فتوای زانایان
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ:طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيَضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ واتە: داواكردنى زانست پێويستە لەسەر هەموو مسوڵمانێك.
Ko'proq ko'rsatish3 897
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-227 kunlar
-4730 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
📚 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 📚
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
جەژنی هەموولایک پیرۆزبێت هیوام وایە دایم لەخۆشی دابن الله تعالی تاعەت و عیبادەتی هەمووان قەبوڵ بکات للَّهُمَّ آمین إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ 🤲🏻 تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ
📔هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ئەگەر لە ڕۆژی جەژن بەیەك بگەیشتنایە بە یەكتریان دەوت: (تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكَ). واتە: خوا لە ئێمەو ئێوەیشی قەبوڵ بكات.
#أيَّــامٍ
❤ 17👍 5😍 2✍ 1❤🔥 1🥰 1👏 1💯 1🍓 1
📚نوێژی جەژن چۆن دەكرێ؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەكەم : نوێژی جەژنی ڕەمەزان و قوربانیش هەر دوو ڕكاتە ، " ئیمامی عومەر (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرموێت : نوێژی سەفەر دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی قوربان دوو ڕكاتە ، نوێژی جەژنی ڕەمەزان دوو ڕكاتە ، تەواون بە بێ كورتكردنەوە لە سەر زمانی محمد ﷺ " ( أحمد : 1 / 37 و سنده صحیح ) .
دووەم : "عەمری كوڕی شوعەیب لە باوكیەوە لە باپیریەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : پێغەمبەر ﷺ لە نوێژی جەژندا حەوت ( الله أكبر ) ی كرد لە ڕكاتی یەكەمدا ، پاشان فاتیحەی خوێند ، پاشان (الله أكبر ) ی كرد و پاشان چووە ڕكوع ، پاشان چووە سوژدە و پاشان هەستایەوە ، وە پێنج ( الله أكبر ) ی كرد و پاشان فاتیحەی خوێند ، وە پاشان ( الله أكبر ) ی كرد و چووە ڕكوع و چووە سوژدە ". ( بڕوانە : إرواو الغلیل : 3 / 108 ، 112 )
سێیەم : بە ( صحیح ) ی لە پێغەمبەرەوە ﷺ نەهاتووە كە لە كاتی تەكبیرەكانی ناو نوێژی جەژندا دەستی بەرز كردبێتەوە ، بەڵام (ابن القیم) دەفەرموێت : (( ابن عمر لەگەڵ زۆر بە دواگەڕانی بۆ سوننەت دەستی بەرز دەكردەوە لەگەڵ هەموو تەكبیرەیەكدا )) ( زاد المعاد : 1 / 441 ) .
بەڵام باشترین ڕێنمایی ، ڕێنمایی پێغەمبەری خوایە ﷺ .
شێخ ئەلبانی ( ڕەحمەتی خوای لێ بێت ) دەفەرموێت : (( لەگەڵ ئەوەشدا كە لە عومەر و كوڕەكەیەوە گێڕدراوەتەوە ( واتە : دەستیان بەرز كردووەتەوە ) بەڵام ئەمە نابێت بە سوننەت بە تایبەتی كە ڕیوایەتی هەردووكیان لێرەدا ( صحیح ) نیە ، ڕیوایەتی عومەر بەیهەقی دەیگێڕێتەوە بە سەنەدێكی ( ضعيف ) ، ڕیوایەتی كوڕەكەی هێشتا نەم دۆزیوەتەوە و لە سەری ڕانەوەستاوم )) ( تمام المنە : 348 ) .
چوارەم : بە ( صحیح ) ی نەهاتووە لە پێغەمبەری خواوە –ﷺ– كە زیكرێكی دیاریكراوی خوێندبێت لە نێوان تەكبیرەكاندا ، بەڵام بە سەنەدێكی ( جید ) لە ڕیوایەتی بەیهەقیدا ( 3 /291 ) هاتووە كە ( عبدالله ی كوڕی مسعود ) فەرموویەتی : " لە نێوان هەر دوو تەكبیرەیەكدا حەمد و سوپاس و ستایشی خوای تێدایە ".
پێنجەم : پێغەمبەری خوا ﷺ لە پاش سورەتی فاتیحە لە ڕكاتێكدا سورەتی ( ق و القران المجید ) ی خوێندووە ، وە لە ڕكاتەكەی تریشدا سورەتی ( اقتربت الساعة و انشق القمر ) ی خوێندووە . ( مسلم : 891 ) .
