ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

وحدوي

وحدوي

前往频道在 Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

显示更多
752
订阅者
无数据24 小时
+17 天
-430 天
帖子存档
کاتێک "فرانز مەرییا دەزارۆ" دەچێتە دیداری "مەلا مستەفا" کە رۆژنامەنوسێکی ئیتاڵیە یەکەم پسیار ئاراستەی دەکات ئەڵێت: بە کورتی ب
کاتێک "فرانز مەرییا دەزارۆ" دەچێتە دیداری "مەلا مستەفا" کە رۆژنامەنوسێکی ئیتاڵیە یەکەم پسیار ئاراستەی دەکات ئەڵێت: بە کورتی باسی ژیان بەسەرهاتی خۆتم بۆ بکە؟! لاپەرە ١٣٧ کتێبی: مەلا مستەفای بارزانی و شۆرشی ئەیلول. بە نزیکی لاپەرەیەک نیو باسی خۆی دەکات لە کۆتای قسەکانی مەلا مستەفا ئەڵێت: "به سەرکەوتوویی کوتایی بەحکومەتی ئیمپریالیستی بەغدا هينا "عەبدول کەریم" ریگەی پیدام بگەریمەوه و منیش گەرامەوه بۆ دریژەدان بەخەبات بۆ پارێزگاری له کوماره ساواکەمان، کۆماری عەرەب و کورد، بۆ بەهێز کردن و گه شەپیدانی له ژیر سەركردایەتی تاکە رابەرمان "زەعیم عەبدول كەریم قاسم"!. لە لاپەرە ١٤٠ رۆژانامەنوسەکە ئەنوسێ لەسەر گێرانەوەکە: "زمان و گیرانەوەی باسەکان جیگای گومان و سەرسورمان بوون به تایبەتی لە روانگەی ەو شتانەی له دوایی روودەدەن، واته شيخ مەلا مستەفا له قسەکانی راستگو نەبوو!." لێم پرسی ئاخۆ چۆن ئەو دوو بوچوونه ئاشت دەکاته وه لەلایەک قاسم باسی وه حدەی وەتەنی دەکات و، لەلایەکی تریش کوردەکان خەبات بۆ دەوڵێکی سەربەخۆی کوردستان دەکەن؟! له وەلام ووتی: "ئەمرۆ له عێراق، به فیعلی و بەراستی کۆماری کورد – عەرەب هەیه، جیاوازه له دەستورە رەجعیەکان. خەباتی ئێمه، بۆ ئاینده، ئەوەیه براکانمان، له بەشەکانیتر رزگاریان ببێت له دەستی وڵاتانی داردەستی ئیمپریالیزم. باوەرمان به رەواپەتی و پیرۆزی خەباتی گەلەکەمان هەیه، به هاریکاری ئەو میللەتانەی له خەباتدان بۆ رزگاربونیان له دەستی کۆڵۆنیالیزم و به کۆمەکی گەلانی ئازادیخواز و ئاشتیخواز براکانمان له بەشەکانیتری کوردستان، که تاکو ئێستا کوردستان عێراق ئازاد بووه، ئەوانیش رزگاریان دەبێ و به مافەکانیان شاد دەبن، له پێشەوەی هەمووان مافی چارەی خۆ نووسین. ئێمه تەواو دڵنیاین که گەلی کوردی ئازادیخواز و ئاشتیخواز ئایندەیەکی پرشەنگداری دەبێ، رۆڵێکی گرنگی له پاراستنی ئاشتی و دوارۆژێکی روناکی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبینێ." له بەرامبەر ئەو هەموو پرۆپاگەندە هێڵنج هێنەره و بێ مانا و دژ بەیەکانه نەمویست بەرپەچی قسەکانی بدەمەوەو پۆلێمیک دروست بێت تەنها ئەوەم هێناپه بیری که ئەو وەک مارشالی لەشکری سور وەلامەکانی، که به منی داوه، دەچنه خانەی وەلامی سیاسی دیراسه بۆکراو. پێی گوتم "تەماشاکه"، چاوی سوراند و گرژ بوو و لەسەر کورسیەکه خۆی هینا و برد وەک ئەوەی جێگەکەی تەسک بێت یەکسەر وتی: "تەماشاکه، ئەو نۆکەرانەی که حوکمی بەغدایان دەکرد زۆر درۆ و شائیعاتیان لەسەر من بڵاوکردۆتەوه..."!!. یەکێک له پشتەوه شانی راکێشام بەلام "مەلای سۆر" تیله چاوێکی لێکرد و یەکسەر له پشتەوه شانیان بەردام. داوام لێکرد ئاخۆ هاوڵاتیەکی سۆفیەتیه و جڵی سەربازی، وەک مارشالی لەشکری سور لەبەر کردووه، بۆ ئەو مەبەستەش وێنەیەکی دەگمەنم پێشاندا که به جڵی مارشالی بوو!.. بێدەنگیەکی گەورە و به ترس هەموو ژورەکەی داگرت!.. یەکێک له دەست و تاقمەکەی، به زمانی کوردی، له باوەردام، داوای لێکرد دەرمکەنه دەرەوه. مستەفا بارزانی، به ئاشکرا تورە دیار بوو، به ئیشارەت پێی ووت بێدەنگبه، رووی له من کرد و، به دەنگێکی کونترۆڵکرا ئەوها وەلامی دایەوه. "سەر بەرزین بەوەی که لەژێر سەرکردایەتی تاکه رابەرمان، عەبدول کەریم قاسم، بەشداری له خەباتی شەعبی، بۆ پاراستنی کۆماره نوێیەکەمان، دەکەین!". وەلامی پرسیارەکانی منی نەدایەوه، دەتوانم بڵێم دیدارەکه تەواو بوو چونکه بەرامبەرەکەم پێی لەناو لـم بـوو، بەولاو بەولا دەچـوو، هەر هوتاف و دروشمی بێ تام و بەکار هاتووی دەگۆتەوه!.. لاپەرە ١٤١ #مێژوو #سیاسەت

