افق گریلا
گریلاهای راە آزادی خلق ها مشارکت در انقلابهای دگرگون ساز، آزاد گرداندن خویش است. تا گریلا زندە است و نفس می کشد مبارزە ادامە دارد. ارتباط با ما: @zana_shorsh
إظهار المزيد📈 نظرة تحليلية على قناة تيليجرام افق گریلا
تُعد قناة افق گریلا (@gerila2014) في القطاع اللغوي Farsi لاعباً نشطاً. يضم المجتمع حالياً 12 356 مشتركاً، محتلاً المرتبة 4 207 في فئة السياسة والمرتبة 25 743 في منطقة إيران.
📊 مؤشرات الجمهور والحراك
منذ تأسيسه في невідомо، حقق المشروع نمواً سريعاً وجمع 12 356 مشتركاً.
بحسب آخر البيانات بتاريخ 30 أغسطس, 2026، تحافظ القناة على نشاط مستقر. خلال آخر 30 يوماً تغيّر عدد الأعضاء بمقدار 773، وفي آخر 24 ساعة بمقدار -16، مع بقاء الوصول العام مرتفعاً.
- حالة التحقق: غير موثّقة
- معدل التفاعل (ER): يبلغ متوسط تفاعل الجمهور 36.13%. وخلال أول 24 ساعة من النشر يحصد المحتوى عادةً 18.35% من ردود الفعل نسبةً إلى إجمالي المشتركين.
- وصول المنشورات: يحصل كل منشور على متوسط 4 464 مشاهدة. وخلال اليوم الأول يجمع عادةً 2 267 مشاهدة.
- التفاعلات والاستجابة: يتفاعل الجمهور بانتظام؛ متوسط التفاعلات لكل منشور يبلغ 53.
- الاهتمامات الموضوعية: يركز المحتوى على مواضيع رئيسية مثل کورد, بابەتەکە, کۆی, دیموکراتیک, ئەمریکا.
📝 الوصف وسياسة المحتوى
يصف المؤلف القناة بأنها مساحة للتعبير عن الآراء الذاتية:
“گریلاهای راە آزادی خلق ها
مشارکت در انقلابهای دگرگون ساز،
آزاد گرداندن خویش است.
تا گریلا زندە است و نفس می کشد
مبارزە ادامە دارد.
ارتباط با ما: @zana_shorsh”
بفضل وتيرة التحديث المرتفعة (أحدث البيانات بتاريخ 31 أغسطس, 2026) تحافظ القناة على حداثتها ومستوى وصول مرتفع. وتُظهر التحليلات تفاعلاً نشطاً من الجمهور، ما يجعلها نقطة تأثير مهمة ضمن فئة السياسة.
بەشێک لە نەتەوەگەراییی کورد لە مێژوودا لە ناو بارودۆخی نکۆڵی لە کورد و لە بەرامبەر نەتەوەگەراییی تورکی، فارسی و عەرەبی گەشەی کردووە. بەمەش لە هەندێک شێوەیدا، ناسنامەی سیاسیی خۆی لەسەر بنەمای «ئێمە لە بەرامبەر ئەوان» بنیاد ناوە. کاتێک ساڵانێک سیاسەتت لەسەر دژایەتی و جیاکردنەوە دامەزرابێت، ئەوا هەر هەنگاوێک بەرەو برایەتی گەلەکان دەتوانێت بنەمای بیرکردنەوەکەت بلەرزێنێت. لەوێدا ترس دەست پێدەکات. ترس لەوەی کورد لەگەڵ تورک و عەرەب و فارس بتوانێت قسە بکات، نەک تەنها لەگەڵ دەوڵەتەکان. ترس لەوەی کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆ و هاوبەشی چارەسەر بکرێن. ترس لەوەی برایەتی گەلەکان ببێتە بنەمایەکی نوێ بۆ ڕێکخستنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چونکە ئەگەر کورد بتوانێت لەگەڵ گەلەکانی ناوچە بە بنەمای یەکسانی و ئازادی گفتوگۆ بکات، ئەوا ئەو نەتەوەگەرایییەی کە خۆی لە دژایەتیی ئەوان پێناسە کردووە، دەکەوێتە ژێر پرسیار.