War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 384
Obunachilar
+624 soatlar
+137 kun
+2930 kun
Postlar arxiv
2 384
شرۆڤەکارانی تۆڕی فۆکس نیوز لێدوان لەسەر لیستی ئەو ئامانجانەی ژێرخان دەدەن کە لەوانەیە ئەمریکا لە ئێران‌دا بکاتە ئامانج:
١. وێستگەی کارەبای دەماوەند - لە پاکدەشت
٢. وێستگەی کارەبای شەهید ڕەجایی لە قەزوین
٣. وێستگەی کارەبای شەهید سەلیمی
٤. وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر
٥. ناوچەی ئەتۆمی کێوی-قوڵینگ لە ئەسفەهان
٦. بەنداوی کارون - خوزستان
٧- بەنداوی شەهید عەباس پور لە خوزستان
٨. کۆمەڵگەی غازی پارسی باشور
2 384
🔻له واشنتۆن (48) رێككه‌وتن؛ له تاران ته‌نیا (4) رێككه‌وتن
🔻راكێشانی هێڵی ئاسنی كرماشان- خوسره‌وی- خانه‌قین- به‌غداد
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتۆن (48) رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزاكرد، به‌ڵام له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران ته‌نیا (4) رێككه‌وتن و یاداشتی ئیمزا كرد.
زه‌یدی و مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له تاران سه‌رپه‌ره‌شتی مه‌راسیمی ئیمزاكردنی (4) رێككه‌وتن و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان كرد، كه ئه‌مانه‌ن:
🔹رێككه‌وتنی گواستنه‌و گه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی زه‌مینی كاڵا.
🔹یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ درێژکردنەوەی هێڵی ئاسنی کرماشان- خوسرەوی- خانەقین- بەغداد.
🔹یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ده‌سته‌خوشك له‌نێوان شاره‌وانی به‌غدادو تاران.
🔹یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و راهێنانی توانا مرۆییه‌كان.
له‌لایه‌نی عێراق ئه‌وانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر رێككه‌وتن و یاداشته‌كان كرد بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی (ده‌ره‌وه، كاره‌با. دارایی، پلاندانان به‌وه‌كاله‌ت).
سه‌باره‌ت به‌و قسه‌وباسانه‌ی له‌باره‌ی هه‌وڵی نێوه‌ندگیری عه‌لی زه‌یدی له‌نێوان ئهمریكاو ئێران ده‌كران، به‌وپێیه‌ی زه‌یدی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له واشنتۆن سه‌ردانی تارانی كرد، عه‌باس عێراقی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كێشه‌ی نێوه‌ندگیریان نییه‌و وڵاتانێك هه‌ن كه نێوه‌ندگیریان له‌نێواندا ده‌كه‌ن، كێشه‌ی ئاڵوگۆڕی په‌یامیشیان نییه.
2 384
بەگوێرەی ئەلعەرەبیە، سەرایا ئەولیا دەمی عێراقی ژمارەیەک لە هێرشەکانی سەر کوەیت و ئوردنی ئەنجام داوە.
2 384
هێزی تایبەت لەگەڵ یەکەی زرێپۆش لە ناوچەی سەدری بەغداد بڵاوبوونەتەوە، کە پێدەچێت بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بێت.
2 384
ئیسرائیل لە دژی تورکیا، بە کوژمەی ٣.٥ ملیار دۆلار، سیستەمی بەرگری ئاسمانی و دژە درۆن دەداتە یۆنان
2 384
ترەمپ هەڕەشە لە حوسییەکان دەکات:
ئەگەر جارێکی تر موشەک لە کەشتیەکان بدەن، ئەوا ئێران و حوسییەکان سزایەکی قورسی سەربازی دەچێژن
2 384
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی 214 بەرامبەر 208 دەنگیاندا بۆ سنووردارکردنی توانای ترەمپ لە بەردەوامبوون لەسەر کردەی سەربازی لەدژی ئێران بێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس.