تەنیا پێشبینی؛ ئەگەر ئیدارەی ترەمپ هێرشی زەمینی بکاتە سەر دەروازەی هورمز دەروازەکە دەکەوێتە هەندێک ئەگەرەوە کە ئایە کۆنترۆڵ دەکرێ لەلایان ئەمەریکاوە یان ئێران ئەمە قبوڵ ناکات، هەوڵی تەقاندنەوەی کەشتیەکان دەدات!.. لە ئەگەری یەکەمدا لە بروایدا نیم کە رووسیا و چین بەیانەوێت یان قبوڵی ئەمە بکەن ئەم دەروازەیە بکەوێتە ژێر هێزەکانی ئەمەریکا... چونکە مێژووی سیاسەتی ئەمەریکا لە ناوچەکە روونە هەروەها بۆ روسیا و چینش روونە کە ئەمەریکا لە هەر شوێنێک لەنگەر بگرێ ئەستمە تا تەواوی هەژموونی خۆی نەجەسپێنی واز ناهێنێت!. کە ئەمەش مەترسی لەسەر هەژموونی ئابووری چین دروست دەکا، خودی دەروازەکە کارتێکی زۆر بەهێز دەبێ کە دوبارە ئەمەریکا بکاتەوە بە جەمسەرێکی سەرەکی بەرامبەر بە جەمسەری چین. لێرەدا دەبێ دوعای ئەوە بکرێ کە هێرشی زەمینی روونەدا، چونکە لە هەمان چیهەتەوە بروام وا نیە ئێران هەرگیز دەستبەرداری ئەم دەروازەیە بێ، چونکە ئێران هیچ کارتێکی فشاری تری نامێنێت، گومانم لە یارمەتیدانی چری روسیا و چینیش نیە بۆ ئێران بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەروازەکە لەلایان ئێرانەوە..! ئەنجامەکە لە روانگەی خۆمەوە لە هەر جولەیەکی زەمینی بەرامبەر بە دەروازەکە وێرانکاری زۆر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ کە ئەمەریکا ئامانجی هاوسەنگکردنەوەی ئابووری جیهانی و خۆیەتی.. کە ئەمەش لە روانگەی منەوە پێچەوانە دەبێت یانی لە جێگای هاوسەنگکردنی ئابووری جیهانی بەڵکو هێرشە زەمینەکە دەبێتە داروخانی ئابووری ئەمەریکا بە تەواوەتی!.. #سیاسەت

یەکێک لە هێرشە خۆکوژییەکان لە هاوینەهەواری "سەری رەش" لە پارێزگای هەولێر لە باکووری عێراق ڕوویداوە، کە ماڵی خێزانیی مەسعود با
یەکێک لە هێرشە خۆکوژییەکان لە هاوینەهەواری "سەری رەش" لە پارێزگای هەولێر لە باکووری عێراق ڕوویداوە، کە ماڵی خێزانیی مەسعود بارزانی لێیە!! #سیاسەت

Repost from Phoenix Politics
ئەردۆگان سەبارەت بە ئێران: 🔸هەرچەندە شەڕەکە شەڕی ئیسرائیلە، بەڵام هەموو جیهان باجەکەی دەدات." 🔸ئەمە شەڕی نەتانیاهۆیە لەپێناو مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا، بەڵام 8 ملیار مرۆڤ دەناڵێنن بەدەست لێکەوتەکانیەوە."