ئەمە بۆ ئەو بەشەی نەتەوەگەرایی کورد قەیرانێکی گەورەیە. لەگەڵ ئەمەدا، کێشەیەکی تریش هەیە: بەشێک لە نەتەوەگەراییی کورد کە ساڵانێکە بە چەکی خۆی نەجەنگاوە، هێزی ئەو جۆرە شەڕەشی نەبووە کە بتوانێت لەگەڵ دەوڵەتە ناوچەییەکان بجەنگێت. بۆیە لە هاوکێشەی شەڕدا، چاوی لە گەریلا و شەڕوان بووە کە ئەو بارەی شەڕی لەسەر شانی هەڵگرتووە. تاکتیکیان ئەوە بووە کە گەریلا و شەڕوان بجەنگێت، ئەوان لە مەیدانی سیاستدا چاوەڕوان بن. گەریلا بەربەرەکانی بکات، ئەوان لە کاتی گونجاودا خۆیان بخەنە ناو مەیدان. ئەگەر سەرکەوتنێک بەدەست بهێنرێت، ئەوان دەڵێن: «ئەمە سەرکەوتنی کوردە»و خۆیانی تێ دەخەن. بەڵام کاتێک قۆناغەکە دەگۆڕێت و گەریلا و شەڕوان لە شەڕەوە دەچێتە سیاست، ئەو یارییەی کۆنە تێکدەچێت. چیتر ناتوانن لە پشت شەڕی گەریلاوە خۆیان بناسێنن و بۆ خۆشیان زۆر دەمێکە توانای شەڕ کردنیان نیە. چیتر ناتوانن لە ئەنجامی فیداکاریی کەسانی ترەوە بۆ خۆیان شوێن دروست بکەن. چیتر ناتوانن کوردایەتی بکەن بە بانگەشەیەکی بەتاڵ و بڵێن «ئێمە کوردی ڕاستەقینەین»، لە کاتێکدا بارە قورسەکەی خەبات لەسەر شانی کەسانی تر بووە، قۆناغی نوێ ئەو ماسکەیان دادەماڵێت. لە بیرکردنەوەی ئاپۆییدا، ئەوەی گرنگە تەنها ئەوە نییە کە کورد چۆن ئازاد دەبێت؛ پرسیارەکە ئەوەشە کە کورد چۆن دەتوانێت ئازادیی خۆی لەگەڵ ئازادیی گەلەکانی تر پێکەوە گرێ بدات. ئەمە لەگەڵ نەتەوەگەراییی کلاسیکی جیاوازییەکی بنەڕەتی هەیە. نەتەوەگەرایی دەڵێت: «ئێمە» بەرامبەر «ئەوان». بیرکردنەوەی برایەتی گەلان دەڵێت: «ئێمە دەتوانین هەردووکمان بە ئازادی بژین.» یەکەم شێواز لە دژایەتییەوە هێز وەردەگرێت؛ دووەم لە هاوبەشییەوە. لەوێدا کورد تەنها پرسیاری خۆی چارەسەر ناکات؛ دەتوانێت شێوازێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەموو ناوچەکە پێشنیار بکات. و ئەمەیە ئەو شتەی کە دەکرێت نەتەوەگەراییی کۆن لێی بترسێت. چونکە ئەگەر ئەم شێوازە سەرکەوتوو بێت، تەنها سیاستی کورد ناگۆڕێت؛ معادەلەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت. ترسی گەورەتر: برایەتی گەلان ببێتە نموونە لەوانەیە ترسی ڕاستەقینەی هەندێک لەو هێزانە