یان هەندێك جار سورەتی ( سبح اسم ربك الأعلى ) (هل أتاك حديث الغاشية) ی خوێندووە . ( مسلم : 878 ) .
( ابن القیم ) دەفەرموێت : (( ئەو دوو فەرموودەیە بە صەحیحی هاتوون جگە لەوانە هیچی تر بە صەحیحی نە هاتووە )). ( زاد المعاد : 1 / 443 )
شەشەم : ئیتر بەشەكانی تری وەكو نوێژەكانی تر وایە .
حەوتەم : هەركەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات ، ( عطاء ) دەفەرموێت : " ئەگەر كەسێك نوێژی جەژنی فەوتا دوو ڕكات دەكات " ( البخاری : 1 / 134 ، 135 )
هەشتەم : تەكبیرەكان سوننەتن و وازلێهێنانیان بە ئەنقەست یان بە هەڵە نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە ، بەڵام بێگومان پێچەوانەی سوننەتە.
❤ 9👍 3❤🔥 2🥰 2✍ 1👏 1😍 1💯 1🍓 1
📚حوكمی نوێژی جەژن چیە؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئیمامی شەوكانی لە (سیل الجرار) (1 /315) دەفەرموێت : (( بزانە پێغەمبەر ﷺ بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لە جەژنەكاندا ، وە وازی لێ نەهێناوە لە جەژنێك لە جەژنەكاندا ، وە فەرمانی بە خەڵكی كردووە كە دەرچن بۆ نوێژكردن ، هەتا فەرمانی كردوو بە دەرچوونی ئافرەتانی باڵغ بوو ، وە ئەو ئافرەتانەی كە لە ژووری خۆیاندان ، وە ئافرەتانی حەیزدار ، بەڵام فەرمانی بە ئافرەتی حەیزدار كردووە كە نوێژ نەكەن بەڵام ئامادەی خێر و دوعای مسوڵمانان ببن تەنانەت فەرمانی كردووە بەو ئافرەتانەی كەعەبایان نیە (جلباب) لە یەكێكی تر وەری بگرن وە ئامادە نوێژەكە ببن))
پاشان لە كتێبی (نيل الأوطار )دا (3/ 382 – 383) دەفەرموێت : (( وە بەڵگەی تر لە سەر واجب بوونی نوێژی جەژن ئەوەیە كە نوێژی هەینی لادەبات ئەگەر بە یەكەوە لە یەك ڕۆژدا كۆبوونەوە چونكە ئەگەر شتێك واجب نەبێت واجب لانابات ، وە جێگیر بووە كە پێغەمبەری خوا ﷺ بەردەوام نوێژی جەژنی بە جەماعەت كردووە لو ڕۆژەوەی كە نوێژی جەژن فەرز كراوە هەتا كۆچی دوایی كرد ، لەگەڵ ئەمەشدا فەرمانی بە خەڵك كردووە كە دەربچن بۆ نوێژی جەژن )) .
جگە لە ئیمامی شەوكانی چەندین زانای تریش دەفەرموون واجبە لەوانە (شيخ الإسلام ابن تيمية والشيخ العلامة الأباني و چەندین زانای تر ).
❤ 7👍 3❤🔥 1🥰 1😍 1🍓 1
00:26
Video unavailableShow in Telegram
الله أکبر الله أكبر
الله أكبر لا إله إلا الله الله أكبر الله أكبر ولله الحمد
📔الله تعالی ڕۆژو تاعەتی هەموولایەک قەبوڵ بکات یاربی اللَّهُمَّ آمین 🤲🏻
#أيَّــامٍ
1954703350.mp44.47 KB
❤ 11👍 3❤🔥 2🥰 1😍 1🍓 1
📚بەڕۆژو بونی سبەینی لەبیرمەکەن کەدەکاتە ڕۆژی عەرەفە📚
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
١- خوای گەورە بەندەکانی ئازا دەکات لە دۆزەخ لە ڕۆژی عەرەفەدا:
پێغهمبهرى خوا-صلی الله عليه وسلم- فهرمویهتی: (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة).
رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێك نیه ئهوهندهی ڕۆژی عهرهفه خوای گهوره بهندهی تیادا ئازاد بكات له ئاگری دۆزهخ.
٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە :
پێغهمبهرى خوا - ﷺ- فهرمویهتی: ( صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ).
رواه مسلم.
واته : ڕۆژی عهرهفه ئومێدم وایه بهخوا كهببێت بهكهفارهتی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.
٣- خێر ترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :
پێغهمبهرى خوا - ﷺ- فهرمویهتی: (خير الدعاء دعاء يوم عرفة ).
السلسلة الصحيحة.
واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە.
📔الله تعالی لەهەموولایەکمان خۆش بێت تاعەت و عیبادەتی هەموولایەک قەبوڵ بکات بەڕۆژ بونی بەیانی لەبیر مەکەن من گەیاندم ئێوەش بیگەیەنن هەر کەسێک لەرێگای ئێمەوە بەڕۆژو بێت ئەجرەکەی ئەویش بۆئێمە دێت بلاوی بکەنەوە بارك الله فیکم.
#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
❤ 12👍 3🥰 1👏 1😍 1💯 1🍓 1
📚ڕۆژوگرتن لەڕۆژی شەمەیە پێنج حالەکاتی هەیە📚
یەکەم:دروستە ئەگەر ڕۆژووی فەرز یان واجب بێت.
دووەم:دروستە ئەگەر ڕۆژی هینی بەڕۆژو بیت شەمەش بەڕۆژو بیت.
سێیەم:دروستە ئەگەر شەمە کەوتە ڕۆژە پیرۆز و تایبەتەکان
چوارەم:دروستە ئەگەر شەمە بکەوێتە بەر ئەو ڕۆژانەی کە بەعادەت دەیگریت.
پێنجەم:دروست نییە بە تەنها و بێ بوونی موناسەبەی شەرعی بگیرێ.
📔لەبەر ئەوە دروست نیە ڕۆژی شەمە بەڕۆژو بین جونکە ئەو ڕۆژە لەلای جولەکەکان زۆر پیرۆزە.
#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
❤ 10👍 3🥰 1👏 1😍 1
Repost from ئۆقیانووسێک لە ئومێد
📚سبەینێ ڕۆژى عەرەفەیە چۆن بتوانین بە جوانترین شێوە ئەم ڕۆژە بەڕێ بکەین و زۆرترین عیبادەتی تێدا ئەنجام بدەین؟📚
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
وەڵامى بەڕێزتان بە (10) خاڵى کورت دەدەینەوە بەو هیوایەى هەموو لایەکمان بتوانین جێ بە جێى بکەین :
1- ئەمشەو پێش نوستن چەند توانیت شەو نوێژ بکە لەگەڵ نوێژى وتردا .
2- پاشان زیکرەکانى خەوتن بخوێنە و بەدەستنوێژەوە بخەوە.
3- پاشان بۆ پارشێو هەستە و نیەت لە دڵەوە بێنە کە سبەى بەڕۆژوو بیت .
4- پاشان نوێژى بەیانى بە جەماعەت ئەنجام بدە .
5- پاشان لە مزگەوت دابنیشە و زیکرەکانى بەیانیان بخوێنە لەگەڵ قورئان تاوەکو خۆر هەڵهاتن .
6- پاشان دوو ڕکات نوێژى شروق بکە .
7- پاشان بۆ نوێژى نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشا بە هەمان شێوە بە جەماعەت ئەنجامیان بدە .
8- نوێژە سونەتەکان لە بیر نەکەى وەکو نوێژى چێشتەنگا ، نوێژە سونەتەکانى پێش و پاشان نوێژە فەرزەکان ، وە هەروەها زیکرى ئێواران کە لە دواى عەسرەوە دەست پێ دەکات تاوەکو خۆر ئاوابوون .
9- دوعا و پاڕانەوەى زۆر لە خواى گەورە بکە چونکە هیچ ڕۆژێك نیه ئهوهندهی ڕۆژی عهرهفه خوای گهوره بهندهی تیادا ئازاد بكات له ئاگری دۆزهخ.
10- گەر کەمیش بووە خێر و سەدەقە بکە بۆ ئەوەى لەم ڕۆژەدا زۆرترین کارى خێر ئەنجام بدەى .
