رێگای زانکۆ
Открыть в Telegram
تایبەت بە هەواڵەکانی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وە ئێمە وەک پەیجی رێگای زانکۆ ئامەدەین بۆ گۆرینەوەی رێکلامی بازرگانی هەر کەسێک و لایەنێک خوازیارە با نامە بنێرێت . 07503627253
Больше7 123
Подписчики
+6224 часа
+907 дней
+3030 дней
Архив постов
7 124
+2
ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە پیرۆزبایی لە قوتابیانی تازەوەرگیراو دەکات
ڕاگرایەتی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بە بۆنەی وەرگیرانیان قوتابیان لە کۆلێژەکەمان، پیرۆزبایی لە هەموو قوتابیانی تازەوەرگیراو دەکات و هیوادارین سەرەتای قۆناغێکی نوێ و سەرکەوتوو بێت لە ژیانی زانستی و خوێندنیاندا.
ئاگادارکردنەوە بۆ قوتابیانی تازەوەرگیراو
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/٦ دەتوانن سەردانی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە بکەن، بە مەبەستی ڕێکخستنی و تەواوکردنی کارەکانی خۆتۆمارکردن.
داوا لە قوتابیان دەکەین هەموو بەڵگە و پێداویستییەکانی پێویست بۆ خۆتۆمارکردن لەگەڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی کارەکانیان تەواو بکەن
تێنینی :
١- مامەڵەی خۆتۆمارکردن بۆ قوتابیانی (بەیانیان و ئێواران ) لە بەیانیان دەکرێت .
٢- لێژنەی قوتابیان لە پرسگەی کۆلێژ هاوکارتان دەبێت تا تەواو کردنی ڕێکارەکانی بوون بە قوتابی .
٣-لینکی خۆ تۆمارکردن بە QR لەخوارەوە دانراوە بۆ دوای ئامادەکردنی پێداویستیەکان لەوێ بە ئۆنلاین خۆت تۆمار دەکەیت .
ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە
7 124
زانکۆی کۆیە بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧
(١٣٤٤) خوێندکاری وەرگرتووە بە هەر سێ سیستەم
831 زانکۆلاین
٣٥٨پاڕاڵێڵ
١٥٥ ئێواران
7 124
زانکۆی سۆران
دوای تەواوکردنی تۆمارکردنی زانیارییەکان، دەتوانێ سەردانی زانکۆ بکات و بەڵگەنامە و پێداویستییە ئاماژەپێکراوەکان لە خشتەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت.
شوێن: باڵەخانەی فاکەڵتییەکانی زانست و ئەندازیاری، نهۆمی یەکەم.
کات: ٩ـی بەیانی تا ١ـی دوای نیوەڕۆ.
تێبینی: ڕاییکردنی مامەڵەی وەرگرتنی قوتابیانی تازە وەرگیراو تاکو ڕۆژی پێنج شەممە، ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەردەوام دەبێت.
7 124
🔴ئەگەر ناوم هاتەوە و بەشەکەم بەدڵ نەبوو چۆن بیگۆڕم؟
🔸سەرەتا دەڕۆیت بۆبەشەکەت خۆت تۆماردەکەیت
واتە پێداویستی وەرگرتن لەوبەشە چی هەیە دەیبەیت وەک بڕوانامەی پۆلی دوانزە و فەحسی چاو و فەحسی خوێن و کارتی نیشتیمانی و زانیاری
هەرشتێکی تر کە بەشەکەت داوای دەکات دەیبەیت و خۆت تۆماردەکەیت و دەبیتە قوتابی ئەوبەشە
🔹پاشان هەرلەسایتی زانکۆلاین دێیت داوای بەش گۆڕین دەکەیت
🔸دەتوانی داوای هەربەشێک بکەیت کەنمرەی تۆی وەرگرتووە
ئەگەرهاتوو لەناو 50 هەڵبژاردنەکەشدا نەبێت
🔸ئەگەر بەپاڕالێل یان ئێواران وەرگیرابێتی دەتوانی داوای بەشێک بکە بەخۆڕایی واتە زانکۆلاین هەروەها بەپێچەوانەشەوە
🔶ئەگەر لەبەشێکی ڕاستەوخۆ وەرگیرابێتی وەک هونەر و وەرزش ئەوا دەتوانی داوای بەش گۆڕین بۆبەشێک بکەی کەنمرەی تۆی وەرگرتووە
🔷کەواتە هەر بەشێک نمرەی تۆی وەرگرتبێ دەتوانی داوای بکەیت
🔸بەڵام بەمەرجێک شوێنی بەتاڵی مابێت
🔸واتە مەرج نیە نمرەت شموول بکات بڵێی ئیتر وەردەگیرێم دەبێت بەشەکە شوێنی بەتاڵی مابێت
چۆن دەزانی نمرەت شمولی بەشێک دەکات؟
🔸کاتێک دەچیتە سەربەشەکە لەسایتی زانکۆلاین ئەگەر + تێدابوو واتە نمرەی تۆ وەرگیراوە لەبەشەیە دەتوانی داوای بکەی
ئەگەر نیشانەی ×بوو واتە نمرەت شموول ناکات.
