێ، یان سەرلێشێواوی ئەخلاقی دووبارە دەردەکەونەوە، ئەوان بە دەگمەن یان ئەتوانینن بڵێن هەرگیز واز لەو بیرۆکەی پێشکەوتنەکە ناهێنن. بەڵکو دەڵێن پێشکەوتنی ڕاستەقینە دواتر دێت یان داهاتوو باشتر دەبێت!. ئایدیاڵەکانیان دەگوازنەوە بۆ داهاتوو. لەسەر ئەم ئەساسە؛ باوەڕبوون بە "پێشکەوتنی ئەخلاقی" بێکۆتایی دەبێتە دەربڕینی "گەشبینی" یان ئەتوانین بڵێین "هیواداری" نەک ئەنجامێک کە لەسەر بنەمای بەڵگەی ڕوون و دامەزراو بێت. بۆیە لە قاڵب دانی ئەخلاق بە "پێشکەوتن"، زیاتر بابەتی هیوایە و گەشبینیە نەک بەڵگە یان بەدیهیەک!. #توراس #ئیدراک

لە زاهیردا، بەرگی سوننە دەپۆشن لە باطندا، شمشێری ناصبی هەڵدەگرن لە زاهیردا، بەرگی شیعە دەپۆشن لە باطندا، شمشێری رافیزە هەڵدەگرن #ئیدراک

جیهانی توراسی گۆڕستانی فۆرمە بەسەرچووەکان نیە!. خەزنەیەکی حوکمدانی کەڵەکەبووە. خووەکان کە لەلایەن کاتەوە تاقی دەکرێنەوە، نۆرم
جیهانی توراسی گۆڕستانی فۆرمە بەسەرچووەکان نیە!. خەزنەیەکی حوکمدانی کەڵەکەبووە. خووەکان کە لەلایەن کاتەوە تاقی دەکرێنەوە، نۆرمەکان کە بەهۆی شکستەوە لە قاڵب دراون، دامەزراوەکان کە لە ڕێگەی بەکارهێنانەوە پاڵاوتە دەکرێن نەک لە ڕێگەی تیۆریەوە!. نەریت گۆڕانکاری ڕەت ناکاتەوە بەڵکو دیسیپلینی دەکات. لەو شوێنانەی کە سیستەمی مۆدێرن لە ڕێگەی ئەبستراکت و پلانی گشتگیرەوە حوکمڕانی دەکات، توراسیەت لە ڕێگەی کۆنتێکست و ئەرک و دڵسۆزی چیندارەوە حوکم دەکات کە تاکەکان دەکاتە دراوسێ و هاوڵاتی!!. بۆیە حوکمڕانی باش پێویستی بە خۆبەزلزانین هەیە بەرامبەر بە کات و سنوورەکان. ڕێز لە تەرازوو دەگرێت، دەزانێت هەموو کێشەکان هی ناوەند نین و هەموو وەڵامەکان ناتوانرێت ستاندارد بکرێن. سیاسەتی مۆدێرن بەدوای چارەسەری کۆی گشتیدا دەگەڕێت و فەرمانی ناسک بەرهەم دەهێنێت. ڕێکخستنە توراسیەکان لایەنگری خۆڕاگرین و هەمەچەشن، زیادەڕۆیی و ڕەگیان لە پراکتیکی زیندوودا هەیە نەک دیزاینی ئایدیۆلۆژی. بەڵێنی ئایدۆلۆژیای مۆدێرن ڕزگاربوونە لە ڕابردوو. ئەنجامە بەردەوامەکەی بێ ڕەگ و ڕیشەیە. بە هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە نێوەندگیرییەکان بەناوی یەکسانییەوە، هەر ئەو توانایانە لاواز دەکات کە ڕێگە بە خەڵک دەدەن خۆیان بەڕێوەببەن. ئازادی تەنک دەبێتەوە بۆ ماف، کۆمەڵگاش بۆ ئیدارەدان. بەرگری لە توراسیەت، نۆستالژیا نیە بەڵکو ڕیالیزمە!. بەرگریکردنە لە قەبارەی مرۆڤ و یادەوەری ئەخلاقی و ئەو دامەزراوانەی کە کارەکتەری پێکدەهێنن نەک تەنها بەڕێوەبردنی پەسەندکراو. شارستانیەتەکان نەک بە سیستەمی تەواو بەرگە دەگرن، بەڵکو بە پاراستنی پێکهاتە بۆماوەیەکان کە مانا لە نێوان نەوەکاندا هەڵدەگرن. سیاسەت کاتێک ئەمە لەبیر دەکات، راستەوخۆ بەرەو شکست دەچێت. #ئیدراک #سیاسەت

بە جلی کوردی و ئاڵای ئیسلام و دەمانچە لەکەمەرەوە، چەن برایەکی کورد له گەڕەکە کۆنەکانی دیمەشق دەسوڕێنەوە و سروودی: "ما وهنا ما وهنا" دەڵێنەوە.. #سوریای_نوێ