لە کۆتایى دوو ئامۆژگاریمان هەیە بۆ هەموو موسڵمانان :
1- ئامۆژگارى هەموو موسڵمانێک دەکەین کە ئەم ڕۆژە بە هەل بزانێت و زۆربەى کاتەکانى لە مزگەوت بەسەر ببات و خەریکى زیکر و دوعا و قوئان خوێندن بێت و زۆر دوعا بکات و بپاڕێتەوە بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆرئاوا بوونى ڕۆژى عەرەفە تاوانەکانیشى ئاوا ببن و بەر لێخۆشبونى خواى گەورە بکەوێت .
2- ئەم ڕۆژە ڕۆژى عیبادەت و دوعا و پاڕانەوە و ڕۆژوو گرتنە نەک ڕۆژى بازاڕ کردن و شت کڕین و ماڵ پاک کردنەوە بۆیە ئامۆژگارى موسڵمانان دەکەین بەتایبەت ئافرەتان کە ئاگایان لە کاتەکانیان بێت و لە شتى بێ سود سەرفى نەکەن .
خواى گەورە هەموو لایەکمان مۆفەق بکات و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە لەم ڕۆژەدا بەر عەفو و لێخۆشبونى خواى گەورە دەکەون
والسلام علیکم
#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
❤ 13👍 3❤🔥 2🥰 1👏 1😍 1🍓 1🤗 1
ابن باز دەڵێت :
دروست نی یە دوای داخل بوونی مانگی (ذي الحجة) بۆ کەسێک قوربانی بکات شتێک لەتوکی سەری ونینۆکی وپێستی لێ بکاتەوە .
مجموع الفتاوى (18-38).
36- ئایا ئەو ڕێگریەیی کەلەبارەی لێ نەکردنەوەی نینۆک وتوکەوە هاتووە بۆ حەڕامیە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
ئەسڵ وایە ڕێگری پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم بۆ حەڕامیەتیە ، تاوەکو بەڵگەیەکی تر دێت ولای دەدات بۆ کەڕاهەت یاخود غەیری کەڕاهەت ، جا حەڕامە بۆ ئەو کەسەی کەدەیەوێ قوربانی بکات توک یاخود نینۆک یاخود پێستی لاشەی خۆی بکاتەوە تاوەکو قوربانیەکەی دەکات .
مجموع الفتاوى (25-139)
37- لەفەرموودەیەکدا هاتووە کە ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە : (فلا يمس من شعره ولا بشره شيئا)؟
واتە : بادەستکاری توکی وپێستی نەکات .
ابن عثيمين دەڵێت :
مەبەست لەپێست ، ئەوەیە کەهەندێ کەس بەشێک لەپیستی پاژنە پێى لێ دەکاتەوە .
مجموع الفتاوى (25-139)
38- حیکمەت چی یە لەوەی ڕێگری کراوە لە لێ کردنەوەی نینۆک وتوک وپێست ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- یەکێک لەنیعمەتەکانی خوا بەسەر بەندەکانیەوە ؛ کاتێ کەهەندێ کەس حەجیان لەدەس دەچێت وتوانای حەجیان نی یە بەواز هێنان لەخۆشی ، وەبۆیە ئەمەی داناوە بۆ ئەوەی هاوبەشی حاجیەکان بن لەهەندێ ڕێو ڕەسمدا .
ب- کەسی قوربانی کار کاتێ لەهەندێ شتدا هاوبەشی حاجیە کەئەویش نزیک بوونەوەیە لەخودا بەسەربڕینی قوربانی ، هاوبەشیەتی لەهەندێ تایبەت مەندیەکانی ئیحڕام دا ئەویش بەنەکردنی توک ونینۆک .
مجموع الفتاوى (25-139)
39- ئایا حوکمی حەڕامیەتی لێ کردنەوەی توک ونینۆک هەموو ئەندامەکانی خێزان دەگرێتەوە کەقوربانیان بۆ دەکرێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
نا ئەو حوکمە تایبەتە بەوەی قوربانیەکە دەکات وئەندامەکانی تری خێزان ناگرێتەوە ؛ چونکە لەپێغەمبەرەوە صلی اللە علیە وسلم نەگێڕدراوەتەوە کەفەرمانی بەوە کردبێت .
مجموع الفتاوى (25-140)
40- ئایا ئەو کەسەی کەمردوویەک وەسیەتی بۆ کردووە قوربانی بکات پێویستە لەسەری دەسکاری توک ونینۆکی نەکات ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
نا ئەو لەحەقیقەتدا قوربانی کار نی یە ، بەڵکو لەبری غەیری خۆی دەیکات ، بۆیە حوکمەکە بەند نی یە بەوەوە .