Repost from Phoenix Politics
ئەردۆگان سەبارەت بە ئێران: نابێت ڕێگە بدرێت هەڵوێستی توندڕەوانە و توندوتیژ و ڕادیکاڵانەی ئیسرائیل، چارەسەرە دیپلۆماسییەکان تێک بدات.

Repost from Phoenix Politics
سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان: • بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی ناوچەیی و لەپێناو مرۆڤایەتیدا، دەبێت دەستبەجێ ئەو تۆڕی کۆمەڵکوژییەی کە نەتانیاهۆ سەرکردایەتی دەکات، ڕابگیرێت. • پێویستە هەموو دەوڵەتێک سەبارەت بەم پرسە هەڵوێستێکی ئازایانە و پێشوەختە (دەسپێشخەرانە) وەربگرێت.

٢٢ وڵات کەوتنە هاوپەیمانی بۆ ئەوەی دەروازەی هورمز چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بکرێت!.. لێرەدا خاڵێکی زۆر گرینگ هەیە کە وشەی "گونجاو
٢٢ وڵات کەوتنە هاوپەیمانی بۆ ئەوەی دەروازەی هورمز چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بکرێت!.. لێرەدا خاڵێکی زۆر گرینگ هەیە کە وشەی "گونجاو"ە واتە ئەم ٢٢ وڵاتە ئامادەن بۆ هەوڵێکی گونجاو ئەگەر رووبەرووی کێشە ببنەوە لەگەڵ ئێران!. بەڵام ئایە لە رووی سیاسیەوە وشەی گونجاو هەمان ئەم مانایە دەگەینێت کە لەناو خەڵکادا هەیە؟؟! بێگومان نەخێر، لە رووی سیاسیەوە تەنانەت گەر کێشەکان چر ببنەوە هێرش و قوربانی دان و ناردنی سەرباز مومکینە بە هەوڵێکی گونجاو ببینرێت!. پرسەکە لێرەدا بریتیە لەوەی ئەمەریکا توانی قەناعەت بەم وڵاتانە بهێنی بۆ هێنانە ناو ململانی سیاسی خۆی و ئێران، ئەم وڵاتانەنش لەسەر ئەم پەیمانە لازمە بمێنەوە بۆ هەوڵێکی گونجاو.. هەوڵێکی گونجاویش هەنگاو دەنێ بۆ کارەساتی جولەی هێز. چونکە ئەمە شتێکی روونە کە ئێران هەرگیز دەستبەرداری ئەم دەروازەیە نابێت لە کاتێکدا بەهێزترین کارتیەتی!، ئایە ئەم ٢٢ وڵاتە زیاد دەکات یان نا ئەمە پرسێکی مومکینە بەڵام گومانێکم لەوەدا نیە، ئەم رێکەوتنە شەرەکە درێژ دەکاتەوە و شەرەکەش چر دەکاتەوە. پێشتریش ئاماژەم بەمە داوە لە پۆستەکانی تر کە چۆن ستراتیژی ناتانیاهۆ بۆ هەڵئاوسانی ئابووری ئەمەریکا هەیە، کە ئیدارەی ترەمپ و وڵاتانی تر نەتوانن بێنە دەرەوە!. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێ #سیاسەت

پێشتریش ئاماژەم بەوە داوە هەر چۆنێک بێ ئەمەریکا دەیەوێ کوردستان بکەوێتە ناو جەنگەکەوە!. هەر هەنگاوێک دژی ئێران لەلایان کوردست
+1
پێشتریش ئاماژەم بەوە داوە هەر چۆنێک بێ ئەمەریکا دەیەوێ کوردستان بکەوێتە ناو جەنگەکەوە!. هەر هەنگاوێک دژی ئێران لەلایان کوردستان، هەرێمی کوردستان دەکاتە مەیدانێک وەک رۆژەکانی روخاندنی بەعس! هەرچەندە من پێم وایە ئەستمە حوکمەتی کوردی بتوانێ خۆ لە هەژموونی ئەمەریکا بپارێزی چونکە بەهێزترین کارتەکانی ئیدارەی ترەمپ دژی ئێران کوردەکان بۆ هێرشی زمینی! #سیاسەت

تا فەیلەسوفەکان پاشا نەبن، یان پاشا و میرەکانی دونیا ڕۆح و هێزی فەلسەفەیان نەبێت... شارەکان هەرگیز پشوویان لە خراپەکاریەکانیا
تا فەیلەسوفەکان پاشا نەبن، یان پاشا و میرەکانی دونیا ڕۆح و هێزی فەلسەفەیان نەبێت... شارەکان هەرگیز پشوویان لە خراپەکاریەکانیان نابێت! "ئیمامی ئەفڵاتوون"

