رێگای زانکۆ
Kanalga Telegram’da o‘tish
تایبەت بە هەواڵەکانی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وە ئێمە وەک پەیجی رێگای زانکۆ ئامەدەین بۆ گۆرینەوەی رێکلامی بازرگانی هەر کەسێک و لایەنێک خوازیارە با نامە بنێرێت . 07503627253
Ko'proq ko'rsatish7 095
Obunachilar
+6224 soatlar
+907 kun
+3030 kun
Postlar arxiv
7 105
پێداویستییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧
١. بڕوانامەی پۆلی ١٢ی پەسەندکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە (کۆپیی ڕەسەن).
٢. کۆپیی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی + کارتی زانیاری (لەسەر یەک پەڕە).
٣. پشکنینی چاو + گرووپی خوێن.
٤. پشتگیریی شوێنی نیشتەجێبوون + کۆدی ئاسایش (کۆدی ئاسایش تەنها بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە).
٥. وێنەی ڕەنگاوڕەنگی پشت سپی (٦ دانە).
٦. پسوولەی ٥٠,٠٠٠ دیناری بۆ دەستپێکی مامەڵەی وەرگرتن (تەنها بۆ خوێندکارانی زانکۆلاین).
٧. بەڵێننامە و کەفالەت (لە دادنووس و بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی زانکۆدا ئەنجام دەدرێت).
زانکۆی ڕاپەڕین- بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
7 105
چاوەڕێی دابەشکردنی بەلێشاوی فۆڕمی ڕاستەوخۆبن لەزانکۆ و پەیمانگاکان زۆرترین کورسی بەتاڵ هەیە.
https://t.me/regaizanko
7 105
+1
هاوڕێ و قوتابیانی بەڕێز،
زانکۆ تەنها شوێنی خوێندن نییە؛ بەڵکوو شوێنی دروستکردنی کەسایەتی، ڕەوشتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسیارێتییە.
ئەم وێنەیە نموونەیەکە لە ڕەفتارێک کە شایستەی ناوی قوتابی و زانکۆ نییە. جێهێشتنی پاشماوە، کاغەز و شتەکان لەسەر زەوی، شوێنی خوێندنمان ناشیرین و ژینگەکەمان پیس دەکات.
تکایە با هەموومان بەرپرسیار بین.
ئەگەر شتێک بەکاردەهێنین، لە شوێنی خۆی دایبنێین و زانکۆکەمان پاک و جوان بهێڵینەوە.
ڕێزگرتن لە زانکۆ، ڕێزگرتنە لە خۆمان و لە هەموو قوتابییەکان.
با بە کردار پیشانی بدەین کە قوتابیانی زانکۆیەکی پاک، ڕێکخراو و بەرپرسیارین. 🌿
7 105
+1
لینکی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی قۆناغی یەک لە زانکۆی سەلاحەدین.
ڤیدیۆی چۆنیەتی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی قۆناغی یەک ٢٠٢٦-٢٠٢٧ کە لە زانکۆی سەلاحەدین.
لە ڕێگای ئەم QR Code زانیارییەکام و چۆنییەتی خۆتۆمارکردن فێرببە.
لینکی خۆتۆمارکردن
https://registration.su.edu.krd/Admissions/Start
7 105
لینکی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی قۆناغی یەک لە زانکۆی سەلاحەدین.
ڤیدیۆی چۆنیەتی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی قۆناغی یەک ٢٠٢٦-٢٠٢٧ کە لە زانکۆی سەلاحەدین.
لە ڕێگای ئەم QR Code زانیارییەکام و چۆنییەتی خۆتۆمارکردن فێرببە.
لینکی خۆتۆمارکردن
https://registration.su.edu.krd/Admissions/Start
7 105
+1
پێداویستی خۆ تۆمار کردنی خوێندکارانی قۆناغی یەک لە کۆلێجی پزیشکی ڤێتێرنەری زانکۆی سلێمانی
تکایە ئەم پێداوسیتیانەتان پێ بێت بۆ هۆبەی یاسای کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری:
١. بەڵێنامەو کەفالەت سێ نوسخە لە هەر یەکێکیان بە پڕ کراوەیی.
٢. کارتی نیشتیمانی و و کارتی زانیاری کفیل و خوێندکار.
٣. پشتگیری کەفیل کە بڕی مووچەکەی تێدا نووسرابێت.