مجموع الفتاوى (25-140)
41- حوکمی ئەو کەسە چی یە کەبەئەنقەست لەدە ڕۆژی مانگی ( ذي الحجة)دا، توک ونینۆک لەخۆی دەکاتەوە ئایا قوربانیەکەی دروسته ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
گەر ئەو کارە بەئەنقەست بکات ئەوا بێفەرمانی پێغەمبەری خودای ﷺ کردووە ، بەڵام قوربانیەکەی دروسته .
مجموع الفتاوى (25-146)
42- وەئایا ئەو کەسەی کەڕیشی دەتاشێت قوربانیەکەی دروسته ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
هێشتنەوەی ڕیش سوننەت و ڕێبازی پێغەمبەرە وتاشینی عادەتی هاوبەش بڕیار دەرانە ، قوربانی بکە هەر چەند بێفەرمانی خودات کردووە بەتاشینی ڕیش ؛ چونکە قوربانی شتێکە وتاشینی ڕیش شتێکی ترە .
مجموع الفتاوى (25-149)
43-هەرکەسێک نیەتی قوربانی نەهێنێت تەنها دوای هاتنی دەی مانگی(ذي الحجة) نەبێت ئایا قوربانیەکەی دروسته ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
هیچی لەسەر نی یە وتاوان بار نابێت بەوەی توک ونینۆکی لێ کردۆتەوە چونکە پێش ئەوەی نیەت بێنێت توک ونینۆکی لێ کردۆتەوە .
مجموع الفتاوى (25-150)
44- تاوەکو کەی نابێ توک ونینۆک لێ بکرێتەوە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
تاوەکو ئە کاتەی کەقوربانیەکەی دەکات ، هەرکە قوربانیەکەی کرد ڕێگریەکە کۆتایی دێت .
مجموع الفتاوى (25-152)
45- ئایا ئەو کەسەی کراوەتە وەکیل پێویستە وەک خاوەن حەیوانەکە توک ونێنۆک لەخۆی نەکاتەوە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
ئەحکامەکانی قوربانی تایبەتە بەخاوەن قوربانیەوە ، و وەکیل ناگرێتەوە وپێویست نی یە لەسەری واز لەنینۆک وپێست وتوکی لاشەی بێنێت .
مجموع الفتاوى (25-155)
ابن باز دەڵێت :
پێویست نی یە لەسەر وەکیل واز لەنینۆک وپێست وتوکی لاشەر بێنێت ، چونکە ئەو قوربانی ناکات ، بەڵکو ئەو شتانە لەسەر خاوەن قوربانیەکەیە .
مجموع الفتاوى (18-39)
46- هەندێ کەسی عەوام پێیان وایە هەرکەسێک توک یاخود نینۆک وپێستی لاشەی خۆی بکاتەوە قوربانیەکەی دروست نی یە ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
أ- ئەوە هەڵەیەکی ڕوونە وهیچ پەیوەندیەک لەنێوان قەبوڵ بوونی قوربانی ولێکردنەوەی ئەوانەدا نی یە کەباس کراوە .
ب-بەڵام ئەوەی بەبێ عوزر ئەو کارە بکات ئەو بێفەرمانی پێغەمبەری ﷺ کردووە کەفەرمانی کردووە دەسکاری ئەو شتانە نەکرێت لەو دە ڕۆژەدا .
مجموع الفتاوى (25-161)
47- حوکمی ئەو کەسە چی یە کەپێویستی بەوەیە نینۆکی بکات یاخود توک لەخۆی بکاتەوە لەکاتێکدا دەیەوێ قوربانی بکات ؟
ابن عثيمين :
هیچی لەسەر نی یە لەم حاڵەتانەدا بۆنموونە :
أ- برینێکی پێوە بێت وپێویستی بەلێکردنەوەی توکی بێت .
❤ 6❤🔥 2👍 1🥰 1😍 1
ب- وە گەر خۆی سەبەب نەبوو ئەوا دروسته بیکاتە قوربانی .