ناتانیاهۆ کۆتا دەرفەتی هەیە ئەویش لەگەڵ ئیدارەی ترەمپە، چونکە ئەستمە بتوانێ ئیدارەی داهاتوو ئەمەریکا کۆنترۆڵ بکا وەک ئێستا #سیاسەت

سەلەفیەکان ریسالە بەیان دەکەن بۆ بەطەڵەکانی کوێت و خەلیج! یانی زۆر بە کورتی برۆن ئێوە شەهیدن.... گرینگ نیە فەرمانەکە لە کێوە
سەلەفیەکان ریسالە بەیان دەکەن بۆ بەطەڵەکانی کوێت و خەلیج! یانی زۆر بە کورتی برۆن ئێوە شەهیدن.... گرینگ نیە فەرمانەکە لە کێوە هاتووە، گرینگ نیە ئەم شەرە لە نێوان کێ و کێدایە...! گرینگ نیە، لێکەوتە سیاسیەکان چی دەبێ، گرینگ نیە ئەسڵەن دینەکەیان چیان فەرمان پێ دەکات. ئەمە ئەقڵیەتێکە لە تەواوی مێژووە تا ئێستاکە جگە لە ژەهر هیچی تری نەرژاندۆتەوە ناو ئومەت #سیاسەت

داگرتن و سوکایەتی بە ئاڵای سوریا لە قامیشلۆ؛ ئەگەرچی ئەم رووداوە لەلایان تاکە کەسێکەوە ئەنجام دراوە بەڵام ڕگی ئەم پێکهاتەیە ئ
داگرتن و سوکایەتی بە ئاڵای سوریا لە قامیشلۆ؛ ئەگەرچی ئەم رووداوە لەلایان تاکە کەسێکەوە ئەنجام دراوە بەڵام ڕگی ئەم پێکهاتەیە ئەقڵیە لە زۆربەی کوردانی سوریا و تورکیادا هەن. پرسەکە لێرەدا بەرگری کردن لە کورد یان سوریەکان نیە بەڵکو تەنیا روونکردنەوەیەکە لەسەر دەروونی کوردەکان و هەژموونێکی زاڵ بەسەر فکری ئەوانەوە. سەرەرای پێدانی مافی تەواو بە کوردەکان لەلایان حوکمەتی سوریا کە لام وایە لە تەواوی مێژوودا کورد لە هیچ وڵاتێکدا هێندە مافی پێنەدراوە بەڵام ئەقڵیەتی نارەزایی و یاخیەتی هێشتا لەناو ئەواندا هەر هەیە و لەناو ناچێت. ئەم پێکهاتەیە دەروونیە بە تەواوەتی خۆی لە نەقسێکی دەروونی قوڵدا دەدۆزێتەوە کە بەرامبەر بە گەلەکانی تورک و فارس و سوریەکان یان ئەوانی تر هەیانە. ئەم نەقسە دەروونیەش سەرچاوە دەگرێ لە نەبوونی ئایدۆلۆژیایەک یان ئەتوانین بڵین مەبدەئێکی بەهیز کە کوردەکانی پێ ئاراستە بکرێت. ئەم حیزبانەی وەک پەکەکە و هەسەدە ...هد هەرگیز نایانتوانیوە مەبدەئێک پێشکەش بکەن و هەژموونێک زاڵ بکەن کە تۆکمە بێ، یان توانی بێتی بە حەقیقەتەن دەروونی تاکی کوردی بخاتە قاڵبێک کە بتوانێت حەقیقەتێک قبوڵ بکات. بەڵکو ئەم هەژموونی کە زاڵە، ڕوحێکی یاخی و نارەزایە لەگەڵ پێشکەشکردنی رقێکی زۆر کە عەوامەکانیان پێ دەبەسترێتەوە، ئەوەی پێکەشیان دەکرێ وەهمە و خەیاڵە وەک ستیاشکردنیان لە هێز و خیرەتیان یان ستیایشکردنی مێژوویان. تەنانەت بە ئێستاشەوە ئەمەریکیەیکان هەمان سیاسەت بەکار دەهێنن کە ستایشی وەهمی پێشکەش دەکەن بۆ زاڵکردنی هەژموونیان. هەڵبەتە ئەمە ترسناکترین ئەنجام دروست دەکات ئەم پێکهاتەیە دەروونی و ئەقڵیە، کە ئەگەر خاوەنی وڵات یان تەنانەت ئیمپراتۆریەتی سەربەخۆ بن، هەرگیز ناچنە قاڵبی یەکگرتنەوە چونکە پێکهاتە دەروونیەکە زاڵ کە ناتوانێت ملکەچی حەقیقەت بێ جگە لە وەهم. بۆیەش کاتێک دەگەریتەوە مێژوو، زۆربەی ئەم حیزب و لایەنانەی کە لایەنی دینیان لاواز بووە، هەمیشە نەفەسێکی یاخی و نارەزایەتیان هەبوو، چونکە ئەوەی زاڵ بووە بەسەریان وەهم بووە نەک حەقیقەت. لەسەر ئەم پێشەکیانە محاڵە ئەم نەفەسە شەرانگێزە یان یاخیە لەگەڵ پێکهاتەی دەروونی و ئەقڵی چارەسەر بکرێ تەنیا بە زاڵ کردنی ئەقڵیەتیکی دینداری زۆر بەهێز نەبێ. وەک چۆن وەهمی یەکریزی کورد بە هەبوونی دەوڵەتێکەوە گرێ دراوە حەقیقەتیش ئەوەی هەڵگرتووە ئەگەر خاوەنی دەولەتەکەش بن لەناوخۆدا دەبنە هەزار پارچە جونکە دەروونی ئەمانە بە تەواوەتی هەست بە بچوکی و نەقس دەکات. #ئیدراک