٤. پێویستە کفیل و خوێندکارە خۆیان ئامادە بن لە هۆبەی یاسا بۆ واژۆکردنی بەڵێنامەو کەفالەت.
تێبینی:
* ئەگەرخوێندکار لە دەرەوەی سلێمانی نیشتەجێ بوو ئەتوانێت کەفالەت لە (کاتب عدل)ی شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی بکات و نووسخەک بهێنێت بۆ هۆبەی یاسای کۆلێج.
* ئەگەر کەفالەتەکە لە کاتب عەدل نەکرابوو ،زۆر گرنگە کە خوێندکار و کەفیل لە هۆبەی یاسا لەبەردەم یاسایی کۆلێژ واژۆکانیان بکەن.
7 105
+1
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان پیرۆزباییەکی گەرم ئەڕاستەی گشت قوتابیانی وەرگیراو لە کۆلێژەکەمان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و دەسکەوتی مەزن لەماوەی خوێندنیان لە کۆلێژ بۆ دەخوازین
لە بەیانی رۆژی دووشەممە 5-10-2026, کاتژمێر 10 بەیانی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پێنجشەممە کاتژمێر 12:30 هۆبەی تۆماری کۆلێژەکەمان پێشوازی دەکەین لە قوتابیانی وەرگیراو دەستدەکەین بە تۆمار کردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم
هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێ بە وەرگرتنی وانەکان بە پێی خشتەی وانەکان
پێداویستیەکانی تۆمارکردن قوتابیانی تازە وەرگیراو
١- فایل بە دوگمە نایلۆن
٢- بڕوانامەی دەرچوونی (وثيقة) پەسەند کرابێت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە
٣- ٥ وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ قوتابی
٤- کارتی زانیاری - کارتی نیشتیمانی - فۆرمی خۆراک ٣ دانە کۆپی ڕەنگاو ڕونگ
٥- پشکنینی چاو - پشکنینی گروپی خوێن
٦- کۆپیەک لە ژمارەی کەسی بێهاوتا - بایۆمەتری
- بڕینی پسوولەیەک بە بڕی 64.750 دینار وەک رسوماتی خۆتۆمارکردن
- قوتابيان پارالێل برینی پسوولەیەک بە بڕی 16.000 دینار - رسومات
- قستی یەکەمی پاڕالێل - 700000 دینار
7 105
پهرستاری زاخۆ زانكۆلاین كورسی بهتال نیە
تهكنولۆجیای تاقیگهی نوژداری دهۆك زانكۆلاین كورسی بهتال نیە
تهكنولۆجیای تاقیگەی نوژداری زاخۆ زانكۆلاین كورسی بهتال نیە
تهكنولوجیای تاقیگهی نوژداری ئامێدی زانكۆلاین كورسی بهتال نیە
دهرمانسازی دهۆك كورسی بهتال نیە
https://t.me/regaizanko
7 105
بەرێزان بەدواداچوونم کردووە بۆئەم بەشەى وەرگرتنى راستەوخۆ
ئەمە کاتێک ئەکتیڤ دەبێت قوتابیان زۆربەیان خۆیان تۆمارکردبێت و تۆمارى گشتى زانکۆکان کورسیە بەتالەکان دەنێرن بۆ وەزارەت ئەوکات ناوەندى وەگرتن ئەمە ئەکتیڤ دەکات.
7 105
سبەینێ لەوەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوەیەک دەکرێت سەبارەت بەوانەی فۆڕمەکانیان نەگەشتۆتە هەنگاوی کۆتایی ودوای بڕیار دەدرێت کەچی بکرێت بۆیان.
7 105
ئاگاداری بۆ قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆی سۆران
ئاگاداری قوتابیانی تازەوەرگیراو لە زانکۆی سۆران دەکەینەوە، پێویستە پێش سەردانیکردنی زانکۆ بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگیران، زانیارییە پێویستەکانی خۆیان لە ڕێگەی بەستەری خوارەوە تۆمار بکەن. دوای تەواوکردنی تۆمارکردنی زانیارییەکان، سەردانی زانکۆ بکەن و بەڵگەنامە و پێداویستییە ئاماژەپێکراوەکان لە خشتەی خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن.
https://registration.soran.edu.iq/student_submission/
7 105
کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی ئەمساڵ بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆی دهۆک «گشتی» بۆ قوتابیانی سنووری سلێمانی و هەولێر