لەوە بێت کە ئەم پرۆسەیە تەنها چارەسەریی کێشەی کورد نەبێت. ئەگەر کورد بتوانێت لەگەڵ گەلەکانی ناوچە گفتوگۆ بکات، ئەگەر بتوانێت لەگەڵ دەوڵەتەکان بەبێ نکۆڵی لە بوونی خۆی دانوستان بکات، ئەگەر کۆمەڵگا بتوانێت بەبێ شەڕ ماف و ئازادیی خۆی بەدەست بهێنێت، ئەوا ئەم شێوازە دەتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ کێشەکانی تری ناوچە. ئەمە تەنها کۆتایی شەڕی کورد و تورکیا و کورد و سووریا نییە. دەتوانێت دەستپێکی پرسیارێکی نوێ بێت: ئایا کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت بەبێ نکۆڵی لە گەلەکان و بەبێ لەناوبردنی یەکتر چارەسەر بکرێن؟ ئەگەر وەڵامەکە بەڵێ بێت، ئەوا یارییەکە گۆڕاوە.و کاتێک یارییەکە دەگۆڕێت، ئەوانەی بە یاریی کۆن ژیاون، هەست بە تێکچوون دەکەن. ئەوە کۆتایی ئەو شێوازەیە کە خەباتی کوردی کردبوو بە کارت.و لە دوای ئەو کۆتایییە، مەیدانێکی نوێ دەکرێتەوە: مەیدانی ئەوەی کورد خۆی بڕیار بدات کە چۆن بژیێت، لەگەڵ کێ بژیێت و چۆن ئازادیی خۆی لەگەڵ ئازادیی هەموو گەلەکانی ناوچە بنیاد بنێت. 🌐افق گریلا 🌐ارتباط با گریلا 🌐اینستاگرام 🔔اخبار روز
ئەگەر ئەمڕۆ بەئاسانی پێشوازی لە شەهیدانی دۆزی کورد بکرێت، لە سایەی ڕەنج و بەرخۆدانی قارامانانمانە. ئێمە لە سەرەوەش ئاماژەمان بەوە کرد کە قارەمانانی سەردەم کێن، بەڵێ، ڕێبەر ئاپۆ و فێرخوازانی فیکری ئازادن. دەتوانین کەمێک بگەڕێینەوە بۆ چەند ساڵی ڕابردوو و بیر خۆمانی بهێنینەوە کە بنەماڵەکانمان بە چ شێوەیەک پێشوازییان لە ڕۆڵەکانیان دەکرد. بەهۆی سیاسەتی قڕکردن و گۆشەگیرییەوە، شەهیدانمان لە قتوودا ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکران، یاخود هەرگیز ڕادەست نەدەکران. لەبەرئەوەی ناوی کوردستان لە سەرانسەری تورکیا قەدەغە بوو، تەنانەت حەرام بوو ناوی بهێنرێت. ئەوەی ناوی کوردستانی بهێنابوایە، دەبووایە بە چرپە بیهێنێت، شەهیدانمان بە زۆر و لە بەرخۆدێرییەوە یادیان دەکرایەوە. بەڵام ئەمڕۆ شکۆی پێشوازیکردن لە شەهیدانمان لە باکووری کوردستان و شارەکانی تورکیا دەبینین. بە درووشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت، شەهید نامرن' قارەمانانی کوردستان یادیان دەکرێتەوە. ئەمە بەرهەمی ڕەنجی پرۆژەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە. پێویستە ئەم ڕاستییانە بەباشی ببینین و بەم پێیە مامەڵە بکەین. ئەگەر ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدێریی گەریلایان نەبووایە، مەحاڵ بوو بەم شکۆیەوە پێشوازی لە شەهیدانمان