ئەم کاتەی کە ڕوح دەپچرێت لە ماددە شۆرشێک دەست پێ دەکات؛ شۆرشی کاڵ بوونەوە. کاڵ بوونەوەی جەستەکانە لە خۆشەویستی و سۆز، کاڵ بوو
ئەم کاتەی کە ڕوح دەپچرێت لە ماددە شۆرشێک دەست پێ دەکات؛ شۆرشی کاڵ بوونەوە. کاڵ بوونەوەی جەستەکانە لە خۆشەویستی و سۆز، کاڵ بوونەوەی باڵەخانەکان لەسەر بنەمایەی تەلارسازی مانادار، کاڵ بوونەوەی رێورەسمەکانە کە تەنیا لەسەر ریتمێکی بەستودا دەرۆن، ئیمان لە گۆشە تەسک و تەنهاکاندا سیخناخ دەبێ، رووکەشی ئیماندارانە پەرەدەسێنێت، پیاو و ژنەکان رێکەوتنی بازرگانی بە ئارەزووەکانەوە لە بەرگی خۆشەویستی و پێکەوە ژیاندا ئەنجام دەدەن. پیاوە ئایینیەکان چر دەبەنەوە لە زاهیردا و پەتی باطن دەپچرێنن، دەسەڵاتەکان دادەبەزنە نەفسێکی ئاژەڵی و هەوڵی بەدەست هێنانی هێزی ئیلاهی دەکەن. شاشەکان پر دەکەن لە سەردەمێکی نوێ کە سیخناخ دەبێ بە وەهم و تراژیدیا، ئەدەبیەت لە گریان و رۆرۆی خۆیدا گۆشەگیر دەبێ، ماناکان ئەگەرێنەوە سەرەوە و یاخی دەبن، قیمەت شۆرش بەرپا دەکا تا شەهید دەبێ، نوسراو و گۆرانیە زۆڵەکان دەبنە ترێند... وەچەرخانێکی نوێ دەبێ کە هەموو رگ و لق و پۆپێکی بە جولە و گۆرانکاری خێرا هەنگاو دەنێ، لە گوتارەکان نە "من" و نە "ئێمە" نامێنێت تەنیا جولەیەکی واهیمە پێشکەش دەکرێ. جل و بەرگەکان لە خاوێنیدا دەبریسکێتەوە کە بینیایی چاوەکان کوێر دەکا، جەستەکان لەناو هێڵە هاتوچۆکاندا نیشتەجی وەهم دەبن لە وێزگەکان کە دەیانەوێ دابەزن ئیتر بۆ ئەبەد بمێنەوە... خودا، ئای لە خودا کە کۆتایی دێ، بۆنی خودا و ڕوحی خودا و دەست و قاچی خودا و زمانی خودا دەمرێت، بەستەزمانەنە دەبێتە جیگایی بەزەیی لەناو ماڵە قورینەکان و برسیەتیدا نیشتەجی دەبی، نامۆیەتی دایدەپۆشێ و سەری پێ هەڵدەگرێ... ئیتر شمشێرەکانیش چیتر شەر ناکەن، بەڵکو ماددەکان بە توندی بەر یەک دەکەون، دوکەڵی ژەهراوی دەرێژن. #ئیدراک #ئەدەبی