7 124
🔴سەبارەت بە گەورەترین گەشتی نێودەوڵەتی پێشانگای هایتێکس بۆ ئەم هەینیە 🔥🔥
⭐️ نرخی پاسەکان چوون و هاتن بۆ گەشتی هایتێکسمان کردە 6 هەزار لەپێناو بەرژەوەندی قوتابیانمان وە داشکاندنمان لە چێشتخانە کردووە بۆ قوتابیانمان بۆ ئەوەی زۆرترین قوتابی بەشدار بێت.
⭐️ نرخەکەمان بەپێی بارودۆخی قوتابیان داناوە ئەو قوتابیانەی کەم دەرامەتن لێکۆلینەوەمان بۆ کردوون بەپێی توانە نزیکەی بیست قوتابیمان کردووە بە خۆڕای لە تێچوی گواستنەوە.
⭐️ وە بە کتابی فەرمی بۆ قوتابیانی کچی بەشە ناوەخۆییەکان ئیزنمان وەرگرتووە لە کاتی گەڕانەوە کێشەیان بۆ دروست نەبێت.
⭐️ ئێستاش دەرفەت ماوە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە ئەتوانن ئێستا جۆینی ئەم گروپەی خوارەوە ببن و ناوتان بنووسن لە گروپەکە بۆ ئەوەی سوودمەند ببن بۆ زۆرترین هاوڕێیانتان بنێرن👇👇
https://t.me/+g5Fi290R52swZGVi
7 124
فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ ئەوانە نابێت کە ناویان هاتۆتەوە لەزانکۆ و پەیمانگاکان ، بۆئەوانەیە ناویان نەهاتۆتەوەو بۆ ساڵانی پێشووش دەبێت.
7 124
پێداویستییەکانی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)
خوێندکاران دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/١٠/٧) سەردانی زانکۆی گەرمیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی وەرگرتن، پێویستە ئەم بەڵگەنامە و پێداویستییانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:🔻
١- بڕوانامەی ١٢ ئامادەیی ڕەسەن و پەسندکراو بێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە.
٢- کارتی نیشتمانی (کۆپی + ڕەسەن)ی خوێندکار و باوکی خوێندکار، ئەگەر نەبوو ئەوا:🔻
أ- ناسنامە رەگەزنامە ( الجنسیة ) کۆپی + ڕەسەن، هی خوێندکارو باوکی خوێندکار
ب- ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادة الجنسیة) کۆپی + ڕەسەن.
٣- کۆپی کارتی زانیاری.
٤- کۆپی پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.
٥- وێنەی پشت سپی رەنگاو رەنگ (٦) دانە.
٦- پڕکردنەوەی فۆرمی بەڵێننامە لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە زانکۆی گەرمیان دەکرێت.
٧- کەفالەت: خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی پڕیبکەنەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی کە ناتوانن کەفیلەکانیان بهێنن بۆ بەشی یاسایی زانکۆمان، دەتوانن لە دادنوسی شارەکەی خۆیان کەفالەتەکەیان بکەن و کەفیلەکە دەبێت پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت و مووچەکەی لە ( ٢٥٠ ) هەزار دینار کەمتر نەبێت.
سەبارەت بەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی شارن و داوای بەشەناوخۆیی دەکەن، دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:🔻
١- کۆپی کارتی نیشتمانی. ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- کۆپی ناسنامە ( رەگەزنامە ) (الجنسیة) .
ب- کۆپی ناسنامەی کەسی ( باری شارستانی) (الشهادە الجنسیە).
٢. کۆپی کارتی زانیاری.
٣- کۆپی بڕوانامەی ١٢ ئامادەیی
٤- فایلی تەعلیق، هەر رەنگێک بێت ئاساییە.
٥- (٢) دوو وێنەی رەنگاو رەنگ
٦- کۆدی ئاسایش ئەگەر هەبوو، ئەگەر نا، پشتگیری موختاری گەڕەک.