مجموع الفتاوى (25-99)
61- ئایا باشتر وایە مرۆڤ هەر زوو حەیوانەکەی دیاری بکات بۆ قوربانی ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
باشتر وایە مرۆڤ زوو حەیوان بکڕێت بۆ ئەوەی بەجوانترین شێوە بەخێوی بکات بەڵام ئارام بگرێت لەدیاری کردنی قوربانیدا ، لەبەر ئەوەی گەر توشی شتێک بوو دانەیەکی تر بکڕێت وبیکات بەقوربانی .
مجموع الفتاوى (25-99)
62- حوکمی لە خەنە گرتنى حەیوانى قوربانی و پەت کردنە ملی ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
قوربانی هیچ پێویستی نیە بە لەخەنە گرتن و پەت کردنە مل .
مجموع الفتاوى (25-100)
63- کەسێک نەزری کردووە بەرانێک سەر بڕێت بەڵام بەرانەکە مردووە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- کاتێ مرۆڤ قوربانی دیاری دەکات، وپاشان دەمرێت بەبێ ئەوەی خۆی کەم تەرخەم بێت ودەستی تێدا بێت ئەوا هیچی لەسەر نی یە .
ب- تەنها لەحاڵەتێکدا نەبێت کەنەزری کردبێت ئەوا پێویسته نەزرەکەی بەجێ بێنێت .
مجموع الفتاوى (25-100)
64- ئایا دروستە حەیوانێک کەبۆ قوربانی دیاری کراوە سەر ببڕدرێت بۆ شایی ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
نەخێر دروست نی یە ونابێت لەجگە لەقوربانی بۆ هیچ شتێکر تر بەکار بهێندرێت و نابێت بگۆڕدرێت بەدانەیەکی تر .
مجموع الفتاوى (25-107)
65- چ دەوترێت لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا دەوترێت : بسم الله، الله أكبر اللهم هذا منك ولك، اللهم هذه عني وعن أهل بيتي.
مجموع الفتاوى (25-55)
واتە : بەناوی خودا ، خودا گەورەیە ، خودایە ئەمە لەتۆوەیە وبۆ تۆیە ، خودایە ئەمە لەبری خۆم وماڵ ومنداڵم .
66- چ کاتێ (بسم الله) دەکرێت وچۆن دەکرێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
کاتی (بسم الله) لەکاتی سەربڕیندایە کاتێ کەپاڵی دەخا وچۆنیەتیەکەشی بەم شێوەیەیە : بسم الله والله أكبر اللهم هذا منك ولك، اللهم هذا عن فلان.
مجموع الفتاوى (25-56)
واتە : بەناوی خودا ، خودا گەورەیە ، خودایە ئەمە لەتۆوەیە وبۆ تۆیە ، خودایە ئەمە لەبری فڵان .
67- کەسێک لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا (بسم الله) لەبیرکردبێت چ شتێکی لەسەر پێویست دەبێت ؟
زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبد الله بن باز - رحمه الله - دەڵێت :
کەسی موسوڵمان گەر بەئەنقەست (بسم الله) نەکات وبشزانێ ، ئەوا سەربڕاوەکەی ناخورێت .
بەڵام گەر لەبەر نەزانین یاخود لەبیر چوون (بسم الله)نەکات ئەوا دروسته وهیچی تێدا نی یە .
"فتاوى نور على الدرب" (24 / 164 - 165).
68- ئایا مەرجە لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا بوترێت لەبری فڵان ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- گەر بڵێت لەبری فڵان باشترە
ب- وەگەر نەشڵێت ئەوا نیەتەکەی کافیە وئاساییە .
مجموع الفتاوى (25-59)
69- کام جۆرە سەربڕینە باشە بۆ سەربڕینی وشتر ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- بەپێوە بدرێت لەگەردنی
ب-دەستی چەپی کەلەپچە بکرێت
ج- خۆ گەر نەتوانرا بەپێوە بدرێت لەگەردنی ئەوا دروستە بەدانیشتنەوە بدرێت لەگەردنی .
مجموع الفتاوى (25-55)
70- کام جۆرە سەربڕینە باشە بۆ سەربڕینی مەڕ ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ-لەسەرلای چەپ پاڵی دەخات
ب- پێی دەنێتە سەر ملی
ج-وەبەدەستی چەپی سەری دەگرێت تاوەکو قوڕگی دەردەکەوێت
د- پاشان بەتوندی چەقۆکە دێنێت بەملیدا وهەردوو دەمرارە گەورەکە و قوڕگی دەبڕێت .