There is a silence that does not belong to the absence of sound — it belongs to the absence of "consequence". I have inhabite
There is a silence that does not belong to the absence of sound — it belongs to the absence of "consequence". I have inhabited it long enough to suspect it is not a condition that befell me, but the original architecture of my interiority. The world does not suffer from a deficit of meaning. It suffers from an excess of its "simulacra"— hollow replicas manufactured in the factories of appetite and distributed with the efficiency of contagion. The multitudes do not live; they "account". And the tragedy, imperceptible from within their compulsion, is that the ledger shall never balance, because the currency they trade is counterfeit. I do not write this from the promontory of contempt. What I carry is older and more ruinous: a grief without object, a mourning that precedes its own loss. To name the abyss does not diminish it — it merely "furnishes" it. What disturbs me most is not meaninglessness itself, but its "indifference to its own condition". The void does not know it is void. The desert has learned to disguise itself as oasis, and those who have never seen genuine water cannot detect the deception. I have seen water. This is my affliction, and it is irremediable. And yet I cannot accept nihilism's clean finality. I am afflicted not with the death of value but with the "wound" of value — the ache of a standard I cannot articulate and cannot abandon. It is not that nothing matters. It is that everything that should matter has been replaced by its effigy, and I cannot prove it to anyone, and the proof, even if it existed, would change nothing. My pen moves. Despite everything — it has not ceased to move. Whether this is proof of life or proof of compulsion, the distance between the two may be smaller than I once believed.

ئەمە نەخۆشیەکی پیسە نەک ئەوەی پارتی لاوازە، بەڵکو ئەوەی کە لاوازی خۆی کردووەتە سیاسەت!!. ناکۆکی نەکردن لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا وەک سنووردارکردنێکی لە دەرەوە سەپێنراو پێشکەش ناکرێت!!، بەڵکو وەک دانایی وەک دانپێدانانی پێگەیشتووی ڕاستیی جوگرافیای سیاسی دەبینرێت. ڕەنگە لە هەندێک واتای تەسکی تاکتیکیدا، وا بێت. بەڵام ئەو دانایەی سنوورەکانی قەفەسی خۆی لەگەڵ سنوورەکانی جیهاندا تێکەڵ دەکات، دانایی نیە. ئەمە فەلسەفەی دیل (کۆیلە) بوونە. لێکچواندنەکە لەگەڵ سعودیا، شایەنی ئەوەیە زیاتر پەرەی پێبدرێت. نە پێکهاتەی پارتی و نە دەوڵەتی سعودیا نەیانتوانیوە خۆیان وەک جەمسەرێکی سەربەخۆی کاریگەری ناوچەیی دابمەزرێنن!. پێچەوانەی ئێران، کە سەڕەرایی دابڕانی خۆی، قووڵایەکی ستراتیژی ڕاستەقینەی بۆ خۆی دروستکردووە، یان تورکیا. هەردووکیان، لە کۆتایدا، وەک ئامرازێک دەمێننەوە لە ناو تەلارسازییەکی ناوچەیدا کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕێکخراوە. کاتێک ئەمەریکا بڕیار بدات بە کارتی فشارەوە پێویستە پارتی بەشداری جەنگی ئێران و ئەمەریکا بکات، ئەوان دەبێت بەشداری بەکەن!.. ئەمە پێشبینی نیە بەڵکو ئەنجامی لۆژیکی ئەو مامەڵەیەیە کە ویستی سەروەریان بە مانەوەیان مسۆگەر کراوە!!. کەواتە، چی دەمێنێتەوە؟ لەوانەش ئەو خەڵکەی کە لە ژێر فەرمانڕەوایی پارتی دەژین، تەنیا بەرکارێکی بێ جوڵەن لە هیچ ڕێککەوتنێکدا نین. ئەو عەرەبەی لە بەغداوە دێت و ستایشی شەقامەکانی هەولێر دەکات، ئەو بازرگانەی تورک کە ناوچەکە بۆ میوانداری خۆی پەسەند و جوان دەبینی بوونیان بێلایەن نیە!. ئەمە بەشێکە لە مەکینەی ئەوەی کە پارتی، بەبێ ڕەوایی ڕاستەقینەی گەل، ڕەوایی خۆی بەرهەم دەهێنێت. بەڵام ڕواڵەتەکان، هیچ نین. کەڵەکە دەبن، دامەزراوەیی دەبن، دەست دەکەن بە بەرهەمهێنانی کاریگەری مادی خۆیان. مەترسیەکە ئەوەیە کە ئەوەی وەک نواندن دەستی پێکرد، ببێتە پێکهاتە کە ماڵێکە بە قەرز وەرگیراو، بە درێژایی نیشتەجێبوونێکی پێویستە خەریکی قەرز دانەوە بێت، نەتوانرێت ماڵەکەی جیا بکاتەوە!. ئەو پرسیارەی کە گەلی کورد لە کۆتایدا ناچار دەبێت ڕووبەڕووی ببێتەوە، ئەوە نیە کە ئایا پارتی بە پێوەرە دیاریکراوەکانی ڕێپێوان بە شێوەیەکی کاریگەر فەرمانڕەوایی کردووە یان نا. پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا کارگێڕییەکی کاریگەر، لە نەبوونی خۆسەروەری سیاسی و ڕەسەنایەتی ئایدیۆلۆژیدا، هیچ شتێک زیاتر پێکدەهێنێت لە شێوازێکی ئاڵۆزی ژێردەستەکردنی بەرێوەبردندا...؟!! #سیاسەت #ئیدراک