7 124
پێداویستییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧
١. بڕوانامەی پۆلی ١٢ی پەسەندکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە (کۆپیی ڕەسەن).
٢. کۆپیی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی + کارتی زانیاری (لەسەر یەک پەڕە).
٣. پشکنینی چاو + گرووپی خوێن.
٤. پشتگیریی شوێنی نیشتەجێبوون + کۆدی ئاسایش (کۆدی ئاسایش تەنها بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانە).
٥. وێنەی ڕەنگاوڕەنگی پشت سپی (٦ دانە).
٦. پسوولەی ٥٠,٠٠٠ دیناری بۆ دەستپێکی مامەڵەی وەرگرتن (تەنها بۆ خوێندکارانی زانکۆلاین).
٧. بەڵێننامە و کەفالەت (لە دادنووس و بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی زانکۆدا ئەنجام دەدرێت).
زانکۆی ڕاپەڕین- بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
7 124
چاوەڕێی دابەشکردنی بەلێشاوی فۆڕمی ڕاستەوخۆبن لەزانکۆ و پەیمانگاکان زۆرترین کورسی بەتاڵ هەیە.
https://t.me/regaizanko
7 124
+1
هاوڕێ و قوتابیانی بەڕێز،
زانکۆ تەنها شوێنی خوێندن نییە؛ بەڵکوو شوێنی دروستکردنی کەسایەتی، ڕەوشتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسیارێتییە.
ئەم وێنەیە نموونەیەکە لە ڕەفتارێک کە شایستەی ناوی قوتابی و زانکۆ نییە. جێهێشتنی پاشماوە، کاغەز و شتەکان لەسەر زەوی، شوێنی خوێندنمان ناشیرین و ژینگەکەمان پیس دەکات.
تکایە با هەموومان بەرپرسیار بین.
ئەگەر شتێک بەکاردەهێنین، لە شوێنی خۆی دایبنێین و زانکۆکەمان پاک و جوان بهێڵینەوە.
ڕێزگرتن لە زانکۆ، ڕێزگرتنە لە خۆمان و لە هەموو قوتابییەکان.
با بە کردار پیشانی بدەین کە قوتابیانی زانکۆیەکی پاک، ڕێکخراو و بەرپرسیارین. 🌿
7 124
+1
لینکی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی قۆناغی یەک لە زانکۆی سەلاحەدین.
ڤیدیۆی چۆنیەتی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی قۆناغی یەک ٢٠٢٦-٢٠٢٧ کە لە زانکۆی سەلاحەدین.
لە ڕێگای ئەم QR Code زانیارییەکام و چۆنییەتی خۆتۆمارکردن فێرببە.
لینکی خۆتۆمارکردن
https://registration.su.edu.krd/Admissions/Start
7 124
لینکی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی قۆناغی یەک لە زانکۆی سەلاحەدین.
ڤیدیۆی چۆنیەتی خۆتۆمارکردنی قوتابییانی قۆناغی یەک ٢٠٢٦-٢٠٢٧ کە لە زانکۆی سەلاحەدین.
لە ڕێگای ئەم QR Code زانیارییەکام و چۆنییەتی خۆتۆمارکردن فێرببە.
لینکی خۆتۆمارکردن
https://registration.su.edu.krd/Admissions/Start
7 124
+1
پێداویستی خۆ تۆمار کردنی خوێندکارانی قۆناغی یەک لە کۆلێجی پزیشکی ڤێتێرنەری زانکۆی سلێمانی
تکایە ئەم پێداوسیتیانەتان پێ بێت بۆ هۆبەی یاسای کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری:
١. بەڵێنامەو کەفالەت سێ نوسخە لە هەر یەکێکیان بە پڕ کراوەیی.
٢. کارتی نیشتیمانی و و کارتی زانیاری کفیل و خوێندکار.
٣. پشتگیری کەفیل کە بڕی مووچەکەی تێدا نووسرابێت.
٤. پێویستە کفیل و خوێندکارە خۆیان ئامادە بن لە هۆبەی یاسا بۆ واژۆکردنی بەڵێنامەو کەفالەت.
تێبینی:
* ئەگەرخوێندکار لە دەرەوەی سلێمانی نیشتەجێ بوو ئەتوانێت کەفالەت لە (کاتب عدل)ی شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی بکات و نووسخەک بهێنێت بۆ هۆبەی یاسای کۆلێج.
* ئەگەر کەفالەتەکە لە کاتب عەدل نەکرابوو ،زۆر گرنگە کە خوێندکار و کەفیل لە هۆبەی یاسا لەبەردەم یاسایی کۆلێژ واژۆکانیان بکەن.