چوار کۆماری بەشداربوون لەگەڵ دیموکراتەکان بۆ پشتیوانیکردنی بڕیارنامەکە، چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی پیران درەنگانی ئەمشەو دەنگ لەسەر بڕیارێکی هاوشێوە بدات.
2 384
سوپای پاسداران:
دوای دەستپێکردنەوەی فەرمی جەنگەکە، سوپای ئه‌مریکا مووشەکی کروزی لە کەشتییە جەنگییەکانی لە ئۆقیانووسی هیندییەوە بەکاردەهێنا.
دوای ئەوەی کۆگای مووشەکی ئەو کەشتییانە تەواو بوو، دوێنێ پەنای بردە بەر بەکارهێنانی فڕۆکە بۆمبەرەکانی جۆری B-1 کە لە بنکەی RAF Fairford لە بەریتانیا فڕیون.
وەک بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەش ڕایانگەیاندووە، هر بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاکی ئێران بەکاربهێنرێت، لەلایەن ئێمەوە بە ئامانجێکی ڕەوا دادەنرێت.
2 384
بەداخەوە ئەمڕۆ لەسەر سنووری تەوێڵە كۆڵبەرێكی كورد بەتەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
- سوهەیل وەیسی تەمەنی 16 ساڵە و خەڵكی ئاوایی دزاوەرە لەشاری پاوە.
2 384
نووسینگەی ناتانیاهۆ:
پەیوەستبوونی سعودییە بە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام لەسەر بنەمای دەرئەنجامی شەڕی دژی ئێران و لە پێگەیەکی بەهێزەوەیە.
2 384
نازانم چی ڕوودەدات بەڵام بە هەزاران کەس لە فڕۆکەخانەی بنگۆریۆنن، وەکو باس دەکرێت ٥٠ هەزار بلیتی گەشت بڕدراوە، گەورەترین قەرەباڵغی لە مێژوی فڕۆکەخانەکە دروست بووە، ئیدارەی فڕۆکە خانەکە دەڵێن بەهۆی ئەوەی لە بەر فڕۆکەی جەنگی جێگەی فڕۆکەی مەدەنی نەماوە، بەڵام هەندێ ڕاپۆرت باسی شەڕێکی گەورە دەکەن
2 384
ناکۆکی باڵەکانی ئێران چیتر شاراوە نیە، فەرموو بزانن لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتە چی بوو!؛
شەڕ و دەمەقاڵێیەمی توند لە نێوان ڕاوێژکاری قالیباف و ئەڵا کەرم، نوێنەری بەرەی پایداری سەر بە سوپای پاسداران ڕویدا !
ئەڵا کەرم بۆ ڕاوێژکارەکەی قالیباف:
ئێوە لەگەڵ ئەمریکا دانوستانتان کردوە بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەتۆمی تەسلیم بکەن و پێیان بدەن ئیتر ئەوان بڕۆن، من وەک نوێنەری خەڵک ڕێگەی ئەو شتە نادەم.
ڕاوێژکارەکەی قالیباف: تۆ کێیت کە ڕێگە نادەیت؟ ئەوە کێ وتویەتی ئێمە بڕیارە دۆسیەی ئەتۆمی تەسلیم بکەین، و پێیان بدەین بڕوات؟ ئێوە چین ؟ هەر ئێوە بوون دەتانویست قالیباف نەبێتە سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام بوو.
ئەڵا کەرم: نایەوێت بچمە ناو ئەم باسانەوە کە چۆن قالیباف بوو بە سەرۆکی پەرلەمان و چاوەڕێ بن بزانن چی ئەکەین !
حسێن ئەڵاکەرەم (حسین اللهکرم) یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە توندڕەوە ناسراوەکانی ئێران، فەرماندەی پێشوی سوپای پاسدارانە، و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپی «ئەنساری حزبالله» ی سەر بە پاسداران کە لە ئێستادا وەک یەکێک لە ڕوخسارە دیارەکانی بەرەی پایداری و باڵە توندڕەوەکانی پاسداران کاریگەری لەسەر هاوکێشە سیاسییەکانی ئێران هەیە