مجموع الفتاوى (25-55)
71- ئایا دروستە ئافرەت قوربانی سەر بڕێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
دروسته ئافرەت قوربانی سەر بڕێت ؛ چونکە ئەسڵ وایە لەعیباداتدا ئافرەت وپیاو یەکسان وهاوبەشن .
مجموع الفتاوى (25-81)
72-حوکمی سەربڕینی قوربانی چی یە لەشوێنی نوێژ کردنی جەژندا ؟
ابن عثيمين دەڵێت:
سەربڕینی قوربانی لەشوێنی نوێژ کردنی جەژندا سوننەتە .
مجموع الفتاوى (25-94)
73-حوکمی سەربڕینی قوربانی لەمەککە چی یە ؟
ابن باز دەڵێت :
أ- هەموو کردەوەیەکی چاکە لە مەککە خێری باشترە
ب- بەڵام گەر کەسی دەس نەکەوت لەمەککە قوربانیەکە بخوات و گەر لەشوێنێکی تر کەهەژاری لێ بێت ئەوا لەپێش ترە وباشترە .
مجموع الفتاوى (18-48)
74- جیاوازی نێوان(الهدي) و(قوربانی ) و(فیدیە) چی یە ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
قوربانی: ئەوەیە کەلەهەموو وڵاتەکاندا لەڕۆژانی جەژندا سەردەبڕدرێت وەک خۆ نزیکردنەوەیە لەخودا
هەدی : ئەوەیە کەلەحەڕەمی مەککە دەکرێتە هەدیە لەمەڕ ومانگا و وشتر ودابەش دەکرێت بەسەر هەژارەکانی مەکەدا یاخود کەسێک دەکاتە وەکیل ولەبری ئەو دەیکڕێت وبۆی سەر دەبڕێت
فیدیە : ئەوەیە کەلەبەر نەکردنی واجبێک ئەنجام دەدرێت وەک نەکردنی (رمي الجمرات) یاخود کردنی شتێکی قەدەغە کراو ، وەک (تاشی سەر لەکاتێکدا کەلەئیحڕام دایە ).
مجموع الفتاوى (25-9)
وەکالەت لەقوربانیدا
75- ئایا مەرجە مرۆڤ خۆی قوربانیەکەی سەر بڕێت یاخود کەسێک بکاتە وەکیل و خۆی ئامادەی سەربڕینەکە بێت ؟
❤🔥 5👍 2❤ 1🥰 1😍 1💯 1
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- باشتر وایە مرۆڤ خۆی قوربانیەکەی سەر بڕێت چونکە عیبادەتێکەو پێی لەخودا نزیک دەبێتەوە
ب- دروستە کەسێکی سیقە بکرێتە وەکیل وهەستێت بەسەر بڕینی ودابەش کردنی ، وە مەرج نی یە خۆی ئامادەی سەربڕینەکە بێت .
مجموع الفتاوى (25-60)
76- ئایا بەوەکیل دەبژێردرێت گەر نەیزانی یاخود لەبیری چوو قوربانیەکەی پێش نوێژی جەژن سەر بڕی ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
أ- گەر قوربانی پێش نوێژی جەژن سەر بڕدرا ئەوا تەنها گۆشتێکە وبەقوربانی ئەژمار ناکرێت .
جا گۆشتەکە بۆ خاوەن قوربانیەکەیە بەڵام دەبێ لەجێگەی ئەوە دانەیەکی تر سەر بڕێت .
ب-وەکەسی وەکیل غەرامە دەکرێت ئەوەندەی کەئەو حەیوانە بەهۆی سەربڕینەوە نرخەکەی کەمی کردووە .
مجموع الفتاوى (25-93)
77-گەر کەسی وەکیل لەبیری چوو قوربانیەکە بکات ودوای ڕۆژانی جەژن بیری کەوتەوە چ بکات وحوکمی چی یە ؟
ابن عثيمين دەێت :
هیچی لەسەر نییە ، گەر ئەو کەسەی کەکردوویەتیە وەکیل حەزی لێ بێت لەساڵی دواتردا قوربانی دەکات ا .