بکرایە. دوو ساڵ بەسەر پرۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆدا تێدەپەڕێت. ئەو کەسانەی نایانەوێت ئاشتی بێتە دی هاواریان لێ هەڵستاوە. هەر جارە و بە قسەگەلێکی بێمانا دەیانەوێت پرۆژەکەی ڕێبەر ئاپۆ تێکبدەن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ پێداگرانە، بە هێز و ئیرادەی ئازادەوە لە بەرانبەر تێکدەران دەوەستێت. لەوانەیە بیانەوێت بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانیش هەندێک شت بکەن و هەوڵبدەن ڕاستیی بەرخۆدانمان پێچەوانە بکەنەوە. بەڵام گەلەکەمان پێویستە لە بەرانبەر ئەم کردەوانەدا هۆشیار بێت. لەبەرئەوەی ئێمە گەلێکی خاوەن مێژوو و بەرخۆدانی مەزنین. ئەو بەرخۆدانەی لە مێژووی ئێمەدا ڕوویداوە لە مێژووی هیچ گەلێکدا ڕووینەداوە. هەڵبەتە ئێمە بە کەم سەیری بەرخۆدانی گەلان ناکەین، بەڵام هێندەی گەلی کورد بەرخۆدانی کردووە، هیچ کەس نەیکردووە. لەبەرئەوەی گەلی ئێمە بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی قڕکردن بووەتەوە، هەموو ئەو زۆردارانەی کە هاتوونەتە سەر خاکی کوردستان هەوڵیانداوە بەشی گەلی کورد بخۆن. لەبەرئەوەی ناسنامەمان لەبەر دەرگای دانپێدانانە، پێویستە بە هەموو شێوەیەک خاوەندارێتی لەو ڕۆژە مێژووییانە بکەین. ئێمە دەزانین کە تەڤگەری ئازادی لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ شەهیدان درێژەی بە خۆی داوە. لە قسەکانی هەموو هەڤاڵانی گەریلادا ئەوە دەبیستین کە "شەهیدان ڕابردوو و داهاتوومانن". ئێمە لەوە تێدەگەین کە چەندە نرخی شەهیدان گرانبەهایە. هەر شەهیدێک قارەمانێکە و ئەفسانەیەکە. ئەوان بە ڕەنجی چەندساڵەیان هەوڵیاندا کە خاوەندارێتی لە بەهاکانی کوردەواری بکەن. بەبێ دوودڵی، بێ ئەوەی بکەونە شوێن ژیانی تاکەکەسی گیانی خۆیان بەخشی بە وڵات. ئەو هەڤاڵانە تا کۆتایی ویستی پێداگرییان لەسەر ژیانی ئازاد هەبوو و هێنایانە دی. ئەمڕۆش چاوەڕێی ئێمەن کە خەیاڵەکانیان بە بەشداری و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مسۆگەر بکەین. هەر چییەک ڕووبدات، هێزی سەرکەوتنی بوونی خۆمان پێویستە بپارێزین و پێکەوە خاوەندارێتی لێ بکەین. لە ڕاستیی ڕێبەری ئازاددا خۆمان لە سیستەمی سەردەستان دوور بخەینەوە و بەها جەوهەرییەکانی خۆمان بپارێزین. لە ناونیشانەکەشماندا ئاماژەمان بەوە دا کە مێژوومان گوزارشتە لە بەرخۆدانمان. چەندە بەرەنگاری ئەو سیستەمە ببینەوە کە مرۆڤایەتی لە مرۆڤبوون دووردەخاتەوە و جەخت لەسەر ڕەسەنیی خۆمان بکەینەوە، ئەوەندە سەرکەوتوو