پارتی دیموکراتی کوردستان و تەلارسازیی دەسەڵاتی؛ جۆرێکی دیاریکراو لە پێکهاتەی سیاسی هەیە کە زۆرتر وەک ئەوە وایە کە "دەسەڵاتدارێتی" نواندن دەکات، نەک ئەوەی بەڕاستی فەرمانڕەوایی بکات!. دامودەزگاکانی ئەم جۆرە پێکهاتانە وەک دەربڕینی خواستی کۆمەڵەیی خەڵکێک بوونیان نیە، بەڵکو وەک ئاماژەن ئاراستەکراو بەرەو دەرەوە، بەرەو پشتگیر و چاودێرانی بیانی کە پەسەندکردنیان تاکە بناغەی ڕاستەقینەی دەسەڵاتیان پێکدەهێنێت. پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شێوەی هاوچەرخیدا، بە تەواوی هەمان ئەم جۆرە پێکهاتەیەیە. بۆ تێگەیشتن لەمە پێویست نابێ تەنیا خوێندنەوەیەکی بڕیارە سیاسییەکانی بێ، بەڵکو پرێنسیبێکی قووڵتر لە ئۆنتۆلۆژیا خودی دەسەڵات. فەرمانڕەوایی کردن بەبێ ناسنامەیەکی سەروەر چ واتایەک دەگەیەنێت؟ سروشتی ئەو دەوڵەتە چیە کە ڕەوایی خۆی لەسەر بنەمای تەماشاکردنی بیانی بنیاد دەنێت، نەک لەسەر ڕەزامەندی خەڵکی فەرمانڕەواکراو؟!! پارتی، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە یەک جیهەتەوە لە هەمووی باشتر بووە کە بەڕێوەبردنی ڕواڵەتەکان بووە. ڕێگاکان دروست دەکات، باڵەخانە بەرزەکان هەڵدەستن، ئاسایش توند دەکات لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم دەستکەوتانە دەربڕینی هیچ ڕوانگە ئایدیۆلۆژیەکی یەکپارچە نین، هەروەها لەسەر ئاواتە مێژوویەکانی گەلی کورد وەک بابەتێکی سیاسی ڕیشەی نیە. بەڵکو، ئەمانە جۆرێکن لە شانۆ. بینەرەکەش کورد نیە!. بەڵکو دیپلۆماتکارانی ئەمریکی، بەرپرسانی تورک، وەبەرهێنەرانی عەرەب، و ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتین. نواندنی سەقامگیری، لە ڕێزمانی سیاسی هەرێمی کوردستان، بۆ بارودۆخێکی ژیان نیە بەڵکو کاڵایەکە کە لە بەرامبەر پارێزگاریدا (لەسەر وجود و پێگەی) ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت!!. ئەم لۆژیکە پێشینەیەکی فەلسەفی هەیە کە شایەنی ناوبردنە. هێزێکە لە سەرچاوە دەرەکیەکانەوە وەرگیراوە، لە ڕێگەی رێکەوتنی ستراتیژیەوە پارێزراوە، و هەمیشە لە مەترسی گەڕاندنەوەدا دایە. پێکهاتەیەکی سیاسی کە ناتوانێت خۆی لە ڕێگەی ڕەوایی ناوەکی خۆی لە ناو هاوڵاتییانی خۆیدا بپارێزێت، بەڕاستی هیچ سەروەریەکی نیە. بەڵکو پشت بەستەیەکی بەڕێوەبراوە لەلایان دەرەوەی خۆی. بەراوردکردنی لەگەڵ بنەماڵەی ال سعود ڕووناکی زیاتر دەخاتە سەر ئەم پێکهاتەیە. هەردوو پێکهاتە لۆژیکێکی بنەڕەتی هاوبەش دەکەن. پاراستنی پێگەی فەرمانڕەوایی لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی پەیوەندیە دەرەکیەکان، نەک لە ڕێگەی گەشەپێدانی ژیانێکی سیاسی ناوەکی. عەرەبستانی سعوودیا هاوڵاتییەکانی خۆی خستووەتە ژێر چاودێری و قەدەغەی بەرفراوان نەک لەبەر ئەوەی لە دوژمنانی دەرەکی بترسێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە سەرهەڵدانی