مجموع الفتاوى (25-93)
ناردنی قوربانی بۆ دەروەی وڵات :
78- حوکمی ناردنی پارەی قوربانی چی یە بۆ دەرەوەی وڵات ودانی بەلیژنەیەک کەکڕینی قوربانیان لەئەستۆ گرتووە لەدەرەوەی وڵات ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
پێم وانیە دروست بێت پارەی قوربانی بنێردرێت وبدرێت بەو لیژنەیە بۆ ئەوەی هەستن بەکڕینی قوربانی لەوڵاتانی تردا .
مجموع الفتاوى (25-62)
79- ئایا ئەو مەسڵەحەتانە چین کەلەدەست دەچن لەکاتی ناردنی پارەی قوربانی بۆ دەرەوەی وڵات ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
ناردنی پارەی قوربانی بۆ وڵاتانی ئیسلامی مەسڵەحەتێکی زۆر لەدەس دەدات ، لەوانە :
1- دەرکەوتنی دروشمەکانی خودا لەوڵاتانی ئیسلامیدا ، چونکە گەر خەڵک پارەی قوربانیەکانیان بنێرن بۆ دەرەوی وڵات ئەوا وڵاتەکەی خۆیان دەرکەوتنی ئەو دروشمەی نابێت
2- ئەوەی مەشروعە ئەوەیە کەسی قوربانی کار خۆی قوربانیەکەی سەر بڕێت هەروەک چۆن پێغەمبەر ﷺ ئەو کارەی دەکرد جا گەر پارەی قوبانیەکەی بنێرت بۆ وڵاتانی تر ئەوا ئەوسوننەتەی لەدەس دەچێت
3- بەندایەتی کردن بۆخودا بەناو هێنانی لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا ، ئەمە عیبادەتێکە خوا فەرمانی پێ کردووە جا گەر پارەی قوبانیەکەی بنێرت بۆ وڵاتانی تر ئەوا کەسی قوربانی کار ئەوەی لەدەس دەچێت
4- بەندایەتی کردن بۆخودا بەخواردن لێی چونکە خورادن لەقوربانی عیبادەتە وخودا فەرمانی پێ کردووە جا گەر پارەی قوربانیەکەی بنێرت بۆ وڵاتانی تر ئەوا کەسی قوربانی کار ئەوەی لەدەس دەچێت .
مجموع الفتاوى (25-69)
هەڵگرتنی گۆشتی قوربانی :
80- مانای ئەم فەرموودەیە چی یە " لا يدخر أحدكم من أضحيته فوق ثلاثة أيام"؟
واتە : با یەکێک لەئێوە زیاد لەسێ ڕۆژ گۆشتی قوربانی هەڵنەگرێت .
ابن عثيمين دەڵێت :
ئەم فەرموودەیە هۆکارێکی هەبوو ئەویش ئەوە بوو ساڵێک خەڵک توشی برسێتى بوون ، بۆیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕێگری کرد لەخەڵک گۆشتی قوربانیەکانیان زیاد لەسێ ڕۆژ هەڵگرن ، وە لەساڵی داهاتوودا ، واتە : بۆ ساڵی دوای ئەوە کەئەو برسیەتیە نەما پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی : "كنت نهيتكم عن الادخار فوق ثلاثة من أجل الدّافّة- يعني التي دفت بسبب الجوع- فادخروا ما شئتم وكلوا ما شئتم" رواه مسلم مجموع الفتاوى (25-134)
واتە : من ڕێگریم لێ کردن لەوەی نابێ بەشی زیاد لەسێ ڕۆژ گۆشتی قوربانی بۆ خۆتان هەڵبگرن ، دەی ئێستا بەدڵی خۆتان هەڵی گرن ولێی بخۆن .
فرۆشتنی بەشێک لەگۆشتی قوربانی :
81- ئایا دروستە بەشێک لەگۆشت وچەوری ویاخود پێستی قوربانی بفرۆشرێت ؟
ابن عثيمين دەڵێت :
حەڕامە بەشێک لەگۆشت وچەوری ویاخود پێستی قوربانی بفرۆشرێت ؛ چونکە ئەوا ماڵێک بۆ خودا دەرکراوە ونابێت لێی پاشگەز بیتەوە وهەروەک خێر کردن وایە ، واتە : چۆن دروست نی یە کاتێ خێرێک دەکەی بەشیمان بیتەوە بەهەمان شێوە دروست نی یە گۆشتی قوربانی بفرۆشرێت .
مجموع الفتاوى (25-161)
❤ 5👍 2❤🔥 2🥰 1👏 1😍 1💯 1