War News
Відкрити в Telegram
2 386
Підписники
+324 години
+127 днів
+3430 днів
Архів дописів
2 386
مووشەکێکی 5 ملیۆن دۆلاری بەرامبەر درۆنێکی 20 دەفتەری یان کەمتر.
"پاتریۆت بەکارمەهێنە سەرۆک."
2 386
ئێستا لەوانەیە هەندێک کەس بڵێن وڵاتێکی گەورەی وەک ئەمریکا چۆن کەمی مووشەکی هەیە، یان بڵێن تاک تیک و فێڵە، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە، پێش جەنگ ئەمریکا 3 بۆ 4 هەزار مووشەکی پاتریۆت لە کۆگاکانیدا هەبووە، بەپێی لێکۆڵینەوەی دامەزراوەی CSIS تەنها لە هەفتەکانی یەکەمی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ ئێران، ئەمریکا هاوپەیمانەکانی زیاتر لە 1700 مووشەکی پاتریۆتیان بەکارهێناوە، بەمەش نیوەی کۆگای مووشەکی ئەمریکا بەتاڵ بووە، جگە لەوەی ڕێککەوتنی لەگەڵ وڵاتانی تر هەیە بۆ دابینکردنی مووشەک بۆیان.
کۆمپانیای ڕایسیۆن ساڵانە 240 مووشەکی پاتریۆتی لەجۆری PAC-2 بەرهەمهێناوە، وە کۆمپانیای لۆکهید مارتن ساڵانە 500 بۆ 620 مووشەک یان کەمتری لە جۆری PAC-3 بەرهەمهێناوە کە جۆرە پێشکەوتوەکەیەتی، بۆیە تڕەمپ داوای لە کۆمپانیاکانی بواری چەک کرد کە بەرهەمهێنان خێراتر بکەن بە ئامانجی پڕکردنەوەی کۆگاکان و ئەو بڕەی بەکارهاتووە.
2 386
بەهۆی بەتاڵبوونەوەی کۆگاکانی ئەمریکا، سێ داواکاری زیلینسکی بۆ دابینکردنی مووشەکی پاتریۆت ڕەتکراوەتەوە، لە بەرامبەردا تڕەمپ دەرفەتی بە ئۆکرانیا داوە خۆی مووشەکەکان دروست بکات لە ناوخۆی وڵاتەکەی و ئەمریکا هاوکاری دەکات.
2 386
نیویۆرک تایمز:
تڕەمپ ئەمڕۆ لەگەڵ گەورە ڕاوێژکارەکانی کۆبوەتەوە بۆ تاوتوێکردنی فراوانکردنی کردەی سەربازیی دژی ئێران.
2 386
هەواڵگری ئەمریکا لەو بڕوایەدان کە ڕابەری باڵای نوێی ئێران، موجتەبا خامنەیی بەراورد بە باوکی ئامادەیی و ویستی زیاتری تێدایە بۆ هەوڵدان لەپێناو بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
2 386
سیستمی بەرگری Pantsir-1، درۆنێکی ئۆکرانی تێک دەشکێنێت چرکەیەک پێش ئەوەی کۆمپانیای وایڵدبێریز بکاتە ئامانج.
2 386
+2
ڕاپۆرتێکی نائاسایی:
سەنتکۆم ئێستا ڕایگەیاند کە سیستەمێکی موشەکیی تۆپخانەی زەمینیی هێزی پیادەی دەریایی (مارینز) گەیشتوەتە ناوچەکە بۆ چالاکیی زەمینی..
کەواتە، هێرشێکی زەمینی زۆر نزیکە
2 386
دوو فڕۆکەی EA-37B ئەمریکی کە تایبەتن بە جەنگی ئەلیکتڕۆنی لە ئەوروپاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگادان .
ئەمریکا 5 دانە لەو فڕۆکەیەی هەیە و دوو دانەی هێناوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
2 386
ناکۆکییەکانی ناوخۆی ئێران لە تەقینەوەی زیاتر دایە!!
عێراقچی: هیچ یەک لە چاوپێکەوتنەکانی من لە سەداوسیما پەخش ناکرێت.
من لەگەڵ فۆکس نیوز، سی ئێن ئێن و میدیا جیاوازەکان قسەم کرد و شمشێرم دەوەشاند، گوتم شەو سەداوسیما (تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران) پیشانی دەدات و دەڵێت دەستخۆش وەزارەتی دەرەوە چۆن قسەی کردوە؛ کەچی هەر ناڵێی هیچ ڕوویداوە.