ویستێکی سیاسی سەربەخۆی ناوخۆ بترسێت. پارتی کە وەک هێزێکی ژێر دەوڵەت لە ناو عێڕاقی فیدراڵدا کاردەکات و بەرپەرچی زۆر زیاتری پێویستە، هەمان ئەو غەریزەیە پەیڕەو دەکات. هاتنی سەردانکەرانی عەرەب لە بەغداد و هاووڵاتیانی تورک کە ستایشی ڕێکوپێکی و جوانی هەولێر یان دھۆک دەکەن، ڕووداوێکی پێکەوەیی نیە. بەڵکو، لە ئاستێکدا، کە پێگە و وجودیەتی خۆی مەبەستە. ئەم پەسەندکارە بیانییە دەبێتە بەڵگەی ڕەوایی، لەبەر ئەوەی ڕەوایی ناوخۆیی لە ڕووی پێکهاتەیەوە تەواو لاوازە!... ئایا ئەمە ڕیاکردنێکی ژیرانەیە بەرامبەر بە سیستمێکی نادادپەروەر؟ وەڵامەکە، ئەوەیە کە هەردووکیانە و تراژیدیاکەش لە خۆیدا شاراوەتەوە. پێکهاتەیەکی سیاسی کە لە یەکێک لە بەردەوامترین و دڕندانەترین جوڵە نەتەوەیەکانی ڕزگاریخوازی سەدەی بیستەمەوە هاتووە، لە ساتی گەورەترین هێزی دامەزراوەیی خۆیدا، واتای ئەو ڕزگارییەی جێهێشتووە بۆ پێکهاتەی کارگێڕیەکەی!. پرسی کورد بۆ داواکاری بۆ ناسین، بۆ نیشتمان، بۆ ڕێزی خۆنووسینی سیاسی بە بێدەنگی خراوەتە ژێر پرسیاری مانەوەی پارتی. ئەم دووە لە یەک ناچن!!. هەرگیز لە یەک نەچوون!. بەڵام تێکەڵکردنی بەرژەوەندیی پارتی لەگەڵ بەرژەوەندی نەتەوەیی یەکێکە لە کۆنترین ئامرازەکانی نادیارکردنی سیاسی!!. ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ساڵی ٢٠١٧ ئەم دژایەتیەی بە ڕوونترین شێوە دەرخست. کاتێک ساتی ڕاستەقینەی خۆنووسین هات، ئەمریکا قبوڵی نەکرد. تورکیا نەیکرد. ئێران نەیکرد. ڕیفراندۆمەکەش سەڕەرایی پشتیوانی بەرفراوانی هاوڵاتیان خەریک بوو بە تەواوی شکایەوە بەسەر هەرێمی کوردستان، وەک بینایەک وابوو کە لەسەر بناغەی قەرز دروست کرابێت!. ئەمە ئاشکرای کرد نەک تەنیا لاوازیی پارتی لە ساتێکی دیاریکراو دا، بەڵکو مەحاڵی پێکهاتەیی خۆسەروەری لە ناو لۆژیکی سیاسی ئێستایدا!!. پارتیەک کە هەموو مانەوەی خۆی بە دەوری رێکخستن لەگەڵ واشنتۆن و ئەنقەرەدا ڕێکخستووە، ناتوانێت کاتێک هەبێت ببێتە داواکار یان بەرەنگاریان ببێتەوە. ویستی سەربەخۆیی، بە درێژایی ساڵانی ڕێککەوتنی پراگماتیکی، کۆڵدرابوو و ببوو بە نواندنی سەربەخۆیی!...

photo content

عيدكم مبارك... وكل عام وأنتم بخير

لە ئیسلامدا تەنها شتێک هەیە کە لە پاشایەتییەکانی گۆڵف خراپترە. ئەوە سەلەفیەتە، ئامرازێکی دیکەی دەستی مۆساد و سی ئای ئەییە، هە
لە ئیسلامدا تەنها شتێک هەیە کە لە پاشایەتییەکانی گۆڵف خراپترە. ئەوە سەلەفیەتە، ئامرازێکی دیکەی دەستی مۆساد و سی ئای ئەییە، هەمیشە دژی ئیسلامی ڕاستەقینەیە، هەمیشە بەرگریکاری ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە...! ئەلێکساندەر دۆگین #سیاسەت

عَنِ شَيْخٍ مِنْ قُرَيْشٍ أَنَّ عَلِيًّا قَالَ لَمَّا ضُرِبَهُ ابْنُ مُلْجَمٍ:
«فُزْتُ وَرَبِّ الْكَعْبَةِ!».
- «مَقتَلُ عَلِي» ابنُ أبي الدُّنيا (ت. ٢٨١هـ) #أهل_البيت