دەبین و دەبینە خۆمان. نەخشەڕێی خۆمان بە پێوەرەکانی شەهیدان دیاری دەکەین. خۆمان لەسەر هێڵی ئەوان بنیاد دەنێین و دەخوڵقێنین. ئافراندنی کەسایەتییەکی ئازاد، پێکهێنانی پێوەرەکانی شەهیدانە. بەو هۆیەوە لە کۆتایی نووسینەکەماندا دەڵێین شەهیدانمان بوون و ڕەسەنیمانن، پێکەوە بە سەرکەوتنی داننان بە بوونی کورددا، خاوەندارێتی لەوان دەکەین.Şehîd namirin 🌐افق گریلا 🌐ارتباط با گریلا 🌐اینستاگرام 🔔اخبار روز
سەرەڕای هەندێک ناکۆکی تاکتیکی، بەڵام گۆڕینی ڕژێم هێشتا ئامانجێکی هاوبەش و ستراتیژی ئەمریکا و ئیسرائیلە ڕژێمی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 36 زیندانی کوردی لە سێدارە داوە، ئەمەش نیشانەی بەردەوامی دوژمنایەتی نێوان هەردولایە. لە مانگی ڕابردودا، یەکەیەکمان لە نزیک مەهاباد کەوتوەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و دوای 10 کاتژمێر شەڕ، چوار گەریلایان شەهید بون. ئێمە و پەکەکە هاوپەیمانین و لەژێر چەتری کەجەکەداین، بەڵام هەر لایەکمان پێکهاتە و ئامانجی سیاسی سەربەخۆی خۆمان هەیە. لە ئێستادا ئێران نەیاری سەرەکی پەژاکە پێشوازی لە هەر پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی دەکەین کە ئامانجی گۆڕینی سیستەمی "تۆتالیتاری" ئێران بێت بۆ سیستەمێکی دیموکراتی، بەو مەرجەی مافە نەتەوەییەکانی کوردی تێدا پارێزراو بێت. ئەنقەرە لە هەوڵدایە كە شەڕ و ئاژاوە لەنێوان كورد و ئازەرییەكان دروست بێت كە ئەگەر ئەم هەوڵە سەركەوتوو بێت كارەسات ڕوودەدات. 🌐افق گریلا 🌐ارتباط با گریلا 🌐اینستاگرام 🔔اخبار روز
لە سەدەی بیستەمدا، بە ڕووخانی ئیمپراتۆرییەکان و دابەشبوونی ناوچە، نەخشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕا. سایکس–پیکۆ، مانداتەکان و دواتر لۆزان بەشێک بوون لەو پرۆسەیەی کە دەوڵەت و سنوورە نوێکانی ناوچەی دامەزراند. کورد، لە ناو ئەم نەخشە نوێیەدا، بەشبەش بوو و پرسی بوون و مافەکانی لە چوارچێوەی دەوڵەتە جیاوازەکاندا بە شێوەی جیاواز سەرکوت و نکۆڵی لێکرا. لەوێوە شەڕ دەستی پێکرد. کورد بەرەو بەرخودان چوو، چونکە کاتێک دەرگای زمان و کولتوور و سیاست دادەخرێت، کۆمەڵگا بۆ پاراستنی خۆی دەبێت ڕێگایەک بدۆزێتەوە. چەک لەو قۆناغەدا ئامراز بوو، نەک ئامانج؛ و گەنجانی کورد بە خوێنی خۆیان ئەو پەیامەیان نووسی کە بوونی کورد نابێت بسڕدرێتەوە. بەڵام لەگەڵ درێژبوونەوەی شەڕ، کێشەکە تەنها لەنێوان کورد و دەوڵەتەکاندا نەما. هێزە سیاسییەکانیش فێری ئەوە بوون کە لە شەڕدا کارت دروست بکەن. ئەوەی بۆ کورد خوێن و فیداکاری بوو، بۆ هەندێک لایەنی سیاسی بوو بە سەرمایەی سیاسەت. کێشەی کورد، شەڕی پەکەکە، هەڕەشەی شەڕ و ناسەقامگیریی ناوچە، هەموویان دەتوانران بکرێن بە کارت لەسەر مێزی دانوستاندن. لێرەدا پێویستە پرسیارێکی ڕوون بکەین: کێ لە شەڕی کورد قازانجی کرد؟ هەندێک دەوڵەت کێشەی کوردیان کرد بە کارتێکی فشار لە دژی یەکتر. هەندێک هێزی سیاسیی کوردیش، بە تایبەتی لە ناو بیرکردنەوەی نەتەوەگەراییدا، کێشەکەیان کرد بە سەرمایەی خۆیان. ئەمە واتای ئەوە نییە کە خەباتی کورد خۆی ساختە بووە یان ئەو خوێنەی ڕژاوە بێمانا بووە. بە پێچەوانەوە، هەمان خەباتێکی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا بوو کە هەندێک ڕانت خۆر هەوڵیان دا بیخەنە ناو حسابی خۆیان. ڕانتخۆریی شەڕ لەوێوە دەست پێدەکات کە شەڕ چیتر تەنها ئامرازێکی کۆمەڵگا نەبێت، بەڵکو ببێتە سەرچاوەی بەرژەوەندیی هێزێک. کاتێک شەڕ هەیە، کارت هەیە؛ کاتێک کارت هەیە، دانوستاندن هەیە؛ و کاتێک دانوستاندن هەیە، هەندێک کەس دەتوانێت بە ناوی کێشەکە بۆ خۆی شوێن لەسەر مێزی دەسەڵات بکات. بۆیە لە ماوەیەکی درێژدا، شەڕی پەکەکە و تورکیا بوو بە بەشێک لە هاوکێشەی سیاسیی ناوچە. پەکەکە لە مەیدانی شەڕدا بوو، بەڵام هێزە سیاسییەکانی تر لە دەرەوەی ئەو مەیدانە چاوەڕوانیان دەکرد تا تەوازۆن بگۆڕێت، دواتر خۆیان بخەنە ناو یاریی سیاست. ئەوەی یەکێک بە خوێن دەیدا، ئەوی تر دەیکرد بە کارت. ئەم شێوازە کاتێک بە قەیران ڕووبەڕوو دەبێتەوە کە شەڕ چیتر نەبێتە بنەمای پەیوەندییەکان. ئەگەر شەڕ کۆتایی بێت، ئەگەر پەکەکە لە قۆناغی شەڕەوە بگوازرێتەوە بۆ قۆناغی سیاسی، ئەگەر دەرگای گفتوگۆ بکرێتەوە و کێشەکە لە مێزی شەڕەوە بێتە سەر مێزی سیاست، ئەوا ئەو کارتەی ساڵانێک بەکاریان هێناوە لەدەست دەچێت. ئەو کەسانە بۆ خۆیان هێزی شەڕ و تێکۆشانیان نەبووە و بەردەوام لە گەڵ دەوڵەتەکانی ناوچەکە تەنیا کارتیان فرۆشتنی تەڤگەری ئازادی کورد بووە بەو دوژمنانەی کە لە مەیدانی شەڕدا نەیانتوانیبو گەریلا و شەڕوان شکست بدەن.بەڵام ئەمڕۆ بە پێواژۆی ئاشتی ئیدی ئەم ڕانتخۆرانە سوودیان بۆ ئەربابەکانیان نامێنێ و کۆتایی بە بازاڕیان دێت ئەمە کۆتایی خەباتی کورد نییە؛ کۆتایی سەرمایەکردنی خەباتی کوردە. ئەمەش دەستپێکی پرسیارێکی نوێیە: ئەگەر کورد چیتر نەبێتە کارتێک لە دەستی هێزە سیاسییەکان، ئەوا کێ دەبێتە خاوەنی ڕاستەقینەی چارەنووسی کورد؟ وەڵامەکە دەبێت خودی کۆمەڵگای کورد بێت. درێژەی هەیە.... 🌐افق گریلا 🌐ارتباط با گریلا 🌐اینستاگرام 🔔اخبار روز