تەنها یەک دوو ڕستە کە بۆ ئەوان سەرنجڕاکێش بوو، ژێرنوسیان کرد و تەواو.
2 386
ئەو ڕوداوانەی ئەمرۆ لە نابلسی کەرتی ڕۆژئاوا ڕوو دەدات، بۆ وەستان و مەشغوڵکردنی ئیسرائیلە لەم کاتەدا کە لە کاتژمێرەکانی شەڕی گەورە نزیک دەبینەوە
2 386
جەنگی ڕوسیا - ئۆکرانیا
ئۆکرانیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوەند و کۆگا زەبەلاحە بازرگانییەکانی ڕوسی وایڵدبێری - Wildberries - ئەمڕۆ ناوەندە لۆجستیکییەکانی کۆمپانیای لە سەنت پیترزبۆرگ و لینینگرادی کردە ئامانج.
ئەم ئۆکرانیایەیش خوا نەکات بەشتێکەوە بیگرێت، هەتا پاڵاوگە و وێستگەی سوتەمەنی ڕوسیا هەبوو، دەیتەقانەوە، ئێستا بە وایڵدبێریەوە ( ئەمازۆنی ڕوسیا) گرتویەتی
2 386
عێراقچی :
دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی وڵاتێکی تر بۆ پێدانی قەرەبوو بۆ داواکارییە داهاتوەکان کە هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نییە، پێشینەیەکی مەترسیدار و تەقینەوە دروست دەکات.
ئەوانەی ئاهەنگ دەگێڕن یان قازانج لەو جۆرە پارانە دەبینن دەبێت ئەوە لەبیر بکەن: کاتێک حکومەتەکان دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامان دەگۆڕن بۆ شتێکی باو، سەروەت و سامانی هیچ کەسێک سەلامەت نابێت. ئەو پشێوییەی کە بەدوای ئەوەدا دێت نەباش دەبێت و نە بێدەنگ دەبێت
2 386
ترەمپ :
تکایە ئەم لێدوانە بە ئاگادارییەک ببینن کە لەم ساتەوە تا ئاگاداریی داهاتوو، هەر زیانێک بە کەشتییەکان، بارەکان یان هەر شتێکی پەیوەندیدار پێیان بگات، لە پارەی ئێرانیی کە لە دەست و ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادان دەدرێتەوە.
ئەم زیانانە ڕەنگە زۆر گەورە بن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە کارێکی دادپەروەرانە و ڕاستە بۆ ئەنجامدان
2 386
هێرشە ئەمریکییەکانی ئەمشەو بۆ سەر ئێران:
شارێکی موشەکی لە یەزد کرایە ئامانج، هێرشی گەورە لە ئەهواز - سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ئاسمانی تاران کارا کران.
شەوی ١٣یەمی یەک بەدوای یەکی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەپێی سەرچاوەکان جارێکی تر فڕۆکەی بۆمبڕێژی ئەمریکی لە جۆری B1 بەکارهاتوون کە لە ئەوروپاوە بۆ مەبەستی هێرشەکان هەڵفڕیبوون.
لێرەدا وردەکاری هێرشەکان دەخەینە ڕوو:
١. تاران - سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی دژی درۆن و ئامانجە ئاسمانییەکان تر کارا کران.
٢. پارێزگای خوزستان:
ئەهواز - دەیان بۆردومان و هێرشی زۆر بەهێز و توند - هەواڵی کوژرانی ١٠ کەس و برینداربوونی ١٥ کەسی تێدا ڕاگەیەندرا. دەیان کۆگای چەک کرانە ئامانج.
* ئەندیمشک
* ئامیدیە
* خودی شاری خوزستان
٣- پارێزگای لورستان:
* خونداب (کە ناوچەکە زۆر دوور نییە لە ئاراک)
* خوڕەماوا
٤- پارێزگای یەزد
(شارەکانی تافات و شێرکۆ) - ناوچەی باخچەی دارستانیی یەزد کە شارێکی موشەکیی تێیدایە بە ناوی ئیمام حوسێن.
٥- باشوری ئێران:
* دوورگەی قەشم
* جاسک
* کەنارک
* بەندەر عەباس - بەهۆی هێرشەکانەوە پچڕانی کارەبا رووی دا.
2 386
🇮🇷 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وێنە سەتەلایتییەکان دەریدەخەن کە ئێران بە خێرایی شوێنە سەربازییەکانی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە.
